چه‌ند زه‌حمه‌ته كاتێك پرسیارت لێبكرێت خه‌ڵكی چ
ووڵاتێكیت ، تۆش به دوودڵیه‌وه وه‌ڵام بده‌یته‌وه
، چونكه ئه‌مه هه‌ستێكی جێگیره لای هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ناسنامه‌ی ئه‌و ووڵاته‌یان به‌سه‌ردا
سه‌پێندراوه كه هه‌ڵگری مێژووی كوشت‌و بڕوو
ناشیرین‌ترین زه‌مه‌نه‌كانی نا ئینسانی بوونن له
سیاقی ده‌سته‌ڵاته سیاسیهكانیادا.
فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه پڕیه‌تی له‌و وێنه
ناشیرنانه‌ی كه مرۆڤ له به‌رامبه‌ریاندا ناتوانێت
هه‌لگری گومان نه‌بێت ، مێژوومان بریتیه له چیرۆكی
ئه‌و دارستانانه‌ی كه پڕن له دڕنده و جانه‌وه‌ری
ترسناك ، ئێمه مرۆڤگهلێكین كه بوونمان بریتییه له
پارچه‌یه‌ك فۆبیا ، ژیانمان پڕیه‌تی له‌و كابوسه
ترسناكانه‌ی كه ناتوانین له زینهنی چه‌ندها نه‌وه‌ی
تریش بیانسرینه‌وه ،ئێمه به‌ڕاستی قوربانی
راسته‌قینه‌ی ناسنامهیهكین كه پێی ده‌گوترێت
(عێڕاق)یبوون ،من لێره نامه‌وێت ئه‌وه له ڕوانگه‌ی
ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌وه لێكبدرێته‌وه ، چونكه من
كه‌سێكی ڕه‌گه‌زپه‌رست نیم و تا سهرمۆخیش دژی ئه‌و
تڕوانین و چهمكانهم كه ئه‌و بیروباوه‌ڕه بنیاد
ده‌نێت ،
به‌ڵام ئه‌وه ڕاستیێكهو ده‌بێت وه‌كو كراسی به‌رمان
بیپۆشین و وه هه‌تا له ژیانیشدا گوزه‌ر بكه‌ین
ده‌بێت هه‌ڵگری ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه بین له سه‌ر
ڕوخسارمان كه ناسنامهكهمانه ، من كه ئێستا له
ده‌ره‌وه ژیان ده‌كه‌م ،یه‌كێك له‌و گریمانه
فهرزكراوانهی كه هه‌میشه پرسیار له سه‌ر
كهسایهتیماندا دروست ده‌كات ووڵاته‌كه‌مانه به
مانا (جیوپۆلیتیك) كه‌ی ، من قسه‌م له‌سه‌ر تاك به
تاكی كۆمه‌ڵگای عێراقه به كوردستانیشتهوه ، چوونكه
كوردستان جیۆگرافیایه‌كی دابڕاو نییه له‌و هه‌موو
مێژووه نا ئینسانیه‌ی كه ده‌سته‌ڵاته سیاسیه‌كان
خوڵقاندویانه و كردویانه‌ته به‌شیك له فه‌رهه‌نگی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونمان و ده‌بێت تا ئه‌به‌د
باجه‌كه‌ی بده‌ین .. له هه‌ر شوێنێك ناوی وولاتهكهت
بێت هه‌ست به لاوازی ده‌كه‌یت ، هه‌ست به
كه‌سیه‌تیه‌كی تێكشكاو وێران ده‌كه‌یت ، چونكه ناوی
ووڵاتهكهت له ویژدانی تۆدا هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و
دهلالاتوو هێمایانه‌یه كه به‌هۆی
دهستهڵاتهكانیهوه بێزهوهنترین دیرۆكی به‌خشییه
ووجودمان .
زۆر سه‌یره ، ئایا ئه‌وه شتێكی خۆرسكه لای ئێمه
كه سیاسه‌ت له واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆیه‌وه بكرێت
به و دیمه‌نه تراژیدیایه‌ی كه زه‌مه‌ن له‌دوای
زه‌مه‌ن ده‌یهێنێت و تێكه‌ڵ به مێژوومانی ده‌كا ،
ئایا خه‌ڵكی عێڕاق ده‌بێت تا كه‌ی به دیار ئه‌و
قه‌ده‌ره تاڵه‌وه دا‌نیشێت كه سیاسیه‌كان پێشكه‌شی
ده‌كه‌ن ، ئایا ئێمه به‌ڕاست قابیل به‌و هه‌موو
خوێنلێچۆڕانهین كه پێناوهكهی ته‌نها به گرتنی
كورسیه‌ك كۆتایی پێ دێت، ئه‌و كورسیه سیحراویه‌ی
ده‌سته‌ڵات بۆچی وا له كوڕه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه
ده‌كات كه به سه‌رۆك بوون مه‌زنترین خه‌ون بێت ،
له‌و خه‌ونه‌شدا مه‌زنترین عیشق كوشتنی كۆمهڵگاو
خه‌ساندنی بێت ، چ شتێك له‌وه خۆشتر هه‌یه كه له
مه‌ودای نێوان هه‌ناسه‌دانێكدا هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێ
بگات كه ده‌سته‌ڵات له گۆڕاندایه ، فڵان سه‌ركرده
گه‌نده‌ڵ بوو بۆیه ده‌بێت واز له كورسیه‌كه‌ی بهێنێت
یان فڵان سیاسییه درۆزنه بۆیه ده‌بێت واز له
پۆسته‌كه‌ی بێنێت، یان سه‌رۆكوه‌زیران په‌یمانه‌كانی
خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاند بۆیه ده‌بێت ده‌ست له‌كار
بكێشێته‌وه ئه‌وه بچوكترین خه‌ونی خه‌ڵكی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه‌یه كه به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی بۆی
نایه‌ته‌دی ، سیاسیه‌كانی ئێمه، مه‌یلی به
دیكتاتۆربوون فاكتی به سیاسی بوونیانه ؛ ئه‌گه‌ر نا
ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی ئینسانی یان لۆژیكی نییه
ئه‌وه‌ی ده‌ستی به كورسیهكهوه گیربوو حه‌ز نه‌كات
به‌ری بدات ، یان ئه‌وه‌ی تامی ده‌سته‌ڵاتی كرد
نه‌یهه‌وێت جارێكی‌تر تامی به هاووڵاتی بوونه‌وه له
كۆمه‌ڵگادا بكات ، من تێناگه‌م ئه‌و هه‌موو
مه‌زنایه‌تیه چییه كه تاكی ده‌سته‌ڵاتدار به خۆی
ده‌به‌خشێت ، ئایا مه‌زنایه‌تی ته‌نها له
ده‌سته‌ڵاتدا خۆی ده‌بینێته‌وه ،؟ به دڵنیایه‌وه
نه‌خێر ، مه‌زنی ئینسان له ئینسانبوونی خۆی دایه
نه‌ك له ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی ، به‌ڵام وا دیاره
ئه‌وه گریمانه‌یه‌كی جێگیر كراوه له لای خه‌ڵكی
عێراق كه ئه‌وان به بێ سه‌ركرده‌ی مه‌زن ناتوانن
بژین، ده‌بێت ئه‌وان هه‌میشه فۆنكسیۆنی ئه‌قلیان به
ده‌ست سیاسیه‌ك یان مه‌ڕجه‌عێكی دینییه‌وه هه‌ڵبسوڕێت
بۆیه‌ش ناتوانن بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و
ده بێت چاوه‌ڕوانی سیستانیهكان و عه‌لاوی و
مالیكیه‌كان بن بێن و پێان بڵێن (عێراق پێویستی به
منه، پێویستی به سه‌ركرده‌یه‌كی به هێزه ) *
ئه‌وه جوانترین په‌یامه كه له كۆمه‌ڵگای عێڕاق دا
سیاسیه‌كان له بۆنه‌و یاده‌كاندا ڕۆژانه به خه‌ڵكی
ده‌به‌خشن .
وولاتێك ئه‌وه سروشتی سیاسیبوونی بێت ئیتر چۆن
تاكه‌كانی ده‌توانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو
گومانانه‌دا خۆیان ده‌رباز بكه‌ن كه له لایه‌ن
خه‌ڵكی ئه‌و كۆمهڵگایهوه ده‌كرێته سه‌ریان كه
تێیدا جێگیر و نیشته‌جێ ده‌بن ،
ئه‌وه‌ی كه بۆ گوتن ده‌مێنێته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه
ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو گومان و تێڕوانینه
جیاوازانه‌دا بڵێین ، به ڕاستی ئێوه راست ده‌كه‌ن
ئێمه له‌و وڵاته‌وه هاتووین كه دیكتاتۆره‌كان به
كۆمه‌ڵ تیایدا له‌دایك ده‌بن نه‌ك تاك تاك . ئه‌وه
ڕاسگۆترین وه‌ڵامه كه به خهڵكوو و ویژدانیشمانی
بده‌ینه‌وه.
* ئه‌وه تازه‌ترین قسه‌ی (نوری مالیكی) یه .
|