ناوی نوێنه‌ره‌‌ پارێزه‌ره‌ ده‌رچوه‌کانی سلێمانی !
 

  

 

کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناکبیری سه‌ربه‌خۆی کورد :

هه‌ڵبژاردنی 15 نوێنه‌ر له‌ پارێزه‌رانی سلێمانی بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆنفراسی گشتی پارێزه‌رانی کوردستان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی یاسا له‌ کوردستاندا که‌ له‌ به‌رواری 15 / 7 /2010 له‌هه‌ولێر ده‌به‌سترێت ئه‌م نوێنه‌رانه‌ زۆر ترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه‌ .
( 1 ) کاروان که‌مال . ( 2 ) ئاری جه‌زا . ( 3 ) لاجان محمه‌د . ( 4 ) هه‌ڵمه‌ت عه‌بدوڵا . ( 5 ) شۆخان ڕه‌زا ( 6 ) هاوکار مسته‌فا . ( 7 ) شوان ڕه‌فیق . ( 8 ) هێمن محه‌مه‌د . ( 9 ) عزیز عومه‌ر . ( 10 ) چیا ووریا . ( 11 ) عه‌بدول سه‌میع بدیع . ( 12 ) ئاریان بورهان . ( 13 ) لاوه‌ند فه‌ره‌یدون . ( 14 ) فه‌رهاد عه‌بدوڵا .
تێبینی / بۆ ته‌واوکردنی ژماره‌ی 15 له‌ نێوان دوو که‌سدا ماوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ر دووکیان یه‌ک ڕێژه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ که‌ ئه‌م دوو ناوه‌ن ( سه‌یران عه‌بدولڕه‌حمان و ده‌رسین محمه‌د ) .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌ له‌ پارێزه‌ران ڕکابه‌رایه‌تی یه‌کی ته‌واو له‌ نێوان چوار کوتله‌ی سه‌ره‌کی به‌ڕێوه‌ چوو بوو که‌ ئه‌مه‌ش کوتله‌کانن ( یه‌کێتی ، پارتی ، گۆڕان ، سه‌ربه‌خۆکان ) . به‌پێ ی ئه‌و زانیاریانه‌شی که‌ ده‌ستمان که‌وتوه‌ . یه‌کێتی و پارتی که‌ هاوپه‌یمانیه‌کی ته‌واویان پێکهێناوه‌ هه‌موو هێزو توانای به‌کارهێناوه‌ به‌ پاڵپشتی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی یه‌کی ته‌واوی کوتله‌ی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڕێگربن له‌ ئاست به‌شداری بوونیان له‌و کۆنفراسه‌ و کۆنفراسه‌که‌ له‌ چوار چێوه‌ی حزبیدا به‌ڕێوه‌ به‌رن . ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ شکایه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ر سێ کوتله‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان نوشستێکی ته‌واویان هێنا له‌ به‌رده‌م کوتله‌ی سه‌ربه‌خۆکان . سه‌ربه‌خۆکان توانیان 10 نوێنه‌ریان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، پارتی و یه‌کێتی 5 نوێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و گۆڕان ته‌نها یه‌ک نوێنه‌ریشی به‌ ده‌ست نه‌هێنا .
بۆ زانیاری / سه‌ربه‌خۆکان کۆمه‌ڵێ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆن ، باوه‌ڕیان به‌حزبی بوون نیه‌ داکۆکیکارێکی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان یاسا سه‌روه‌ر بێت و دوور بێت له‌ ده‌ستێوه‌ردانی حزبی ، له‌سه‌ره‌تاشدا لایه‌نگری گۆڕان بوو به‌ڵام له‌ دوای ئیعلان کردنی گۆڕان وه‌ک حزب ئه‌مانیش بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان داوه‌ ئێستا کوتله‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیان پێک هێناوه‌.
( هه‌ر وه‌ک خۆیان وه‌ته‌نی له‌وڵاتێک یاسا له‌ ژێر ده‌ستی حزبی زاڵدا بێت شه‌رمه‌ پارێزه‌ر حزبی بێت ) .
سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مانای ئه‌وه‌یه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بێزار و ماندوه‌ له‌ عه‌قڵ و ئه‌دای حزبی و ده‌یانه‌وێت له‌ بازنه‌ به‌رته‌سکه‌ حزبیه‌کان ده‌ربچن و خۆیان له‌ سه‌ربه‌خۆ بووندا ببینه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی کورد له‌ به‌ریتانیا پیرۆزبایی یان لێده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین پشتگیری ته‌واویان لێده‌که‌ین . به‌و هیوایه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ بۆ ته‌واوی پارێزه‌رانی شاره‌کانی تریش بگوێزدرێته‌وه‌ خۆیان له‌ سه‌ربه‌خۆیدا ڕابگه‌یه‌نن ببێته‌ یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ سه‌رجه‌م سه‌ندیکاکانی تر تا بتوانن خاوه‌نی بڕیاری جه‌ریئانه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان بن .
له‌ کۆتایدا ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆ زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و سایت و میدیا یانه‌ ده‌که‌ین که‌ هاوکاریان کردین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی پشتگیریمان بۆ ئه‌و پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ی سلێمانی .


18 / 06 / 2010
Kig_uk@yahoo.com


 

           

 

20/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com