یه‌كه‌مین پرسیار ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب چی ده‌كه‌ن ؟ ،
چونكه هه‌نێك هه‌ن كه نوێژ ده‌كه‌ن و زۆر ێك پێش
جمهوری ئیسلامی حیجابیان هه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه چی
ده‌كه‌ن ؟
حه‌مید ته‌قوایی
: ببینن سیاسه‌تی ئێمه له به‌رانبه‌ر مه‌زهه‌بدا
ته‌واوه‌ن ڕۆشنه ، یه‌كه‌مین كار كه ئێمه ئه‌یكه‌ین
ئه‌وه‌یه كه ده‌ستی مه‌زهه‌ب له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌ڵك كۆتا ئه‌كه‌ین ، له یاسا ، له په‌روه‌رده و
فیركردن ، له حكومه‌ت و هه‌تا له مجلیسی میوانی و
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ، له مه‌راسمی پرسه و له‌دایك
بون و زه‌واج و ته‌ڵاق ، له هه‌موو ئه‌و كارانه
ده‌ستیوه‌ردانی مه‌زهه‌ب و به‌لاشخۆری ئاخوندی
كۆئه‌كه‌ینه‌وه ، به‌ڵام به‌ناونیشانی بیروباوه‌ڕی
تایبه‌تی مه‌زهه‌ب ئازاده ، خه‌ڵك ئازادن باوه‌ڕیان
به‌هه‌ر مه‌زهه‌بێك هه‌بێت ، یان هیچ مه‌زهه‌بێكیان
نه‌بێت ، ئێمه مه‌زهه‌بی ڕه‌سمیمان نیه ، مه‌زهه‌بی
ڕسمیمان نیه چونكه ئازادی مه‌زهه‌بمان هه‌یه ، له
ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مه‌زهه‌بی ڕه‌سمی هه‌یه
مه‌زهه‌به‌كانی دیكه مافیان پێشێلكراوه ، ئه‌گه‌ر
مه‌زهه‌بی ڕسمی من شیعه بێت هه‌تا سونیه‌كان مافی
ئازادی مه‌زهه‌بیان نیه تا ئه‌گات به یه‌هودی و
مه‌سیحی و به‌هائی ، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه مه‌زهه‌بی
ڕه‌سمیمان نیه ، ئازادیی مه‌زهه‌بمان هه‌یه‌و ئازادیی
بێ مه‌زهه‌بی ، كه ئه‌مه‌ی دوایی زۆر گرنگه ،
چونكه هیچكات مه‌زهه‌ب مه‌حدودیه‌تی نه‌بووه ،
هه‌میشه قسه‌یان وتراوه ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه زمانی
بڕدراوه ئاته‌ئیسته‌كان بون ، كه‌سێك بوه كه
كاریكاتێری محمد ی كێشاوه یان له‌گه‌ڵ پیرۆزیه‌كانی
مه‌زهه‌ب ڕوبه‌ڕو بونه‌ته‌وه ، هه‌ركه‌س ئه‌بێت ئازاد
بێت لایه‌نگر یان دژی هه‌ر مه‌زهه‌بێك هه‌رچی ئه‌وێت
به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌ری ببڕێت ، من ئه‌مه‌وێت
كاریكاتێری محمد یان هه‌ر پیرۆزێكی تر بكێشم ،
هه‌روه‌ها تۆ بڕۆ كاریكاتێری كه‌سێك بكێشه كه من
خۆشم ئه‌وێت ، من ئه‌مه‌وێت یه‌ك كتێبی ئایه‌تی
شه‌یتانی بنوسم ، تۆ بڕۆ كتێبی ئایه‌تی زه‌مینی بنوسه
، من ئه‌مه‌وێت فلیمێك به‌هه‌م بێنم هه‌مانشێوه كه
لێره له وڵاتانی ڕۆژ ئاوا به‌رهه‌می ده‌هێنن فلیمێك
ته‌نز ئامێزی به مه‌سیح ئه‌كات ( ئه‌گه‌رچی لێره‌ش
ناچاریانكردن كه ناوی فلیمه‌كه بگۆڕن ، به‌ڵام له
كۆمه‌ڵگه‌ی خوازراوی ئێمه‌دا ناچار به‌وه‌ش نین ) ، تۆ
بڕۆ فلیم به‌رهه‌م بێنه و ته‌نز له هه‌ركه‌سێك بده
كه ئه‌ته‌وێت ، ئه‌بێت مه‌زهه‌ب بخرێته چوارچێوه‌ی
تایبه‌تیه‌وه چونكه مه‌زهه‌ب به شێوه‌ی واقعی له
كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌مڕۆ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی
بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی نه‌بووه و نیه .
خاڵی یه‌كه‌م : بروباوه‌ڕ ویراسی نیه به‌ڵام مه‌زهه‌ب
به ویراسی ئه‌گات ، ئه‌گه‌ر دایك‌و باوكی تۆ لیبراڵ بن
تۆ به لیبراڵی نایته دنیاوه ، گه‌وره ئه‌بیت و
خه‌تی سیاسیت هه‌ڵئه‌بژێریت ، ئه‌گه‌ر دایك‌و باوكی تۆ
لایه‌نگری وه‌رزشی تێنس بن تۆ به لایه‌نگریی وه‌رزشی
تێنس له‌دایك نابیت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایك و باوكت
مسوڵمان بن تۆ مسوڵمانی ، یه‌هودی بن تۆ یه‌هودیت ،
به‌و شێوه‌یه نیه كه خه‌ڵك بو به 18 ساڵ بچێت بۆ
كتێبخانه‌و قورئان و ئینجیل و ته‌ورات و ئا‌ڤێستا و
هه‌ر دینێكی تر بخوێنێته‌وه و دواتر مه‌زهه‌بێك
هه‌ڵبژێرێت ، كه‌سێك به مه‌زهه‌به‌كه‌ی ڕازی نه‌بوه
، ئه‌وه‌یان به میرات پێگه‌یشتوه .
له‌به‌ر ئه‌وه به‌و واتایه مه‌زهه‌ب بیروباوه‌ڕێكی
تایبه‌تی نیه ، مه‌زهه‌ب هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌سه‌ر
منداڵدا ئه‌سه‌پێت ، ئه‌بێته به‌شێك له شێوه ژیانی
خه‌ڵك و له‌گه‌ڵیان گه‌وره ئه‌بێت و كه‌سێك كه له
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی‌دا گه‌وره‌ئه‌بێت به‌پێی
هه‌ڵسه‌نگاندن مسوڵمانه و له ئیسلامدا كه‌گه‌ر
بتانه‌وێت واز له مه‌زهه‌به‌كه‌تان بێنن خوێنتان
حه‌ڵاڵه ، نا‌توانیت واز له ئیسلام بهێنیت ، ئه‌تان
كوژن ، له مه‌زهه‌بی یه‌هودیدا كه تا ئاستێكی زۆر
خوێنیی و قه‌ومیه و مه‌زهه‌بی یه‌هودی و نه‌ته‌وه‌ی
یه‌هود كراوه‌ته یه‌ك جه‌سته‌وه به‌یه‌كه‌وه
هه‌ڵپیكراون ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌تا وازهێنان له
مه‌زهه‌ب ئازاد بێت مه‌زهه‌ب ئه‌بێته وه‌ره‌سه ،
هه‌ڵنابژێردرێت ، مه‌زهه‌ب هیچكات بیروباوه‌ڕ نه‌بوه
، مه‌زهه‌ب هه‌میشه چه‌كێك بوه سه‌پێنه‌ر بۆئه‌وه‌ی
هه‌ڵاواردن و بێچاره‌یی و جه‌هه‌نه‌می ئه‌و دونیایان
ئاراسته بكات ،
خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌ی كه مه‌زهه‌ب یه‌ك شێوه كار و
یه‌ك پیشه‌ی پڕ ده‌رامه‌ت بوه و هه‌یه ، ڤاتیكان
گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دای ئه‌وروپایه ، هه‌روه‌ها
ئیسلام كه‌لای هه‌موتان زانراوه كه له ئێران‌دا چ
كارێك ده‌كات ، به دۆلار و یۆرۆ ماڵتی ملیاردێرن ،
واتای دوه‌می ئێمه بۆ سڕینه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب له
كۆمه‌ڵگادا به‌رگرتنه به مه‌زهه‌ب وه‌ك پیشه‌یه‌ك ،
ئه‌وه مه‌منوع ناكه‌ین كه سه‌ره‌نجام كه‌سێك
ئه‌یه‌وێت نه‌زر و سه‌رفتره و زه‌كاتی بداته
ئاخوندێكی لاكۆڵان، بڕوات بیدات به‌ڵام ئه‌بێت
نوسینگه‌كه‌یان كراوه بێت ، به‌لاشخۆری مه‌منوعه ،
باجیان ئه‌خرێته‌سه‌ر ،ئه‌وانه‌ی تا ئه‌وكات
له‌خه‌ڵكیان سه‌ندوه ئه‌یگێڕینه‌وه بۆ خه‌ڵك،
ته‌واوی زه‌وی و ماڵ و موڵكی كه چ له‌م سه‌رده‌مه‌و چ
له‌سه‌رده‌می شادا كۆیانكردۆته لێیان وه‌رده‌گیرێت ،
بچن به‌پێی سونه‌ته‌كانی خۆیان سه‌رفتره و زه‌كات و
هه‌قی ئیمامه‌كانیان بده‌ن ، به‌ڵام شێوه و كاری
مه‌زهه‌ب ئه‌بێت محدود و یاسایی و ته‌واوه‌ن ئاشكرا و
كونترۆڵَكراو بێت .
وه‌سه‌ره‌نجام به‌جێگه‌یاندنی ڕێوڕه‌سمی مه‌زهه‌بی تا
ئه‌و جێگه‌یه‌ی زه‌ره‌ر له مافی كه‌سانی دیكه نه‌دات
ئازاده ، له كۆمه‌ڵگادا مه‌زهه‌ب ئازاده هه‌ركه‌سێك
نه‌ك ته‌نیا ئه‌توانێت به‌هه‌ر مه‌زهه‌بێك
باوه‌ڕداربێت ، به‌ڵكو ئه‌توانێت كار به سونه‌ت و
ئاینی خۆشی بكات ، ئه‌توانێت نوێژ بكات ، بچێت بۆ حه‌ج
، هه‌تا ئه‌توانێت ڕێوه‌ڕسمی عاشوراشی هه‌بێت به‌ڵام
به‌و مه‌رجه‌ی قه‌مه نه‌وه‌شێنێت ، نه‌ك له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی قه‌مه وه‌شاندن ئیسلامیه ، به‌ڵكو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی دژی ئینسانیه ، وه‌حشه‌تناكه و له‌به‌ر
ئه‌وه‌ش پێشی پێ ئه‌گرین ، سه‌پاندنی مه‌زهه‌ب
به‌سه‌ر منداڵاندا مه‌منوعه ، مناڵان مه‌زهه‌بیان
نیه ، حیجاب له‌سه‌ركردنی كچی 9ساڵ مه‌منوعه ،
لێگه‌ڕێ با ببێت به 18 ساڵ ، ئه‌گه‌ر حه‌زی لێبو
ئه‌یكات ، شایه‌ت گا په‌رست ده‌رچێت ، نا‌توانیت
بیسه‌پێنیت به‌سه‌ریدا ، ئێمه كۆشش ئه‌كه‌ین مه‌زهه‌ب
بكه‌ینه كارێكی تایبه‌تی و وه‌ك یه‌ك بیر‌و باوه‌ڕ به
سێ ساڵ كاری كلتوری ته‌واوی ده‌كه‌ین ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌ب له مه‌نتقی بونیه‌وه
نیه ، هه‌ر كه‌سێك دوو تا چوار بزانێت ئه‌فامێت كه
له چاڵێكدا كه‌سێك ناتوانێت 500 ساڵ بژی ، یان ڕۆژێكی
زیندوبونه‌وه هه‌یه كه به‌سه‌ر پردێكدا تێپه‌ڕیت
كه وه‌ك م‌و باریكه و وه‌ك شمشێر تیژه ، ئه‌مه به
منداڵێكی 6 ساڵ بڵێ پێتان پێده‌كه‌نێت ، ده‌سه‌ڵاتی
مه‌زهه‌ب له‌مه‌دا نیه ، ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌ب له
هه‌مان پیشه‌گه‌ری و له‌وێدایه كه له‌سه‌ره‌وه
بانگه‌شه ده‌كرێت و وه‌ك ماركس ده‌ڵێت ڕۆحی دنیای
بێڕۆحی ئێمه‌یه ، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئینسانی نیه
پێویستی به ماده‌ی هۆشبه‌ره و مه‌زهه‌ب هه‌رزانترین
و ناسراوترین ماده‌ی هۆشبه‌ری ئه‌و دنیایه‌یه ، له‌و
كۆمه‌ڵگایه‌دا ئینسانیه‌ت ده‌سته‌به‌ر نابێت ، هه‌ژاری
و به‌دبه‌ختی ئه‌بینیت ، دنیایه‌كی تر ئه‌سازێنن و
دنیای نمونه‌یی ئینسان ئه‌نێرنه ئاسمان و ئه‌ڵێن دوای
مه‌رگ ئه‌چیت بۆ ئه‌وێ ،نیگه‌رانی ئه‌مدنیا مه‌به
ئێره كه دنیای تێپه‌ڕیوه و ته‌نیا 70 ساڵه دوای
ئه‌ڕۆیت بۆ ئاسمان و 700 ملیۆن ساڵ ئه‌ژیت .
له‌به‌ر ئه‌وه ڕیشه‌ی مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر بنچینه‌ی
بێبه‌شی و هه‌ژاری و وه‌به‌رهێنانه و ئه‌وانه
مه‌زهه‌ب به زیندویی پیشان ده‌ده‌ن و ئه‌و چینانه‌ی
كه ئه‌و هه‌ژاری و وه‌به‌رهانانه ئه‌خوازن و سودی لێ
ئه‌كه‌ن ئه‌یپارێزن و گه‌وره‌ی ئه‌كه‌ن ، له
خوێندنگاكانیاندا دوباره وه‌ك ده‌رس ئه‌یلێنه‌وه ،
تا ڕوداوێك دێته پێشه‌وه كه پاپا ئه‌خه‌نه
سه‌یاره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شوشه‌وه و به‌ده‌وری
ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوادا ئه‌یگێڕن ، له
ئه‌مریكای لاتین ئه‌یگێڕن ، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی
زانستیی ئه‌كاته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره
له‌وه‌دایه ، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی چینێك
پێویستیه‌تی ، له‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا
كۆیله‌داری هه‌ڵپێچرا ، مه‌زهه‌بیش ده‌یتوانی
هه‌ڵپێچرێت سه‌رمایه‌داری پێویستی به كۆیله‌داری نیه
، كرێكارێكی به‌كرێی ئه‌وێت كه به ڕواڵه‌ت ئازادبێت
و وه‌كو كۆیله‌ش كار بكات و ئه‌وه‌شی دروستكردووه ،
به‌ڵام پێویستی به مه‌زهه‌به ، گه‌وره‌كانی شۆڕشی
گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاته‌ئیست بوون ، نێیه‌ت
باشه‌كانیان بیریانكرده‌وه به‌ڕاستی ئه‌یانویست
مه‌زهه‌ب كۆبكه‌نه‌وه ، به‌ڵام كۆمۆنه‌ی پاریس ڕویدا
و بینیان نا نابێت ،مه‌جبور بون مه‌زهه‌ب بگێڕنه‌وه و
گێڕایانه‌وه .
ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌یڵێین مه‌زهه‌ب وه‌لانێین
بناغه‌كه‌ی ئه‌وه نیه كه ته‌نیا ته‌بلیغ و ته‌رویج
بكه‌ین ، ئه‌وه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تیه ، ئه‌وه‌ی كه
زمانیان بڕیوین و ئازادیمان نیه‌و ئێستا ئازادی
به‌ده‌ست دێنین و مه‌زهه‌ب به‌ناونیشانی یه‌ك
بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی ئه‌بینین و به‌م پێیه له‌جێگه‌ی
خۆیدا ئه‌چینه جه‌نگیه‌وه ، به‌ڵام بنه‌مای تێكۆشانی
ئێمه دژی مه‌زهه‌ب ئه‌وه‌یه كه پایه واقعیه‌كانی
له‌به‌ین به‌رین ، وه‌ك ماركس ده‌ڵێت مه‌زهه‌ب گوڵێكه
كه‌به زنجیره‌وه ڕواوه ، ئه‌گه ر ئه‌ته‌وێت
له‌ناوی ببه‌یت زنجیره‌كه بپسێنه ، گوڵكه
لێبكه‌یته‌وه دووباره ده‌ردێته‌وه ، ئه‌و دنیای
توندوتیژ و نائینسانی و قبوڵنه‌كراوه‌ی كه مه‌زهه‌ب
به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێچاره‌د
ئه‌یسه‌پێنێت ، ئه‌و هه‌ژاری و به‌دبه‌ختیه
له‌ناوبه‌رن ، مه‌زهه‌ب ئیتر جێگایه‌كی نیه وه‌ك
ته‌شویشێك له‌ناو ئه‌چێت ، وه‌ك كرمێكی زه‌لكاو ،
زه‌لكاوه‌كه وشك بكه‌یت كرمه‌كه‌ش له‌ناوئه‌چێت .
ئه‌مه بنه‌مای جوڵه‌ی ئێمه‌یه به‌رانبه‌ر مه‌زهه‌ب و
له هه‌مانكاتدا وه‌ك كارێكی تایبه‌ت محدودمانكرد و
به‌ناونیشانی بیروباوه‌ڕێك ئاسان ئه‌توانین ڕه‌خنه‌ی
لێبگرین و ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه ، چونكه هه‌مان شێوه
كه وتم ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌ب له مه‌نقی بونیه‌وه
نیه .ده‌سه‌ڵاتی له‌وانه‌دایه كه وتم و ئه‌بێت
ئه‌وانه بسڕینه‌وه .
پرسایر : مه‌زهه‌بیه‌كان
كام ئازادیانه‌یان هه‌یه ؟
حمید ته‌قوایی
: ئازادن تا كاتێك ئارامی خه‌ڵكانی تر نه‌شێوێنن ،
هه‌قیان نه‌یه 5ی به‌یانی له بڵنگۆی گه‌ڕه‌كه‌وه
بانگ بده‌ن ، بچن له ژوره‌كانتانا بانگه‌كه‌تان بده‌ن
و نوێژه‌كه‌تان بكه‌ن ، ویستت بچی بۆ حه‌ج بڕۆ ،
ئه‌تانه‌وێت عاشورا به‌ڕێبخه‌ن به‌ڕێی بخه‌ن ،به‌ڵام
مافتان مه‌ڕ به‌وشێوه جه‌زره‌به‌یه بكوژن ، كارم
به‌وه نیه قورئان وتویه‌تی یان كه‌سێكه دیكه ،
هنده‌كانیش ده‌ڵێن نابێت گا بكوژیت ، هه‌ركه‌سه شتێك
ئه‌ڵێت ، ئێمه كارمان به‌وه نیه ئێمه مافی
ئاژه‌ڵان ئه‌پارێزین ،ئێوه نابێت ئازاری ئاژه‌ڵ بده‌ن
، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێك
وتویه‌تی مریشك نیوه مردو بكه‌یت پاشان په‌له‌قاژه
بكات تا ئه‌مرێت ،ئه‌وه مه‌منوعه ، جا چجای مافی
منداڵ و ئینسان ، له هه‌رشوێنێك مه‌زهه‌ب
به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی كرد له مافی مرۆڤدا كه
مافی مرۆڤ پێشێلبكات مه‌منوعه ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مه‌زهه‌به ، ڕه‌نكه تۆ ناسیۆنالیست بیت و بڵێیت
مه‌رامی من واده‌ڵێت كه هه‌ركه‌س ئاگری به‌ردایه
ئاڵایه‌كی سێ ڕه‌نگ ئه‌بێت له په‌ناگوێی بدرێت ، پێش
به تۆش ئه‌گرین ، ناسیۆنالستبه به‌ڵام نا‌توانیت
ده‌ستدرێژی بكه‌یت و مافی ئه‌وانی دیكه به‌رته‌سك
بكه‌یته‌وه ، گا په‌رستیت ؟ محمد په‌رستیت ؟ بودا
په‌رستیت ؟ مه‌سیح په‌رستیت ؟ ببه ، هه‌ركه‌س هه‌یت
كاره‌كه‌ت بكه ، ئازادیت كتێب بنوسیت ، ئازادیت
بۆنه‌ت هه‌بێت ( هه‌مان شێوه كه وتم به‌بێ ئه‌وه‌ی
كه بیته مایه‌ی عه‌زێتكردنی خه‌ڵكانی دیكه) ،
ئازادیت حیجاب بپۆشیت ، به‌ناونیسانی بیروباوه‌ڕ به‌حس
بكه‌یت ، كتیب بنوسن و جوابتان ئه‌ده‌ینه‌وه ،
مونازه‌ره ساز ئه‌ده‌ین ، گفتوگۆ ئه‌كه‌ین ، كاری
كلتوری ئه‌كه‌ین ، كاری زانستی ئه‌كه‌ین ، ئه‌وه
ئازاده له‌كۆمه‌ڵگادا ، ئه‌مه‌وێت بڵم هه‌تا ئه‌و
مه‌زهه‌بیانه‌ی كه نیگه‌رانن ئه‌بێت خوازیاری
كومه‌ڵگای سۆسیالستی بن چونكه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه
كه به‌شێوه‌یه‌كی واقعی ئازادی مه‌زهه‌ب تێیدا
جێبه‌جی ئه‌بێت ، چونكه كۆمه‌ڵگای ئێمه مه‌زهه‌بی
ڕسمی نیه ،به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی
دیكه ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ڕه‌چاوی مه‌زهه‌بی ڕه‌سمی بكات
ئه‌وا واتا مه‌زهه‌به‌كانی دیكه بێ مافن .
پرسیار : له‌م ماوه‌یه‌دا
باسێك هه‌یه له سوید ، كه‌سانێك كه حیجابن به
ئاشكرا ئه‌ڕۆنه‌ده‌ره‌وه و هه‌تا كه‌سێك هه‌یه كه
ده‌یه‌وێت له ڕه‌وزه‌یه‌كی منداڵان ئیش بكات ئه‌ڵێت
من ئه‌م حیجابه‌م هه‌یه و له‌م وڵاته مه‌زهه‌ب
ئازاده و من ئه‌مه‌وێت له‌م خوێندنگایه به هه‌زهه‌ب
و به حیجابی خۆمه‌وه ئیش بكه‌م ، حیزبی كۆمۆنیستی
كرێكاری ئه‌ڵێت من باشترین حیزبم و باشترین
ئه‌ڵته‌رناتیڤم هه‌یه و هه‌موكه‌س ئه‌توانێت
مه‌زهه‌بی خۆی پیاده بكات ، ئایا ئێوه ڕێگه ئه‌ده‌ن
كه كه‌سێك به ئاشكرا به حیجابه‌وه له‌سه‌ر
جاده‌كان بڕوات و له فه‌رمانگه‌ی ده‌وڵه‌تی و
خوێندنگادا ئیش بكات ؟ ئه‌و ئازادیه له حیزبی
ئێوه‌دا هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن له
سبه‌ینێی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا مۆڵه‌تی ئه‌و كاره به‌و
ده‌ده‌ن ؟ من وه‌ڵامێكی كورت به پرسیاره‌كه‌ی خۆم
ده‌ده‌مه‌وه ، به بۆچونی من ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی
بده‌ن ئه‌وه پێشپَلكردنی كه‌سایه‌تی منه ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه له كۆمه‌ڵگادا بۆچونی باوه‌ڕی
خۆی ئاشكرا ده‌كات و به‌و كاره‌ی هه‌ر ساته‌و ئازادی
من كه‌م و محدود ده‌كاته‌وه .
حمید ته‌قوایی
: ئێوه چه‌ند خاڵێكتان گوت كه به بڕوای من جیاوازن
.مه‌زهه‌ب له دامه‌زاره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیدا مه‌منوعه ،
وه هه‌ر جۆره ڕوكه‌شێكی مه‌زهه‌بی له خوێندنگا و
فه‌رمانگه‌كاندا مه‌منوعه ،له خوێندنگادا نه ئه‌بێت
الله و ئه‌كبه‌ر بكرێت و نه ئه‌ستێره‌ی داود و نه
سه‌ڵیب ، له ده‌وائیر و خوێندنگادا ڕێوڕه‌سم و
بانگه‌شه‌ی مه‌زهه‌بی مه‌منوعه ، نابێت مامۆستا
به‌جلی مه‌زهه‌بی ئیسلامی و مه‌سیحی و بودایی و
ئه‌وانی تره‌وه بچێت بۆ خوێندنگا ، جیایی دین له
په‌روه‌رده و فێركردن ته‌نیا ئه‌وه نیه كه له
كتێبه‌كاندا ده‌رسی دینی نه‌لێینه‌وه ، به‌ڵكو به‌و
واتایه‌ی كه جلوبه‌رگه‌كان و و نیشانه‌كان و ڕێوڕ‌سمی
مه‌زهه‌بی له خوێندنگاكاندا مه‌منوعه و هه‌روه‌ها
له دامازراوه‌ی ده‌وڵه‌تییش، سكۆلاریسم واتا ئه‌وه ،
كه‌سێك ئه‌یه‌وێت له شه‌قامه‌كان به حیجابه‌وه
بڕوات ئازاده ، ئه‌یه‌وێت پرسه‌گێڕیی عاشورا بكات
ئازاده ، ئه‌وه ئه‌بێته ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی
به‌یان ،كه‌سێك ئه‌یه‌وێت له شه‌قامه‌كان بڕوا به
رێدا و بگری ،هیچ كه‌س زه‌ره‌ر ناكات ، ئه‌وه
پرسیارێك بوو كه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی حزبی لێیانكردم ،
وتیان مۆڵه‌تی عاشورا ئه‌ده‌ن وتم بێگومان ده‌یده‌ین ،
له‌به‌رانبه‌ردا مۆڵه‌تی كه‌رنه‌ڤاڵی شادیش ده‌ده‌ین ،
ئه‌مڕۆ عاشورا و سبه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی موزیك و یان
كه‌رنه‌ڤه‌ڵی گه‌ی و له‌زبیه‌نه ، له هه‌مان شه‌قام
، سه‌یربكه‌ن خه‌ڵك بۆ كه‌رنه‌ڤاڵی شادی باشتر ئه‌چێت
یان پرسه ، ئێمه ئه‌بێت به سه‌لماندن مه‌زهه‌ب له
كۆمه‌ڵگادا كۆبكه‌ینه‌وه ، ئه‌بێت كاربكه‌ین كه
بپوكێته‌وه ،یاساییه‌ن ڕاست نیه و هه‌تا به قازانجی
مه‌زهه‌ب ته‌واو ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر بڵێیت كه‌تۆمافت
نیه له شه‌قام نمایش بكه‌یت ، بۆنمونه مۆڵه‌ت
نه‌ده‌یت بڕۆن بۆ حه‌ج و مه‌منوعه و خورافه‌یه ،
باشه خورافه‌یه كه خورافه‌یه تۆ ئه‌و خورافه‌یه
له بیری مندا تێكبشكێنه ، به‌ڵام ئه‌ی ئازادی
سه‌فه‌ر چیلێهات ؟ ، ئازادی مه‌زهه‌ب چیلێهات ؟ ،
مه‌زهه‌ب به‌ناونیشانی كارێكی تیبه‌تی ئازاده هه‌تا
ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره تایبه‌تیه یانه‌یه‌ك بێت ،
سه‌یركه‌ن له ئه‌مریكا ئه‌نجومونێك هه‌یه وابیر
ده‌كه‌نه‌وه كه زه‌وی ته‌خته ، ئه‌چن بانگه‌شه
ئه‌كه‌ن ، ڕێپێوان ئه‌كه‌ن ، پیكنیك ئه‌كه‌ن ،
كۆبونه‌وه‌ی وتاردان ئه‌به‌ستن ، نازانم
ئه‌ندامه‌كانیان چه‌ند نه‌فه‌ره به‌ڵام هه‌ن ،
به‌شێكیش باوه‌ڕیان وایه خودا هه‌یه ، ئه‌وانه له‌و
ئه‌نحومه‌نی زه‌مین ته‌خته زیاترن و به‌ڵام
بیروباوه‌ڕیان به یه‌ك ئاست خورافیه ، با بڕۆن ئیشی
خۆیان بكه‌ن و قسه‌ی خۆشیان بكه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
من ئیسپاتی بكه‌م كه زه‌وی ته‌ختنیه ئه‌نجومه‌نه‌كه
قه‌ده‌غه ناكه‌م ، یه‌ك وێنه‌یان پیشان ئه‌ده‌م كه
له‌ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه گیرابێت ده‌ڵم سه‌یركه
زه‌وی خڕه ، ( ئێمه له پۆلی 12 له خوێندنگا
كتێبێكمان ئه‌خوێند به‌شێكی 50 لاپه‌ڕه‌یی تێدابوو
ئه‌وه‌ی ڕون ده‌كرده‌وه كه بۆچی زه‌وی خڕه
،له‌كتێبه‌كه‌دا هاتبوو كه كه‌شتی له ئاسۆدا ده‌ڕوات
له‌پێشدا به‌یداخه‌كه‌ی ئه‌بینرێت و ئۆقیانوس خڕده‌بێت
و خۆر نیوه‌ی ده‌رئه‌كه‌وێت و ئه‌وانه ،
مامۆستاكه‌مان وتی ئه‌و به‌شه ته‌رك بكه‌ن من
وێنه‌یه‌كم هه‌یه پیشانتان ده‌ده‌م ، زه‌وی خڕه‌و
ته‌واو !)
من ئه‌مه‌وێت بڵێم هه‌ركه‌سێك چی ئه‌نجومه‌نێك
دروستده‌كاتو له‌باره‌ی هه‌رچیه‌كه‌وه ئازاده ،
ته‌نها مه‌زهه‌ب نیه ده‌رباره‌ی هه‌رشتێكی وه‌كو
لایه‌نگرانی زه‌مین ته‌خته و یانه‌ی خۆیانیان هه‌یه
، شیعه‌كان ، سونه‌كان ، یه‌هودیه‌كان ، هه‌ڵبه‌ت
ئه‌زانم زۆر له‌م قسانه قوڵتر و مێژوویی تر و بنه‌ڕتی
ترن ،به‌ڵام له‌ڕوی یاساییه‌وه كه‌ئێمه تێی
ئه‌ڕوانین له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالستیدا ئه‌بێت هه‌بێت
ئه‌وانه هه‌مو مافی كۆبونه‌وه و ئه‌نجومه‌ن و
ڕێخراوه‌یی ئه‌یانگرێته‌وه ، ئێوه له‌باره‌ی
هه‌رشتێكه‌وه ئه‌توانیت ئه‌نجومه‌ن دروست بكه‌ن ، له
كومه‌ڵگه‌كانی ئه‌وروپادا ده‌یان هه‌زار له‌وانه
هه‌یه ، هه‌ندێك له‌وانه ئه‌وه‌نده گاڵته ئامێزن
كه پێكه‌نینتان پێی دێت به‌ڵام دروستیانكردووه ،
له‌ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و نانی ئێواره به‌یه‌ك
ده‌ده‌ن و سه‌یران ساز ئه‌كه‌ن و له شه‌قامه‌كاندا
خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
و واقعیش بێت هه‌زاران كه‌سیان لێ كۆده‌بێته‌وه ،
وه‌كو دژی سته‌م به‌رانبه‌ر ژنان ، شكستی عه‌وله‌مه
،بزوتنه‌وه‌ی ژینگه كه له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و
هه‌م له ئه‌وروپاش هه‌یه و خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن ،
مافی هاو ڕه‌گه‌زبازان له‌و ڕۆژانه‌دا باشترین ئاڵایا
به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه چونكه مافی هاوڕه‌گه‌ز بازان له
ئه‌مریكای شیمالی مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌رمه ، ئه‌گه‌ر
مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوایه وه‌كو
ئه‌نجومه‌نه‌كانی زه‌وی ته‌ختیان لێده‌هات ، ئێستا
بزوتنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی وه‌كو ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی
ژینگه‌ی لێهاتووه و ئه‌مانه‌وێت كار بكه‌ین كه وه‌ك
ئه‌نجومه‌نه‌كانی زه‌وی ته‌خته‌یان لێبێت ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و كاره بكه‌ین ئه‌بێت بڵێین
ئازادی‌د ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بكه‌ینه‌ژ ێرزه‌مینی وه‌ك
نمونه‌یه‌ك كه هاوڕێه‌ك وتی كاتێك شوره‌وی شكستی
خوارد مه‌زهه‌ب له‌هه‌موو كون‌و كه‌له‌به‌رێكه‌وه‌هاته
ده‌رێ و یه‌كێك له مه‌زهه‌بیترین وڵاته‌كان
وڵاته‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ناكرێت شتێك كه له زهنی ئینسانه‌كاندایه به‌زۆر
بیسڕیته‌وه ، ئه‌بێت كۆشش بكه‌ین مه‌زهه‌ب ببێته
بیروباوه‌ڕێكی تایبه‌تی ، وه‌ختێك گۆڕا به
بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی نابێت به یاسا بچیته سۆراخی
چونكه پێچه‌وانه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌بێت به
مه‌تق ، به به وریایی و به تیشكی زانست بچیته
سۆراخی .ئه‌مه شێوه‌ی مامه‌ڵی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ
مه‌زهه‌ب .
* تێبینی وه‌رگێڕ: ده‌قی فارسی ئه‌م گفتوگۆیه له
ژماره 449 ی 6-3-2010ی هه‌فته‌نامه‌ی لاوانی كۆمۆنیست
( جوانان كومونیست )وه‌رگیراوه
|