گفتووگۆ له‌گه‌ڵ پارله‌مانتاری هۆڵه‌ندی هاری ڤان بۆمڵ

  

سازدانی:عه‌لی مه‌حمود


 هاری ڤان بۆمڵ :گه‌شبینم كورده‌كان له‌ 9ی مانگ ده‌نگم پێ ده‌ده‌ن


پ : سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر خۆت بناسێنیت ؟.
وه‌ڵام :ساڵی 1998 ه‌وه‌ ئه‌ندامی پارله‌مانی هۆڵه‌ندیم و به‌رپرسی مه‌له‌فی ده‌ره‌وه‌م له‌ پارله‌مانی هۆڵه‌ندی .كاری من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داكۆكی بكه‌م له‌ مافی مرۆڤ و یارمه‌تی ئه‌و گه‌لانه‌ بده‌م كه‌ چه‌وساوه‌ن ,له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بینن زۆر جار بۆ مافی كورد هه‌وڵه‌ ده‌م و هه‌وڵم داوه‌و له‌ داهاتووشدا هه‌وڵه‌ ده‌م و به‌رده‌وام ده‌بم لێی ,به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ گه‌لانی تیبت و ملوك و ....هتد.
پ :زۆر جار ده‌بینین له‌ چالاكیه‌كانی كورداندا ئاماده‌ن ,ئایا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی به‌ڕێزت وه‌ك خۆته‌ یان وه‌ك پارته‌كه‌ته‌ ؟؟.
وه‌ڵام :هه‌موو چالاكیه‌ك كه‌ من ئه‌نجامی ده‌ده‌م به‌ ناوی پارتی سۆسیالسته‌وه‌یه‌ SP,كه‌ ئه‌و كاته‌ی ده‌ڕۆم بۆ نه‌ورۆز ,به‌ ناوی پارته‌كه‌مه‌وه‌ دێم ,كه‌ ئه‌و كاته‌ی له‌ پارله‌مانی هۆڵه‌ندی پرسیار ده‌كه‌ین یان داكۆكی له‌ مافه‌كانی كورده‌كه‌ین ,ئه‌وه‌ به‌ ناوی پارته‌كه‌مه‌وه‌ ده‌یكه‌م ,هه‌موو پارته‌كه‌م له‌ پشت كێشه‌ی كورده‌وه‌یه‌ ,له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بینین زۆر كورد هه‌یه‌ لایه‌نگرمانه‌ . زۆر هه‌وڵه‌ ده‌ین و هیوامان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی نزیكی داهاتوو بتوانین سه‌ركه‌وین له‌ درووستكردنی مۆنمێنتێك بۆ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ ,ئه‌مه‌ له‌ باوه‌ڕه‌وه‌یه‌ نه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
پ:چۆن دوا ڕۆژی كێشه‌ی كورد ده‌بینی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ؟,هه‌روه‌ها ئایا باوه‌ڕت به‌وه‌ هه‌یه‌ جالیه‌ی كوردی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌توانێت كارێك بۆ دۆزی كورد بكه‌ن له‌ هانده‌ران ؟.
وه‌ڵام : كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیاتر مافه‌كانی خۆیان به‌ ده‌ست ده‌هێنن ,له‌ توركیا ده‌بینین بۆ هاتنه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر هاوكار ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردا ,له‌ سوریا ئه‌بینین به‌ هێواشی پرۆسه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌ سه‌ردا دێت ,له‌ ئێران سه‌ختترین شێوه‌یه‌تی چونكه‌ وڵاته‌كه‌ ته‌واو داخراوه‌ .من له‌ ناو پارله‌مانی هۆله‌ندیه‌وه‌ خۆم و پارته‌كه‌م هه‌موو توانای خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رین به‌ باشی.نموونه‌ ئیمه‌ داوامان كرد هۆڵه‌ندا كۆنسوڵگه‌ری ته‌واو له‌ هه‌ولێر بكاته‌وه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ ,هه‌روه‌ها ئێمه‌ پشتیوانی پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی باكوورین له‌ پارله‌مانی ئه‌وروپا.
پ:له‌ كۆنفرانسێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌ر ماده‌ی 140 له‌ پارله‌مانی ئه‌وروپا ئاماده‌ بوون ,هۆی ئاماده‌ بوونتان چی بوو؟,به‌ ڕای ئێوه‌ ئه‌م شێوه‌ كۆنفرانسانه‌ دۆزی كورد ده‌باته‌ پێشه‌وه‌ ؟.
وه‌ڵام :وه‌كو ده‌زانن ئێس په‌ی SPلایه‌نێك بوو له‌ ڕێكخه‌رانی ئه‌و كۆنفرانسه‌ ,من له‌و كۆنفرانسه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێك ئاماده‌ بووم ,ئه‌م جۆره‌ كۆنفرانسانه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌سه‌ر بنچینه‌ ئه‌جیندای یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌باته‌ پێشه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ ,هیوادارم ئه‌و شێوه‌ كۆنفرانسانه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ كوردستانیش ئه‌گه‌ر كرا كارێكی باشه‌.ئه‌گه‌ر كاتم هه‌بێت خوازیارم له‌ كوردستان بێت یان ئه‌وروپا به‌شداری بكه‌م لێیان .
پ:ئایا جالیه‌ی كوردی له‌ هۆڵه‌ندا باش خۆیان ڕێك خستووه‌ ؟,چۆن ده‌توانن باشتر ڕێك بخه‌ن؟.
وه‌ڵام :له‌ هۆڵه‌ندا زۆر كورد هه‌یه‌ و خۆیان ڕێك خستووه‌و خاوه‌ند بیروڕای جیاوازن ,زۆر باش ده‌بێت له‌ پاڵ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ ڕێكخراوێكی سه‌رانسه‌ری پێك بهێنن وه‌ك چه‌ترێك له‌ ژێریا كۆببنه‌وه‌ .ئه‌گه‌ر كارێكی وا بكه‌ن پێگه‌ی كورد له‌ هۆڵه‌ندا كاریگه‌ر تر ده‌كه‌ن .
پ: ئێس په‌ی SPئێستا ,25 كورسی هه‌یه‌ ,وه‌لێ له‌ ڕاپرسییه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ره‌ كه‌وێت ئێس په‌ی نزیك نیوه‌ی كورسییه‌كانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ ده‌سته‌ دات ,ئه‌مه‌ هۆی چییه‌ ؟.
وه‌ڵام :ئێمه‌ ئێستاش سزای ئه‌و ده‌ده‌ین كاتی خۆی نه‌چووینه‌ ناو حكوومه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕابردوو پێك هات ,ئێمه‌ زۆر ویستمان بوو به‌شداری كابینه‌ بكه‌ین به‌ڵام سی ده‌ی ئا نه‌یویست له‌ گه‌ڵ دوو پارتی چه‌پ بچێته‌ حكوومه‌ته‌وه‌ ,له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بینیمان پارتێكی بچووكی كریستانیان هه‌ڵبژارد,ئێستاش ئێوه‌ چه‌پ گه‌وره‌ بكه‌ن و ده‌نگی پێ بده‌ن گرنگه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ داواكارم ده‌نگ به‌ پارته‌كه‌م بده‌ن .
پ:ئایا ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ بوار هه‌بێت ده‌چنه‌ ناو حكوومه‌ته‌وه‌ یان جارێ ناوێرن به‌شداری هیچ كابینیه‌یه‌ك بكه‌ن ؟.
وه‌ڵام : ئێمه‌ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باش به‌ ده‌ست بهینین و بچینه‌ ناو كابینه‌ی داهاتوه‌وه‌ ,ئێمه‌ش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین كاندیدای باش و كارامه‌مان هه‌یه‌ بۆ پۆستی وزاره‌ت ,به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌شمان به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هۆڵندا له‌ سایه‌یدا .له‌ به‌رنامه‌ماندایه‌ مرۆڤ له‌ 65 ساڵی خانه‌نشین ببێت ,یان داهاتی زۆر بۆ خوێندن و ته‌ندرووستی و بیمه‌ دابین بكرێت ,ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستمان بێت هێزه‌كانمان له‌ ئه‌فغانستان بكێشینه‌وه‌و سیاسه‌تی خۆشمان وا بگونجێنین سه‌ر به‌خۆ بین له‌ سیاسه‌تی ئامه‌ریكا ,هیوادارین له‌ داهاتوو له‌ گه‌ڵ پارتی كار و چه‌پی سه‌وز حكوومه‌تی چه‌پ پێك بهێنین .
پ:تۆ كه‌سێكی ناسراوی له‌ ناو كورده‌كان , ئایا باوه‌ڕت وایه‌ كورده‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی 9 مانگ ده‌نگت پێ بده‌ن ؟.
وه‌ڵام :ئاساییه‌ و باوه‌ڕم وایه‌ ,بێگومان به‌ هه‌موو هیوایه‌كه‌وه‌ خوازیارم كورده‌كان ده‌نگم بده‌نێ و ده‌مده‌نێ .گرنگترین كار ئه‌وه‌یه‌ بڕۆن له‌ 9 ی مانگ ده‌نگ بده‌ن ,به‌ ئێمه‌ش نه‌تان دا ,به‌ لایه‌نه‌ چه‌په‌كانی دیكه‌ی بده‌ن .

 

           

 

07/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com