پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو، حکومه‌تی ئوردن ده‌ستی کرد به
جێبه‌جێکردنی ئه‌و پلانه‌ی که ناوی ناوه ( پلانی
ڕیفۆرمی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی) که به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه‌یه:
ـ به‌نزین له نێوان 18% و 24% باجی ده‌چێته سه‌ر .
ـ ئاو له 40% گران ده‌بێت.
ـ قسه‌کردنی مۆبایل باجی حکومیش به ڕێژه‌ی 8% تا 12%
ی ده‌چێته سه‌ر.
ـ قاوه له 20% باجی گومرکی و له 16% یش باجی
فرۆشتنی ده‌چێته سه‌ر و به‌و پێیه نرخه‌که‌ی سێیه‌کی
جارانی ده‌چێته سه‌ر.
ـ هه‌روه‌ها هه‌ندێک ناوه‌ندی حکومی باس له گرانکردنی
کاره‌باش ده‌که‌ن.
له دژی ئه‌م بڕیارانه‌ی حکومه‌ت ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه
، به ده‌یان له هه‌ڵسوڕاوه چه‌په‌کانی ئوردون
هه‌ستان به ڕێکخستنی ناڕه‌زایه‌تی یه‌ک و له‌به‌رده‌م
بنکه‌ی سه‌ره‌کی حکومه‌ت، له عه‌مان کۆبونه‌وه و
چه‌ندین شیعاریان له دژی ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵگرتبوو،
له‌وانه:
ـ نا بۆ حکومه‌تی باج !
ـ نا بۆ گرانبوونی ئاو و کاره‌با!
هه‌روه‌ها له یه‌کێک له لافیته‌کانیاندا، حکومه‌تیان
له برسی کردن و تووڕه کردنیان ئاگادار کردبوه‌وه.
گۆشه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی یه‌که( الجزیرة نیت)
تێبینی: هه‌واڵه‌که له جزیره وه وه‌رگیراوه.
|