ڕه‌وه‌ندی سۆسیالیستی، له چله‌ی ڕۆژنامه‌نوس
سه‌رده‌شت عوسماندا بڕیارنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا
وێڕای خستنه ڕووی لێکدانه‌وه و تێبینی یه‌کانی
سه‌باره‌ت به تیرۆر و ئه‌و هێزانه‌ی که له
پشتیه‌وه‌ن و ئه‌و ئامانجانه‌ی که هه‌یانه،
سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و
مه‌حدودیاته‌کانی، سه‌باره‌ت به ئه‌هه‌میه‌تی
ده‌خاله‌تی ئاگاهانه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان و تد...
بڕیاری ئه‌وه‌شی داوه که هه‌وڵ بدات بۆ به‌دی هێنانی
لیژنه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن،
ده‌رهێنانی بلۆکێکی چه‌پ له ده‌روونی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها دوابه‌دوای ئه‌م
بڕیارنامه‌یه، بانگه‌وازێکیشیان بڵاو کرده‌وه، که
تیایدا ته‌ئکید له‌سه‌ر پێویست بوونی په‌یوه‌ندی و
دیالۆگ له نێوان کۆمۆنیسته‌کاندا ده‌کاته‌وه.
به ڕه‌چاوکردنی گرنگی و زه‌روره‌تی خولقاندن یان
بوژاندنه‌وه‌ی( لانی که‌م) سونه‌تی په‌یوه‌ندی و
جه‌ده‌ل له ناو کۆمۆنیسته‌کاندا، به پێویستم زانی
وێڕای پشتگیری کردن و به ده‌نگه‌وه‌چوونی هه‌ریه‌که
له :
یه‌که‌م: ئیقدامه‌که و میکانیزمه‌که‌ی( واته گفتوگۆ
کردن و پێکه‌وه کارکردن)
دوه‌م: بابه‌تی گفتوگۆ که ( که‌یسی سه‌رده‌شت)
ئه‌م تێبینی یانه‌ش بخه‌مه ڕوو:
1. به‌ڕای من دیاریکردنی ئامانجێکی دیاریکراو بۆ
بزوتنه‌وه‌که( که خۆی له پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی
لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ‌دا ده‌بینێته‌وه) هه‌نگاوێکی
سه‌رکه‌وتوانه‌یه و نه‌ک هه‌ر ده‌توانێت،
زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو و پته‌و بۆ گه‌یاندنی
کۆمۆنیسته‌کان به ئاستێکی به‌رزتر له هاوکاری و
پێکه‌وه کارکردن له بوارێکی دیاریکراودا فه‌راهه‌م
بکات، به‌ڵکو ئه‌وه‌شی لێ ڕه‌چاو ده‌کرێت، که به‌شه
خۆڕسکه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌که فشارێکی جددی بخاته سه‌ر
ئه‌و قاوغه‌ی که نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانی
به‌شه ناڕازی یه‌که‌ی سه‌رمایه‌داران و توێژه
مشه‌خۆره‌کان دایانسه‌پاندووه به‌سه‌ریدا و به
قازانجی چین و توێژه به‌شخوراوه‌کان و
بزوتنه‌وه‌که‌یان و هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان تێکیان بشکێنێت
و ئه‌گه‌ر نه‌شگات به ده‌سکه‌وتی مه‌لموس، ئه‌وا بگات
به ده‌رسی زۆر گه‌وره سه‌باره‌ت به ماهیه‌تی ئه‌و
نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یانه. ده‌رسگه‌لێک که
ڕه‌نگه له کاتێکی تر و به شێواز و وه‌سایلی تر ئاسان
نه‌بن.
3. پایه‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ته‌رحه ( دانانی
لیژه‌یه‌کی تری لێکۆڵینه‌وه) و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که
به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنیت، خۆیان له‌م خاڵانه‌دا
ده‌بیننه‌وه:
أ. بزوێنه‌ری سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌که ته‌جروبه و
وشیاری یه‌کی( سیاسی) بوو و هیچ ئومێد و خۆشخه‌یاڵی
یه‌کی به یاسا نه‌بوو وه هیچ بڕوایه‌کیشی به
حیکایه‌تی که‌مته‌رخه‌می داموده‌زگا ئه‌منی یه‌کان و
چی و چی نه‌بوو و وه‌ک دادوه‌رێک، که ده‌یان ساڵ
به‌ڵگه‌ی کۆکردبێته‌وه، یه‌کسه‌ر حوکمی خۆی دا و
تاوانباری سیاسی دیاریکرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش خاڵی به‌هێزی
بزوتنه‌وه‌که بوو و پارتی و ته‌نانه‌ت یه‌کێتیشی
شپرزه کرد.
ب. بازنه‌ی چوارده‌وری تاوانباره سیاسی یه‌کان زۆر
له‌وه سه‌ختتره که بتوانرێت به هیچ سیناریۆیه‌کی
یاسایی تێکبشکێنرێت،چونکه هیچ سیناریۆیه‌ک ناتوانێت
ئه‌و سابیقه مێژوویی یه ده‌یان ساڵه و پڕ له
ڕووداوی هاوشێوه له بیر خه‌ڵک بباته‌وه. حوکمی خه‌ڵک
له ته‌جروبه‌یه‌کی زۆر دورودرێژ و سه‌خته‌وه
هاتووه. نه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی خۆیان و
داموده‌زگاکانیان، به‌ڵکو موعته‌به‌رترین که‌سی دنیا
بێت و بیه‌وێت حوکمێکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بدات،
خه‌ڵکی کوردستان ده‌یان بازنه‌ی گومانیش بۆ ئه‌و
ده‌کێشن.
ج. به‌ڕای من چل په‌نجا ڕۆژی ڕابردوو، نه‌ک هه‌ر
زه‌مه‌نێک نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بزوێنه‌ره
سه‌ره‌کی یه و حوکمه سیاسی یه‌کانی کز بوبێت وه‌یان
گۆڕابێت، به‌ڵکو چ ئیشه‌کانی هه‌ڵسوڕاوانی
بزوتنه‌وه‌که ( که ناکرێت ده‌وری ڕاگه‌یاندن و نوسین
فه‌رامۆش و که‌مڕه‌نگ بکه‌ین، چونکه ئێستا ئێمه
له‌سه‌رده‌مێکداین، که نه‌ک هه‌موو شتێک گرنگی نوسین
و راگه‌یاندن ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵکو هه‌ر خودی که‌یسی
سه‌رده‌شت، له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا کاریگه‌ری ئه‌م
وه‌سیله‌یه ده‌سه‌لمێنێت) و چ هه‌وڵه‌کانی خودی پارتی
و یه‌کێتی و سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌دار و نوسه‌ر و
ڕاگه‌یاندنه‌کانیان له شپرزه‌یی یاندا( که به‌شێکی
گرنگی به‌هۆی گورزی ئه‌و نوسین و لێکۆڵینه‌وانه‌وه
بوو، که ڕۆژانه تێ‌یان ده‌سره‌وێنرا) بونه‌ته مایه‌ی
ئه‌وه‌ی که بزوێنه‌ره سه‌ره‌کی یه‌که هه‌رچی زیاتر
خاراو و جێگیر تر بێت. هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین
ئه‌وه‌ی که کز بووه، ئه‌مه نی یه، به‌ڵکو ئه‌و
ئومێده‌یه، که نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانی
به‌شه ناڕازی یه‌که‌ی سه‌رمایه‌داران، بۆ ئیحتوا کردن
و ساتوسه‌ودا کردن و ئاراسته کردنی هه‌یانبوو. من
دڵنیام ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕسک توانی چل ڕۆژ
له‌مه‌وبه‌ر، نه‌فره‌تی سه‌رده‌شت به‌ڕاسه‌ری حزبێکی
ده‌سڵاتداره‌وه ڕابگرێت و شپرزه‌ی بکات، ئه‌وا
هه‌وڵدانێکی ئاگاهانه‌ی چل ڕۆژی داهاتوو، ده‌توانێت
نه‌فره‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به ڕاسه‌ری هه‌موو
ئه‌وانه‌وه ڕابگرێت که ئینسان وه‌ک پیرۆزترین شت
دانانێن و به‌جۆرێک له جۆره‌کان ده‌یانه‌وێت پیرۆزی
یه‌کی تری به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
له کۆتاییدا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه،
که منیش ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ڕه‌وه‌ندی
سۆسیالیستی و داوا له سه‌رجه‌م کۆمۆنیسته‌کان
ده‌که‌م، که لانی که‌م ئه‌وه نیشان بده‌ن، که ئه‌م
جۆره ئیقدام و بابه‌ت و میکانیزمانه‌یان لا گرنگه و
هیوادارم قسه و هه‌ڵوێستی ڕۆشنی هه‌موو ئه‌وانه
ببینم که ته‌وه‌قوعم لێیان هه‌یه.
25.06.2010
amang70@hotmail.de
|