له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌رده‌وام به‌یاننامه‌ی
ناڕه‌زاییه‌تی دژ به ده‌سته‌ڵات نووسراون و له
لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌وه پشتگیری‌یان لێ
کراوه، به‌ڵام بۆچی ئه‌و به‌یاننامه‌یه له
هه‌موویان زیاتر ده‌نگی دایه‌وه، چ لای ئه‌وانه‌ی
ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و چ لای ئه‌وانه‌ی پشتگیری‌یان لێ
کرد؟ بێگومان ڕه‌خنه‌کانیش دوو جۆرن. جۆری یه‌که‌میان
له ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتوو و له لایه‌ن
نووسه‌رانی ئیسلامییه‌وه له‌و به‌یاننامه‌یه گیراون،
که به ڕاستی به زمانێکی زۆر توندوتیژ نووسراون و
جنێویان به‌و نووسه‌رانه داوه، ته‌نانه‌ت
ناونیشانه‌کانیان به جنێو و توندوتیژی ده‌ست پێ
ده‌که‌ن. ڕه‌نگه ئه‌وان بڵێن هه‌ندێک له نووسه‌رانیش
به‌و زمانه نووسیویانه، که ئه‌مه‌ش ڕاسته و
هه‌ندێک نووسه‌ر وه‌کو پێی ڕاهاتوون زمانی زبریان به
کار هێناوه، که به‌م زمانه نه به‌رگری له ئازادی
ده‌کرێت و نه هیچ مه‌عریفه‌یه‌ک به خوێنه‌ر ده‌گات،
به‌ڵکو ته‌نیا ڕووبه‌ری توندوتیژی گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش پێش هه‌موو لایه‌ک زیان به ڕۆشنبیر
ده‌گه‌یه‌نێت. هیچ یه‌کێ له نووسه‌ر و ڕۆشنبیره
دیاره‌کانی ئێمه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌م
به‌یاننامه‌یه‌یان ئاماده کردووه به‌و زمانه
نهیاننووسیوه.
جۆری دووه‌میشیان ده‌کرێت بکه‌ینه دوو لق. لقێکیان
پێیان وایه ئه‌و به‌یاننامه‌یه دژی دین نییه. یان
ده‌کرێت به مانایه‌کی تر بڵێین پێیان وایه
به‌یاننامه‌یه‌کی توندوتیژ نییه و لقه‌که‌ی دیکه‌یان
باوه‌ڕی وایه هه‌ڵوێستی ئه‌و نووسه‌رانه له سنووری
به‌یاننامه تێناپه‌ڕێت. هه‌ندێکیان له‌وه‌ش دوورتر
ده‌چن و ده‌ڵێن ئه‌وانه هه‌ر ڕۆشنبیر نیین، به‌ڵکو
به‌ناو ڕۆشنبیرن، که ده‌کرێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان
بوه‌ستین. ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده ناوی سه‌ره‌تای
به‌یاننامه‌که بخوێنینه‌وه، که ئه‌وانه ڕۆشبیره
هه‌ره جدییه‌کانی کوردیین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و
بۆچوونه هه‌ندێک په‌له‌ی پێوه دیاره. کاتێک ده‌ڵێم
ده ناوی یه‌که‌م، ته‌نیا مه‌به‌ستم هێنانه‌وه‌ی
نموونه‌یه، ئه‌گینا لیسته‌که ناوی زۆر نووسه‌ر و
ڕۆشنبیری دیاری له خۆ گرتووه. ناکرێت ئه‌وانه
به‌ناو ڕۆشنبیر بن. ده‌کرێت خوێندنه‌وه‌ی ترمان به
ئاڕاسته‌ی تر بۆ هه‌ر شێوازێکی پرۆتێست هه‌بێت له
دژی ده‌سته‌ڵاتی دینی و سیاسی، به‌ڵام تۆمه‌تبارکردنی
ئه‌و پۆله ڕۆشنبیره که گوایه به‌ناو ڕۆشنبیرن، له
جێی خۆیدا نییه. ئه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌که به‌وه
تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، که دژی دین نییه، ئه‌وه
په‌یوه‌ندیی به زمان و تێگه‌یشتنی ئه‌و
نووسه‌رانه‌وه هه‌یه، که به‌یاننامه‌که‌یان ئاماده
کردووه و پشتگیری‌یان لێ کردووه. ئه‌و نووسه‌ر و
ڕۆشنبیرانه باوه‌ڕیان به دژایه‌تی و لایه‌نگری هیچ
لایه‌ن و بیروباوه‌ڕێک نییه، به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌تا
ئێستا خۆیان له‌و دوالیزمه به دوور گرتووه، که فکر
و زمان بچووک ده‌کاته‌وه و ته‌نیا له سنووری دوو
به‌ره‌دا به کاری ده‌هێنێت. ئه‌وانه ڕۆشنبیری سه‌ر
به لایه‌نێکی دیاریکراو نیین، به‌ڵکو ڕۆشنبیری
کۆمه‌ڵگان، که له بیروباوه‌ڕی جیاواز جیاواز پێک
دێت. ئه‌وانه به بێ جیاوازی به‌رگرییان له
ئازادییه‌کان کردووه و ئه‌مه‌شه خاڵی هه‌ره به‌هێزی
ئه‌و ڕۆشنبیرانه و کاریگه‌رییشیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا
هه‌ر له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. به بینینی من
ئه‌وه‌ی وای کرد ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌م ڕاده‌یه
ده‌نگدانه‌وه په‌یدا بکات چه‌ند خاڵێکن، که من
لێره‌دا کورتیان ده‌که‌مه‌وه:
یه‌که‌م: ده‌قی به‌یاننامه‌که زۆر به ڕوونی و
جورئه‌ته‌وه دژی ئه‌و هێرشانه ده‌وه‌ستێته‌وه، که
له کاتێکی زۆر هه‌ستیاردا کرانه سه‌ر نووسه‌ر و
ڕۆشنبیران. له زمانی به‌یاننامه‌که‌دا هیچ
پێچوپه‌نایه‌ک نییه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه به
زمانێکی ڕه‌وان خاڵ خراوه‌ته سه‌ر پیته‌کان، به بێ
ئه‌وه‌ی ئه‌و زمانه بگاته ئاستی زبری و مه‌سه‌له‌که
به ئاڕاسته‌ی تردا ببات.
دووه‌م: یه‌که‌مجاره به‌یاننامه‌یه‌ک دژی لایه‌نێک
بێت، که خۆی به ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانێت، که پێشتر
هه‌رچی به‌یاننامه هه‌یه ڕووبه‌ڕووی ده‌سته‌ڵات
کراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش وردبینیی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌مان
بۆ نیشان ده‌دات، که له کاتی خۆیدا هه‌ستیان به
مه‌ترسیی ئه‌و باره ناله‌باره کردووه.
سێیه‌م: به‌شێکی ئه‌و نووسه‌رانه هه‌ر ئه‌وانه بوون،
که وه‌کو له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، که پێشتر
به‌رگرییان له ئازادیی عه‌قیده‌ی دینی کردووه.
ئه‌وانه ڕۆژگارێک به توندی له‌سه‌ر یه‌کگرتوویان
کردووه‌ته‌وه و دژی ده‌سته‌ڵات وه‌ستاون. ئه‌م خاڵه
هێزێکی گه‌وره‌ی به‌و به‌یاننامه‌یه به‌خشیوه.
ئه‌مه شۆکی یه‌کگرتووی ئیسلامیی له به‌رانبه‌ر ئه‌و
به‌یاننامه‌یدا گه‌وره‌تر کرد.
چواره‌م: یه‌که‌مجاره لایه‌نێکی سیاسی به‌یاننامه‌ی
له دژ ده‌ربکرێت و خۆیشی به به‌یاننامه‌یه‌ک وه‌ڵام
بداته‌وه، که ئه‌مه مانای هێز و کاریگه‌ریی
به‌یاننامه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه
ده‌گه‌یه‌نێت. ته‌رخانکردنی به‌شێکی زۆری ڕاگه‌یاندنی
یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ ئه‌و کێشه‌یه زیاتر ئه‌وه‌مان
بۆ ده‌رده‌خات، که ئه‌وان حیسابێکی زۆریان بۆ
هه‌ڵوێستی ئه‌و نووسه‌رانه کردووه، که وه‌کو پێشتر
وتم به‌شێکی زۆریان ڕۆشنبیره دیار و جدییه‌کانن و
ناکرێت حیسابیان بۆ نه‌کرێت.
پێنجه‌م: پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌و
نووسه‌رانه ته‌نیا له ڕێگای به‌یاننامه‌وه
هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌بڕن، ئه‌وان چ پێشتر و چ له‌م
کاته‌ش ڕه‌خنه‌ی زۆر جدییان له هه‌موو شێوه‌کانی
ده‌سته‌ڵات گرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه
ئه‌وانه له هیچ کاتێکدا باوه‌ڕیان به زمانی
توندوتیژ نییه و له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌وانه
به‌رده‌وام ویستوویانه زمانێکی فراوان و فره‌ڕه‌هه‌ند
بێننه ناو که‌لتووری کوردییه‌وه و ئه‌و
کاریگهرییهشیان به چاکی بینراوه. ئه‌مه به
ده‌وری خۆی به‌یاننامه‌که‌ی به‌هێز کرد.
شه‌شه‌م: ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سانی جیاواز، که
هه‌ندێکیان بیروباوه‌ڕی ئایینی‌یان هه‌یه، پاڵپشتییان
له‌و به‌یاننامه‌یه کرد، که ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه
ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه هه‌م کاریگه‌رییان له‌ناو
کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و هه‌م ژماره‌یه‌کی زۆر خوێنه‌ر
به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌خوێننه‌وه و باوه‌ڕ به
ڕاستگۆییان ده‌که‌ن.
ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی منه بۆ به‌یاننامه‌که. ده‌کرێت
خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له‌وه‌ی منیشی بۆ بکرێت، به‌ڵام
هه‌موو ئه‌وانه ناتوانن نکووڵی له کاریگه‌ریی ئه‌و
به‌یاننامه‌یه بکه‌ن.
|