((ئاگاداربه و بترسه، له‌وانه‌ی که ته‌نها یه‌ک
کتێبیان خوێندۆته‌وه))
وته‌یه‌کی لاتینیه
چوون بۆ پرسه و فاتیحا خوێندن بووه به به‌شێکی
زێده گرنگی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه. ئه‌م
دیارده‌یه له‌چوون بۆ شانۆ و سینه‌ما و کتێبخانه و
باخچه گشتیه‌کان گه‌لێک ڕه‌واجی زیاتره. پیاوان
ده‌چن بۆ مزگه‌وت و فاتیحا خوێندن... ژنانیش بۆ ژێر
خێمه و ماڵان. سیاسه‌تمه‌داره‌کان زیاتر په‌رۆش و
عاشقه پرسه و فاتیحا خوێندنن تا هاوڵاتیه‌کی ئاسایی.
له پرسه‌دا هه‌موان بێده‌نگ ده‌بن و گوێ له مه‌لا
ده‌گرن... هیچ کاتێک له‌م شێوه مه‌راسیمانه‌دا
،دایه‌لۆگ دروست نابێت... مه‌لا له کۆتایی پرسه‌دا
ده‌ست ده‌کات به ئامۆژگاری به‌شداربوان.
ئامۆژگاریه‌کان هێنده‌ی من ئاگاداریانم زۆر کاڵ و کرچ
و ئاستنزم و خورافین. مه‌لا به جۆرێک باس له دین و
شه‌رع و خواپه‌ره‌ستی ده‌کات بۆ به‌شداربوانی
پرسه‌که، که به‌هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌م و
تێگه‌یشتنه‌ی ئیسلامدا ناگونجێت بۆ ژیان و
خواپه‌ره‌ستی...
ئه‌رکی مه‌لا، چاندنی تۆوی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌و
میهره‌بانه له‌دڵی خه‌ڵکانێکدا که بڕوایان لاوازه،
نه‌ک بڵاوکردنه‌وه‌ی خورافات و حه‌کایه‌تی دێ‌و و درنج
،ترس و تۆقاندنی موسڵمانان له ئاگری جه‌هه‌نه‌م...
منیش وه‌ک زۆرێک له خه‌ڵکی ئه‌م شاره، هه‌ندێ
دوانیوه‌ڕوان بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رکه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌م ده‌چم بۆ مزگه‌وت و فاتیحا خوێندن.
هه‌ندێک له پرسه‌کان گله‌یی له‌سه‌ر خۆ لابردنه،
هه‌ندێکیشیان به‌دڵ و به‌گیان به‌شداریکردنه له
خه‌می قورسی خاوه‌ن پرسه‌دا... پرسه‌کان جیاوازی
گه‌وره‌یان هه‌یه. مردووه‌که هه‌ژار بێت یا
ده‌وڵه‌مه‌ند، پیر بێت یا گه‌نج، به نه‌خۆشی و
که‌نه‌فتی ناو جێگا مردبێت، یا به ڕوداوی دڵ ته‌زێن و
کاره‌ساتی کت‌وپڕ. به کوردیه‌که‌ی هۆکای سه‌ره‌کی
قه‌ره‌باڵغی یان خامۆشی پرسه، په‌یوه‌سته به شێوازی
مردنه‌که و ده‌وڵه‌مه‌ندی یان هه‌ژاری خاوه‌ن
پرسه‌که‌وه. یاخود به پێگه‌ی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتی
خاوه‌ن پرسه‌وه له خودی مه‌کینه‌گه‌وره‌که‌ی
حوکمڕانی ئه‌م وڵاته‌دا.
ئیدی که خاوه‌ن پرسه سیسه‌تمه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ند و
ناودار بوو، ئه‌وا پرسه‌ش قه‌ره‌بالغتر ده‌بێت. دوو
مه‌لای ((ده‌نگ خۆش ..!!)) قورئان ده‌خوێنن، له
مزگه‌وتی به‌ناوبانگ پرسه‌که ده‌گیرێ، خێمه‌ی زێده
گه‌وره له‌به‌ر ده‌رکی ماڵی خاوه‌ن مردووه‌که
هه‌ڵده‌درێ، ڕێگای هاتوچۆ له‌و کۆڵان و ده‌ڤه‌ره بۆ
چه‌ند ڕۆژێک بنبه‌ست ده‌کرێت. که‌سێکی به‌ناوبانگ
کۆتایی به پرسه‌که ده‌هێنێت.زوربه‌ی ناودار و
سیاسه‌تمه‌دار و ده‌موچاوه‌کانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری
شار دێنه پرسه‌که‌وه، ده‌یه‌ها که‌سایه‌تی دیکه به
پێوه له هۆڵی مزگه‌وتدا ده‌وه‌ستن...
به‌ڵام له پرسه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تدا،
دروست به پێچوانه‌وه، نه سه‌رۆکه‌کان بروسکه‌ی
سه‌ره‌خۆشیان بۆ ده‌نێرن..! نه ده‌موچاوه سیاسییه
دیاره‌کانی شار ده‌بینرێن. نه مه‌لای
((ده‌نگخۆش..!!)) وجودی هه‌یه، نه له مزگه‌وتی
به‌ناوبانگ پرسه ده‌گیرێت. نه رێگا و بانی
هاتوچۆکردن ئاسته‌نگ ده‌بێت و نه خێمه‌ی زه‌به‌لاحیش
هه‌ڵده‌درێ، نه لافیته‌ی ڕه‌شی مه‌ڵبه‌ند و لق و
هۆبه و وه‌زاره‌ته جیاوازه‌کان هه‌ڵده‌واسرێت ...
به‌نده زۆر مه‌یلی پرسه و فاتیحا خوێندنم نییه.
حه‌ز به‌مردنی که‌س ناکه‌م. به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م دوور
له مۆدێلی نه‌وباوی ڕیاکارانه، سه‌ردانی نه‌خۆشێک
بکه‌م که چاوه‌ڕوانی که‌س ناکات، له هه‌واڵی که‌سێ
بپرسم ،که نه‌خۆشی و ترسی مه‌رگ وه‌ک سێبه‌ری خۆی
هه‌میشه هاوڕێیه‌تی... سه‌رباری ئه‌وه‌ی حه‌ز به
چوونه پرسه ناکه‌م، به‌ڵام به حوکمی په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌م، ناچارم زۆر دوای نیوه‌ڕوان وه‌ک
زۆرێک له خه‌ڵکی، منیش بچمه فاتیحا خوێندن له
مزگه‌وتی جۆراوجۆری ئه‌م شاره‌دا.
ئه‌م ئه‌رکه هێنده‌ی ئه‌رکێکی دینی و دنیاییه،
له‌وه زیاتر ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. بۆچی
کۆمه‌لایه‌تییه؟ چونکه من هێنده‌ی خه‌می
خوێندنه‌وه‌ی لافیه‌تی تازیه‌دارانی به‌رده‌رکی سه‌رای
سلیمانیم، نیو هێنده که‌متریش له خه‌می پرسه‌ی
عه‌ینکاوه‌ی هه‌ولێر و شاره‌کانی دهۆک و قامیشلی و وان
و دیوانده‌ره‌دا نیم... ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه چونه
پرسه زیاتر به‌جێهێنانی ئه‌رکێکی کۆمه‌لایه‌تییه،
وه‌ک له‌وه‌ی ئه‌رکیکی دینی بێت... ئه‌مڕۆ من مردوم لێ
مردووه و تۆ دێیت سه‌رخۆشیم لێده‌که‌یت، سبه‌ی به
پێچه‌وانه‌وه. به کورتی و کرمانجی هه‌مومان مردنێک
قه‌رزارین و حه‌ز ناکه‌ین ئه‌و قه‌رزه به ته‌نها
بده‌ینه‌وه...
که ده‌چمه مزگه‌وت وورد سه‌رنج ده‌ده‌م له خه‌می
قورسی خاوه‌ن تازیه‌ێ..! گه‌نجێکی شه‌رمن به‌کۆمه‌ڵێ
په‌رداخی پلاستیکی ئاوی کانزایی وسینیه‌کی چڵکنه‌وه
توزێ ئاوی ساردم پێش یا دوای فاتیحا پێشکه‌ش ده‌کات..!
به‌رده‌وامیش په‌رداخێ ئاوی سارد،بۆ مامۆستای قورعان
خوێن داده‌نێن،تا حه‌لاوه‌ی ده‌نگی مه‌لا له‌گه‌ل
شه‌حنی پاتری مایکه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ نرخی چه‌ند
کاتژمێرێک قورئانخوێندن، به به‌های چه‌ند سه‌ت دۆلارێ
هاوجووت بێت.!
دیواری هۆڵی فایحا خوێندنه‌که کۆمه‌ڵێ سه‌عاتی
کۆمپانیای بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تی پێدا
هه‌ڵواسراوه. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه سه‌عاته‌کان به
شێوازێکی زۆر ناشرین و بێنه‌زم به‌خوار و ناڕێکی له
ڕیزی یه‌ک هه‌ڵواسراون..! (ڕێکلامی بێ پاره بۆ
کۆمپانیا جیاوازه‌کان) . سه‌یرم لێدێت هۆڵێک ئه‌و
هه‌موو سه‌عاته ناشرینه‌ی تێدا هه‌ڵواسرابێت، که‌چی
هیچیان کۆک ومیقات نین، نه له‌گه‌ڵ یه‌ک و نه
له‌گه‌ڵ سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستی من و نه له‌گه‌ڵ کاتی
بانگی عه‌سری هه‌مان مزگه‌وتدا... زۆرم پێسه‌یره
هۆڵێک ئه‌و هه‌موو سه‌عاته نوستووه‌ی بۆ چییه؟
قه‌نه‌فه و کورسی ناجۆر وچڵکن، کۆمه‌ڵێ
فێنککه‌ره‌وه‌ی کۆن. که هیچ هونه‌رێکی تێدا به‌خه‌رج
نه‌دراوه له دانان و هه‌ڵواسینیاندا. تێناگه‌م بۆچی
ماڵی خوا، هێنده پیس و بێنه‌زم و سیما ناشرین بێت..!!
به‌ڕاست ئه‌و کۆمپانیا جۆراوجۆرانه له سه‌عاتی
دیواری هه‌رزان به‌ها، زیاتر چ شێوازێکی دیکه شک
نابه‌ن ڕێکلامی له هۆڵی مزگه‌وتا پێبکه‌ن.*
له‌به‌رده‌رگای ده‌ره‌وه کۆمه‌ڵی له‌گه‌نجان
ده‌وه‌ستن،که که‌متر په‌یوه‌ستن به‌خوێندنی فاتیحا..!
به‌ده‌ست وسه‌رو نیگای چاویان به‌خێرهاتن وخواحافیزی
له میوانه هه‌مه‌جۆره‌کان ده‌که‌ن.
به‌ڕاره‌وێکی درێژتردا کۆمه‌ڵی له‌پیاوانی کامڵ و
به‌ته‌مه‌نتر وه‌ستاون،جێگای ئه‌مان سێبه‌رتر و
فێنکتره له‌هاویندا و گه‌رم و شیاوتره له‌زستاندا
له‌وانی ده‌ره‌وه. ئه‌مانه ته‌جره‌به‌ی وه‌ستان و
پرسه به‌ڕێوه‌بردنیان زیاتره له‌وانی له‌ده‌ره‌وه
وێستاون.ئه‌مانه پێکهاتون له‌کۆمه‌ڵه که‌سانێکی
تێکه‌ڵاو له دۆست و خزم و ناسیاوی مردووه‌که،یان
دانه‌وه‌ی قه‌رزێکه ،که‌ئه‌م مردووه‌ی ئێستا ڕۆژگارێک
ئه‌رکی هیلاکی و له‌تازیه وێستانی بۆ ئه‌مان
به‌جێهێناوه.
له‌سه‌ره‌تای هۆڵه‌که‌دا خاوه‌ن پرسه‌که (که‌سانی
پله یه‌کی مردووه‌که) به‌پێوه وه‌ستاون و زۆر به
ووریاییه‌وه به‌خێرهاتنی میوانه‌کان ده‌که‌ن.
پیر و په‌که‌وته‌کان جارناجاره داده‌نیشن و ده‌چنه
ناو ده‌ریای خه‌یاڵاتی مردن و پێشبینیکردنی پرسه‌ی
تایبه‌تی خۆیانه‌وه.
له‌ناوهۆڵه‌دا دوو مه‌لای قورئان خوێن دانیشتون،
به‌مایکێکی زۆر زیاد له‌سنوور ده‌نگ به‌رز،
به‌ئێکۆیه‌کی نه‌شاز به‌نۆره قورئان ده‌خوێنن.
سوره‌تی کورت کورت ده‌خوێنن،پاشان میوانه تازه و
کۆنه‌کان تێکڕا فاتیحه ده‌خوێنن و به‌شێوازی جۆراوجۆر
سه‌ره‌خۆشی له‌خاوه‌ن مردووه‌که ده‌که‌ن.
تائێره شتێکی ئاساییه، له دێرزه‌مانه‌وه مه‌راسیمی
سه‌ره‌خۆشی و تازیه‌داری و ڕێز له مردونان به‌گشتی
سازدراوه.
دیاره هه‌ر ناوچه‌یه‌ک به‌پێی نه‌زم و باوی
سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی، ڕه‌نگ وسیما وشکڵی خۆی نه‌خش
ده‌کات له‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پرسه‌دا .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌یبینین شێوازێکی نوێیه له
پرسه. لافیته نوسین، خێمه‌هه‌ڵدان، مه‌سره‌فی گرانی
قه‌برهه‌ڵکه‌ن و قورئان خوێندن. دانیشتنی تایبه‌تی
دوای مزگه‌وت و مه‌سروفاتی زێده به‌رچاوی شیرینی و
ساردی و ...هتد هاوکات بوونی مه‌لا له تازیه‌دا به
پله جیاوازه‌کانیانه‌وه هه‌میشه ئاماده‌یه...
مه‌لاکان ده‌که‌ونه وه‌عز و نه‌سیحه‌تی به‌شداربوان
و هۆشیارکردنه‌وه‌یان له به‌جێهێنانی ئه‌رک و
فه‌رمانه ئاینیه‌کانیان.
مه‌لا له‌دنیای ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا
پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردووه،له‌خوتبه‌ی ڕۆژانی
هه‌ینی، له پرسه‌ی ڕۆژانه‌ی مزگه‌وته‌کان، له بۆنه‌ی
ماره‌بڕین وسه‌ردانی نه‌خۆش و..هتد
مه‌لا هه‌موان بێده‌نگ ده‌کات، سه‌رکۆنه‌ی هه‌موان
ده‌کات،که بۆچی وه‌کو ئه‌و دڵسۆزی ئومه‌تی ئیسلام
وئه‌سحابه‌کانی نین..! گله‌یی له‌به‌شداربوان ده‌کات
که بۆچی هه‌مویان نوێژی سه‌رمردوو نازانن..!
هێنده‌ی من له‌و بۆنه و مه‌راسیمانه‌دا
به‌شداربووم.کۆمه‌ڵێ مه‌لای زۆر سه‌یر م
بینیوه(له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ مه‌لای
ڕاسته‌قینه- منه‌وه‌ره‌کان).
ئه‌و مه‌لایانه‌ی من له‌پرسه جیاوازه‌کاندا
بینیومن، خوتبه‌ی سه‌یر و دوور له مه‌نتیق نوتق
ده‌که‌ن. ده‌قیژێنن و هه‌ڕه‌شه له به‌شداربوانی
پرسه‌که ده‌که‌ن، به‌چه‌پ و ڕاستدا به‌بێ
بنچینه‌یه‌کی لۆجیکی مه‌زهه‌بی،ده‌که‌ونه ناو دنیای
مردن وقیامه‌ت و، ترسی جه‌هه‌نه‌م، پاداشتی سه‌دان
حۆری به‌هه‌شت بۆ موسلمانی ڕاسته‌قینه
...به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ترسی خۆیان ده‌رده‌بڕن له
دنیای مۆدێرن . زۆر سه‌یر باس له‌ڕه‌وشت و فه‌سادی
کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن..!
ئیسلامیان کردۆته خورافاتێکی سه‌یر.زۆر
ناشاره‌زایانه ئیسلام و خوا و مێژوی ئیسلام دزێو
ده‌که‌ن .
ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ک نه‌توانێت،دیدێکی ئینسانیانه‌ی دین
و جوانیه‌کانی گه‌وره‌یی ولێبورده‌یی خوای مه‌زن بۆ
خه‌ڵک ڕونبکاته‌وه، چاکتره بێده‌نگ بێت. یا
ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆز بخوێنێته‌وه، نه‌ک دین و
به‌ها پیرۆزه‌کان بچوک بکاته‌وه به ئه‌ندازه‌ی
کورتبینی خۆی بۆ ژیان و دین و خواپه‌ره‌ستی..!!
وێنای خوا له‌وه جوانتر و میهره‌بانتر و گه‌وره‌تره
و پڕسۆز و موحیبه‌تره لای من، وه‌ک له‌و خوایه‌ی
مه‌لا بۆی باسکردوین له‌و پرسانه‌دا..!
دیارده‌ی دزێوی دواکه‌وتوانه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه،
گه‌لێک زۆرن. سه‌ردانی نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌کان،
مه‌راسیمی شه‌کراو خواردنه‌وه و ماره‌بڕین و شایی و
گۆڤه‌ند، سه‌یران و ئاهه‌نگ، به ڕێگا ڕۆیشتنی
سه‌رشه‌قامه گشتیه‌کان، هاتوچۆی ئۆتۆبوسی نێوان
گه‌ڕه‌ک وشاره‌کان، فرۆشتنی بوتڵه‌غاز و ته‌قه‌ته‌قی
به‌رده‌وامی جاڕزکه‌رانه‌یان. کڕین وفرۆشتنی میوه
وپێداویستیه‌کانی دیکه‌ی ناو بازاڕه‌کان، تا ده‌گات
به نه‌بوونی ئادره‌س و نه‌خشه‌ی شیاوی شار و
شارۆچکه‌کانمان.
من ته‌نها پرسه و مه‌راسیمی تازیه‌داریم وه‌ک
نمونه‌یه‌ک باس کرد. به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که
ئه‌وه‌یه. کێن ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌م دیارده
دزێوانه.؟ چۆن خه‌ڵک و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
ده‌توانن نه‌زمێک بۆ ئه‌و بێسه‌روبه‌ریه دابنێنن..!!
ئایا کار و به‌رپرسیارێتی کێیه که ئاوڕێکی جددی
بداته‌وه له پێگه‌ی مزگه‌وت و شێوازی پرسه
به‌رێوه‌بردن. *
ئاراس وه‌لی
-------------------------------------------------
*"چرکه ژمێر که له‌ساڵی 1670 دا هاته کایه‌وه، گوڕ
و تینێکی دیکه‌ی دایه ژیانی مرۆڤایه‌تی.کات هێنده‌ی
دیکه نرخ و به‌ها و ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌لماند.کاتژمێری
به‌رباخه‌ڵ بووه دیارده‌یه‌کی شارنشینانه له
سه‌ده‌کانی ناوه‌ندا.کات بۆ بازرگان و ئه‌هلی بازاڕی
ئه‌و سه‌رده‌مانه نرخ وبه‌های به‌رزی هه‌بوو"
"له‌کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا، ئیدی پێوانی
کات ڕێچکه‌یه‌کی دیکه‌ی گرت. چیدی کات به هه‌ڵهاتن و
ئاوابوونی ڕۆژ نه‌ده‌پێورا،به‌ڵکو به سه‌عات و خوله‌ک
و چرکه حیساب ده‌کرا. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ده‌ی
سیانزه‌دا کاتژمێرێک دابه‌شکراوه به‌سه‌ر شه‌ست
خوله‌کدا. به‌ڵام له‌کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی شانزه‌دا
کاتژمێر و به‌های کات بووه واقیع و گرنگی خۆی
جێگیرکرد له نێو دونیای سه‌رمایه
وسه‌رمه‌یه‌گوزاریدا"
Peter Englund Förflutenhetens landskap- om tidernas
historia s.141-149
Norge 1997
* به پێی زانیاریه‌ک له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف(وه‌ڵامی
نامه‌ی ئه‌لکترۆنی ڕێزدار مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی، له
ڕاستکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مزگه‌وت و کارگوزاره‌کانیان بۆ
نوسه‌ری ئه‌م باسه) ده‌بێژێت: له کوردستان (دیاره
مه‌به‌ستیان له کوردستان سنوری ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی
هه‌رێمه یان..!!)4306 مزگه‌وت هه‌یه. وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف 14183 کارمه‌ندی هه‌یه، له‌و ژماره‌ی
کارمه‌ندانه 8000 که‌سیان ناونیشانیان خزمه‌تگوزاره.
|