کۆنگره‌ی سێی یه‌کێتی که‌به درێژترین کۆنگره‌ی ئه‌م
حیزبه ده‌ژمێرێت، بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ی
خایاند. دیاره ئه‌م کۆنگره‌یه له‌ڕووی ڕێکخستن و
به‌رنامه دارێژیهوه ، له‌هه‌موو کۆنگره‌کانی تری
یه‌کێتی باشتربوو. له‌هه‌مانکاتیشدا چ له میدیای
یه‌کێتی یان له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ,زۆرترین
قسه‌وباسی له‌سه‌ر کراوه. لێره‌دا پێم خۆش بوو وه‌کو
چاودێرێکی سیاسی شرۆڤه‌یه‌کی خێرا بۆئه‌م کۆنگره‌یه
بکه‌م ، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵیکی گرنگ وه‌ستانێکی
هێمانهبکهم.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی دوائاماری ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی
بدات ، ده‌بینێت ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆرترین ده‌نگیان
به‌ده‌ستهێناوه له سێ ده‌زگای سه‌ره‌کی حیزبه‌وه
هاتوون .( ئاسایش، زانیاری، هێزی پێشمه‌رگه). له‌پاش
هێرۆخانه‌وه حاکم قادر که به‌رپرسی ده‌زگای ئاسایشی
گشتیه،دێت که 919 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، پاش ئه‌و
دکتۆر خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، به‌رپرسی ده‌زگای
زانیاری 884 ده‌نگ، مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی ،830 ده‌نگ. ئه‌م ئاماره
ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ، که له‌مه‌ولا ئه‌م سێ که‌سه
ده‌بنه به‌هێزترین که‌سایه‌تی ناو یه‌کێتی و ڕۆڵی
گرنگیان ده‌بێت له بڕیاڕی سیاسی یه‌کێتیدا. دیاره
ده‌وڵه‌ت له رۆژهه‌ڵاته داماوه‌که‌ی ئێمه‌دا ،
له‌سه‌ر سێ کۆڵه‌که وه‌ستاوه. ( ده‌زگای
عه‌سکه‌ری،ده‌زگای ئه‌منی و پۆلیس، ده‌زگای
مخابه‌رات). ئه‌م سێ ده‌زگایه ، هه‌موو رۆژهه‌ڵات
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی بوو به خاوه‌نی ئه‌م سێ
ده‌زگایه ، ده‌توانێت ئیدامه به حوکمی خۆی بدات ،
ئه‌وه‌ی نه‌بووه خاوه‌نی ئه‌م سێ ده‌زگایه ،
هه‌رچه‌نده جه‌ماوه‌ریشی زۆربێت ، به‌ڵام ناتوانێت
حوکم بگرێته ده‌ست . بۆ نموونه له میسر
ئیسلامیه‌کان گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ن و
جه‌ماوه‌رێکی زۆریشیان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و سێ ده‌زگایه‌یان له‌ژێر ده‌ستدا نییه ، هیچ
کاریگه‌ریه‌کی سیاسیان نییه و ناشتوان حوکمی ئه‌و
وڵاته بکه‌ن . پێم وایه یه‌کێتی بۆئه‌م کۆنگره‌یه
سوودی له‌ئه‌زمونی سیاسی وڵاتی میسر وه‌رگرتووه. به
بروای من گه‌وره‌ترین خاڵی وه‌رچه‌رخاندن که یه‌کێتی
له‌م کۆنگره‌یه‌دا کردبێتی ، زاڵکردنی ئه‌م سێ
ده‌زگایه‌یه به‌سه‌ر حیزبه‌که‌دا. به واتایه‌کی تر
ئه‌م کۆنگره‌یه ، ڕه‌نگه سه‌وزه‌که‌ی یه‌کێتی ، بۆ
ره‌نگێکی خاکی عه‌سکه‌ری و پۆلیسی گۆڕی . که‌ئه‌مه‌ش
جێگای ترسه.
خاڵێکی تر که وه‌ستانێکی باشی ده‌وێت، ئه‌ویش هاتنه
پێشه‌وه‌ی هێرۆخانه بۆ ناو سه‌رکردایه‌تی. دیاره
هێرۆخان پێشتریش ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه له
ناویهکێتیدا به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان و
باڵه‌که‌ی له‌یه‌کێتی نه‌مان. وه‌لێ ئه‌وه جێگای
تێڕامانه، ئه‌و ده‌نگه زۆریه که‌به‌ده‌ستی هێنا،
1070 ده‌نگ که‌یه‌که‌مین ده‌نگی ناو کۆنگره‌که بوو.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی به‌هێزه بۆئه‌وه‌ی که ئه‌م
حیزبه ده‌یه‌وێت به‌ته‌واوی به‌ره‌و حیزبی بنه‌ماڵه
بڕوات. دیاره ڕاسته هێرۆخان خۆی که‌سێکی نووسه‌رو
تاڕاده‌یه‌کی باشیش هۆشیاری سیاسی و فکری هه‌یه،
هه‌روه‌ها له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره‌شه، وه‌لێ
هیچ کاتێک ئه‌م ده‌نگه زۆره هی خۆی نییه. ئه‌م
ڕێژه زۆره شه‌رعیه‌تێکی باشی بۆ هێرۆخان دانا. گه‌ر
پێشتر له‌پشت په‌رده‌وه رۆڵی هه‌بووبێت، ئه‌وا
له‌مه‌ولا به‌شه‌رعی رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت. ئه‌مه‌ش
هه‌مان ئه‌زموونی پارتی دووباره ده‌بێته‌وه.
به‌واتایه‌کی تر بڕیاری سیاسی سه‌نته‌رێک ده‌یبات
به‌ڕێوه ، که بنه‌ماڵه خاوه‌ن بڕیاره‌که‌ن. خاڵێکی
تر که گرنگه باسی لێوه‌بکه‌ین ، چۆنێتی به‌ڕێوبردن و
ده‌نگدانی ئه‌ندامانه. دیاره پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد
، ئه‌م کۆنگره‌یه له‌ڕووی ڕێکخستنه‌وه زۆر جدی و باش
بوو. به‌ڵام کاتێک سه‌یری ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که
ده‌که‌یت، پیاو هه‌ستێکی لا دروست ده‌بێت، که‌ئه‌مه
هه‌مووی پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ دارێژراوه. من لێره‌دا
ته‌نها سێ که‌س وه‌کوو نموونه ده‌هێنمه‌وه. دکتۆر
خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د که به‌رپرسی ده‌زگای
زانیاریه، هیچ کاتێک ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی
نه‌بووه، که‌تا 884 ده‌نگ بهێنێت. ئه‌م کابرایه
له‌وه‌تی هه‌یه نه له ڕادیۆ،تیڤی ،رۆژنامه که‌س
نه‌یدیووه. هیچ کاتێک گوێمان له لێدوانێک یان
چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌م کابرایه نه‌بووه. بگره زیاتر
وه‌کو خدری زینده خه‌ڵکی ناوی ده‌زانی ، نه که‌س
دیویه‌تی نه‌که‌س ده‌یناسێت. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌م
به‌ڕێزه پێشمه‌رگه‌ی کۆنیش نه‌بووه، بگره له‌پاش
ڕاپه‌ڕینه‌وه لهناویهکێتدایه. له‌ناو ئه‌ندامان و
ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیشدا ، به‌حوکمی کاره‌که‌ی
خۆشه‌ویست نه‌بووه، چونکه زۆرجار له‌سه‌ر ڕاپۆرتی
زانیاری زۆرکه‌س نان‌بڕاو ده‌رکراوه. هه‌رچه‌نده له
وڵاتانی مۆدێرن به‌رپرسی ده‌زگای مخابه‌رات دوورن له
بڕیاری سیاسیه‌وه یان هه‌ر دیارنین ، بۆ نموونه
موسادی ئیسرائیلی که یه‌کێکه له ده‌زگا
مخابه‌راتیه به‌هێزه‌کانی جیهان ، که‌س نازانێت کێ
به‌رپرسیه‌تی واته نهێنیه 1. که‌سێکی تر
مه‌لابه‌ختیاره، که به‌رپرسی گه‌وره‌ترین ده‌زگای
یه‌کێتیه ( ڕێکخراوهدیموکراتیهکان). جگه له‌وه‌ش
به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 ، سواره‌ی
به‌رله‌شکری جه‌نگی یه‌کێتی و گؤران بووه.
مه‌لابه‌ختیار له‌پاش 25/7 زۆرترین ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا،
ته‌نانه‌ت بۆماوه‌یه‌کی زۆریش ده‌نگی نه‌ما. نه‌ک
ئه‌ندامان به‌ڵکه سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیش به‌ئاشکرا
ڕه‌خنه‌یان له‌کاره‌کانی گرت. پێش کۆنگره کۆسره‌ت
ڕه‌سوڵ ، گه‌وره‌ترین هێرشی ره‌خنه‌ی کرده سه‌ری.
ته‌نانه‌ت پێش کۆنگره‌ش ترسی ده‌رنه‌چوونه‌وه‌ی
هه‌بوو. که‌چی سه‌یرده‌که‌یت چواره‌مین ده‌نگی
به‌ده‌ستهێناوه772 ده‌نگ. ئه‌م رێژه زۆره‌ش جێگای
پرسیاره لای هه‌موومان . که‌سی سێهه‌م عومه‌ر
فه‌تاحه. که سه‌رۆکی حکومه‌تی یه‌کێتی بووه
له‌سلێمانی ، پاشتریش له‌هه‌ولێر جێگربووه. له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانی یه‌کێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ، زۆرترین
ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌کراوه. سه‌رده‌می حوکمی ، به
حوکمێکی فاشیل و ئیفلیچ وه‌سف ده‌کرا. زۆرترین
گه‌نده‌ڵی له‌ئه‌دای حکومی له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا بووه.
عومه‌ر فه‌تاح زۆرترین ره‌خنه و گله‌یی
به‌رکه‌وتووه. به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی یه‌کێتی
لهسهرئهوهکۆک بوون، که ته‌مه‌نی ئه‌م پیاوه
له‌ناو سه‌رکردایه‌تیدا نه‌ماوه. که‌چی سه‌یرده‌که‌یت
جارێکی تر دێته‌وه سه‌رکردایه‌تی و 426 ده‌نگ
به‌ده‌ست ده‌هێنێت. دیاره عومه‌ر فه‌تاح
لهناوکۆنگرهکهدا تاکه که‌س بووه ، که‌به‌ئاشکرا
داوای یارمه‌تی له‌مام جه‌لال کردووه ، بۆئه‌وه‌ی
وه‌سفی بکات و مام جه‌لایش زۆر به‌شان وباڵیدا
هه‌ڵیداوه. دیاره جگه له‌عومه‌ر فه‌تاح ، کۆسره‌ت
ره‌سول و به‌رهه‌م سالیحیش له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال
هه‌ڵبژێردراونه‌ته‌وه. واته ئه‌و شه‌رعیه‌تی پێداون
نه‌ک کۆنگره. به‌گشتی ههڵبژراردنهوهی عومه‌ر
فه‌تاح جێگای پرسیاره‌و، مه‌سه‌له‌ی چاکسازی و
نوێبوونه‌وه‌ش ده‌خاته گوومانه‌وه. خاڵێکی گرنگی تر
، بێهێزکردنی کۆسره‌ت ره‌سوڵ بوو. دیاره هه‌رله‌پاش
هه‌ڵبژاردنی مانگی3 ی په‌رله‌مانی عێراق ، ئه‌ستێره‌ی
به‌ختی کۆسره‌ت به‌ره‌و نه‌مان ده‌چوو. به‌تایبه‌ت پاش
ئه‌و شکسته‌ی که‌یه‌کێتی له‌هه‌ولێر تووشی بوو. کاتێک
سه‌یری ئه‌ندامانی نوێی سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌یت، جگه
له کوڕه‌که‌ی ، هیچ کاندیدێکی کۆسره‌ت ده‌نگی باشی
نه‌هێناوه. ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆری لایه‌نگرانی
ده‌رکرانه ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی به‌هه‌زار حاڵ هاته‌وه
سه‌ره‌وه ئاسۆ ئه‌ڵمانیه، که‌ئه‌ویش به‌هۆی
مهلهفهکهیهوه زۆر توانای قسه‌کردنی نییه.
ئه‌مجاره‌یان کۆسره‌ت ته‌نها کوڕه‌که‌ی هاته
سه‌رکردایه‌تی و ده‌نگێکی باشیان بۆ دانا. وه‌لێ
لایه‌نگرانی کۆسره‌تیان بێ ده‌نگ کرد. دیاره ده‌بێت
ئه‌وه‌ش بڵێم . مام جه‌لال شانسی له‌وه‌دابوو،
کهنهیارهکهی زۆر له‌خۆی خراپتربوو. ئاخر کۆسره‌ت
هاتووه کوڕێکی کردۆته سه‌رکردایه‌تی ، یه‌کێکی
تریشیان راوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌ت. زاوا و برای
زاواکه‌شی بۆ سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند
هه‌ڵبژاردووه. ئه‌مانه‌ش هه‌موو ئاماژه به‌وه
ده‌که‌ن ، که ئه‌م به‌ڕێزه‌ش کار بۆ بنه‌ماڵه‌ی خۆی
ده‌کات. خاڵێکی تری گرنگ که‌له‌م کۆنگره‌یه‌دا بینیمان
. مام جه‌لال هات خۆی شه‌رعیه‌تی بۆ کۆسره‌ت و
به‌رهه‌م دانا. ئه‌م دووبه‌ڕێزه له‌ڕێگای مام
جه‌لاله‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردران . واته
به جوهدی خۆیان نه‌بووه. ئه‌مه‌ش گۆڵێکی تری مام
جه‌لال بوو له‌و دوو به‌ڕێزه. خاڵێکی تر که‌جێگای ترس
و تێرامانه، لاوازبوونی رۆڵی که‌سانی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م
و فکری یه‌كێتییه. ئاله‌وکاته‌ی که ئه‌هلی شمشێر
رۆڵی به‌رچاویان به‌رکه‌وت ، ده‌بینیت ئه‌هلی قه‌ڵه‌م
رۆڵیان به‌رێژه‌یه‌کی ترسناک لاوازده‌بێت. ئازاد
جوندیانی608 و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد 467 ده‌نگ ده‌چنه
سه‌رکردایه‌تی . ستران عه‌بدوڵڵا، کاوهمحهمهد ،
پشتیوان گوڵپی چه‌ندینی تر ، شانسی سه‌رکردایه‌تیان
ده‌سووتێت. لاوازبوونی رۆڵی رۆشنبیرانی یه‌کێتی
له‌لایه‌ک و ، به‌هێزبوونی رۆڵی ده‌زگای عه‌سکه‌ری و
ئه‌منی وزانیاری له‌لاکه‌ی تر ، بۆداهاتوو ئه‌نجامی
باشی بۆ یه‌کێتی نابێت. به واتایه‌کی تر قسه‌ی چه‌ک
به‌سه‌ر قسه‌ی قه‌ڵه‌مدا زاڵ ده‌بێت. خاڵێکی گرنگی تر،
دابه‌شکردنی ده‌نگه‌کان به‌سه‌ر ناوچه‌کاندا،
به‌تایبه‌ت سلێمانی به‌شی شێری هه‌بوو. 15 ئه‌ندامی
سه‌رکردایه‌تی 3 یه‌ده‌گیش ، واته 18 ئه‌ندام خه‌ڵکی
سلێمانین. هه‌ولێر و که‌رکووکیش سه‌رو 10. دهۆک
هه‌رهیچی به‌رنه‌که‌وت. له‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌یانویست
ره‌نگی سلێمانی به‌سه‌ر ئه‌م حیزبه‌دا زاڵ بکه‌ن ،
دیاره ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی که یه‌کێتی
گۆڕان به نه‌یاری خۆی ده‌زانێت نه‌ک پارتی، چونکه
بادینان هیچ ده‌نگێکی له‌ناو سه‌رکردایه‌تی نییه.
ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کۆنگره‌که‌وه بانگه‌شه‌ی
بۆ ده‌کرا، که گوایه ئه‌م کۆنگره‌یه، کۆنگره‌ی
چاکسازی و نوێبوونه‌وه‌و هاتنه پێشه‌وه گه‌نج و
ژنه. دیاره مه‌رج نییه هه‌موو گه‌نجێک بتوانێت حیزب
گه‌نج و نوێبکاته‌وه. چونکه نوێبوونه‌وه به‌ته‌مه‌ن
ناپێورێت، به‌ڵکه به چۆنێتی عه‌قڵ و کارکردن
ده‌پێورێت. زۆرجاریش له‌مێژوودا به‌ناوی هاتنه
پێشه‌وه‌ی گه‌نج بۆناو سه‌رکردایه‌تی حیزب ، فێڵ و
خۆڵکراوهته چاوی ئه‌ندامانی حیزبه‌وه. بۆ نموونه
له ساڵی 1938 له کۆنگره‌ی 17 حیزبی به‌لشه‌فی رووسیا
، ستالین به‌ناوی هێنانه پێشه‌وه‌ی گه‌نج بۆ
ناوسه‌رکردایه‌تی ، گورزێکی باشی له نه‌یارانی خۆی
وه‌شاند. ئه‌و ده‌یویست سه‌رکرده کۆنه‌که لاببات و
سه‌رکرده‌یه‌کی نوێ بهێنێته ناو مه‌کته‌بی سیاسی ،
که گوێڕایه‌ڵی خۆیین2. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی
یه‌کێتی ڕاسته گه‌نج و ڤیگۆری سیاسی نوێی هێنایه
سه‌رکردایه‌تیه‌وه، به‌ڵام به بڕاوی من ئه‌مانه
ناتوانن حیزب نوێ بکه‌نه‌وه. دیاره جگه له دکتۆر
نه‌جمه‌دین و خالید شوانی که‌ده‌توانین به ڤیگوری نوێ
دایانبنێین ، ئه‌وانی تر هیچی کامیان نوێ نیین. به
بڕوای من هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌ڕێزه ،
یه‌کێکه له خاڵه سه‌رکه‌وتووه‌کانی کۆنگره‌که. سێ
خاڵی جوانیش له‌م کۆنگره‌یه‌دا جێگای ده‌ستخۆشیه.
یه‌که‌میان وازهێنانی عادل موراد و که‌مال فوئاد.
ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێکی جوان بوو، به‌تایبه‌ت عادل موراد
که خۆی ووتی ( من بۆیه وازده‌هێنم ، تاوه‌کو مه‌جال
بۆ نه‌وه‌ی نوێ خۆش بکه‌ین) . دیاره عادل موراد
یه‌کێک بووه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی.ئه‌م
هه‌ڵوێسته ئه‌وه‌ی نیشاندا ، که ده‌کرێت ئه‌ندامی
دامه‌زرێنه‌ری حیزبیش بیت، به‌ڵام وازیش له
سه‌رکردایه‌تی بهێنیت. دووه‌مین خاڵی جوانی ناو
کۆنگره‌که ، خۆ هه‌ڵنه‌بژاردنی قوباد تاڵه‌بانی بوو.
ئه‌میش هه‌ڵوێستێکی جوانی نواند کاتێک خۆی
هه‌ڵنه‌بژارد. هه‌رچه‌نده گه‌ر ئه‌میش خۆی
هه‌ڵبژاردایه وه‌کو کوڕه‌که‌ی کۆسره‌ت ، ئه‌وا ئه‌میش
ده‌نگی باشیان بۆ داده‌نا. سێهه‌مین خاڵی پۆزه‌تیڤیش ،
به‌شداریکردنی ژماره‌یه‌ک له‌ژنان بوو له
سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند. ڕاسته به‌شێکی
زۆریان یان مێردیان یان کچه شه‌هیدبوون. به‌ڵام بوونی
ژنان له‌ناو حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌دا خاڵێکی
باشه. له‌کۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه‌بڵێم ، ئه‌وه‌ی
که‌پێشتر باسیان لێوه‌ده‌کرد یان ئامانجیان بوو له‌م
کۆنگره‌یه‌دا سه‌ری نه‌گرت. بۆ نموونه ئه‌م
کۆنگره‌یه نه‌یتوانی ئه‌و که‌سانه‌ی که فایل دارن
یان فایلی قه‌به‌ی گه‌نده‌ڵیان هه‌یه ، له‌ناوبه‌رێت.
ڕاسته هه‌ندێکیان ناویان که‌وته (قڕهوه!)، به‌ڵام
نه‌یانتوانی ( قڕ!) یان بکه‌ن. له‌هه‌مانکاتیشدا
ڕاسته تهکهتوولی لاوازکرد، به‌ڵام بڕیاری سیاسی
که‌وته ژێر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌وه، که‌ئه‌مه‌ش شتێکی
زۆر خراپه.
سه‌رچاوه:
1. دیکتاتۆر.محمود طلوعی، وه‌رگێرانی شۆرش عومه‌ر.
بڵاوکراوه‌کانی به‌شی ڕووناک‌بیری. کتێبی 48. سلێمانی.
2004. لاپه‌ڕه72.
2. Die Geschichte des Mossad.DanRaviv/ YossiMelman.
Heyne Verlag .München. 1992. S28.
|