سێكسی ژماره‌ هیچ 1
 

  

ئاریان ئه‌بوبه‌كر


ده‌رگاكه‌ ناكه‌مه‌وه‌
ئه‌گه‌ر ده‌كرێت تا به‌یانی له‌ دڵتا هه‌ڵم بگره‌
په‌رده‌كان دا بده‌ره‌وه‌
تكایه‌ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك هه‌ناسه‌ مه‌ده‌
هه‌رچه‌نده‌ داواكارییه‌كی قورسه‌
مادام وایه‌ ده‌رگاكه‌ی ئه‌م سه‌ریش داده‌خه‌م
تا كه‌سمان له‌ ده‌ست كه‌سمان ڕانه‌كه‌ین
ئه‌مه‌ پێشبینییه‌كی خراپه‌
به‌ڵام مرۆڤ خراپتره‌
خراپتر له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان به‌ بێ‌ پرس
من چوار ملیۆن ده‌رگا ده‌ناسم
یان زیاتر.
ده‌رگایه‌ك ده‌ناسم
هه‌رگیز ناكرێته‌وه‌
چونكه‌ هه‌میشه‌ كراوه‌ته‌وه‌
ده‌رگایه‌كی تر ده‌ناسم هه‌رگیز داناخرێت
ده‌رگایه‌ك ده‌ناسم ده‌رگای نییه‌
ده‌رگایه‌ك ده‌ناسم هه‌ر ده‌رگایه‌و هیچی تر
مادام وایه‌ تا زووه‌
نه‌وه‌كو له‌ ناكاو ده‌رگا نه‌مێنیت
كتێبێكم بۆ بنێره‌ ئه‌وه‌نده‌ بێئه‌خلاقانه‌ بێت
وێنه‌ی به‌رگه‌كه‌ی بشارمه‌وه‌
گۆرانییه‌كم بۆ بڵێ‌ له‌ ڕووم نه‌یه‌ت له‌ دواته‌وه‌ بیڵێمه‌وه‌
جلێكم بۆ بكڕه‌ ته‌نها به‌ ڕووتی له‌به‌ری بكه‌م
بۆ ئه‌م بێ‌ گیرفانییه‌م 2
جانتایه‌كی ماركه‌م بۆ بدوره‌
ئاخر ئه‌م بێ‌ گیرفانیه‌ من ده‌كوژێت و
زۆریش ده‌ترسم
له‌سه‌ر كه‌وانته‌ره‌كه‌
له‌ ته‌نیشت قاپی ماستاوه‌كه‌
كۆندۆمه‌كه‌مم بیرپچێت
تۆش نه‌شاره‌زاییانه‌ بێیت و پێت وا بێت میزه‌ڵدانه‌
به‌ هه‌موو هێزت فوی تێبكه‌یت تا ده‌ته‌قێت
ئیدی ئه‌وسا هه‌رسێكمان توشی ئایدز ده‌بین
توشی ئایدز ده‌بین و جارێكی تر فریای هێلكه‌ كۆكردنه‌وه‌ ناكه‌وین
من به‌ درێژایی هه‌موو ته‌مه‌نم یه‌ك هێلكه‌م كرد
تۆ به‌بێ‌ گوێدان به‌ گه‌وره‌یی و پچوكی تاوه‌كه‌ت
كردت به‌ هێلكه‌وڕۆن و ده‌رخواردی ته‌نه‌كه‌ خۆڵه‌كه‌ی دڵت دا
ته‌نه‌كه‌ خۆڵه‌كه‌شت بێ‌ گوێدان به‌ لووتی دڵی من
تا بۆی كرا له‌ ئاوده‌سته‌كه‌ی دڵی مندا گوی كرد
ئیتر من وه‌ك زۆرجاری تر
دڵم پڕ پڕ بوو
گریام
تا ده‌نگم نوسا
تا نه‌م توانی قسه‌ بكه‌م
ئیمه‌یڵم بۆ ناردیت و پێم وتیت
كه‌ من دڵم به‌م ژیانه‌ خۆش نییه‌
بمگێو پێم مه‌ڵێ‌ كاتژمێر چه‌نده‌
جنێوی سوكم پێبده‌و لێم مه‌پرسه‌ چه‌ند شه‌ممه‌یه‌
ده‌مو چاوم پڕبكه‌ له‌ تف و داوام لێمه‌كه‌ ڕۆژمێر هه‌ڵواسم
میز بكه‌ره‌ ده‌ممه‌وه‌ و پێم مه‌ڵێ‌ حه‌زت له‌چ خوارنێكه‌
پێم مه‌ڵێ‌ نوكته‌یه‌كت بۆ بگێرمه‌وه‌ 3
ڕقم له‌م پرسیاره‌ حیزانه‌یه‌
بمكوژه‌ و پێم مه‌ڵێ‌ كێت خۆشده‌وێت؟
ئه‌مه‌ پرسیاریكی قورسه‌ منی كه‌ر چوزانم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌
ئه‌مه‌ پرسیارێكی قورسه‌
زۆر قورس وه‌ك چوار ته‌ن لۆكه‌
كه‌ من دڵم به‌م ژیانه‌ خۆش نییه‌
چی له‌ سێكسه‌ یه‌ك نه‌فه‌رییه‌كان بكه‌م
كه‌ من له‌ گۆرانیه‌ك زیاتر خۆمم له‌به‌ره‌
چی له‌ سێكسه‌ به‌ كۆمه‌ڵكان بكه‌م
كه‌ بۆ جاری ده‌یه‌م
هه‌مومان یه‌كمان بینی و
به‌ پێكه‌نینێكی گاڵتییه‌وه‌ وا سه‌یری یه‌كمان كرد كه‌ یه‌ك ناناسین
هه‌ر به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ بو زۆر به‌جدی پێم وتیت
زۆر بێجێگام ئه‌گه‌ر ئه‌كرێت تا ماوه‌یه‌ك له‌ دڵتا هه‌ڵم بگره‌
كه‌چی تۆ هه‌ر خه‌ریكی سێكس بویت هیچت پێنه‌وتم
ته‌نها بۆ یادگاری قومێك تفت داپێم
ئینجا زانیم
زۆرجار خۆشترین یادگاری له‌كاتی سێكسدایه‌
له‌ناكاو ژنه‌كه‌م ته‌له‌فۆنی بۆ كردم
ژنه‌كه‌م نه‌یوت چۆنیت؟
منیش نازانم بۆ نه‌موت چاكیت؟
ژنه‌كه‌م نه‌یوت پیاوه‌كه‌ كه‌ی دێیته‌وه‌؟
منیش نه‌موت ژنه‌كه‌م بیرت ده‌كه‌م
ژنه‌كه‌م هیچی نه‌وت
منیش هیچم وت
ژنه‌كه‌م ئه‌مانه‌ی وتبوو
من بێئاگابووم گوێم لێنه‌بوبوو 4
ئاخ ژنه‌ گیانه‌كه‌م
ژنه‌كه‌م سكی هه‌یه‌.
ژنه‌كه‌م پێی خۆشه‌ وه‌ك قه‌حبه‌و مشته‌ری پێكه‌وه‌ بژین
تا خۆشه‌ویستی له‌ نێوانماندا بمێنێت.
ژنه‌كه‌م هێشتا باڵق نه‌بوه‌.
ژنه‌كه‌م وه‌ك ژنه‌كه‌ی تۆیه‌ حیزه‌.
ژنه‌كه‌م بووه‌ به‌ ژنی هه‌موو پیاوه‌كانی گه‌ره‌ك.
ژنه‌كه‌م پێی خۆشه‌ مێرده‌كه‌ی تۆی به‌ دیاری بۆ به‌رم
ڕازیت؟
ژنه‌كه‌م ده‌یه‌وێت وێنه‌ی پیاوێكی ڕووت له‌ ژوری نوستنه‌كه‌ماند هه‌ڵواسین.
ژنه‌كه‌م سه‌یاره‌ لێده‌خورێت منیش هۆڕین لێده‌ده‌م.
ژنه‌كه‌م زۆر پیاوه‌ هه‌ر به‌سه‌ر جوڵان لێم تێده‌گات.
ژنه‌كه‌م خراپ نییه‌ به‌ری دڵ ده‌گرێت.
ژنه‌كه‌ی من باشترین ژنه‌.
ئه‌ی ژنه‌كه‌ی تۆ كام له‌م ژنانه‌یه‌؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌م پرسیاره‌ قورسه‌
زۆر زۆر قورس وه‌ك چوار ته‌ن ئاڵتون
ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی تۆ له‌م ژنانه‌دا نییه‌
ئه‌وا له‌م بۆشاییه‌دا ژنه‌كه‌ت دابنێ‌ ئیشم پێیه‌تی
........................................................................................
ئه‌م داواكارییه‌ قورسه‌ وه‌ك پیاوێكی قه‌ڵه‌و
پیاوه‌كه‌ت كه‌ی به‌ جدی پێت ده‌ڵێت ژنه‌كه‌م؟
پیاوه‌كه‌ی من له‌ بازاڕه‌ كاهوو ده‌كرێت
پیاوه‌كه‌م له‌ مێرده‌كه‌ی تۆ ده‌چێت بووه‌ به‌ گه‌واد
پیاوه‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ بێئه‌خلاقه‌ هه‌ر نازانم چۆن وه‌صفی بكه‌م.
پیاوه‌كه‌م له‌ هیچ باشتره‌.
پیاوه‌كه‌م هه‌ر به‌ناو مێردی منه‌؟ 5
پیاوه‌كه‌م باوكی هیچ یه‌كێك له‌ منداڵكانم نییه‌.
پیاوه‌كه‌م خیانه‌تی لێكردم منیش رشامه‌وه‌ به‌ سه‌ریدا.
پیاوه‌كه‌م ده‌ڵێی هاوریمه‌.
پیاوه‌كه‌م باشترین پیاوه‌ به‌ساقه‌ی بم.
تۆ كام پیاو له‌م پیاوانه‌ پیاوه‌كه‌ی تۆیه‌؟
ئه‌م پرسیاره‌ قورسه‌
قورسه‌ وه‌ك پرسیاره‌كه‌ی پێشو.
ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ت له‌م پیاوانه‌دا نییه‌
ئه‌وا له‌م بۆشاییه‌دا پیاوه‌كه‌ت دابنێ‌ تا دوو قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م
.................................................................................
ئه‌م دواكارییه‌ قورسه‌
قورستر له‌وه‌ی پێشوو
یان كه‌مێك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ناو ته‌یاره‌دا بیری فڕینی خاڵخاڵۆكه‌ بكه‌یت
ئاخر خاڵخاڵۆكه‌ ئه‌م ناوه‌ قورسه‌ چییه‌ هه‌یه‌تی
یان كێ‌ سپێلی زه‌ڕافه‌و جارجاڵۆكه‌ی بۆ له‌به‌ر ده‌كرێت
من خۆم له‌به‌ر ده‌كه‌م و ده‌ستم له‌به‌ینی هه‌ردوو ڕانمدا ته‌ڕ ده‌كه‌م
ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌وه‌ی كه‌ حه‌زم له‌ سێكسه‌
حه‌زم له‌ سێكسه‌
له‌ناو ژورێكدا كه‌ هه‌زاره‌ها ده‌رگای هه‌بێت
حه‌زم له‌ سێكسه‌ له‌ ته‌نیشت مۆلیده‌یه‌كی ده‌نگ به‌رزدا كه‌ نه‌هێڵێت گوێم له‌ هیچ بێت
حه‌زم له‌ سێكسه‌ له‌ یه‌ك كات و
له‌ یه‌ك جێگادا
له‌گه‌ڵ ماڵ و خاوه‌نماڵ و میوانه‌كانیشدا .
حه‌زم له‌ سێكسه‌ له‌گه‌ڵ خۆمدا
له‌گه‌ڵ كه‌ر و په‌پوله‌و ژن و پیاودا
له‌گه‌ل دراوسێو هاوڕێ‌ و خزم و نه‌ناسیاودا
ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره‌ له‌ ئه‌خلاقه‌ بێئه‌خلاقه‌كانم. 6
به‌ڵام به‌ڕاستی حه‌زم له‌ سێكسه‌
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پیاوێكی دڵته‌ر بیت و خۆزگه‌ بخوازیت
له‌ هه‌شتاوچوار ساڵیدا میز نه‌كه‌یته‌ ژێر خۆت
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كچێك پێش ته‌مه‌نی عاده‌بوون دووچاری له‌ش فرۆشی ببێت
حه‌زم له‌سێكسه‌
به‌ڵام وه‌ك پێشتر پێم وتیت
من زۆر بێجێگام
ئه‌گه‌ر ئه‌كرێت بۆ چه‌ند ساڵێك له‌ دڵتا هه‌ڵم بگره‌.
تكایه‌ هه‌ڵم بگره‌
له‌ ئێستاوه‌ حه‌زم له‌ سێكس نیه‌
ناچارم كه‌ حه‌زم له‌ سێكس نه‌بێت
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ستپه‌ڕ كردندا شتێك نه‌بێت ده‌ستپه‌ڕی به‌سه‌ردا بكه‌یت.
به‌م بێ‌ جێگاییه‌وه‌ باشترین شوێن بۆ كێرم ناو پانتۆڵه‌كه‌مه‌.
هه‌ر بۆیه‌
ئه‌و كاته‌ی توره‌بوویت و
جنێوت ده‌دا
ئه‌و كاته‌ی گوڵی سه‌به‌ته‌كانی بێزاریت ده‌ژمارد
و
دڵت لای چیمه‌نتۆكردنی باخچه‌ بوو
ئه‌و كاته‌ من خه‌ریكی ده‌ستپه‌ر كردن بووم
هه‌ر ئه‌و كاته‌
ئه‌و كاته‌ی ژماره‌ی گووڵه‌كانی بێزاریت دابه‌شده‌كرد
ناقس ده‌كرد
كۆتده‌كرده‌وه‌
كه‌ڕه‌تت ده‌كرد
هه‌ر گوڵی بێزاری بوون
هه‌ر ئه‌و كاته‌ 7
ئا ئه‌و كاته‌ من په‌شیمان بومه‌وه‌ له‌ ده‌ستپه‌ركردن.
په‌شیمان بونه‌وه‌كانم زۆر زۆرترن له‌ ده‌رگاكانی پێشوو
من به‌م هه‌موو په‌شیمانیه‌مه‌وه‌
دوعا ده‌كه‌م:
ئه‌ی (خودا) لێم خۆشببه‌.
په‌شیمانم و
ته‌نها دوعا ده‌كه‌م
ئه‌ی (خودا) لێم خۆشببه‌ و چاكم بكه‌
من به‌م هه‌موو خراپیه‌مه‌وه‌
ته‌نها دوعاده‌كه‌م
ئه‌ی (خودا) لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ چاكم بكه‌


ئاریان ئه‌بوبه‌كر


2008_2009_2010 سلێمانی
aryan_abubakr@yahoo/com

تێبینی|\\ئه‌م نوسینه‌ له‌ ژماره‌ (52) ی ما یۆی 2010 ی گۆڤاری هه‌ناردا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌



 

           

 

01/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com