سه‌ره‌تا حه‌ز ئه‌که‌م چ وه‌ک که‌سێکی ئه‌هلی ئه‌ده‌ب
و کلتور و چ وه‌ک دانیشتوویه‌کی شاری یۆتۆبۆری له
سوید که نزیکه‌ی 15 ساڵه له شاری یۆتۆبۆری ئه‌ژیم،
سوپاسی ناوه‌ندی کلتووری کوردی بکه‌م که دوو ئێواره‌ی
جوانیان بۆ ئه‌ده‌ب و کلتوور ڕه‌خسان، له‌و دوو
ئێواره‌یه‌دا که یه‌کێکیان ته‌رخان بوو بۆ کۆڕێکی
فیکری ڕووناک‌بیری به‌رێز به‌ختیار عه‌لی و
ئه‌ویتریشیان کۆڕێکی شیعرخوێندنه‌وه بوو بۆ شاعیری
به‌توانا دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی، هه‌ستم به خۆشییه‌کی
گه‌وره ئه‌کرد و بگره شانازیشم به کوردبوونی
خۆمه‌وه ئه‌کرد ... کۆڕه‌کانی ئه‌و دوو به‌ڕێزه
هاوکات بوو له‌گه‌ڵ که‌رنه‌واڵێکی گه‌وره‌ی سه‌ماو
هه‌ڵپه‌ڕکێدا که کورد تیایدا به‌شداره‌و ساڵانه له
شاری یۆتۆبۆری ئه‌کرێ و هه‌مان کاتیش پرسه‌یه‌کی
قه‌ره‌باڵخی خێزانێکی به‌ڕێز له‌و شاره‌دا هه‌بوو،
که‌چی ئێواره کۆڕه‌کان قه‌ره‌باڵخ بوون و پێچه‌وانه‌ی
ڕای زۆر که‌س، ئه‌وه ده‌ر‌که‌وت که خه‌ڵکی ئێمه له
ده‌ره‌وه هه‌ر هه‌مووی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵپه‌ڕکێ نین ...
کاک به‌ختیار عه‌لی وه‌ک هه‌موو کۆڕه‌کانی تری و به
وێنه‌ی سه‌رجه‌م ڕۆمان و شیعر‌و کاره فیکرییه‌کانی
تری، له‌م کۆڕه‌شدا وه‌ک ڕۆشنبیرێکی قووڵ و
فره‌ته‌وه‌ر و هێمن باسێکی فه‌لسه‌فی و فیکری
سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌قڵ و سنووره‌کانی له مێژووی
فیکردا پێشکه‌ش کرد و پاشان هه‌مان ئه‌و چه‌مکه‌ی
له‌ڕۆشنبیریی کوردی‌دا شرۆڤه کرد ... وا بزانم
نزیکه‌ی سێ سه‌د تا سێ سه‌د و په‌نجا که‌س له‌و
کۆڕه‌دا ئاماده‌بوون ... هۆڵه‌که هۆڵیکی گه‌وره‌ی
ناوه‌ڕاستی شار بوو، هه‌ر به‌ڕاستی که ئه‌و ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی ئاماده‌بووی ناو هۆڵه‌که‌م ئه‌بینی که چۆن
ورد گوێێان گرتووه و بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات
حه‌وسه‌ڵه‌ی دانیشتنیان هه‌بووه وه‌ک کوردێک هه‌ستم
به شانازییه‌کی گه‌وره ئه‌کرد. کۆڕی دووه‌میش وه‌ک
باسم کرد کۆڕه شیعرییه‌که‌ی کاک دلاوه‌ر بوو، دلاوه‌ر
له‌و کۆڕه‌دا به خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆش و به‌سۆز و
هێمن له‌گه‌ڵ مۆزیکی کلارنێته‌که‌ی هونه‌رمه‌ند سامان
ئالیاسدا، ئێمه‌ی گوێگرانی زیاتر ئه‌برده که‌شێکی
شیعرییانه‌ی به‌چێژه‌وه ... دوای خوێندنه‌وه‌ی
شیعره‌کان کاک به‌کر ئه‌حمه‌د که کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێوه
ئه‌برد ده‌رگای وتووێژی کرده‌وه‌و چه‌ند به‌ڕێزێک
قسه‌یان کرد یه‌کێکیان کاک به‌ختیار عه‌لی بوو که
چه‌ند شتێکی گرنگی له‌باره‌ی شیعر و دنیای
هۆنراوه‌کانی دلاوه‌ره‌وه باس کرد... ئه‌وه‌ی له‌و
دوو ئێواره‌یه‌دا زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام و به‌لامه‌وه
خۆش بوو، ئاماده‌بوونی چه‌ند برا و خوشکێکی که‌م
ئه‌ندام بوو له هۆڵه‌کاندا و هه‌ر به‌ڕاستی حزوورێکی
جوانیان هه‌بوو.
جارێکی تر ده‌سخۆشی له ناوه‌ندی کلتوری کورد بۆ ئه‌و
دوو ئێواره جوانه و ئومێده‌وارین له سازدانی
ئێواره‌ی له‌و جۆرانه‌دا درێغیمان لێ نه‌که‌ن و هه‌ر
سه‌رکه‌وتووبن.
|