چوار ملیۆن و تۆزێک بێکار ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده‌و تۆ زیک
زیاترین له باشور ئه‌م چواره‌یان له خۆمانن
سه‌ره‌تای گه‌یشتنم ، وه‌هام ده‌زانی ئه‌ڵمان وه‌ک لای
خۆمان باس ئه‌کران ئامێرێکن مرۆڤ نین وه‌ک سه‌عاتی
چاڵمه‌ن به پاتری . هه‌ڵه‌ناکه‌ن درۆ ناکه‌ن دزی
ناکه‌ن خراپه‌ناکه‌ن ناحه‌قی ناکه‌ن ڕقیان نه‌ماوه
دڵیان پیس ناکه‌ن فشه‌ناکه‌ن شه‌ڕ ناکه‌ن چاوه‌زاریان
نیه به‌غیل نین بوغز هه‌ڵگرنین بڕوایان به‌جنۆکه
نیه ،،به‌ڵام وانه‌بوو مرۆڤن وه‌ک ئێمه دزی بکه‌ن
له ئێمه باشتر ئه‌ی که‌ن، گه‌نده‌ڵی ده‌ره‌جه
یه‌کن، دڵیان پڕه له‌ڕق، نه‌سه‌عاتن نه ته‌ڕەفاسۆلیا
، دراوسێ به‌غیلی به‌وی که ئه‌با، ئه‌ڵمانیا ی بێ
ئه‌ڵمان وڵاتی باج و خه‌راج ، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه
ئه‌وانه‌ی من ئه‌یان ناسم وان. گاڵته به یه‌ک
ئه‌که‌ن ئه‌ڵمانی غه‌ربی به شه‌رقیه‌کان ،ئه‌مانیش
به حساب کۆمۆنیست بوون لایه‌نگیری نازیه‌کانن ئێستا
لای ئێمه‌ش شاری و لاولاو سلێمانی و هه‌ولێر ،.سه‌یر
له‌وه‌شدایه
به‌شئکی زۆریان کوری سه‌ربازه ڕووسه‌کانن ،ئه‌وانه‌ی
ئه‌ڵمانیای غه‌ربیش کوڕ‌و کوڕه‌زای سه‌ربازه ئه‌مریکی
یەکان وئینگلیز و فه‌ڕه‌نسی،خۆم زیاتر ئه‌ڵمانم کورد
وئه‌ڵمان. هه‌ردوکیان ئاری ئەڵمان و کورد لە سەدەی
بیستدا لە خەو هەڵسان مێژوی ئەوانیش وەک کوردە .
کورد و ئه‌ڵمان له چیدا له یه‌ک ناچین
کارڵ مای ڕۆمانێکی لەسەر کورد نوسیوە [ کوردستانی
کێوی] ئێمە هیچمان لەسەر ئەڵمان نەنووسیوە. ده‌زگای
سه‌رژمێری و ستاستیکیان هه‌یه ئه‌زانن چه‌ند مێرووله
له ئه‌ڵمانیا هه‌یه ئێمه‌ش هێشتا دۆلار به‌ده‌فته‌ر
و تڕێ به به‌رچنه وسه‌رژمێری به‌گۆتر ئه قه‌بڵێنین
. ئه‌ڵمانیا له 1871 دا 41 ملیۆن بوون ساڵی2008 دا 82
ملێۆن و دوو هه‌زارسه‌رنشین بوون. ساڵانه 844 هه‌زار
ده‌مرن 683 هه‌زار له‌دایک ده‌بن * به‌ره‌و پوکانه‌وه
ئه‌چن زۆری دانیشتوانی پیرن ئێمه زۆرینه‌ی لاو و
منداڵن به گوێره‌ی بیتاقه‌ی بایه‌عی پێش
هه‌ڵبژاردنه‌که نه‌زۆک بووین چه‌ند کورسیه‌کمان به
گۆتره دۆڕاند.
حاکم لەئەڵمانیا نە مستەشار نەپەڕلەمان وڵات ووڵاتی
موئەسەساتە بۆهەر بوارێ تا چەند بەلای ئێمەوە بچووک و
بێ بایەخ بێ دەزگایەکیان بۆ داناوە هەموو شیان لە ژێر
یەک دەسەڵات دان لای ئێمه سه‌رۆکه‌کان حاکمن له بری
موئه‌سه‌سات دیوه‌خانی شه‌و چه‌ره‌ی گوندی ئه‌ڵمانیمان
هەیە بۆ ڕوون کردنەوە ی مەبەستم ئەبێ هەیکەلی
بەڕێوەبردن و هەڕەمی دەسەڵات و چینەکانی کۆمەڵگا وەک
پۆلێنەنهێنیه‌کەی خۆیان بخەینە بەر دەست
چینه‌کان له ئه‌ڵمانیا ڕیزبەندی له‌ده‌سه‌ڵاتی
یه‌که‌م تا بێ ده‌سه‌ڵات
1. لوجنه‌که
2. میدیا
3. بەڕێوبەری ده‌زگا‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
4. پڕۆمی[ ناوداری ] میدیا‌و سپۆرت
5. سیاسی یه‌کان به موسته‌شاریشه‌وه
6. کارکه‌ر هه‌موو بواره‌کان چینی ناوه‌ند
7. بێکار کاریان نیه شاره‌وانی و یا فەرمانگەی کار
مانگانه‌یان ئه‌داتێ
8. پانک و [ په‌نه‌ر] کار ناکه‌ن ناشیانه‌وێ له‌سه‌ر
شاره‌وانی بژین وه بژێوی ژیانیان له جاده‌کان دابین
ئه‌که‌ن
دەسەڵاتی یەکەم ئەنجومەنی دەست نیشانکردنی
بەرژەوەندیەکانی [ لوجنەکە کورد نیەتی] ئەڵمانی
کۆمەڵێکی نادیار بە ڕوخسار 0،5% ی دانیشتوانی ئەڵمانیا
پێک دێنن، پێکهاتون لە سیاسیە ناودارەکانیان، یاسا
ناسه‌کان وە کۆمەڵێ پڕۆفیسور و زانا کانی زانکۆکان
لەبواری جودا دا پسپۆریان هەیە ، ڕۆشنبیره‌کانیان و
مانیجەری کۆمپانیاو بانکە زەبەلاحەکان و ناودارەکانیان
لە بوارە جوداکاندا بەهەموویان دیاگنۆسی
بەرژەوەندیەکان ئەکەن بەڕەچاوکردنی باشترین هەلوو مەرج
بۆ بژێوی تاکی ئەڵمان و ناوبانگی ئەڵمان لە دەرەوەی
ووڵات ئه‌ویش به پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌ی ده‌زگا
جیاجیاکانی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و زانستی و
ئاینی و دارای . به‌رژه‌وه‌ندی باڵایان دارایه
له‌ده‌ره‌وه به‌ڕه‌چاوگرتنی په‌یوه‌ندیه کۆنه‌کانی
ده‌وڵه‌تانی میحوه‌ر*، ژاپۆن و ئیتالیا و تورکیا و
ئیران ڕۆمانیا هه‌روه‌ها ڕاگرتنی وێنه‌ی ناوباگی
پیشه‌زای پته‌وی ئه‌ڵمانی له‌ده‌ره‌وه، بۆچوون و
پلانه‌کانیان وه‌ک ده‌ستوری نه‌نوسراوی ئه‌ڵمانیا
وایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وکارانه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
بیر‌و بۆچوونه‌کانیان وته‌رجومه‌کردن و ڕۆنکردنه‌وی
پشتیان به‌دوولابه‌ستوه. یه‌که‌م . به‌میدیای
ئه‌لمانیا له ته‌له ڤیزیۆن و ڕۆژنامه و رادیۆ
جۆرێک مه‌رکه‌زیه‌تی* پێوه‌دیاره له که‌م میدیای
وڵاتانی دی‌دا ده‌ی بینی. دووه‌م حوکمه‌تی هه‌ڵبژێردراو
به‌سه‌رۆکایه‌تی موسته‌شار وه یاساش سه‌رچاوه‌که‌ی
له ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا و ئه‌و ده‌ستوره
نه‌نوسراوه‌ی لجنه‌که یه. بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌و
ئه‌رکانه پێویستیان به ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ته
له‌هه‌موو بواره‌کاندا ئه‌رکی پاراستن ده‌زگا
تا‌یبه‌تمه‌ندی پته‌وی، دارای، باج، یاسا، کار،
،خوێندن، سۆشیال ،پیشه‌سازی . چاودێری به و میدیا و
پۆلیس و ده‌زگای لێپچینه‌وه‌ی باج . ئه‌وه‌ی لێره‌دا
ئه‌مه‌وێ ڕوونی که‌مه‌وه جڵه‌وی حوکم له‌ئه‌ڵمانیادا
به‌ده‌ست دوو لایه‌نه وه یه 1. ئه‌و لجنه‌یه 2.
میدیا
موسته‌شاری ئه‌ڵمانیا وحوکمه‌ته‌که‌ی موچه خۆری
هه‌ڵبژێردراون منداڵێک دا بنێی ئه‌و ئه‌رکه ئه‌توانێ
بکا وڵات بەو موئەسەساتەنە بەڕێوە ئەچێ.
*دەزگای ستاتیک سەرژمێری و داتن بانک
* گه‌ر بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر کۆنتڕوڵی چەند کەناڵێکی
ته‌له‌فیزیۆنی بکه‌ی ناوه‌رۆکی بابەته‌کان یه‌کن بۆ
نموونه له ڕه‌مه‌زاندا زۆرینه‌ی که‌ناڵه‌کان فلیمی
سێکسی ئه‌و بابه‌تانه زۆرتر په‌خش ئه‌کرێ ،یا ڕۆژانە
هەواڵەکان نەک ڕوداوەکان بە شێوەیەکە بەس هەندێ بابەتە
بۆخۆم ئەتوانم پێش بینی بکەم باسی کێ یا چی سەردێڕی
هەواڵە گەر هەفتەیەکیش بێ ئگادارنەبم بۆ نمونە لە
وەرزش باسی میشایل بالاک یاری نازانێت بەس قەبەیە[ لە
ڕاستیدا فلپب لام یاریزانی باشە لەبەر ئەوەی باڵای
بچوکە نایانەوە ئە پیشان بدەن ئەڵمان بچکۆلەیە] سینەما
جۆرج کلۆنی یا ئیمی واین هاوس یا مانیجەر کال مۆندی
تۆپتۆپان پێشبڕکێی خواردن دەکا [ تیم میلسە چێشت
لێنەری باشە چارەیان ناوێ]
یا ڕۆژانە باسی ژاپۆن و تورکیا و عارەب و ئێران و
ئەڤغان بەباشی ، باسی کورد و جوولەکە بەخراپی ،شەویش
بۆ داپۆشینی ئەمانە تۆزێک باسی خراپەکاریەکانی هێتلەر
ئەکەن گەر هەواڵەکانی ناوخۆ خراپە بەرامبەر بیانی
کرابێ ئەی شارنەوە بە پێچەوانەشەوە گەورەی ئەکەن بۆ
نمونە پێش ساڵ لە درزدن مناڵێی شەش ساڵانی پیاوێکی
عێراقی و دایکی ئەڵمان بە چوار کەس لەناو
مەلەوانگەیەکدا بە بەر چاوی ٢٥٠ کەسەوە خنکاندیان بە
دانیشتن لەسەر پشتی کەسیان دەنگیان نەکردبوو هەواڵەکەش
پاش ماوەیەکی درەنگ دزەی کرد بوە سکانداڵ تا ئێستاش
ناڵێن ئەوەتا تاوان بار بە پێچەوانەوەش کاتێک کوردێک
هۆمۆیەکی بەناوباگی کوشت لەسەر ئەوەی پارەی فعلەکەی
نەدابوو دوای یەک ڕۆژ وتیان ئەم کوردەبوو
* وڵاتانی میحوەر ئەو وڵاتانەی لەگەڵ ئەڵمانیا بوون لە
جەنگی جیهانیدا
سەرچاوە:
http://www.destatis.de
منداڵە خنکێنراوەکە
http://www.sebnitz-web.de/fall_joseph.php
کوشتنی ئەڵمانە دووسەرەکە[دوودەگی]
http://www.focus.de/panorama/boulevard/herisch-a-kollabiert_aid_101003.html
ئاشتی شێخ سەلام
هامبۆرگ
|