هه‌ندی پرس له‌مه‌ڕ ده‌قه‌که‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن به‌ناوی
خه‌یاڵیکی خوێناوی که له ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی ژماره
629 بڵاوکراوه‌ته‌وه، بۆ ئاسانی و تێگه‌یشتن لێی من
چه‌ندین بڕگه‌ی نووسه‌رم وه‌کو خۆی هێناوه‌ته‌وه ئیتر
ئه‌گه‌ر دهقهکهشت نه‌خوێندبێته‌وه ئه‌وه
کورتکراوه‌که‌ی له بڕگه‌کانی دایه.
زۆربه‌ی براده‌ره نوسهرهکانم له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک
بوون که ئه‌م ده‌قه‌ی شێرزاد به‌هێزترین ده‌قه له
چاو هه‌موو ئه‌و ده‌قانه‌ی که له‌سه‌ر کوژرانی
سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه نوسرابن، منیش لام وایه
ده‌قێکه و زۆر هه‌ڵده‌گرێ بۆیه هه‌وڵمدا
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئاسایی بۆ بکه‌م؛
من زیاتر ده‌ست بۆ ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که ده‌به‌م نه‌ک
شێوه‌که‌ی چونکه پێکهاته‌ی شێوه‌ی ده‌قه‌که بۆمن
ئه‌وه‌نده پله‌داری تیا نیه و له هه‌ڵبه‌زین و
دابه‌زین دایه، به‌ڵام به زمانێکی ناسک و ساده
نووسراوه‌و تۆزێ وێنه‌کانی ده‌مامک داوه‌و ناوی که‌سیش
ناهێنی به‌ڵام دیاره کێ به تاوانبار و کێ به
قوربانی ده‌زانێ. ئه‌مه‌ش خۆی هه‌ڵویستی نوسه‌ر به‌یان
ده‌کات. تا زیاتر نووسینه‌که بخوێنیه‌وه ساده‌یی
ده‌قه‌که‌ت بۆ نیشان نادات به‌ڵکو هه‌ر به مانای
قووڵی خۆیان ده‌مێننه‌وه و ده‌قێکی ماندووکه‌ر نین
له واقعی خۆیدا به‌ڵام خه‌ماویه و ئازاردهرهو بێ
چاره‌سه‌ره. ئه‌مه‌ش به هۆشیاری نوسه‌ر ده‌ستی بۆ
بردووه ده‌شێ نه‌یتوانی بێ یان ئیدیای ئه‌وه‌و له
کوردستان له‌م کاته‌دا هیچ ئه‌لته‌رناتیڤی شک نابات.
به‌س به‌هیوام هه‌مووان وه‌کو خوێنه‌ر ده‌قه‌کان
بخوێننه‌وه جا له‌یه‌ک حالی ده‌بین. ئه‌گه‌رچی
نوسینه‌که خۆی له خۆیدا داهێنان یان نوێ نیه وه‌کو
به ئینگلیزی ده‌ڵێن؛
Innovation
به‌ڵام هه‌وڵێکه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، چونکه خۆی
بازنه‌ی داهێنان یان نوێ بریتیه له چۆنیه‌تی
خه‌یاڵه‌کان - بیرکردنه‌وه - جورئه‌تکردن - کارکردن -
پێوه‌ره‌کان له یه‌ک بازنه‌دا، که ئه‌مه‌ش خۆی له
ڤیزی و میسی و ستراتیژدا ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌م
نیگایه‌ی زانستی ته‌ماشای بکه‌ین ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که
هه‌ندێ کورتی تیادایه. که له زانستی کۆمۆنیکه‌یشن
خۆی له مۆدێلی (به زمانی ئینگلیزی) پلان- دو –چێک –
ئاکت ده‌دۆزێته‌وه. له ده‌قه‌که‌ی شێرزاد دا ڕێگا
چاره وونه‌و زیاتر له کۆتایی نیشانی ده‌دات و ووشه‌ی
ئه‌فسوس دوباره ده‌کاته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه‌مانه ده‌مانه‌وێ کۆمه‌ڵه پرسیارێ بۆ نوسه‌ر و
خوێنه‌ران بڕوژێنین و به چاوی زانستی له ده‌ق بڕوانن
ئینجا ده‌زانین ئه‌ده‌بی کوردی له میدیای ئه‌ڵکترۆنی
چ حهشریکی پێ ده‌کرێ (ئه‌م ده‌قه ناگرێته‌وه)،
سه‌رفی نه‌زه‌ر له ڕێنوسی کوردی که زۆر گرنگه و
هه‌موومان هه‌ڵه‌ی تیادا ده‌که‌ین. ئه‌م هه‌وڵێکی
سه‌ره‌تایییه بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
کوردی.
شێرزاد ده‌نووسێ؛
خوێن نه‌خشه‌ی خه‌یاڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر كاغه‌ز
پهرتدهكات
ئه‌م نه‌خشه کێشانه به‌شێکه له جۆرێ له هونه‌ری
ته‌شکیلی که زۆرجار هونه‌رمه‌ندان به‌کاری دێنن. هه‌ر
هونه‌رمه‌نده‌و مادده‌یه‌ک به‌کار ده‌هێنێ. هه‌ندێ لم
به‌کاردێنن له‌سه‌ر شووشه و هه‌ندێکیشیان مادده‌ی
زه‌یت له‌سه‌ر په‌رده یان کارتۆن و هتد، ئه‌مه ڕێک
وه‌حشیگه‌ری و تاوانکاری کاره‌که نیشان ده‌دات.
پێویست ناکات من باسی شێرزاد بکه‌م خۆی هه‌ر جارناجارێ
خوێنه‌ران تووشی خه‌مێکی قووڵ ده‌کات و دونیایه‌ک
ئازار له گیانی خوێنه‌ری خۆیدا جێ دێلێ قه‌د
نه‌مده‌زانی ئه‌م مرۆڤه ئه‌وه‌نده سادیدیسته
به‌رامبه‌ر به خوێنه‌رانی ئاخر باوه‌ڕکه شێرزاد
خوێنه‌ر له داخی ئه‌م ڕسته‌یه ده‌بێ چی بڵێت. (ئاخر
ئێمه‌ی كوڕانی ماڵه هه‌ژاره‌كان لهكوێمان بوو
گوڵی زه‌رد و سوور سپی خواكرده؟
ئه‌م ڕسته‌یه له ناخی دوو چینه‌وه قسه ده‌کات
کوڕانی ماڵه هه‌ژاره‌کان که خۆی (ده‌هێنێته ڕێزی
ئه‌وان) و قوربانی و هه‌زارانی تر له کۆمه‌ڵگای
کوردستاندا بهواقع له کوێ‌یان بوو ئه‌مه وێنه‌ی حاڵی
چینێکه و شێرزاد لێره‌دا باس له هه‌موو سه‌روه‌تی
سروشتی ده‌کات و نه‌وه‌ی منداڵه هه‌ژاره‌کان لێی
بێبه‌شن . له‌لایه‌کی تریش جه‌مسه‌رگیری
کۆمه‌ڵایه‌تیه له دوو چین دا.
پێش ئه‌مه‌ش باس له ده‌ستپێکی خه‌ونێ ده‌کات که
تراژیدیایه‌ک ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی و ئه‌فسانه و ئایین و
پاڵه‌وانه‌کان و خێر و شه‌ڕ و سه‌ره‌تای ئاستی هۆشیاری
مرۆڤه‌کان به جیاوازی ده‌نوسێته‌وه، ئه‌م وێنه
جیاوازانه مرۆڤ تووشی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تر ده‌کات و
لێره‌شدا به‌داخه‌وه شێرزاد وه‌ڵام و ڕێگا چاره‌ی
نیه و مه‌سه‌له‌کان ده‌داته ده‌ستی قه‌ده‌ر. با
هێواش هێواش به‌ره‌و ناو ده‌قه‌که ڕوو بچین،
با سه‌یری ئه‌م ڕسته‌یه‌ی بکه‌ین (هاوڕێ
ههڵوهریوهكهم.. وه‌ك (( دۆن كیشۆت)) چ كتێبێكی
شه‌یتانی فریوی دایت كه‌سواری خه‌ونی خۆت ببیت‌و
بهشمشێرێكی دارینه‌وه په‌لاماری هه‌رێمه
حه‌رامه‌كان بده‌یت،)
یان پێشتر ده‌نوسێت (تۆ چۆن نه‌تزانی فڕینی خه‌یاڵ
تا باڵه‌خانه بڵنده‌كانی خواپێداوه‌كان پێكرانی
مه‌لێكی به‌رزه فڕه كه راوچییه دڵڕه‌قه‌كان
كهوكوژی بۆی دانیشتوون)
په‌لاماری هه‌رێمه حه‌رامه‌کان له‌لای نوسه‌ریش
به‌داخه‌وه باجی هه‌یه و دژایه‌تی کردنیان شمشێری
سوک و ساده‌ی ناوێ به‌ڵکو ده‌بێ به‌هێز بێت و ئه‌وانیش
خاوه‌ن هه‌رێمه حه‌رامه‌کان دیاره که له کوێووه
ئه‌وه که‌وکوژی بۆ به‌رهه‌ڵستکارانیان له نارچهدان،
دیاره ئاستی هۆشیاری له په‌رتووکه‌وه دێت له‌لای
نوسه‌ر له جیاتی وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی
تانه له مه‌لاکان بدات ئه‌وه به علمی شه‌یتانی
ده‌چوێنێ، مه‌سه‌له‌ی دۆن‌کیشۆت یش بۆ هه‌موومان ڕۆشنه
، ئه‌م هه‌موو دیمه‌ن و نوسینانه ده‌مانبه‌نه گه‌لێ
ڕاو بۆچوونی جیاجیاوه شێرزاد ئه‌وه‌نده ساده
ووشه‌کان ده‌نوسێته‌وه تا زیاتر به‌دوای خه‌ون و
خوێناوی ئه‌م کاته بچینه‌وه که خه‌ڵکی کوردستان
هیوای کۆتایی هێنانیه‌تی، ئه‌وه خه‌مه‌کان گه‌وره‌تر
ده‌بن. ڕه‌نگه هه‌مان ئه‌و ووشانه پێش ئه‌م
رووداوه‌ی ئه‌م دواییانه مانایه‌کی تری ده‌بوو، ئه‌م
تێکههلکێشیه میراتێکی به‌نرخه و شێرزاد بۆ چیرۆک
نووسه نوێیه‌کان به‌خۆڕایی به‌جێ دێلێ. تاکه دیمه‌ن
که تێکهه‌ڵکێشی گوڵی خوێناوی مامۆستا گۆرانه دیاره
که چه‌نده دراماکان قووڵ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌رچی
لێکچوونه‌که خۆ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای نایه‌ته‌وه،
هه‌رچه‌نده ده‌قه‌که‌ی به‌هێزکردووه و وێنه‌ی شعری
گۆران و وه‌سفه به‌هێزه‌کانی زیاتر توانایی شێرزاد
ڕازاندۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی دوو واقعیاتی جیان و
کچه‌که‌ی خه‌یاڵێکی خوێناوی هه‌ر خه‌به‌ری له‌م هه‌موو
به‌زم وڕهزمه نیه و نازانێ ئه‌م کوڕه لاوه بۆ
کوژرا. ڕاسته هه‌ردوو ئاکت یه‌کن و گولله‌ی دوژمن
هه‌ردووکیانی پێکان به‌ڵام ئه‌م دوو دیمه‌نه له یه‌ک
ناچن ڕاسته هه‌مان بهرئهنجامیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش
ڕێک بۆجوانکاری ده‌قه‌که و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی
به‌کارهێناوه ئه‌مه‌ش له زۆر نووسینه‌کانی شێرزاددا
به‌رچاوده‌که‌وێ.
له‌مه‌سه‌له‌ی دیالۆگی نێوان منداڵ و دایکه‌که‌دا
دووباره برینی نایه‌کسانی به‌هاکانمان له کۆمه‌ڵگای
کوردستان ده‌کولێنێته‌وه وئه‌مه دیمه‌نێکی ئاسایی و
دووباره‌ی ڕۆژانه و هه‌موو مندالێکی ئاسایی ئه‌م
پرسیارانه له دایکی ده‌کات له کاتێکی مناسبدا،
سه‌یرکه‌ن شێرزاد ده‌نووسیت:
(هۆ دایكه.. خودا و به‌هه‌شته‌كه‌ی وا له‌كوێدا بۆ
نایبینم؟))
((وا لهئاسمانێ... رۆڵه شیرینه‌كه‌م.))
((ئاخر.. ئه‌من حه‌ز ده‌كه‌م بیبینم!))
((ناكرێت جه‌رگی دایه.. ناكرێت.. كهگهوره بوویت..
پتر ده‌یناسیت)) .
كهمهكێ گه‌وره‌ترو قولانجێكی دیكه باڵات كرد،
هێشتا سمێڵت گووگره نه‌ببوو، كه‌چی خوداوه‌نده‌كانی
سه‌ر زه‌مین كه ماڵه‌كانیان وه‌ك چل چرا
به‌ئاسمانه‌وه هه‌ڵواسرابوون، سه‌رگه‌رمی عهیشو
نۆش ده‌نێو كۆشك‌و قه‌ڵاكاندا كه به‌سه‌ر گردو
شاخه‌كاندا دهردهوشانهوه، شه‌وانه رۆناهی
چراخانهكانیان ئه‌وه‌نده بهتینو تاو بوو كه‌تا
گه‌ڕه‌كی دۆمو قه‌ره‌ج‌و پێ پهتیو
ده‌رۆزه‌كه‌ره‌كان دادهڕژا، وه‌لێ هه‌رگیز ئه‌و
رۆشناییه نه‌ده‌گه‌یشته كهلاوهكانو دڵه تاریك‌و
داڕماوه‌كانی ئێوه.. هه‌رگیزاو هه‌رگیز .
دواتریش ده‌نوسێ :
(( خوا پێداون كزه‌ی جه‌رگه‌كه‌م.. ئه‌وه‌نده
پرسیاری سه‌ره‌خۆره مه‌كه.))
(( ئه‌وانی خۆشتر ده‌وێت.. دایكه بۆ نه‌یدا
به‌ئێمه؟))
(( حیكمه‌تی ئیلاهییه.. كوڕه‌كه‌م.. ئه‌وه‌نده
بیژمۆت مه‌به.. جه‌رگم مه‌سوتێنه.. ئه‌م سه‌ره
سه‌ری خۆت نییه. داسهكنێ!))
لێره‌شدا شیرزاد هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر مه‌سه‌له
چینایه‌تیه‌کان ده‌کات و مۆته‌که‌یه گیانی نوسه‌ر
ده‌کوتێ و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان
و پرسیارکردندا گرێی ده‌داته‌وه‌و لێره‌شدا به زمانی
دایکێکی ئاسایی ده‌دوێ و نایه‌وێ کوڕه‌که‌ی ببێته
قوربانی ئه‌مه‌ش لۆجیکه و گشت دایکه‌ک داوای ده‌کات.
لێره شێرزاد ده‌مان باته‌وه نێو دونیای
کۆنسهرفهتیڤ و نایه‌وێ زیاتر له‌مه ببێت که
پێویسته ببن مه‌سه‌له‌کان ده‌دات به ده‌ستی قه‌ده‌ر.
دیمه‌نێکی تری یاخی بوون له خه‌یاڵێکی خوێناوی
مه‌سه‌له‌ی منداڵه‌که‌ی ههقایهتهیهکهی ئه‌ندرسن و
ڕاستگۆیی و ئازایی و توانایی منداڵه‌که‌یه ده‌ڵێ
گه‌وره‌م ئێوه هه‌مووتان ڕووتن. ئه‌مه یه‌که‌م وێنه
نیه له یاخی بوون و ڕاستی ووتن و قسه‌کردن له واقع.
ده‌نووسێ؛
؛ «هۆ میرو پادشاكان ئه‌نگۆ رووتن!»
چ خولیایه‌ك بوو كه‌تاوه‌كو هه‌رێمی خه‌ونه
حه‌رامه‌كان تۆی برد؟ چ خه‌یاڵێكی خوێناوی بوو
كه‌تۆی خنكاند و ئه‌و هه‌موو خهمو حه‌سره‌ته‌ی
ده‌نێو دڵه‌كاندا باركردو ئه‌و هه‌موو دڵانه‌ی
هه‌ڵڕشته سه‌ر جادهكانو ناو ماڵهكانو كۆڵانه‌كان
كه‌خوێن ده‌ده‌ڵێنن
له دیمه‌نێکی قه‌شه‌نگدا شێرزاد سه‌ردولکه تێکه‌ڵ
به ده‌ق ده‌کات و له زمانی دایک لاواندنه‌وه ده‌کات
و وه‌ک حکایه‌ت خوانیکی غه‌مگین چیرۆکه‌که درێژه
پیده‌دا. به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا سه‌ردولکه نا
هاتۆته ناو موزیک و گۆرانی کوردی ڕه‌نگه بۆ
شانۆگه‌ری گۆرانی (میوزیکهڵ) زۆر له جێگای خۆی بێت
به‌ڵام ئه‌مه‌ش داهێنه‌ری خۆی ده‌وێ، ئه‌گه‌رچی
به‌داخه‌وه له شانۆی کوردی‌دا موزیکهڵ خه‌به‌رێکی
نیه. شێرزاد ده‌نووسێ؛
وای له‌من ره‌نج به‌خه‌سارێ، تۆ ئۆغرت كرد‌و
نه‌تزانی چه‌نده چاوه‌ڕێت بووم، نه‌تزانی دوا
خه‌فه‌تی من چی بوو كهههتا كۆچی سووریشت وام
لێناكات بیشارمه‌وه ، تۆ به‌م خه‌یاڵه خۆش‌و هه‌م
جهههننهمییهت منیشت سووتاند.. ئاخر ده‌كرا..
ده‌كرا هۆ ئهندیشهبازی لاوچاك كهمهكێ كۆچه‌كه‌ت
دوابخه‌یت، ده‌كرا لهكوێر گوندێكی پڕ لهكوختو
كۆلیتو كه‌لاوه‌ی شان شكاو و به‌حاڵ به‌پێوه
وه‌ستاو، چ له‌بناری سه‌فین یان پێده‌شتی هه‌میشه
غه‌مگینی قهراجو كه‌ندێناوه، كچان و كوڕانی
تازه سه‌ر له هێلكه ده‌رهاتوو كه به‌رله‌وه‌ی
په‌ڕوباڵ ده‌ربكه‌ن، حه‌ز به‌فڕین ده‌كه‌ن، ده‌كرا
لهقوتابخانهیهكی گڵیندا، بهرتهنگو چكۆلانه كه
دیواره‌كانی ئه‌وه‌نده له‌یه‌كدی نزیكن‌و
بنمیچه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده داكه‌وتوو كه لهگویندا بێت
په‌راسووه‌كانی منداڵه‌كان بشكێنن، ئه‌وه‌نده تاریك
كه وشه‌كانی سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌كه نه‌بینن،
ده‌كرا.
ئه‌مه ئاوازێکی خه‌ماوی خۆشی هه‌یه و ته‌نها له
ده‌شتی هه‌ولێر ئه‌مه نیه له زۆر ناوچه‌کانی
کوردستان دا هه‌یه و به‌ڵام ئه‌م ئاوازه و ووشانه
له ئاوازی سه‌ردولکه‌ی دایکێکی جگه‌رسوتاو ده‌چێت
کاتێ کوڕه‌که‌ی شه‌هید ده‌بێ.
ئه‌م تێکههڵکێشیه هونه‌رێکه و توانای نوسه‌ر به‌یان
ده‌کات له ئاڵوگۆڕی ئه‌م هه‌موو وێنه و ده‌ق و
ناوه‌رۆکه ڕهنگینانهیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێم
بووه‌ته لوغزێ که ڕێگای چاره‌ی ده‌رده‌کان دیار نیه
و هه‌مووی دیارده‌ی مه‌سه‌له‌کانن له‌م رهوهندهوه،
به‌ڵام ئه‌مه هیچ له به‌های به‌رزی ئه‌م ده‌قه که‌م
ناکاته‌وه.
پێکچوونی وێنه‌کان به سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی خاوه‌نی
چیرۆکی ماسیه ڕه‌شه بچکۆله‌که که بۆ منداڵانی
نوسیوه دووباره ده‌چێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له
چینایه‌تیه‌کان و له جیاتی له به‌رهه‌مهێنانه‌وه
ده‌ست پێ بکات ئه‌وه له دابه‌شکردنه‌وه ده‌ست
پیده‌کات و ده‌نووسێت؛ ئه‌گه‌رچی واقع پێچه‌وانه‌یه
به‌رهه‌م هێنان ده‌بێ به کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته‌وه‌و له
ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌ڵگا بێت و
دابه‌شکردن دوا به‌دوای دێت به‌ڵام دیاره دابه‌شکردنی
به‌رهه‌م به یه‌کسانی گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه به‌ڵام
له کۆمه‌ڵگای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری زۆر زه‌حمه‌ته
دابه‌شکردنی به یه‌کسانی بێت. هه‌م سه‌مه‌دیش و هه‌م
سه‌رده‌شت قوربانی نه‌بوونی ئازادی نووسین بوون
ئه‌گه‌رچی سه‌مه‌د و سه‌رده‌شت له ئاستی نووسین دا
له واقع له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌راوردناکرێن، هه‌م له کات
و شوێن و هه‌م له به‌های ئه‌ده‌بیدا. ئه‌م
ڕۆژنامه‌نووسه لاوه ته‌نها به ووتارێک و چه‌ند
ڕاپۆرتێک ناگه‌ن به ئاستی نووسینه‌کانی سه‌مه‌د
به‌ڵام شێرزاد ئه‌م شه‌ڕه‌فه‌ی پێبه‌خشیووه وه‌کو
جوانترین دیاری به سه‌رده‌شتی قوربانی ئه‌مه‌ش
دیاریه‌کی که‌م نیه. شێرزاد ده‌نووسێ؛
«گه‌ر نان هه‌یه، هه‌قه بۆ هه‌ر هه‌مووان بێت، گه‌ر
نان نییه، هه‌ق وایه هه‌ر هه‌موومان پێكه‌وه
برسیمان بێت!.»
دواتریش خه‌یاڵ زاڵ ده‌کات به سه‌ر نان و
ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ک هه‌ر نان ده‌به‌ن به‌ڵکو چونکه له
خه‌یاڵ ده‌ترسن بۆیه وه‌کو مه‌ل له ئاسمانه‌وه
خه‌یاڵمان ڕاو ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به مانای نه‌ک هه‌ر
واقع به‌ڵکو خه‌یاڵیشمان لێ زه‌وت ده‌که‌ن، ئه‌م
دیمه‌نه له لای شێرزاد زۆر دووباره ده‌بێته‌وه.
دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه نێو ناکۆکیه‌کان و
بهیهکهوهژیانیان و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه ئایینه‌کان
و دژایه‌تیه‌کانیان بۆیه ده‌نووسێت؛
تۆ چۆن وێراویت خۆت به «ئیبراهیم» بشوبهێنیت و گوایه
گه‌ره‌كته بته‌كان بشكێنیت، لێره‌داو هه‌نووكه
ئیبراهیمهكان بۆیان هه‌یه چه‌قۆ بخه‌نه سه‌ر
گه‌ردنی «ئیسماعیل»ه‌كان، جگه له گوێرایه‌ڵی بۆ
فه‌رمایشته ره‌هاكان، كوڕه‌كان بۆیان نییه چاوان
ههڵبێننو بپرسن:
«باوكه.. بۆچی و بۆ كێ دهمكهیت به قوربانی؟»
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌دوای ئه‌م کاره یانی مه‌رگی
ڕۆژنامه‌نووسێ هه‌زاران ده‌نگ و قه‌ڵه‌م به وه‌ڵام
هاتن و قوربانیان ده‌زانن بۆ چی و بۆ كێ ده‌بن به
قوربانی و ده‌نگی شێرزادیش یه‌کێک له‌مانه‌یه.
وه‌لێ تۆ كه له نه‌وه‌ی په‌یامبه‌ره‌كان نیت،
ئیسماعیل-ێكی ته‌نیا بوویت‌و سه‌د چه‌قۆش به‌سه‌ر
گه‌ردنته‌وه سه‌مایان ده‌كرد، هیچ فریشته شه‌یتانێك
فریات نه‌كه‌وت..
لێره‌ش نووسه‌ر باس له ته‌نهایی و بێ ده‌سه‌ڵاتی
فیزیکی قوربانی ده‌کات، نه خێر و نه‌شه‌ڕ که‌س به
هانای نه‌هات، دیاره هاناکان به مانای ڕزگاری گیانی
فیزیکی مرۆڤ ئه‌گینا ئه‌م ڕای گشتیه ئه‌مڕۆ باس له‌م
کێشه ده‌کات و ده‌یه‌وێ پانتایی فراوان بکات بۆ
بنبڕکردنی سه‌رکوت و کوشتن و تۆقاندن که‌م وێنه‌ن له
کۆمه‌ڵگای کوردیداو ئه‌م هه‌نگاوه یه‌که‌م
پهیامیهتی دوای ڕاپه‌ڕین و نه‌وه‌ی نوێ له کوردستان
به هه‌موو ده‌نگی داوای ئازادی ده‌که‌ن و خاڵێکی
وه‌رچه‌رخانی پۆزه‌تیڤه له کوردستان و چاککردنی
کۆمه‌ڵگا ئامانجی هه‌مووانه و ئازادی سیاسی و
ڕۆژنامه‌گه‌ری ئامانجێکی پیرۆزی کۆمه‌لگایه.
دوایش ده‌نووسێ؛
وه‌لێ تۆ.. ئه‌ی یوسف-ی ته‌نیا و نامرادو ئافه‌رۆز،
تۆ نه‌ك كراسێكی خوێناوی، تۆ وه‌ك یوسف-ێك
كهسهدهها خهونو خولیا له‌ناوچاوانیدا كوژرابن،
لاشه‌یه‌كی شه‌ڵاڵ لهخوێنت گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌می
باوكه، نه مهردوومهكانی سه‌ر زه‌وی فریات
كه‌وتن، نه تۆ له پشتی پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه
داكهوتبووی تاوه‌كو لهزریكهی یه‌كه‌می زانه‌وه
تا گه‌یشتن به‌ته‌ختی پادشاهی یه‌زادن خۆی یاوه‌رت
بێت.. هه‌ناسه به‌هه‌ناسه... هه‌نگاو به‌هه‌نگاو..
تۆ كه‌چی تۆ.. هه‌ر به‌راستی رهوه گورگێك لهتو
په‌تی كردی ...
ئه‌م دیمه‌نه بێ ده‌سه‌ڵات یه‌ی قوربانی و دڕنده‌یی و
زۆرداریه‌ی ئه‌نجامده‌رانی تیرۆره‌که، دواتریش هه‌ندێ
لۆمه‌ی بێ ئه‌زموونی قوربانی ده‌کات و بۆی ده‌نووسێ ؛
هۆ فه‌رزه‌ندی فریو خواردووی هه‌قایه‌ته‌كان،
هه‌قایه‌تی گوێ ئاگردانی داپیره ددان
كه‌وتووه‌كان.. داستانه‌كان له خشته‌یان بردیت،
واتده‌زانی گه‌وره دهبیتو هه‌روه‌ك كوڕه كه‌چه‌ڵ
ده‌كه‌ویته ناو مه‌مله‌كه‌تێك كه ئان‌و سات پادشا
مردووه‌و باز هه‌ڵده‌ده‌ن،
کۆتایی ده‌قه‌که‌ی شێرزاد کۆتاییی ژیانی فیزیکی ئه‌م
مرۆڤه‌یه و که‌س ئه‌مه‌ی ئاوات نیه وا به که‌ساسی
بیبینێ له کاتێکدا سه‌رده‌شت زۆر بێ باک بوو له‌م
ژیانه‌ی که هه‌یبوو به گوێره‌ی دوا نووسینی خۆی
بڕوانن له دوا پارچه‌ی ده‌قه‌که شێرزاد ده‌نووسێ؛
وه‌لێ ئه‌فسووس... دیسانه‌وه به‌ختی ناپوختت
نه‌یهێنا.. به‌ده‌رو دوور له‌هه‌موو هه‌قایه‌ته‌كانی
نه‌نكت.. بازی تاین وه‌ك فڕندهیهكی شهیتانیو
برسی به‌خوێن و گلێنه‌ی چاوه‌كانت، به‌دوو ده‌نووك
وه‌شاندن چاوه‌كانتی ههڵكۆڵیو سۆماییت رژاو
هه‌ردوو گلێنه‌ی چاوه‌كانتی به‌وردترین ده‌ماره‌وه
له‌ره‌گه‌وه دهرهانیو فڕاندنی.. كوێری كردیت..تا
هه‌تا هه‌تایه تۆی به‌تاریكی سپارد، تا هه‌نووكه‌ش
كه‌س ئه‌و بازه‌ی نه‌دۆزییه‌وه.. تۆش تا ماویت
گه‌ڕیده‌یه‌كی وێڵ.. نابینا‌و رووت و ره‌جاڵ رێگاكان
تهی دهكهیتو بۆ گلێنه‌ی چاوه‌كانت ده‌گه‌ڕێیت..
هه‌زار ئه‌فسووس...
ڕاسته ئه‌فسووس وه‌کو کۆتایی ژیانی به‌مجۆره به‌ڵام
مێژوویه‌کی تری دروست کرد نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین له
کوردستان بۆ ئازادی به‌ده‌نگ هاتن ئه‌مه‌ش هێزێکی
چۆنایه‌تی به‌هێزه و کۆمه‌ڵگا ڕێز له‌م قوربانیانه
ده‌گرێ و چاوه‌کانی قوربانیان له‌مپه‌رێکن بۆ ئازادی
نووسین و به‌یان و عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ ئه‌مه‌ش هه‌ر
گیانی ئه‌م لاوه نیه و نه‌بووه و نابێ ، ئازادی
کۆمه‌ڵگا قوربانی پێویسته، ئه‌مه‌ش له ده‌قه
ڕه‌نگینه‌که‌ی شێرزاد وونه و ئه‌ڵته‌رناتیڤ و
ده‌رسه‌کان نێوان هه‌موو دیمه‌نه‌کانی ده‌قه‌که له
نیوان ئه‌فسانه‌و چیرۆکه ئایینه‌کان و سه‌ردولکه و
لاواندنه‌وه‌و سه‌رزه‌نشت و دژایه‌تی کردنی زۆرداران و
بهیکجوونی له‌گه‌ڵ سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی و ئیبراهیم و
یوسف و هتد، باککگراوندنی نوسه‌ر به‌یان ده‌که‌ن و
به‌ڕاستی زۆر سه‌رکه‌وتووه‌و هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه‌ی
له‌گه‌ڵ یه‌کدا له ده‌قێکی ئاوادا کۆکردۆته‌وه، منیش
وه‌ک خوێنه‌رێ چێژی زۆرم لێوه‌رگرت سه‌ره‌ڕای هه‌موو
خه‌مه‌کان و کورتی له ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان .
ڕه‌سول هه‌مزا تۆڤ له داغستانی من ده‌نوسێت؛
خۆشه‌ویستیم چنارێکه دوو لقی به‌رزی هه‌یه
یه‌کیان ووشکه ئه‌وتر گهڵاپۆشه
خۆشه‌ویستیم هه‌ڵۆیه‌که دووباڵی زلی هه‌یه
یه‌کیان ده‌فرێ و ئه‌وی تر به‌رده‌بێته‌وه..
خه‌یاڵ یش واقع تێکی ده‌شکێنی، هه‌موومان ئازادین چۆن
بیر ده‌که‌ینه‌وه‌و شێرزاد و منیش هه‌روا . کۆمه‌ڵگا
له هه‌وڵی چاککردنی به‌رده‌وام ده‌بێت و ژیانیش
به‌رده‌وام ده‌بێت ، هیچ دهسهڵاتیکیش ناتوانێ تا
سه‌ر ئازادیمان لێ زه‌وت بکات ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ک
ئاسته‌نگ ده‌خاته ڕێگاوه به‌ڵام مرۆڤه‌کانی دونیای
ئێستا توانای بڕینی هه‌موو سنووره‌کانیان هه‌یه، به
هه‌رێمه حه‌رامه‌کانه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش قوربانی
ده‌وێ، ئه‌م ووشانه هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه له
ناوه‌خنی ده‌قه‌که‌ی شێرزاد که‌م بکه‌ینه‌وه. به
کورتی ئه‌وه‌نده‌ی شێرزاد باس له نابوودی و ده‌سه‌ڵات
و سه‌رکوت و بێ مافی ئینسانه‌کان و جیاوزیه‌کان و هتد
له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌کات سه‌رده‌شتی قوربانی ئه‌وه‌نده‌ی
نه‌ووتووه و شێوه‌ی ده‌ربڕینه‌که‌شی جیابووه‌و ساده‌و
فهتنتازیانه ده‌ریبڕیبوو ئه‌مه‌ش بۆخۆی نوسه‌ران
له‌یه‌ک جیا ده‌کاته‌و ئه‌زموون و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ووشه شێرزاد هونه‌ره‌که‌ی قیافه پێداوه، به هیوام
له ده‌قێکی تردا سهرسامترمان بکات، کێ ده‌زانێ
ئه‌مجاره به توانایه‌کی تر دێته‌وه مه‌یدان ئه‌وکات
ته‌نها چێژی لێوه‌رده‌گرین له جیاتی خه‌م ،
خۆشه‌ویستی و ئازادیمان بۆ ده‌نوسێته‌وه که
هه‌موومان به‌هاکانمان یه‌کسان بن، ئه‌وکاتیش هونه‌رو
نوسین و داهێنان مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌یه.
ئاسۆ حامدی
مه‌ی 2010
|