ڕووداوی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان نمایشی ئازادی
هێنایه سه‌ر شانۆی سیاسی كوردستان. هه‌ركام له
ئاكته‌ره‌كانی ئه‌م نمایشه كه جه‌ماوه‌ری كوردستان و
ده‌سه‌ڵات بوو دوو وێنای جیاوازی ئازادییان نه‌خشاند.
ده‌قی ئه‌م نمایشه كێشمه‌كێشی نیوان ئه‌م دوولایه
بوو له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین ،كه تیایدا جه‌ماوه‌ر
ئه‌م ئازادیه‌ی به مافی خۆی ده‌زانی و ده‌سه‌ڵاتیش
نه‌فره‌تی لێده‌كرد. ئه‌مه ڕوداوێكی مێژوویی بوو كه
وه‌ك ڕووداوه مێژوویه‌كانی تر كاریگه‌رییان ته‌نها
به زه‌مه‌ن ناپێورێت به‌ڵكو به‌ڕاده‌ی قوڵی كاریگه‌ری
ئه‌م ڕووداوه دیاری ده‌كرێ له پانتایی
بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئازادی خۆیان
به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدا . خه‌ڵكی كوردستان
به‌ته‌جروبه‌ی خۆیان بینیان كه ده‌سه‌ڵات ئازادی
ڕاده‌ربڕینی ئه‌وانی به پێشیلكردنی "یاسا"ی
ده‌سه‌لاتدارێتی خۆی ده‌زانێ وده‌یه‌وێت " ئه‌م
فه‌وزایه " نه‌هێڵێت. ده‌رسێك كه له‌سه‌ر شه‌قام
جه‌ماوه‌ر فێری بوو ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به
ئازادی خۆی ده‌یزانێ ده‌سه‌ڵات به مۆته‌كه‌ی خۆی
دایده‌نێ. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش به یاسای ئازادی
دایده‌نێ لای جه‌ماوه‌ر پێوه‌ری قسه‌كردنه به‌دڵی
ده‌سه‌ڵات و پیاهه‌ڵدانه به كۆیلایه‌تی سیاسی‌دا.
سه‌رده‌شت وه‌ك كاراكته‌ری ئازادی جه‌ماوه‌ر ئه‌م
نمایشه‌ی به نوسین و ڕه‌خنه‌كانی له‌ده‌سه‌ڵاتی
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ده‌ست
پێكرد و ده‌وری خۆی به لێدانی زه‌نگێك دانا كه
خه‌ڵكی كوردستانی هێنایه مه‌یدان له پێناو ئازادی
دا. جه‌ماوه‌ریش وه‌ك ئاكته‌رێكی به‌رپرسیار له
ئازادی نه‌وه‌كانی خۆی، شه‌قامه‌كانی كوردستانی
به‌ده‌سته‌وه گرت و هه‌موو شوێنێكی كرده ته‌خته‌ی
نمایشی ئازادی . له‌به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریشدا، ده‌سه‌ڵات
به دوو ڕووی ترس و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌وه خۆی نیشاندا.
ترسی ده‌سه‌ڵات له‌و كاته‌دا ده‌ستی پیكرد كه ئازادی
مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی په‌یدا كرد له‌دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رده‌شت له زمانی ملیۆنه‌ها
ئینسانه‌وه به‌رز بوه‌وه كه ده‌ڵێ " ئێرە ئەم
وڵاتەیە كە نابێت بە سەرۆكەكەت بڵێی موچەكەت چەندە؟ بۆ
كوڕ‌و نەوە و خزم و كەسوكارت ئەم هەموو پۆستە سەربازی و
حكومییەیان پێدراوە؟ نەوەكانت ئەم هەموو سامانەیان
لەكوێ بوو؟ جا ئەگەر یەكێك جورئەتی ئەوەی كرد و ئەم
پرسیارانە بكات، ئەوا سنووری ئەمنی قەومی وڵاتەكەی
بەزاندووە و دەكەوێتە بەر رەحمەتی تفەنگ و قەڵەمەكانی
ئەوان".
هه‌ر لێره‌وه جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌زمانی سه‌رده‌شت
كه‌وتنه جه‌ده‌ل له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵاتدا،
خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه دژی تیرۆری
سه‌رده‌شت په‌یامی نه‌ترسی ئازادی ڕه‌خنه و جورئه‌تی
ڕه‌خنه‌گرتنی جه‌ماوه‌ر بوو له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدا. ترسی ده‌سه‌ڵاتیش له‌م په‌یامه بو كه
ئه‌م نمایشی ئازادیه هه‌ڵیگرتوه،په‌یامی ئه‌وه‌ی
ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی ڕاده‌ربڕین به‌مه‌رجی
پاراستنی خواره‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌وه
داده‌نێ. په‌یامی پاراستنی ئه‌م ئازادیه‌ی له
كوردستاندا خه‌ڵك به قوربانیدان به‌ده‌ستی هێناوه و
به‌دریژه‌پیدانی خه‌باتیش ده‌یپارێزێ. ئه‌م په‌یامه
له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیه‌وه زۆر به‌ڕۆشنی درا
به‌گوێ‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا كاتێك ئاسۆس هه‌ردی ووتی"
له‌رێگه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت‌و سۆرانه‌وه دیانه‌وه‌ێت
پێمان بڵێن ته‌نها ئێمه خاوه‌نی ئه‌م
سه‌رزه‌مینه‌ین‌و ئه‌وه‌ی به پێوه‌ره‌كانی ئێمه قسه
نه‌كات... ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی... ئێمه‌ش
لێره‌وه پێیان ده‌ڵێین سه‌رده‌می تاریكی به‌سه‌رچوو،
سه‌رده‌می تیرۆری نهێنی به‌سه‌رچوو، ئه‌وه‌ی پێیوایه
به‌م رێگه‌یه ده‌توانێ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌مۆ
بكات، جگه له‌لێدانی زنگی مردنی خۆی هیچی
ده‌ستناكه‌وێت، مردنێك كه ئه‌مجاره‌یان وه‌ك
بڕیاره‌كانی ئێوه له ژووره تاریكه‌كاندا نادرێت،
به‌چه‌ك جێبه‌جێ ناكرێت، مه‌رگێكه به‌هێمنی‌و به
ئاشتی‌و له‌رێی ده‌نگی ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری
كوردستانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت".
هه‌ربۆیه دوای خامۆش بونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش
ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت حسابی خۆی له‌گه‌ڵا ئه‌م ئازادی
بێقه‌یدوشه‌رتی جه‌ماوه‌ر یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌مه
به‌ڕۆشنی له ووتاری هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا
هاتوه له‌لایه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانی بارزانی له خه‌ڵك
به‌وه‌ی " پێویستە عاقڵانیتر هەڵسوكەوت لەگەڵ بابەتی
ئازادی و رادەربڕین لەهەرێمدا بكەین و دەبێت وریا
بین و بەناوی ئازادییەوە مافی كەس پێشێل نەكرێت"
و"تێپه‌ڕاندنی ئه‌م سنورانه له‌مه‌ودوا قابیلی قبوڵ
نییه" . هه‌روه‌ها یه‌كێتیش له زمانی مه‌لا
به‌ختیاره‌وه كه ده‌ڵێ" ورده ورده لیتاوی ئه‌و
ئاوه رژاوه‌ی ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی،
مه‌ترسی هه‌یه كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێبكه‌وێته‌وه
". ئه‌مانه نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه خه‌ڵك دوای
ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی شه‌ڕی له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵاتدا
له‌سه‌ر ئازادی ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتێكه كه له‌دوێنێ‌ی
ناچێت و هه‌رچۆن ده‌سه‌ڵات ده‌زانێ جه‌ماوه‌ریش
جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دوێنێ‌ی پێش مه‌رگی سه‌رده‌شت نیه.
ئه‌م كێشمه‌كێشه به‌رده‌وام ده‌بێ و له‌كاتێكدا پارتی
و ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێ ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌دیار
لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت بێ شێو
سه‌رپێ‌بنێنه‌وه و خۆیان خه‌ریكی سه‌پاندنی یاسای
قه‌یدوشه‌رتی ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بن،
پێویسته به‌ره‌ی ئازادیخوازی كوردستانیش ته‌فسیر و
ده‌رسه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌م نمایشی ئازادیه‌ی
خۆیان و یاسای ئازادی بێقه‌یدوشه‌رت ڕۆشنتر به‌یان
بكه‌ن وه ته‌سلیم به ڕوانگه و لیكدانه‌وه و
بیانوه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی
نه‌بن. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م به‌ره ئازادیخوازه‌وه
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له‌سه‌ر سیناریۆكانی
كپكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕوداوه و ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی
سیاسی و یاساكانی ده‌سه‌ڵات و نه‌خشه‌كانی داهاتوو و
كاركردی ئۆپۆزسیۆن و بزوتنه‌وه‌ی بێده‌نگ نابین
قسه‌بكه‌م.
سیناریۆكانی به‌لارٍِێدابردنی كه‌یسی سه‌رده‌شت
دوای بێده‌نگیه‌كی سه‌یر و زۆری ده‌سه‌ڵات پارتی به
به‌یانێكی مه‌كته‌بی سیاسیان هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی
فشاره‌كانی سه‌رخۆی دا و بۆ ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌ی تیرۆری
"سه‌رده‌شت"ی خسته چوارچێوه‌ی كێشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و ده‌سه‌ڵاته‌وه . كه‌وته هه‌ڕه‌شه له‌گۆڕان
و له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی له دژی پارتی قسه‌یانكردوه و ڕژاونه‌ته
سه‌رشه‌قامه‌كان. ئه‌مه سیاسه‌تێك بوو كه كه‌یسی
ئازادی كه له ڕووداوی تیرۆری سه‌رده‌شته‌وه هاتبوه
ڕوو تیكه‌ڵاو كرد به كه‌یسی ململانێ‌ی نیوان گۆڕان و
پارتی ،تاكو پارتی هه‌م بتوانێ هه‌ڕه‌شه‌كانی له
خه‌ڵكی ناڕازی به شێوازێكی وا بكا كه ئاگری
ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كڵپه نه‌كا و گۆڕانیش له‌م
مه‌یدانه ده‌ربكا. ئه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن
قازانجی له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه كردوه به‌رامبه‌ر به
پارتی ناتوانێ پارتی له ژێرباری به‌رپرسیارێتی
به‌رامبه‌ر به تیرۆری سه‌رده‌شت ده‌ربازبكا. شه‌ڕی
گۆڕان وپارتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی خه‌ڵك نیه و
سود وه‌رگرتنی گۆڕان له‌و ناڕه‌زاتیه به‌دژی پارتیدا
بۆ خزمه‌ت به‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌یه‌تی نه‌ك شه‌ڕی
ئازادی. ئه‌م حزبانه ده‌كرێ له‌سه‌ر ده‌یان شت
كێشه‌یان بێت و ڕوداوه‌كان به‌قازانجی خۆیان
بقۆزنه‌وه به‌ڵام ئه‌مه هیچ ناگۆڕێت له‌وه‌ی كه
خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئازادی
ڕاده‌ربڕینی خۆی هاتۆته وه‌ڵام و ئه‌م مافه‌ی خۆی
ده‌وێ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا بسه‌پێنێ.
ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان هه‌ر به‌هره‌به‌رداریه‌ك له‌م
ڕوداوه بكات ئه‌وه كاری جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازه كه
به‌دوای ئامانجه‌كانی خۆیه‌وه بێت له‌م
حه‌ره‌كه‌ته‌دا و نه‌بێته پاشكۆی ململانێكانی نیوان
گۆڕان و ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌مه
بیانویه‌كه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر
داخوازی جه‌ماوه‌ر و پارتی به‌یاسای "هێرشكردن باشترین
به‌رگری له‌خۆكردنه " ده‌یه‌وێت خۆی له
به‌رپرسیارێتی ئاشكراكردن و دادگایی ئاشكرای
تاوانبارانی تیرۆری سه‌رده‌شت ده‌ربازبكا. ئه‌مه‌ش
به‌لاڕێدابردنێكی ئاشكرایه و سیناریۆیه‌كی ته‌مه‌ن
كورته بۆ داپۆشینی كه‌یسێكی كراوه‌ی ته‌مه‌ن درێژ.
هاوكات سه‌رۆكی پارتیش وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌یسی
تیرۆری سه‌رده‌شتی كرد به كه‌یسی تیرۆری قوتابیه‌ك
كه یاسا لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و بكوژان
ده‌گرێ و دادگاییان ده‌كا و ڕایگه‌یاند كه "روداوی
تیرۆركردنی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت عوسمان له‌قالبی خۆی
ده‌ربڕاو هیچ رێزێك له‌یاساو ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه
نه‌نرا، ناكرێ هه‌مو شتێك ئیستغلال بكرێت‌و فه‌وزا
دروستبكرێت‌و رێگه بده‌ن بۆ ئه‌و روداوه یاسا ده‌ور
ببینێت"وه" خه‌ڵكانێك سه‌رقاڵی شتی رواڵه‌ت‌و
لاوه‌كین و زۆرینه‌ی شته‌كان ئیستغلال ده‌كه‌ن
بۆئه‌وه‌ی په‌یامێكی چه‌واشه‌یی لێ دروستبكه‌ن".
ئه‌مه له‌قاڵبدانی كه‌یسی ئازادی یه بۆ كه‌یسی
گه‌ڕان به‌شوێن تاوانباراندا به‌پێی یاسای
ده‌سه‌ڵاتداران و چاوه‌ڕێ بوون كه لیژنه‌ی
لیكۆڵینه‌وه تیرۆریستان بدۆزێته‌وه و" گه‌ر پێویستی
كرد داوای هاوكاریی فه‌نی له‌هه‌ر پسپۆڕێكی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم بكه‌ن، تاكو له‌پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا
یارمه‌تیده‌ربن.". كه‌یسی سه‌رده‌شت كه‌یسیكی جنائی
نیه به‌ته‌نها تاكو وه‌ك هه‌ر كوشتنێكی تر به‌پێی
یاسای جنائی چاره‌سه‌ر بكرێ ، به‌ڵكو كه‌یسێكی سیاسی
یه. كه‌یسی ئازادیخوازێكه كه له شه‌ڕی ڕه‌خنه
له‌ده‌سه‌ڵاتدا تیرۆركراوه. كه‌یسی ئازادی
ڕاده‌ربڕینه كه یاسا نه‌یتوانیوه بیپارێزێ له
بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار . ئه‌مه كه‌یسی هه‌ڕه‌شه و
گرتن و لێدان وكوشتنی رۆژنامه‌نوسانه له كوردستان
كه تائه‌م ڕوداوه لیژنه‌یه‌كی لیكۆلینه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دانه‌نراوه و كه‌سێك له
تاوانباران نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و دادگایی بكوژێك
نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت پێش تیرۆری سه‌رده‌شت سه‌رۆكی
هه‌رێمیش باسی نه‌كردوه. ئیتر چۆن ده‌كرێ كه‌یسی
تیرۆری سه‌رده‌شت به‌و یاسایه و به‌و ده‌سه‌ڵاته
بسپێردرێ . ئه‌م یاسا و ده‌سه‌ڵاته ناتوانێ بكوژانی
ئازادی بدۆزێته‌وه و سزایان بدا چونكه یاسا و
ده‌سه‌لاتێك نیه بۆ پاراستنی ئازادی ڕه‌خنه‌كانی
سه‌رده‌شت و ئازادیخوازان له كوردستان دانرابێ .
هاربۆیه هه‌ر له‌قالبدانێكی كه‌یسی تیرۆری سه‌رده‌شت
له‌قالبدانی كه‌یسی ئازادیه له كوردستان له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه و به‌لاڕێدا بردن و كپكردنه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌وڵ وخه‌باته جه‌ماوه‌ریه‌یه كه ده‌یه‌وێ ئازادی
بێقه‌یدوشه‌رت بكاته یاسایه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتداران
نه‌توانن به‌ناوی یاساوه ده‌مكوتی خه‌ڵك بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م دوو هه‌وڵه‌ش بۆ به‌لاڕیدابردنی كه‌یسی
تیرۆری سه‌رده‌شت و له‌قاڵبدانی به‌ڵام قورسایی ئه‌و
كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له كوردستان
وده‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناچاركرد كه به‌زمانێكی
ڕاسته‌وخۆ وبێ‌په‌رده‌تر بێنه جه‌ده‌ل و ململانێ‌ی
خواستی ئازادی خه‌ڵك تابتوانن داوا و ته‌نانه‌ت
خه‌ونه‌كانی خه‌لك له‌مه‌ڕ ئازادی بگۆڕن. هه‌ربۆیه
ئێمه‌ش پێویسته رۆشنتر جیاوازیه‌كانی ئازادی
ده‌سه‌ڵات و ئازادی جه‌ماوه‌ر بخه‌ینه ڕوو.
ئازادی ده‌سه‌لات یا ئازادی جه‌ماوه‌ر
به‌ڕای هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار تیرۆری سه‌رده‌شت
به‌رهه‌می بوونی ئازادی یه له كوردستان. ئازادیه‌ك
كه سنور نازانێ له ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتدا.
پرسیاری كفرئامێز له بنه‌ماڵه و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵات
ده‌كات و سڵ ناكاته‌وه. به‌لای ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌مه
ئازادی نییه ، مه‌سعود بارزانی له‌په‌رله‌مانی
كوردستاندا ده‌ڵێ" ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی
ئازادییه‌وه ده‌كرێت ئازادی نییه، ئه‌مه فه‌وزایه
خه‌ریكه ره‌وشتی كوردایه‌تی‌و مرۆڤایه‌تی تێكده‌چێت،
به‌ناوی ئازادییه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌و به‌بێ سه‌به‌ب
هجوم ده‌كرێته سه‌ر مافی هه‌ر كه‌سێك‌و ئه‌وجا ئه‌و
مافه به‌خه‌ڵك ره‌وا نابینین به‌پێی یاسا به‌رگری
له‌مافی خۆیان بكه‌ن،" و " ئه‌مه ئازادی نییه ئه‌مه
خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌شه ئازاده‌یه كه له
كوردستان به‌تێكۆشانی هه‌مولایه‌ك هاتۆته ئاراوه،
نابێت چیتر ئه‌مه قبوڵ بكرێت، نابێ چیتر ئازادیی
هاوڵاتییان‌و مافیان به‌ناوی ئازادییه‌وه پێشێل
بكرێت. ".له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم له‌و وڵاته‌دا
یاسا ده‌بێ سه‌روه‌ر بێت بۆ هه‌موان‌و كه‌س له‌سه‌روی
یاسا نه‌بێت، ئازادی هه‌یه‌و خه‌ڵك مافی ناڕه‌زایی
ده‌ربڕین‌و ره‌خنه‌گرتنیان هه‌یه، به‌ڵام رێگه
نادرێت قیه‌می میلله‌تێك تێكبدرێت ته‌نیا
له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و
قیه‌مانه ناگونجێ، رێگه‌ی یاسایی بۆ هه‌ر تاكێكی كورد
كراوه‌یه، به‌ڵام نابێت پێشێلكردنی یاسا دوای هه‌ر
روداوێك ببێت به‌دیارده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی".
ئه‌مه ته‌فسیری ده‌سه‌ڵاته بۆ ئازادی. ئازادی
بریتیه له ڕێزگرتن له یاسایه‌ك كه ده‌سه‌ڵات
دایناوه. ئازادی واته ڕێزگرتن له داب ونه‌ریت و
موقه‌ده‌سات و قیه‌مێك كه به‌ناوی میلله‌ته‌وه
ناونراوه. ئایا ئه‌مانه پێناسه‌ی ئازادی خه‌ڵكه
له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات یان پێناسه‌ی ئازادی
ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا؟ له‌كاتێكدا باسی
ئازادی باسكردنه له ئازادی بیروڕا و ئازادی ته‌عبیر
له‌خۆكردنی تاك و جه‌ماوه‌ره له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدا. باسی ئازادی خۆده‌رخستنی سیاسی
ئینسانه‌كانه و به‌پله‌ی یه‌كه‌م مسۆگه‌ركردن
وپاراستنی مافی هاوڵاتیانی خواره‌وه‌یه كه
سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت پابه‌ندبێت پێ‌ی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازادیه به‌یاساكانی ده‌سه‌ڵات
قه‌یدوشه‌رتی بۆ دابنرێ ئیتر هیچ وه‌سیله‌یه‌كی
پاراستن و داكۆكیكردن و به‌دیهینانی مافه‌كانی تاك و
جه‌ماوه‌ری خواره‌وه نامێنێته‌وه و ده‌سه‌ڵات
هه‌رچۆن سه‌رچاوه وداهات وده‌سه‌ڵاتی كۆنترۆل كردوه
ئه‌وا ئیراده و ئاره‌زوو و هه‌وڵه‌كانی خواره‌وه‌ش
كۆنترۆل ده‌كات. دانانی ئه‌م قه‌یدوشه‌رتانه‌ی یاسا و
داب ونه‌ریت بۆ ئازادی واته دژایه‌تی هه‌ر ئاڵوگۆڕێك
له كۆمه‌ڵگادا ،واته چه‌ق به‌ستنی دۆخی سیاسی
وكۆمه‌ڵایه‌تی ئیستا. نه‌بونی ئازادی ڕه‌خنه‌گرتنه
له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ،كه بارزانی له‌سه‌ر ئه‌م
ڕه‌خنه‌یه به‌ئاشكرا له شاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاند له‌كوردستان
ڕه‌خنه‌گرێكی وا شاربه‌ده‌رده‌كا. نه‌بونی ئازادی
ڕه‌خنه‌گرتنه له ئیسلام كه به‌پێی یاسا كۆڵه‌كه‌ی
یاسادانانه و ڕێگا نه‌دان به ڕه‌خنه‌گرتن له
فره‌ژنییه له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتیه.
نه‌بونی ئازادی ڕه‌خنه‌گرتنه له فه‌رهه‌نگی به‌سوك
سه‌یركردنی ژنان و ڕێزنه‌گرتن له منداڵان كه به‌پێی
ترادسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی زاڵه . كه‌واته ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ر ئازادی باسی ده‌كا ئازادی
ده‌سه‌ڵاته له هێشتنه‌وه‌ی وه‌زعی مه‌وجوددا كه
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و ده‌پارێزێ نه‌ك ئازادی
جه‌ماوه‌ر له ده‌ربڕینی خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خۆی.
به‌ڵام بارزانی ڕۆشنی ناكاته‌وه كه ئه‌گه‌ر ڕاسته
"له‌و وڵاته‌دا یاسا ده‌بێ سه‌روه‌ر بێت بۆ هه‌موان‌و
كه‌س له‌سه‌روی یاسا نه‌بێت" بۆچی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی
وه‌ك پاراستن له‌سه‌روو یاساوه هه‌یه و سه‌ربه هیچ
به‌شێكی حكومه‌ت نیه؟ بۆچی نیچیرڤان بارزانی كه
ئیستا هیچ پۆستێكی حكومی نیه پیشوازی سه‌فیری سویدی و
كۆری ده‌كا ؟ بۆچی بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌روه‌ت و
سامانه‌كه‌یان ئاشكرا ناكه‌ن به‌پێی یاسا؟ بۆچی كاتی
هه‌لبژاردنه‌كان كه له دهۆك و هه‌ولێر باره‌گای
حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌سوتێنرێ و هێرش ده‌كرێته
سه‌ریان یاسا سه‌روه‌ر نیه و كاتێك رۆژنامه‌نوسان
ده‌گیرێن و ده‌رفیندرێن وده‌كوژرێن خه‌به‌رێك له‌م
ده‌سه‌ڵاتی یاسایه نیه؟ به‌ڵام كاتێك خه‌ڵك ڕژانه
سه‌رشه‌رقام دژی كوشتنی سه‌رده‌شت باسی خراپ
به‌كارهێنانی ئازادی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هاته
ئارا. گوایه ئه‌وانه ئازادی ومافی هاوڵاتیان پێشێل
ده‌كه‌ن و كه‌سایه‌تی كورد تێك ده‌ده‌ن له‌به‌رچاوی
دنیا و ئه‌مانه سنوری ئازادی به‌زاندنه وڕێگه‌ی
پێ‌نادرێ.! ئاشكرا نیه ئازادی كێ پێشلكرا كاتێك
سه‌رجه‌م كوردستان دژی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسێك ڕاپه‌ڕی
؟!. ئازادی ده‌سه‌ڵات پێشێل كرا له‌وه‌ی ڕێگانه‌درا
به‌ربه‌م خۆپیشاندانانه بگرێ؟ هه‌موو به‌ڵگه‌كان
له‌سه‌ر پارتی و ده‌زگای پارستنه‌كه‌ی باسكرا له
تیرۆری سه‌رده‌شتدا و كێ مافی پارتی پێشێل كرد كه
به‌پێی یاسا به‌رگری له‌خۆی بكا و بیسه‌لمێنێ كه
بێتاوانه؟ یان چ یاسایه‌ك پیشیلكراوه له‌لایه‌ن
خه‌لكی كوردستانه‌وه كه داوای ناساندن و سزادانی
بكوژان و لیپرسینه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ن؟
بارزانی ده‌زانێ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی پارتیان
به‌به‌رپرسیار زانی له كوشتنی سه‌رده‌شتدا چیتر
باوه‌ڕیان به‌م "بانێكه و دوو هه‌وای" ده‌سه‌ڵات
سه‌باره‌ت به " یاسا ده‌بێ سه‌روه‌ر بێت بۆ هه‌موان‌و
كه‌س له‌سه‌روی یاسا نه‌بێت" نه‌ماوه و " ژماره‌یه‌كی
كه‌م" كه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی كوردستان "
له‌گه‌ڵ ئه‌و قیه‌مانه ناگونجێ " كه ده‌سه‌ڵات
دایناوه و پێشێلكردنی ئه‌م "یاسا"یانه دوای هه‌ر
ڕوداوێكی هێرشی ده‌سه‌ڵات بوه‌ته دیارده‌یه‌كی
هه‌میشه‌یی.
ئه‌م دیارده‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی تازه پێ‌ی ئاشنا
بوه و پێ‌ی وایه به وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ساده له‌وحی
" سه‌روه‌ری یاسا" ده‌توانێ "عاقڵی" بكا ،به‌ڵام لای
مه‌لا به‌ختیار ڕۆشنتر ده‌زانێ كه ئه‌م دیارده‌یه
ڕیشه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه و ڕام كردنی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌و ئاسانیه نیه. ئه‌و ده‌ڵێ:"
كاتێك دیقه‌ت له فه‌زای ئازادی ئێستا ده‌درێت،
به‌ئاسانی هه‌ست پێ ده‌كرێت، ئه‌م ئازادی بێ
قه‌یدو شه‌رتی سیاسی‌و یاساییه، ئه‌م ئازادییه‌ی
ره‌چاوی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی دیموكراسی تیا
ناكرێ،..هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌ناو ناوه‌ندێكی
نوسه‌رو نوسیندا، خه‌یاڵدانی ئه‌وتۆ بخوڵقێندرێ، كه
گوایه ده‌شێ په‌یڕه‌وی له‌ئازادی بێ سنور بكرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گ‌و ریشه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه دیاری
بكه‌ین، ئاوڕێك له‌رابردو ده‌ده‌ینه‌وه. له‌مه‌ڕ
ئازادیی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی، ..ئه‌م مشتومڕه
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی
بانچه‌په‌كانه‌وه، هاته ناو هاوكێشه سیاسیه‌كانی
كوردستانی عێراقیشه‌وه. زۆرتریش په‌یڕه‌وانی
كۆمۆنیزمی كرێكاری ئه‌م تێزه‌یان هێنایه ئاراوه...
".ئه‌مه دانپێدانانێكه به كاریگه‌ری ده‌وری
كۆمۆنیزمی كریكاری له خولقاندنی "خه‌یاڵدانی ئازادی
بێ‌سنوردا" له‌كوردستان و ئه‌و فه‌زای ئازادیه‌ی
هێناوه‌ته ئارا كه خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات
ڕاده‌وه‌ستن و ڕه‌خنه‌ده‌گرن . ئه‌مه جێگای شانازی
یه بۆ كۆمۆنیزمی كریكاری و نیشانده‌ری ته‌عبیری ئه‌م
ڕه‌وته‌یه له خواسته‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملیكرا و
ئازادیخوازی كوردستان ،هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتداران له
ڕێگای كوشتار وسه‌ركوتی كۆمۆنیسته‌كانه‌وه توانیان
ئه‌و حزبه لاواز بكه‌ن به‌ڵام سونه‌ت و ئایدیاكانی
كۆمۆنیزمی كریكاری له كوردستاندا ڕیشه‌ی هه‌یه و
زیندوه. ئه‌م سونه‌ت و ئایدیا ئینسانیانه وه‌ڵامی
نیاز و تینویـتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه بۆ
ئازادی و هه‌ربۆیه له‌هه‌ر دێڕێكی سه‌رده‌شت و سۆران
و رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران و ژنان و لاوانی
كوردستاندا ده‌یبیننه‌وه. هه‌رچه‌ند مه‌لا به‌ختیار و
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هاوار بكه‌ن " هێشتا زۆرمان ماوه،
بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مجۆره ئازاداییه،
په‌یڕه‌و بكه‌ین. لانی كه‌م، له‌ناو ترادیسیۆنی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه، دروشمی وا ناخوا. له‌ناو حزبه
سیاسیه‌كانی ئێستادا، قبوڵ ناكرێ، له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، سته‌مه. له‌به‌رامبه‌ر ئاین‌و
مه‌زهه‌به‌كانیشدا، مه‌حاڵه. " به‌ڵام جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازی كوردستان نیشانی دا كه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م هه‌موو ناخوا و قبوڵ ناكرێ و سته‌م و مه‌حاڵه‌دا
بێده‌نگ نابێ و خه‌ته سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات به
خه‌ته سوره‌كانی ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی جه‌ماوه‌ر
ده‌سڕێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕووداوی
پیشیلكاریه‌كی ئازادی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
پیشیلكاری یاساكانی ده‌سه‌ڵات ده‌كاته دیارده‌یه‌كی
هه‌میشه‌یی. ئه‌مه ئه‌و جیاوازیه ئاشكرایه‌ی نیوان
ئازادی ده‌سه‌ڵات وئازادی جه‌ماوه‌ره كه له‌م
ڕوداوه‌وه خۆی نیشاندا. جیاوازی نیوان ئازادی
قه‌یدوشه‌رتی "یاسایی" ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵا ئازادی
بێقه‌یدوشه‌رتی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان.
ئازادی مه‌ترسی یه یاخود پاراستنی ئاسایشی
كوردستانه؟
ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌سه‌ر ئازادی له نیوان ده‌سه‌ڵات و
جه‌ماوه‌ردایه سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه
جیاوازه‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه‌یه.له‌لایه‌ك
ده‌سه‌ڵاتێك كه بودجه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و داهاتی
نه‌وت وگومرگی كوردستان و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی تر
ده‌ڕژێنێته گیرفانی دوو حزبی چه‌كداره‌وه و سه‌رجه‌م
ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگای حزب و میدیاكان و
وه‌زاره‌ته‌كان و مزگه‌وته‌كانه‌وه كۆنترۆل كردوه .
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئازادی به‌وه ده‌زانێت كه هیچ
ڕێگریه‌كی نه‌بێ له پاراستنی ئه‌م ئیمتیازات و
به‌هه‌شته‌دا، وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئازادی ئه‌وه‌ی
هه‌بێ له‌ده‌سه‌ڵات بپرسێته‌وه ئه‌م داهاته چی
لێده‌كه‌ن و بۆچی ده‌زگای ئه‌منی نهێنیتان هه‌یه و
بۆچی دوو بنه‌ماڵه له‌ده‌سه‌لات وسه‌روه‌ت وساماندا
غه‌رق بێت و زۆربه‌ی ئینسانی كوردیش له‌ژێرباری گرانی
و بێ‌خانه‌ولانه‌یی و نه‌بونیدا بناڵێنێ ؟ ئه‌مه
ئیتر مه‌ترسی یه و سه‌رۆك توڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ "
ڕه‌وشی ئه‌منی ده‌شێوێنن‌و خه‌ڵك توشی ترس‌و
نیگه‌رانی ده‌كه‌ن ". بۆچی ئه‌گه‌ر ئازادی ئه‌وه‌ت
هه‌بوو ته‌عبیر له‌م وه‌زعه‌ی خۆت بكه‌یت و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌راحه‌ته‌وه پێت
ڕاده‌گه‌یه‌نێ هۆی كوشتنتان "دروستكردنی خه‌یاڵدانی
ئازادیی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی"یه.
زیندومانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌یاڵدانه‌ی ئازادی
بێقه‌یدوشه‌رت سه‌ره‌ڕای كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان و
سۆرانی مامه حه‌مه‌كان و سه‌رده‌شته‌كان و
خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كوردستان زاده‌ی
ئه‌و بارودۆخه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵا و
میلیشیایی خولقاندویه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان بێده‌نگ
نابن له‌به‌رامبه‌ریدا. هاتنه مه‌یدانی سه‌دان هه‌زار
خویندكار و رۆژنامه‌نوس و مامۆستا و كریكار و ژن و
خه‌ڵكی ئازایخواز له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا نیشانی
ده‌سه‌ڵاتی ده‌دا كه ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسی
بزوتنه‌وه‌یه‌كه بێده‌نگ نابێ له‌ئاست تیرۆر و
گه‌نده‌ڵیدا . كوردستان نه ئیماره‌ته‌كانی خلیجه و
نه ئه‌فغانستان به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی
كراوه به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی مۆدیرنی ئازادی بیر و
ڕه‌خنه‌گرتن و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رامبه‌ر به نا
عه‌داله‌تی كه به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتی نهێنی و
میلیشیایی ناترسێنرێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڕه‌شانه
خه‌ڵك خوازیاری گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه به
ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌توانن سه‌روه‌ت وسامانی كوردستان
بخه‌نه خزمه‌ت دروستكردنی بازار و ته‌لاری بازرگانی
وه‌ك دوبه‌ی و مه‌سئوله‌كان وه‌ك شێخه‌كانی خلیج بژین
وه ده‌شتوانن یاساكانیان وه‌ك ئه‌فغانستان به‌پێی
شه‌ریعه‌ت داڕێژن به‌ڵام ناتوانن فه‌رهه‌نگ و
چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌ورانی
عه‌شیره‌تی و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بگێڕنه‌وه.
ناتوانن ئازادیه‌ك كه خه‌ڵك به‌مافی خۆی ده‌زانێ له
ژێر هیچ ناوێك وبیانویه‌كدا زه‌وت بكه‌ن. ئه‌وه‌ی
بارزانی دوای خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان له
په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كا كه " ئه‌م سنورانه
له‌مه‌ودوا قابیلی قبوڵ نییه‌و ده‌بێ رێز له‌مه‌شاعیری
خه‌ڵك بگیرێت " مه‌به‌ستی له مه‌شاعیری خه‌ڵك و
موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئابوری و سیاسیه
كه پارتی له‌ژێرده‌ستی دایه و ئه‌م ئیمتیازاتانه
له‌ڕاستیدا ئه‌و مه‌شاعیر وموقه‌ده‌ساتانه‌یه كه
ده‌یه‌وێت ڕێزی لێبگیرێ و به‌ناوی ئازادیه‌وه
جه‌ماوه‌ر هێرشیان نه‌كاته سه‌ر. ئه‌وه‌تا به‌ئاشكرا
له‌هه‌مان مینبه‌روه ده‌ڵێ" خۆمان له‌لێدوانی وا
كه‌ڕه‌وشی ئه‌منی ده‌شێوێنن‌و خه‌ڵك توشی ترس‌و
نیگه‌رانی ده‌كه‌ن بپارێزین. گه‌ر ئه‌من‌و ئاسایش
نه‌ما گه‌شه‌كردنی ئابوری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و
پێشكه‌وتنی هه‌رێمیش نامێنێت‌و گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌مو
رویه‌كه‌وه زیانمه‌ند ده‌بێت". ئایا ئه‌وه خه‌ڵكی
كوردستانه له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولیر و سلیمانی و
كه‌ركوك وخانه‌قین و باقی شوینه‌كانی تری كوردستان
ترساوه و نیگه‌ران بوه یان ده‌سه‌ڵات ولقه‌كانی
حزبه؟ ئایا تیرۆری رۆژنامه‌نوسان و لیدان و فراندنی
ئازادیخوازان ڕه‌وشی ئه‌منی تیكداوه یاخود
ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و جیهانیه‌كان دژ به‌م
سه‌ركوت وپیشیلكاریانه؟ ئاشكرایه مه‌به‌ستی بارزانی
له ترس ونیگه‌رانی خه‌ڵك، ترس و نیگه‌رانی
كۆمپانیاكانی نه‌وت و بازرگانی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه.
له‌كاتیكدا ده‌بینن خه‌ڵك دژی تیرۆر ڕاپه‌ڕیوه‌و
كوردستان تیرۆر و كوشتنی تیدا هه‌یه ئاماده‌ی
سه‌رمایه‌گوزاری نابن. كێشه‌ی بارزانی ئه‌وه‌نیه كه
تیرۆری رۆژنامه‌نوسان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا
ده‌كرێ و ئه‌مه به تیكدانی ئه‌من وئاسایشی كوردستان
نازانێ و خه‌ڵك نیگه‌ران ناكات له ژیان وئاسایشیان
وه خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌وه نازانێ كه
بوه‌ته مایه‌ی ترس ونیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و
سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی بۆ ڕاكێشراوه. كێشه‌ی
بارزانی تێكچونی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی بنه‌ماڵه‌یه كه
"گه‌شه‌كردنی ئابوری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتنی
نامێنێت " .ئه‌گینا به‌شی خه‌ڵكی كوردستان له‌و
داهاته ملیاره‌ها دۆلاره و كۆمپانیكانی نه‌وت و
گه‌شه‌ی ئابوریه چییه ؟ معاشی مانگانه‌ی 100دۆلار
به‌مه‌رجی وه‌لائی حزبی؟ ئه‌مه ئه‌و به‌شه‌یه كه
خه‌ڵك زه‌ره‌ری تێدا ده‌كا ئه‌گه‌ر سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات
قبوڵ نه‌كه‌ن و پیشیلكاریه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ڕووی
جیهاندا ئاشكرا بكه‌ن تا فشارێك دروست بكه‌ن؟ سه‌یر
له‌وه‌دایه له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانه‌وه
هێنانی له‌شكری ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه و به‌عسیش
،رۆژێ له‌رۆژان به مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌من وئاسایشی
هه‌رێم باس نه‌كراوه و ئه‌م حزبانه ئازادبوون له
به‌رپاكردنی شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌یان كاری عه‌سكه‌ری تر
كه ده‌رگا وپه‌نجه‌ره‌ی به كوردستانه‌وه نه‌هێشت
به‌ڵام ئێستا بوونی ئه‌و ئازادیه‌ی خه‌ڵك كه
ناڕه‌زایه‌تی له وه‌زعی ژێرده‌سته‌یی خۆیانی
پێ‌ده‌رده‌بڕن بوه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم
و " ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی ئازادییه‌وه ده‌كرێت
ئازادی نییه، ئه‌مه فه‌وزایه خه‌ریكه ره‌وشتی
كوردایه‌تی‌و مرۆڤایه‌تی تێكده‌چێت ".ئه‌مه به‌ڕاستی
"چیرۆكی مه‌ڕو گورگ" ی ده‌سه‌ڵاته و هیچی تر.
ده‌بی بپرسین كه چی ئه‌زمونی كوردستانی ناشیرین
كردوه و " تێكدان‌و شێواندنی ناڕه‌وای كه‌سایه‌تیی
مرۆڤی كورد تاوانێكه ده‌رهه‌ق به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك" كێ
لێی به‌رپرسیاره؟ ئه‌وانه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شتیان كرد
یان ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌یان كرد دژی
تیرۆری ئازادی ؟ میدیاكانی جیهان چۆن باسی
ده‌سه‌ڵاتیان كرد كه تیرۆری رۆژنامه‌نوسان
له‌سایه‌یاندا ڕووده‌دات وه له‌به‌رامبه‌ردا چۆن باسی
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخوازیان ده‌كرد؟
تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئازادی له‌لایه‌ن
خه‌ڵكه‌وه ته‌نها قسه‌ی ده‌سه‌ڵات وده‌ست و
پیوه‌نده‌كانی بوو نه‌ك یه‌ك رۆژنامه‌نوس و هه‌واڵنێر
و ریكخراوه‌یه‌كی جیهانی و ده‌وڵه‌تیكه‌وه به
ئه‌مریكاشه‌وه كه ئاگاداری ڕوداوه‌كانی كوردستان بێت
سه‌باره‌ت به تیرۆری سه‌رده‌شت. له ڕاستیدا
ئه‌مه‌یان په‌یامی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه له‌وانه‌ی
نه‌یانهێشت ئه‌مجاره له كوردستان خوێنی ئازادیخوازێك
به‌فیڕۆ بڕوات و ئه‌مه په‌یامی شكاندنی ئه‌و
قه‌ڵه‌مانه‌یه وه‌ك سه‌رده‌شت خه‌یاڵدانی ئازادی
بیقه‌یدوشه‌رتیان بێ‌كۆتایییه . په‌یامی سورتركردنی
ئه‌و خه‌تی ئه‌منیانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ رۆژنامه
وگۆڤاره بێده‌نگ نه‌بوه‌كانی پێ قه‌ده‌غه‌بكه‌ن.
به‌ڵام جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان هیچ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی نییه له په‌شیمان بونه‌وه له‌و
ده‌رسه‌ی داویه‌تی به‌ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئازادی
بیقه‌یدوشه‌رتی سیاسی. ئه‌م جه‌ماوه‌ره نه گۆڕانه
ترسی له ئیمتیازاتی په‌رله‌مانی و بودجه‌كه‌ی بێ و
له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ڕایگه‌یه‌نێ" ئێمه
له فراكسیۆنی گۆڕان هاوڕای به‌ڕێز سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستانین له‌وه‌ی خراپ به‌كارهێنانی
ئازادی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی كوردستان دروست
ده‌كات " و نه نانی سه‌رسفره‌شی له چه‌پڵه لیدان بۆ
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆك له "خراپ به‌كارهێنانی ئازادی"
دایه. ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازه ڕیزێكی
سه‌ربه‌خۆی پێویسته كه ئازادی جه‌ماوه‌ر بۆی ستراتیژ
بێ نه‌ك تاكتیكی فشاری وه‌رگرتنی ئیمتیازات له
ده‌سه‌ڵات ،وه بتوانێ ڕێگا بگرێت له یاریكردنی هه‌ر
هێزێك به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك . ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه ناتوانێ بیده‌نگ بێ تاكو خراپ
به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بێ. جه‌ماوه‌ری
ئازادیخواز ڕێگایه‌كی تری بۆ پاراستنی ژیان وئاسایشی
خۆی له‌به‌رده‌مدا نیه ئه‌وه نه‌بێ قه‌مه‌ڵه‌كه‌ی
سه‌رده‌شت جارێكی تر به‌رزكاته‌وه و بچیته سه‌ر
دیڕێكی نوێ و سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پیبكاته‌وه و
بنوسێ بژی ئازادی بیقه‌یدوشه‌رتی سیاسی . ئه‌مه
مانای واقعی ئازادی جه‌ماوه‌ره و ئه‌مه زامنی
پاراستنی ئازادی بیروڕا و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستانه.
ئاسۆ كمال
11/06/2010
|