ئازادی مافێکی سروشتی هه‌ر ئینسانێکه و له‌پاڵ چه‌مکی
یه‌کسانیدا یه‌کێکه له بنچینه‌ی به‌ها مرۆیه‌کان،
مێژووی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی فێری کردین،
ده‌بێت مرۆڤی پێشکه‌وتنخواز له‌و سه‌رده‌مه‌دا
که‌ده‌ژی هه‌میشه ڕای ئازادانه و ڕه‌خنه‌گرانه و
ناڕازی هه‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
پایه‌کانیان له‌سه‌ر سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه و
پێشل‌کردنی مافه ئینسانیه‌کان ڕاوه‌ستاوه. ئه‌وه
له‌خۆیه‌وه نی یه ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی په‌نا بۆ
توندوتیژی ده‌به‌ن و به شێوازی جۆراو جۆر
مه‌رامه‌کانیان جێ به‌جێ ده‌که‌ن، گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی
مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه سه‌رتاپای مێژوویه‌کی خوێناوی
یه له تاوانی شه‌ڕو کوشتار و داگیرکاری چینه
دارا‌کان به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کرێکار و هه‌ژار و
چه‌وساوه. هه‌رکاتێک چینی کرێکار و چه‌وساوه ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تیان هه‌ڵبڕیبێ و داخوازی مافه‌کانیان
بووبن، ئه‌وه بۆرژوازی دڕندانه هێرش و په‌لاماری
کردۆته سه‌ریان و زۆر به‌توندی به‌رانبه‌ر به
بیروباوه‌ڕ و سیسته‌می ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌رمایه‌داری
که سۆسیالیستی یه وه‌ستاوه‌ته‌وه. که‌واته
تیرۆریستی ڕاسته‌قینه کێ یه؟ هه‌میشه
سه‌رمایه‌داری، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه
چینایه‌تیه‌کانی خۆیدا، له‌ڕێیی توندوتیژیه‌وه بره‌وی
به‌چه‌وسانه‌وه و ملکه‌چی چینی کرێکارداوه ،
به‌رانبه‌ر به‌مه‌ش کرێکاران و توێژی به‌شخوراوی
کۆمه‌ڵگاکان بۆ لابردنی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی
به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه له تێکۆشان و خه‌باتدا بوون.
که‌واته توندوتیژی سیما و به‌هانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
بۆرژوازییه بۆ ملدان به‌چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاران و
به‌رگریکردن و مانه‌وه‌ی سیسته‌می نادادپه‌روه‌رانه‌ی
سه‌رمایه‌داری. مێژووی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا ناسیونالیستی
کوردیش هه‌مان دووپاتبوونه‌وه‌یه له ده‌سه‌لاتی ڕه‌شی
چینی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژاری
کوردستانه‌وه، ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیان نیشانی‌دا که‌له‌پێناوی ئه‌و سه‌رمایه و
ده‌سه‌ڵاته‌دا چه‌ندین جار گۆماوی خوێنیان ڕشت و
هه‌زاران که‌سیان کرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه
تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و چینه‌که‌یان. توندوتیژی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته به‌رانبه‌ر هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه کرێکاری
و جه‌ماوه‌ری و کۆمۆنستی و مه‌ده‌نیه‌کان شایه‌دی ئه‌م
ڕاستیانه‌ن و تیرۆریش وه‌ک نه‌ریتێکی ئه‌و حیزبانه بۆ
پاکتاوی نه‌یاره‌کانیان پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان بووه.
له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا توندوتیژی ڕێکخراو
له‌ڕێگای سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی نهێنی و ئاشکرای
توندوتیژیه‌وه کاریگه‌ری نیگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر تاک
به‌تاکی مرۆڤه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه داناوه و هه‌ر
نائارامی و ناسه‌قامگیریه‌ک هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وانن لێی
به‌رپرسیارن، ئه‌وه ئه‌وانن ئازادی تاک و کۆی
دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان خستۆته مه‌ترسیه‌وه و
ئه‌وه ئه‌وانن ده‌می خه‌ڵکی ناڕازی داده‌خه‌ن و سزای
ده‌روونی و جه‌سته‌ییش ته‌نیا ڕێگایه‌که که ده‌توانن
لێیه‌وه درێژه به‌ته‌مه‌نی چه‌وسێنه‌رانه‌یان بده‌ن.
هه‌روه‌ها په‌ره‌دان به گیانی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی
و ئایینی و خێڵه‌کی و ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر
خونه‌ریتی دواکه‌وتوانه. تێکدانی بنه‌مایی مرۆیی
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی دوور له به‌های هاوچه‌رخ و
سه‌رده‌میانه و نه‌توانینی قبوڵکردنی ڕاو ڕه‌خنه‌ی
نووسه‌ر و گروپ و حیزبی جیاواز به‌دانانی هێڵی سوور و
به‌زاندنی پیرۆزیه‌کان. به‌کارهێنانی زمانی زبر و
هێرشی توند له میدیاکانیانه‌وه بۆسه‌ر خه‌ڵکی
ئازادیخواز نیشانه‌ی ترس و داماوی ده‌سه‌ڵاته
له‌جه‌ماوه‌ری توڕه‌و ناڕازی له‌لایه‌ک و نیشاندانی
ناواخنی شه‌ڕانگێزی و سه‌رکوت و ئاسایی نیشاندانی
که‌شوهه‌وایی کوشتن و تیرۆره. سه‌رمایه‌داران بۆ
بردنی قازانجی زۆرتر و به‌رهه‌مهێنانی زیاتری کاڵاو
به‌رزکردنه‌وه‌ی زیاتری باڵه‌خانه‌کانیان
له‌چوارچێوه‌ی بارودۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی
هه‌لومه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا پێویستیان
به‌به‌کارهێنانی هێزو چه‌وسانه‌وه‌ی فیکری و
چیانه‌یه‌تی زیاتر و به‌رده‌وام هه‌یه. ئه‌گینا بۆچی
له‌م کۆمه‌ڵگه چینایه‌تیه‌دا ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی له
ئازادی و یه‌کسانی ده‌ترسێ؟ بۆچی به‌بێ بوونی هێزه
سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ناتوانێت بۆ چرکه‌یه‌کیش هه‌ست به
هێمنی و ئارامی بکات؟ بۆچی هه‌میشه خه‌ریکی
نوێکردنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانێتی بۆ ئه‌وه‌ی
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ڕاکێشێته پای سیاسه‌ته
چه‌وته‌کانی؟ بۆچی توندوتیژی کردۆته ئامڕازێکی پێویست
بۆ هێشتنه‌وه و پارێزگاریکردن له‌وبارودۆخه‌ی که
ناکۆکیه چینایه‌تیه‌کان خه‌ریکه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ
به‌ها مرۆیه‌کان وون ده‌کات و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌ودواوه
ده‌گێڕێته‌وه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه زۆر
ئاسانه و ته‌نیا هۆیه‌ک که توندوتیژی هێشتۆته‌وه
مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و ناکۆکیه
چینایه‌تیه‌کانه. چونکه هه‌ر ئه‌م توندوتیژیه
چینایه‌تی دروستکرد و هه‌ر له‌م ڕێیه‌شه‌وه چینه‌کان
ده‌توانن پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن.
سه‌رهه‌ڵدانی چینه‌کان ئاکامی ناکۆکی و دابه‌شبوونی
کۆمه‌ڵگه‌کانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی
پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان. کاتێک که‌مایه‌تیه‌ک خۆی
ده‌کاته نوێنه‌ری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ و سامانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵات و ئیراده‌ی خه‌ڵک زه‌وتبکات،
ئیتر ئالێره‌وه کێشمه‌کێشه‌کان فراوان ده‌بن و
ناکۆکیه چینایه‌تیه‌کان زیاتر په‌ره‌ده‌سێنن، چونکه
له‌و سیسته‌مه‌دا مانایه‌ک بۆ ئازادی و یه‌کسانی
نامێنێته‌وه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌پاندنی ئیراده‌ی
خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ڕێی توندوتیژی بگرێته‌به‌ر.
به‌وجۆره ده‌سه‌ڵاتی کوردیش هه‌مان توندوتیژی
چینایه‌تی زۆر دواکه‌وتوانه په‌یڕه‌و ده‌کات،
به‌رهه‌م و سامانێکی زۆر و زه‌به‌نده بۆخۆیان و
به‌شێکی زۆر که‌میش له‌و داهاتانه ده‌گاته ده‌ست
چینی چه‌وساوه که خۆیان هێزی به‌رهه‌مهێن و خاوه‌نی
ڕه‌سه‌نی کۆمه‌ڵگه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردی
ڕوانگه‌ی کۆیلایه‌تی و کرێ گرته‌یی بۆ تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگه هه‌یه، ئه‌وان خۆیان به خانه‌دان و
سه‌رکرده‌و شێخ و پیشڕه‌و قاره‌مان و نه‌مر و خاوه‌ن
شؤڕش ده‌زانن، هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌یه ڕوانین و
تێگه‌یشتنیان بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ زۆر سوک و نامرۆڤانه
یه و خه‌ڵکی به خزمه‌تکار و وابه‌سته و به‌کرێگیراو
و چه‌کدار و پاسه‌وانی خۆیان ده‌زانن. لێره‌وه ئێمه
تێده‌گه‌ین که توندوتیژی و تیرۆر به‌شێکی
جیانه‌کراوه‌یه له کارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
بۆرژوازی و وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی پیرۆزیه‌کانی ئه‌و
چینه‌دا کوشتن و خوێنڕێژی لێده‌که‌وێته‌وه، یان
ده‌بێت به‌بێده‌نگی ڕازیبین یان ئه‌وه‌تا ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی خۆمان هه‌ڵده‌بڕین ئه‌وساش خوێنمان
ده‌کرێته کاسه‌وه و سه‌رمایه‌داران پێکی سه‌رکه‌وتنی
لێده‌نۆشن. به‌ڵام مێژوو سه‌لماندویه‌تی هه‌رگیز
جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه و به‌شخوراو بێده‌نگ نابن و گشت
بواره‌کانی خه‌بات و شۆڕشگێڕی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ نه‌مانی
چه‌وسانه‌وه و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
باشتر و شایسته‌ی ئینسان و لابردنی هه‌موو شێوازێکی
زوڵم و زۆرداری، که‌ئه‌ویش قوربانیدان و هه‌وڵدانه
له‌پێناوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسان.
06.06.2010
|