سه‌ماکاری و خۆش خزمه‌تی سیاسی له هۆڵی پێشوا قازی مه‌حه‌مه‌د!
 

  

عه‌زیز ڕه زایی


به سوپاسه‌وه بو تێکوشه‌رانی ( که‌مپه‌ین بۆ ڕیسوا کردنی یادی خومه‌ینی).
ڕێو ڕه سمی ڕێز لێگرتن له شاقه‌لی خومه‌ینی له هوڵی پی‌ێشوا قازی مه‌حه‌مه‌د له هه‌ولێر ، له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ریمی کوردستانه‌وه ، ڕووداوێکی تازه نیه و ئه‌بێ بگۆترێ دووباره بوونه‌وه‌‌ی سوننه‌تێکی مێژوویی مل‌که‌جی سیاسیه که له پنێاو پاراستنی که‌ین و به‌ینی حیزبی که‌سایه‌تیدا کردوویانه‌ به پیشه. به کارهێنانی ئه‌م ته‌کتیکه پواوه ژه‌ نگاویه‌ی به‌رپرسانی حیزبی حکوومی هه‌رێمی کوردستان ، له ژێر عابای دیپلۆماسیدا ، به غه‌یری نان به قه‌رز دان و سات و سه‌ودای سیاسی ،خوش خزمتی و سه‌ماکاری ، له بارگای کوماری سێداره‌ی ئیسلامیدا ، چی دی ڕه چاو ناکرێت له‌م بواره‌دا. به کار هێنانی ئه‌م شێوه ته‌کتیکه شه‌رمه‌ونه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم له کاتێکدایه که شوڕشگێڕانی کورد له ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان ، په‌تی سێداره‌ی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێرانیان له مل ئاڵاوه و ئه‌م جینایه‌ته بوونه‌ته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و ڕیسوا کردنی ئه‌و ڕژیمه له ئاستی ڕای گشتی جیهانیدا. و له کاتێکدایه که به بیانووی جۆراوجۆر چه‌نها گوندی سه‌رسنووری باشووری کوردستان ئێستا له ژێر بۆردمانی تۆپ بارانی سوپای ئیسلامی ئێراندا خه‌ساری ماڵی و گیانی به‌رفراوانی لێ ده قه‌ومێت.
جێگای ئاماژه‌یه که ئاستی مل‌که‌جی و هه‌بوونی ته‌نازولی پرنسیپی سیاسی نه‌توایه‌تی به‌رپرسانی هه‌ریم له به‌رانبه‌ر ڕژیمه‌کانی ئێراندا، سه‌باره‌ت به شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆردستان ، وه‌هایه که نه ته‌نیا له ئاستی پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی دژی سێداره‌ی دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێستیان نه‌نواندووه و نیه، به‌ڵکوو خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی 13ی ئه‌یار دژ به سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی له شاری سلێمانی ده‌خنه به‌ر زه‌بر و زه‌نگی کۆتایی پێهێنانوه. جا بویه و به‌م بۆنه‌وه، به گشتی ڕوو ده‌که‌ینه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی باشووری کوردستان و به تایبه‌تی کۆڕی ڕووناکبیران و ڕۆژنامه نووسان و بنکه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، که له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی سیاستی مل‌کجی به‌رپرسانی حکوومی هه‌رێم بێده‌نگ نه‌بن و سه‌باره‌ت به‌و چه‌شنه ڕووداوه سیاسیه زیانباره نه‌ته‌وایه‌تیه‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕن. هه‌روه‌ها به ده‌ر بڕینی موخالیفه‌ی خۆ، چی دی هۆڵی قازی مه‌حه‌مه‌د له هه‌ۆلێر به وێنه‌ی نیشانه‌ی یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری کوردستان، نه‌ بێته بنکه‌ی ڕابواردنی یادی خۆمه‌ینی و سه‌رجه‌م دژبه‌رانی شۆڕشی کورد له ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان.
چونکا به گوێره‌ی مه‌نتیقی مێژووی خه‌باتی هاۆچاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی ، خۆ پاراستن له پشتیوانی و هاوده‌نگی خه‌باتی ڕزگاریخوازی پارچه‌کانی دی کوردستان ، خۆلادان له ئه‌سڵی بزاوی ڕزگاریخوازیه. لاپه‌ڕه‌ی مێژوو وه بیرمان ده‌هێنێته‌وه که دوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پنا و پاڵ‌پشتی بزاوی باشوور بوو، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه‌که‌ی ببێته وه‌ڵام بۆ ڕۆژهه‌ڵات؟.


عه‌زیز ڕه زایی
2010،06،08



 

           

 

15/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com