هۆ نیشتیمانه‌كه‌م
ئاوازه‌كانت ده‌خنكێنن و تۆ هه‌ر گۆرانی
ده‌ڵێ ی
فیشه‌ك له گه‌رووت ده‌ده‌ن و تۆ هه‌ر ئازادی
ده‌هۆنیه‌وه
دیواره‌كانی سنگت ده‌بڕن و تۆ هه‌ر خه‌می
من ده‌خۆی
چاوه‌كانت ده‌رده‌هێنن و تۆ هه‌ر فرمێسك بۆ برا
بچوكه‌كه‌ت
ده‌نوسیه‌وه
قاچه‌كانت ده‌شكێنن و تۆ هه‌ر كۆلێژ
ده‌بڕی
هۆ نیشتیمانم هۆ (سه‌رده‌شت)ی شیرینم
من ئه‌مزانی ئه‌م پێكه‌نینه‌ی جێتهێشت بۆ گریانی من
بوو
غه‌ریبیم وێران كه تۆ لێره‌نیت
ئاخر نوسینه‌وه‌ی ماڵئاوای تۆ كام تاریكی نوسی
ئه‌وه تۆ نه‌بووی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانیدا
گۆچانی پیاوێكی پیرت هه‌ڵگرتبوو ئه‌ویش
هه‌ردوو ده‌ستی به‌رز كردبوه‌وه ده‌یوت
(داری ئازادی به خوێنی سه‌رده‌شت ئاو نه‌درێ
به‌رناگرێ!)
ئه‌وه‌ش منم من
ده‌ستم ده‌خه‌مه سه‌ردڵم به كۆڵوانه‌یه‌ك ئومێدی
سه‌رده‌شته‌وه
چاو ناتروكێنم هه‌موو ئه‌م نیشتمانه ده‌گه‌ڕێم
كۆڵان به كۆڵان ماڵ به ماڵ
له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان سه‌رده‌ره‌كه‌م ده‌چمه
مزگه‌وت و كه‌نیسه و شوێنه پیرۆزه‌كان
ده‌چمه ماڵی ده‌سه‌ڵات
له ده‌رگای تفه‌نگ چی یه شاره‌زاكان ئه‌ده‌م
پیاوه‌كانی خودا‌و
دایكه شه‌هیده‌كانیش بانگ ده‌كه‌م
سه‌ر به ماڵی به‌رده ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ باران قسه
ده‌كه‌م
گوێ له چرپه‌ی (با) ده‌گرم
به‌رپرسه حیزبییه‌كان بانك ده‌كه‌م
به ئومێدی مردنه‌وه تاوانیش بانگ ده‌كه‌م
دێمه كۆلێژه‌كه‌ی و هه‌موو خوێندكاره‌كان فرمێسكم
ده‌ده‌نێ
ماڵی رۆژنامه نوسه‌كان نازانم ته‌نها ئه‌و ماڵه‌یان
نه‌بێ كه دوای سه‌رده‌شت دروستیان كرد ئه‌وان له‌وێن
ئه‌وان بێ سه‌رده‌شت ناڕۆنه‌وه
ده‌چمه قه‌ڵاو له ناوه‌ندی هه‌موو شاره‌كاندا
ده‌وه‌ستم
هاوارده‌كه‌م كوا بكوژانی سه‌رده‌شته‌كه‌م
كه‌چی هه‌موویان ده‌گرین من تا قوڵپی گریانی تاوان
ئارامم گرت
هه‌موویان ده‌گرین
ئه‌رێ هۆ پیره قه‌ڵاكه‌م سوێندت ده‌ده‌م به
خوێنی سۆرانی مامه حه‌مه
ئه‌رێ كه‌سێكت نه‌دی بیه‌وێ نیشتمان و قه‌ڵه‌م
بكوژێ
گه‌رووی ئازادی به‌فیشه‌ك ئاودا
به‌ختیار
فه‌ره‌یدوون
Baxtyar.faraidwn@yahoo.com
|