به‌ناوی خوای گه‌وره‌و دلۆڤان
شتێكی شاراوه نیه كه باڵه‌كایه‌تی خاوه‌ن
پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته له ناو لاپه‌ره‌كانی میژووی
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان،خه‌ڵكه تێكۆشه‌ر و كورد
په‌روه‌ری هه‌رده‌م هاورێی شاخ و قوربانیدان بوونه ،
بۆ ئه‌م ئامانجانه‌ی ئه‌مڕۆی لی به‌رهه‌م هاتووه وه
خۆشمان به خاوه‌ن و پارێزه‌ریان ده‌زانین . دوژمن
هه‌موو خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی په‌رته‌وازه‌كرد و زێدی
سوتاندین، هۆكار ته‌نها تۆله سه‌ندنه‌وه بوو له
خه‌باتمان ، ڕاپه‌رین و ده‌ستكه‌وته‌كانی بونه
هه‌وێنی شادبونه‌وه به زێد و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
دوباره ، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆمان هاوكار
بوین بۆ جێگربونی ده‌ستكه‌وته‌كان و سه‌قامگیری بوونی
ئارامی وڵاتمان ، ساڵ به ساڵ خۆزگه و
پێویستیه‌كانمان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردن ، به‌پێی
توانا نه‌وه‌ك به پێی ئاره‌زوو بێ به‌ش نه‌بووین له
خزمه‌ت گوزاریه‌كان ، وه له هه‌مووشیان گرینگتر
داوا‌و داخوازی تێكڕای خه‌ڵك كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا و
چه‌ند كۆلیژیك بوون له‌سه‌ر زانكۆی سۆران كه
بگوازرێنه‌وه سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان له‌به‌ر چه‌ند
هۆكارێك:
1. دووری زانكۆ و په‌یمانگاكان له سنورمان.
2. زۆری دێهاته‌كانی سنوری باڵه‌كایه‌تی.
3. بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری قوتابیان و خوینكارانی
په‌یمانگا و زانكۆ له سنورمان.
4. تاكه قه‌زایه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم هچ
ده‌زگایه‌كی په‌یوه‌ند به خوێندی باڵای لێ نیه
خۆشبه‌ختانه له ساڵی 2008 بریاری كردنه‌وه‌ی
په‌یمانگای ته‌كنیكی چۆمان دراوه ، وه له ساڵی 2009
چه‌ندین قوتابی له سه‌ر په‌یمانگای چۆمان وه‌رگیران
بۆ خوێندنی ساڵی (2009 /2010 ) كه چی له‌به‌ر
نه‌بوونی شوێن له‌سۆران ده‌وامیان كرد . به هه‌وڵی
زۆری ده‌زگا په‌یوه‌نده‌ره‌كانی سنورمان شوێنیكی
تایبه‌ت و شیاو بۆ په‌یمنگا دیاری كرا ، وه ماوه‌ی
سالێكیشه بۆ به‌رفراوانكردن و دروستكردنی چوار هۆلی
گه‌وره كه ئیستا له قوناغی كۆتاییدان ئاماده‌ن بۆ
سالی 2010/2011 هیچ گرفتێكی شوێن نامینیت ، كه
هه‌موومان چاوه‌ڕوانی سالی داهاتووی خوێندن بووین بۆ
كردنه‌وه و وه‌رگرتنی قوتابیان و خویندكاران له‌م
په‌یمانگایه‌دا ، كه به‌خششێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم
بوو بۆ باڵه‌كایه‌تی و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی وه
هه‌م جوڵه‌یه‌كی تری( فكری ، زانستی ،رۆشنبیری،
ئابووری ) بوو بۆ ناوچه‌كه‌مان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه! له ناكاو له كه‌ناڵه‌كانی
ڕاگه‌یاندن گوێبیست بوین به ڕاگرتنی په‌یمانگای چۆمان
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه ، ئه‌مه‌یان كه
به زوڵم ده‌زانین له قوتابیان و خوینكاران و خه‌ڵكی
باله‌كایه‌تیش ، هه‌میش واده‌زانین كه حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌م
په‌یمانگایه به ره‌وای ئه‌م خه‌ڵكه كورد په‌روه‌ره
نازانن . وێرای داواكاری جدیمان له حكومه‌تی هه‌رێم و
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ دیراسه‌ت كردنی ئه‌م
بریاره‌یان له پاشگه‌زبوونه‌وه ! به پێچه‌وانه
ئاماده‌ین هه‌موو رێكاره یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كان
بگرینه به‌ر . وه داواش له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی
تێكۆشه‌ری باله‌َكایه‌تی ده‌كه‌ین به هه‌موو چین و
توێژه‌كانیه‌وه كه هاوكارو هاوخه‌ممان بن له پێناو
داگیرساندنی چرایه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان و
هه‌موومان یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ بین بۆ
كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای چۆمان....
ته‌ها ناوه‌ندی محمود حلاق
m.helaq@yahoo.com chomanytaha@yahoo.com
اسنكنده‌ر احمد علی شریف
chomanyaskandar@yahoo.com ali_Sharef@yahoo.com
|