چه‌ند جوان بوو وه‌ختێك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
پێشنیاری پێدانی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های تایبه‌تی
بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كرد ئه‌وان هه‌موویان
پێشنیاری ئه‌وه‌یان بكردایه كه‌ئه‌و 5 ملیار‌و 328
ملیۆن دیناره بكرێته پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی‌و
ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ یه‌كێك له‌و هه‌زاران
پێداویستییه‌ی ئه‌م وڵاته بێكه‌سه هه‌یه‌تی! چه‌ند
گه‌وره‌یی بوو بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌و ساته‌دا
بیریان له‌مناڵانی شێخ وه‌سانان‌و گۆپته‌په‌و
عه‌سكه‌رو گه‌ره‌وانان و هه‌ڵه‌بجه‌و عه‌نه‌ب‌و
چه‌ندین گوند‌و شاری كیمیابارانكراوو هه‌زاران گوندی
ئه‌نفالكراو بكردایاته‌وه كه هێشتا خه‌ون
به‌خلیسكێنه‌یه‌ك، یاریگایه‌ك یان باخچه‌یه‌كه‌وه
ده‌بینن، یان بیریان بۆ ئه‌و ساتانه‌ی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن بگه‌ڕانایه‌ته‌وه كه دنیایه‌ك وه‌عدو
به‌ڵێنی ره‌نگاوره‌نگیان به‌ده‌نگده‌ران ده‌دا!
په‌رله‌مانتاران ئه‌و 48 ملیۆن دیناره له‌كاتێكدا
وه‌رده‌گرن كه‌ئیمتیازو موچه‌كانیان 30 به‌رانبه‌ر
فه‌رمانبه‌ران‌و 100 به‌رانبه‌ر به‌هاوڵاتیانی
ئاسایی له‌سه‌رترو هه‌ورازتره له‌كاتێكدا ئه‌وان
به‌ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌ته چونه‌ته
په‌رله‌مان‌و ده‌نگده‌رانیش بۆ ئیمتیاز‌و ژیانی به‌رز
ئه‌وانی نه‌ناردۆته په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی
بۆئه‌وه بووه كه نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان بكه‌ن‌و ژیانیان به‌ره‌و
باشتر‌و كوردستان به‌ره‌و ئاوه‌دانی زیاتر به‌رن..
ئه‌زمونی ناو كنێستی ئیسرائیل پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر
په‌رله‌مانتاره‌كانیان چا و قاوه‌یان له‌سه‌ر حسابی
میلله‌ت خواردبێت ئه‌وا شیرینی‌و پسكیته‌كه‌ی
له‌باخه‌ڵی خۆیان ده‌كڕن!؟ تا ئێستاش تاقه
خزمه‌تگوزاری كه بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانیان
دابینده‌كرێت كرێیه‌كی هه‌رزانه له‌هاتوچۆی گشتیدا
هاوشێوه‌ی خوێندكارانی زانكۆ؟ بێگومان ئه‌مجۆره
په‌رله‌مانتاره خه‌مخۆره ده‌توانێت پارێزه‌ری سامانی
میلله‌ت بێت نه‌ك په‌رله‌مانتارێك كه‌ده‌بێت هه‌ر
به‌ئۆتۆمبیلی پرادۆو لاندگرۆزی مۆدێل 2010
هاتوچۆبكات‌و پاره‌ی به‌نزینه‌كه‌شی له‌سه‌ر حسابی
هاوڵاتیان بێت.
ئێمه وه‌ك فیدراسیونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی
مه‌ده‌نی، كه له 15 رێكخراوی ناحكومی پێكهاتووین،
ده‌ستی راستگۆیی‌و له‌خۆبووردوانه‌ی ئه‌و 21
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌گوشین
كه‌رێزیان له‌ئه‌ركی نوێنه‌رانه‌ی خۆیان‌و ده‌نگی
هاوڵاتیان گرت‌و نه‌یانویست داهاتی گشتی له‌ژێر
ناوی ئۆتۆمبێك كڕین بۆ په‌رله‌مانتاران
به‌فیڕۆبدرێت‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان به‌رز ده‌نرخێنین‌و
به‌سه‌ره‌تایه‌كی باشی ده‌زانین بۆ
به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لتووره سیاسییه
قێزه‌ونه‌ی كه‌به‌ها ماددییه‌كان له‌سه‌روو هه‌موو
به‌هایه‌كی مه‌عنه‌ویی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و
ئینسانییه‌وه داده‌نێت.
فیدراسیونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
31/5/2010
نــاوی رێـكخــراوه‌كانی فێدراسیۆن
- په‌یمانگه‌ی كوردی بوَ هه‌ڵبژاردن- KIE
- رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كومه‌ڵی مه‌ده‌نی – CSI
- رێكخراوی وادی – WADI
- رێكخراوی هاریكاریی یاسایی ژنان- WOLA
- سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مروَڤ-
DHRD
- رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان- YADK
- رێكخراوی چاودێری مافی مروَڤی كورد – KHRW
- رێكخراوی راسان بوَ به‌ره‌نگاری له‌توندوتیژی
ژنان- RASAN
- ناوه‌ندی چاك – كوردستان CHAK
- رێكخراوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی
كوردستان- KVRA
- رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی كوَمه‌لاَیه‌تی كوردستان –
KSDO
- رێكخراوی ئاڵوگۆڕی زانیاریی‌و گه‌شه‌پێدان - IEDO
- رێكخراوی سپێده - SPEDA
- رێكخراوی هاوپه‌یمانی ژنان له‌پێناو دیموكراسی
–WAFDI
- مه‌ڵبه‌ندی ڕوَشنبیری به‌دلیسی – BCC
|