هیشتا بۆنی گه‌رمی ئیوه...
 

  

بورهان هه ژار
به رلین 10/07/2006



به‌هه‌ردوو جگه‌رگۆشه‌که‌م
{گیانی وگه‌شتی} پێشکه‌شه‌
که ‌له‌سه‌ر لێواری خزانی نازی باوکایه‌تین له‌م وڵاتی نامۆییه‌ی ئه‌وروپادا.

* *
دوو کۆتره‌ باڵنه‌خشینه‌که‌م؛
بۆ ماڵه‌که‌م به‌جێدێڵن؟..
گیانی و گه‌شتی ته‌مه‌نه‌که‌م؛
نه‌که‌ن جارێ رووه‌ و تاریکیم بنێرن
کورڕوکچه‌ نازداره‌که‌م...
له‌ته‌نیایی وغه‌ریبیدا
له نیووه ی رێ
رووه‌و تاریکیم بنێرن...
هێشتازووه‌و
تاموبۆنی گه‌رمی ئێوه



له‌ ژووره‌ ساردو سڕه‌که‌م کپ نه‌بووه ..
‌ئه ز له ‌دووریی هه‌ناسه‌تان به ‌جارێ ئۆقره‌م لێده‌بڕێ
کاتێ غوربه‌ت به‌ره‌و تاسه‌ بمباته‌وه، ‌
وێنای ته‌ڵخی ئه به‌دییه‌ت
خۆکوشتن بیر ده‌خاته‌وه...
گوڵه‌کانم بیرتان نه‌چێت،
له‌وه‌تی هه‌ن:
گیانم به‌شێکه‌له‌ ئێوه
چراگه‌شی ئایینده‌تان له‌سایه‌مدا وابه‌ڕێوه‌..
جێمه‌هێڵن باوانه‌که‌م،
ڕۆژێ دادێت[پێبزانن]
له‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریم

چه نێ به كووڵ گریام بۆتان،
چه‌نێ فرمێسکم بۆ رشتوون...‌؟
به ئازارێکی قووڵه‌وه،جێمه هێڵن
ته‌نیاوته‌نیاهه‌ر ئێوه‌ن گوڵی باخه‌که‌م..!


 

           

 

03/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com