کەمپین بۆ ڕیسوا کردنی یادی خومەینی لەهۆڵی پێشەوا( قازی موحەمەد)
 

  

 


ئەمسالیش وەک ساڵی پێشوو، لەهۆلی پێشەوا (قازی موحه‌مه‌د) لەشاری هەولێرو بەبەشداری نوێنەری چەندین حزب و رێکخراو بەرپرسی حکومی یادی (خومه‌ینی) ‌کرایەوە! . یادکردنەوەی خومەینی لەشاری هەولێر و لەهۆڵی پێشەوادا لەکاتیکدایە کە:
1. تۆپبارانی کوردستان بەردەوامە که‌ رۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی شەهید و بریندارکردنی ژن و منال وپیرو پەککەوتە و سوتاندنی رەزو باخ و گوندەکانی کوردستان.
2. لەرۆژهەلاتتی نیشتماندا و لە٩ ی ئەم مانگەدا، درێژەپێدەرانی ڕێبازی خومەینی چوار تێکۆشەری کوردیان لەسێدارەدا.
له‌کاتێکدا بوار بە یادی خومەینی دەدرێت کەلەپایتەخت یاد بکرێتەوە، که‌ چی لەڕۆژی 13ی ئایاری 2010 کاتێک خەلکی سلێمانی هەولیان دا خۆپیشاندانێکی هێمنانە دژ بەلەسێدارەدانی ٥ ئازادیخوازی ئێرانی و کورد ئەنجام بدەن، ئاسایشی ئەم شارە بەزەبرورزەنگ کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنا! ئێستاش کۆمەڵێک لایەنی سیاسی وڕیکخراوەیی هەولی ئەوەدەدەن دژ بەتۆپبارانی خۆپیشاندان ئەنجام بده‌ن به‌ڵام پارێزگاری سلێمانی مۆلەتیان پێ نادات!
یادکردنەوەی خومەینی لەڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆدا و بوارنەدان بەخەلک کە خۆپیشاندان دژ بە تۆپباران، دووروویی و ده‌سته‌وه‌ستانی ده‌سته‌ڵات نیشان ده‌دات.

بۆیە ئێمە لێرەدا داوا دەکەین:

1. هیچ ساڵێکی تر یادی جەلادانی کورد لەژێر دەسەلاتی حکومەتی هەرێم ئەنجام نەدرێت ، چونکە ئەم یادکردنەوانە سوکایەتی گەورەن بەکورد.
2.داوا لەهەموو ئەوبەرپرس و حزبانەی بەشداری یادی خومەینیان لەشاری هەولێر کردووە، داوای لێ بوردن لەگەلەکەیان بکەن .
3.بەتوندی ئیدانەی ئەو هەلوێستانەی ئاسایش و پارێزگای سلێمانی دەکەین مۆلەتی یاسایی بە خەلک نادات کە خۆپیشاندان دژ به‌ تۆپباران و له‌ سێداره‌دان بکات.
4.داوا لەناوەندە سیاسی و جەماوەریەکان دەکەین لەتەک ئیدانەی تۆپبارانی کوردستان ،
ئیدانەی توندی ئەم رەفتارە ی دەسەلاتی کوردیش بکەن.
پارتی چەپی کوردستان
قادر نادر سوێد
سۆران عومەر کوردستان
ناهید ئەحمەدی نەمسا
ئیحسان مەلا فوئاد کوردستان
پێشرەو حەمید کوردستان
مستەفا حەسەن گەورە دانیمارک
عەتا ناسر سەقزی کوردستان
مزەفەر ئاودل هؤلەند
جەبار ئەحمەد کەنەدا
جەبار ئەمین هؤلەند
کارزان کەریم کوردستان
هێمن عومەر
نگین شیخ ئیسلام سوێد
ئارێز داراپور ئەلمانیا
حەسەن جودی سوێد
سیروان غەریب کوردستان
پەرویز ڕەحیم زادە کوردستان
هیوا ناسح سویسڕا
هاوڕێ باخەوان هۆلەند
وریا حەمە تاهیر سوێد
کاوەئەمین سوێد
ئاراس وەهاب دانیمارک
ساکار جەمال دانیمارک
کەمال چۆمانی کوردستان
سەباح عەلی قارەمان کفری
ناسیح عەبدولرەحیم هەلەبجە
ڕزگار شوانی سوێد
خدر کوردستانی سوێد
کیوماس ئەلیاسی سوێد
حاجی میران قەرەداخی
پۆڵای زیندان سوێد
هادی بوتیمار بەریتانیا
هیوا گوڵ محەمەد سوێد
سلاح سۆفی سوێد
سەفوەت جەلال سوێد
وریا ماملێ
ئاسۆ بیارەیی سوێد
د. فائق گولپی کوردستان
عەدالەت عومەر کوردستان
حەمە عەلی هۆلاند


ئارام رەئوف ئەلمانیا
عه‌بدول قه‌ره‌گۆلی سوید
ئاراس محەمەد سابر ئەلمانيا
به ركه شت ئاكره يى ---هوَله ندا
کاکە لاست بەریتانیا
قومری سالح زادە دانیمارک

بۆ واژوکردنی ئەم کەمپینە ناوو شوێنی دانیشتنت بنێرە بۆ ئمێلی


na.bo.yadi.xomeini@gmail.com

 


 

           

 

09/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com