ماوه‌یه‌كه ده‌سته و تاخمه ئایینیه‌كان به
تایبه‌تی حیزبه ئیسلامیه‌كان كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ
هێرش كردنه سه‌ر میدیای ئازاد له‌ژێر ناوی
به‌زاندنی(هێڵی سوور) درێژه به‌و ره‌فتاره
دوژمنكارانه‌یان ده‌ده‌ن له‌هه‌مبه‌ر میدیاری ئازاد،
ئه‌و هێڵه سورانه‌ی كه ره‌نگه ته‌نها خۆیان
پێناسیان بۆی دانابێت و له‌هه‌گبه‌ی ئایدیۆلۆژیای به‌ر
ته‌سكی حیزبه‌كانیانه‌وه هه‌ڵقوڵابێ كه هه‌موو
ده‌زانین ئه‌و ئایدیۆلۆژیانه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی
سنوره‌كانی هه‌رێمه‌وه ئیستیراد كراون، دانانی هێڵی
سور بۆ بیر و هزر ئه‌و كاره‌ساته تراژیدیایه‌ی لێ
ده‌كه‌وێته‌وه كه وا به سه‌دان ساڵه وڵاتانی
رۆژهه‌ڵات پێیه‌وه ده‌ناڵێنن به تایبه‌تی ئه‌و
وڵاتانه‌ی كه لێوان لێ‌ون له‌وجۆره هێڵه سورانه
وه‌كو(ئیران و ئه‌فغانستانی سه‌رده‌می حوكمی تاڵیبان و
هه‌ندێ وڵاتی كه‌نداو و..هتد) ئه‌م هێڵه سورانه‌ش
هۆكاری ته‌واوی دواكه‌وتوویی و ئاژاوه و ململانێ و
ژێرپێ كه‌وتنی مافه‌كانی مرۆڤ بووه، هێرش كردنه سه‌ر
هه‌ردوو گۆڤاری(ئێوه) و(ئیسرائیل-كورد) به بیانووی
جیاجیای به‌زاندنی ئه‌و هێڵانه به ده‌ستپێكی
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ره‌وره‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
ده‌زانین بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و پێشێلكردنی
راسته‌وخۆی به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی مرۆڤه‌كانه له‌و
هه‌رێمه و كه ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌هۆیه‌وه
پێگه و جێگه‌ی خۆیانی له‌نێو خه‌ڵكی ساده و
ساویلكه‌دا پێ بكه‌نه‌وه و درێژه به كاره
تیرۆریه‌كانیان بده‌ن چ تیرۆری جه‌سه‌دی و چ تیرۆری
فیكری.
ئێمه وه‌كو(ده‌سته‌ی نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كورد له
تاراوگه) ئه‌م تیۆره نا مه‌نتیقیانه به‌سه‌ر میدیای
ئازاد‌دا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ین، له‌پێناو
سه‌ركه‌وتنی میدیای ئازاد به‌سه‌ر
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی جه‌هاله‌ت ده‌نگت بخه پاڵ
ده‌نگی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان
و پارته سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان و سه‌رجه‌م
رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ و
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و
یه‌كێتی نووسه‌ران به ئاگا بێنین كه ئه‌م(هێڵه
سور)انه‌ی كه ئیسلامیه‌كان باسیان لێوه ده‌كه‌ن چ
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كن بۆ سه‌ر ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و
بیر و هزری تاكی كۆمه‌ڵگای ئێمه، نرخ و به‌ها و
نه‌ریت له گفتوگۆكردندایه له‌سه‌ر چه‌مكه‌كان نه‌ك
قه‌ده‌غه‌كردنی گفتوگۆكردن له‌باره‌یانه‌وه، نرخ و
به‌ها و ره‌وشت له دیالۆگ و نووسینی عه‌قڵانیدایه
نه‌ك ته‌كفیركردن و هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و سووك و
ریسواكردن، به‌زاندنی هێڵی سور ئه‌وه‌یه تۆ مووچه
له داگیركه‌ر و دوژمنی میلله‌ته‌كه‌ت وه‌ربگریت،
به‌زاندنی هێڵی سور ئه‌وه‌یه تۆ پێشێلی ئه‌منی قه‌ومی
نه‌ته‌وه‌كه‌ت بكه‌یت، به‌زاندنی هێڵی سور ئه‌وه‌یه
كه دوژمنه‌كه‌ت سنوره‌كانت، گوند و شارۆچكه‌كانت
بۆردومان بكات و تۆش بێ هه‌ڵوێست بیت و كۆمه‌ڵگا
سه‌رقاڵ بكه‌یت به بابه‌تی نێو گۆڤار و رۆژنامه‌یه‌ك
یاخود به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نجێك له ئاینه‌كه‌ی،
به‌زاندنی هێڵی سور له‌وه‌دایه كه تۆ دیالۆگ ره‌ت
بكه‌یته‌وه و راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ته‌كفیر
بكه‌یت، هاوسۆزی پیشاندان بۆ دوژمنه‌كه‌ت به‌زاندنی
هێڵی سوره، بۆیه جارێكی تر داواكارین له‌سه‌رجه‌م
نووسه‌ران و روناكبیر و رۆشنبیرانی كورد له
هه‌ركوێیه‌كی جیهاندابن هاو ده‌نگ و هه‌ڵوێستمان بن بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌كردنه له‌سه‌ر
ئیسلامیه‌كان تێپه‌ڕ نه‌بێت و ئێمه‌ی رۆشنبیرانیش
سنورێك بۆ ئه‌و سنورانه‌ی ئه‌وان دابنێین له‌پێناو
ئازادی، له‌پێناو سه‌ربه‌ست بوونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له
چنگ ئه‌و هه‌موو كۆت و زنجیر و هێڵه‌سوره
چه‌قبه‌ستووه‌ی ئیسلامیه‌كان، با ئاینده‌ی رۆڵه‌كانمان
لێڵ نه‌بێت له چنگ ئه‌و هێڵه سورانه‌وه، كێ ناڵێت
ده‌رچوون هێڵی سور یه‌كسان نییه به تیرۆركردنی
هه‌موو فیكره تازه و جوانه‌كان، تیرۆركردنی هه‌موو
ئازادیخوازه داهێنه‌ره‌كان، با هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ
واژۆ بكه‌ین بۆ(نا بۆ تیرۆری فیكری، نا بۆ هێڵی سوری
ئیسلامی، نا بۆ خنكاندنی ئازادی و میدیای ئازاد)..
ده‌سته‌ی نووسه‌ران
و رۆشنبیرانی كورد له تاراوگه
dnrt2010@gmail.com
|