نامرن ئه‌وانه‌ی که‌ دڵی گه‌لدا ئه‌ژیین:
به‌رز و پیرۆز یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که‌ به‌ خوێنی گه‌شی خۆیان داری ئازاد پێده‌گه‌یه‌نن
 

  

 


یادی چله‌ی شه‌هیدان فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هوولی،فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، مه‌هدی ئیسلامیانی وسه‌رده‌شت ئوسمان به‌ داگیرساندنی مۆم و به‌رزر کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانیان ، به‌رز و پیرۆز راگیرا. شه‌هیدان به‌ گیانی پیرۆزی خۆیان له‌ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد خاوه‌ندارێتیان کرد، که‌وابوو ئێمه‌یش پێویسته‌ به‌ شایسته‌ ترین شێوازی خاوه‌ندارێتی له‌ ئه‌وان بکه‌ین ویادیان هه‌رده‌م زیندوو رابگریین.
چاودێری کوردۆساید- چاک که‌ دژ به‌ جینۆسایدی گه‌لی کورد وبۆ چه‌سپاندنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردوستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کار و چالاکی مه‌دنیانه‌و سه‌رده‌میانه‌ ده‌کات، له‌رۆژی یه‌کشه‌مه‌ 2010.6.20 له‌ باخی پیکادیلی له‌ بن سێبه‌ری داری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ شاری مه‌نچێسته‌ر کاتژمێر 10:30ی به‌یانی تاکوو 12:30نیوه‌ڕۆ به‌ هاوکاری کوردوستانیانی دانیشتووی مه‌نچسته‌ر و ده‌ورووبه‌ری یاده‌که‌یان‌ به‌ڕێوه‌ برد، که‌ تێیدا بڵاڤۆک سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی مافی مرۆڤ و گیراوانی سیاسی له‌ گرتووخانه‌کانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان بڵاو وقسه‌ بۆ به‌شداران وئه‌و رێبوارانه‌ی که‌ له‌و‌ نزیکانه‌دا تێده‌پڕیین کرا.
له‌ کۆتاییدا وه‌ک کۆمیته‌ی بریتانیای چاودێری کوردۆساید-چاک، سپاسی هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که‌ به‌ به‌شدارییان له‌ چالاکیه‌که‌دا، ئه‌رکی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان جێبه‌جێ کرد، ده‌که‌ین.‌

کۆمیته‌ی بریتانیای چاودێری کوردۆساید-چاک
کوردانی دانیشتووی مه‌نچێسته‌ر

21.6.2010

 

           

 

23/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com