شانۆنامه و پیه‌سی شانۆیی بناخه و ده‌روازه‌ی هه‌ر
بزاوتێکی شانۆییه و له سه‌ره‌تاکانی مێژووی شانۆ و
له وڵاتی گرێکه‌وه بووه‌ته سرکتورێکی گرنگ بۆ
دامه‌زراندنی شانۆی میلله‌تان.
ئێمه له‌م بواره‌دا زۆر له‌دواوه‌ین، بزوتنه‌وه‌ی
شانۆی کوردی به‌هۆی نه‌بوون و قه‌یرانی شانۆنامه‌ی
کوردی و خۆماڵییه‌وه نه‌یتوانیوه خاوه‌ن سیما و
پێناسه‌کانی شانۆیه‌کی کوردی و نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بێت.
ده‌زگای ئاراس له ڕوانگه‌ی هه‌ستکردن به لێپرسراوی و
پێداویستی هه‌بوونی شانۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، به ده‌نگ
پێشنیاری ئێمه‌وه بۆ کارکردن له زنجیره‌یه‌کی شانۆی
خۆماڵیی_ دا هات تا شان به‌شانی زنجیره‌ی شانۆی
جیهانیی که تا ئێستا نزیکه‌ی 45 ژماره‌ی لێ
ده‌رچووه، زنجیره‌یه‌کیش بۆ شانۆی کوردی ده‌ر‌که‌ین.
مه‌رجه‌کان:
• نابێت له‌مه‌وبه‌ر ده‌قه‌که به کتێب
بڵاوکرابێته‌وه.
• هه‌ر ده‌قێک له زنجیره‌که‌دا بڵاوبێته‌وه یان نا،
بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌ڕێنرێته‌وه.
• ده‌قه‌کان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی پسپۆره‌وه
ده‌خوێنرێنه‌وه و هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن و بڕیار له‌سه‌ر
بڵاوبوونه‌وه‌یان له زنجیره‌که‌دا ده‌درێت.
بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌کانتان په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م
ئیمه‌یله‌وه:
danamarouf@yahoo.com
دانا ڕه‌ئوف
به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیاری زنجیره‌ی شانۆی خۆماڵی
|