لێره له كوردستان هیچ شتێك له شوێنی خۆی نیه. نه
كه‌س كاری خۆی ده‌كات و نه له هیچ بوارێك
تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه.نه داهێنان بوونی هه‌یه و نه
زه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ ده‌توانێ ئینسانی چاڵاك و پۆزه‌تیڤ و
خاوه‌ن كه‌فائه بێنێته وجود.هه‌موومان چاومان
له‌یه‌كتری كردووه شتێك تروسكاییه‌ك جوانی پێوه‌بێت
لاسایی ده‌كه‌ینه‌وه و له كوێش پاروویه‌ك نان هه‌بێت
ته‌واوی میلله‌ت ڕووی تێده‌كات.ئه‌مڕۆ پتر له هه‌موو
سه‌رده‌مێك جوانیه‌كان كاڵ بوونه‌ته‌وه.هه‌گبه‌ی
زیباترین هه‌وڵه‌كان به‌تاڵ بوونه له بیركردنه‌وه و
بیردۆز و گریمانه‌كان دابڕاوین. نه سوودمان بۆ خۆمان
هه‌یه نه ده‌شكرێ دان به ڕاستیه‌ك بنێین. ئێمه
خولقێنه‌ری ئه‌و دۆخه په‌نگ خواردووه‌ین.هیچ فریاد
ڕه‌سێكیش شك نابه‌ین به‌هانای ئه‌و مردنه
له‌سه‌ره‌خۆیه بگات.له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ش
,ساڵانه سه‌ندیكا و ده‌زگا هه‌مه‌چه‌شنه‌كان به‌ناوی
داهێنان و چاڵاكی جۆراوجۆر ڕێز له كه‌سانێك ده‌گرێ و
دڵیان خۆش ده‌كات.ئه‌وانه‌ی ڕێزیان لێ ده‌گیرێت
ئه‌وانه‌ن
1-هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له پای ئه‌زموون و
شاره‌زایی.
2-فیته‌ر و نانه‌وا و بۆیاغچی له‌به‌رامبه‌ر
داهێنانیان له بواری ڕۆژنامه‌نووسی.
3- چاوش و به‌ندبێژ و زوڕناژه‌ن وه‌كو
گه‌وره‌هونه‌رمه‌ندێكی مۆسیقی.
4-كه‌سێك, پێنه‌گه‌یشتوویی بیری ده‌سه‌ڵات به
ده‌رفه‌ت ده‌زانێ و ئامێرێك له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
ده‌خزێنێته كوردستان و به‌ناوی داهێنان.
پڕ ده‌كرێت له دۆلار گیرفانی..
5-نوكته‌باز و قسه‌خۆش له جیاتی ئه‌حمه‌د سالار و
حسێن میسری ..
6-ماستاوچی و دز و گه‌نده‌ڵ له‌پای كۆشش و هه‌وڵ و
خه‌مخۆری.
7-سه‌دان لاو ته‌نها له میدیاكان چاوی لێیه,
پیره‌مێردێكی 50 ساڵه به‌ناوی لاوی ساڵ خه‌ڵات
ده‌كرێ.
8= كۆترباز و كورته‌باڵا و چه‌قه‌نه‌لێده‌ره‌كان
كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكایان هه‌یه, وه‌لێ ڕۆژنامه‌نوسانی
وه‌رزشی له كوردستان كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان نیه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش كه‌سێكی لابه‌لا بۆ ناوده‌ركردنی ده‌زگا و
كۆمپانیاكه‌ی خۆی هه‌ڵده‌ستێ به‌ناوی ڕێزلێنان 70
خوێنده‌وار به قه‌له‌م جافێك خه‌ڵات ده‌كات.ئه‌وه‌ی
هه‌ستاوه به سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
به‌و پێوه‌ره خه‌ڵاته‌كانی دابه‌شكردووه.
أ-چه‌ند كه‌سێكیان له ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانیان
به‌سه‌ریان دا هه‌ڵگوتووه.
ب-هه‌ندێك له‌وانه‌ی خۆیان به بواره‌كه
شۆڕكردۆته‌وه و وه‌كو بنیشتی كوردی خۆیان به
وه‌رزشه‌وه نوساندووه.وه‌رزش هیچ كات به‌لایاندا
نه‌چووه.
ج-هه‌ندێكیان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێزیان له‌و
سه‌رپه‌رشتیاره گرتووه. ئه‌ویش ڕێزیان لێ
ده‌نێته‌وه.نه‌وه‌ك هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان میدیا
و ئه‌واندا نیه.
د=په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی خۆ ئه‌گه‌ر ناویان تێدا نه‌با
لێی زوویر ده‌بوون.شه‌وێكیش به‌ر له‌و ڕێزلێنانه
تكایان لێی كردووه و لێی پاڕاونه‌ته‌وه كه ناویان
داخیلی ئه‌و لیسته بكات,
( تكایان كرد و پاڕانه‌وه كه ڕێزیان لێ بگرن ).
ه= هه‌ندێك له‌وانه‌ی بۆخۆشی خۆیان ڕۆژێك له ڕۆژان بۆ
دیتنی یاریه‌ك له یاریگا دانیشتوون. و چه‌ندان
نه‌خوێنده‌وار و حه‌یرانبێژ و بانگ خوێنی مزگه‌وت و
شه‌ربه‌ت فرۆش و شاعیر و بێ ئیشی دیكه له‌و
مه‌راسیمه ئاماده‌بوون و به‌ناو ڕێزیان لێ گیرا.
له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه دوور له‌هه‌موو
پێوه‌ر و ئامارێك
ڕۆژنامه‌یه‌ك,ته‌له‌فزیۆنێك,ڕادیۆیه‌ك هه‌رله‌خۆیه‌وه
نازناوی ئیمپراتۆر ده‌داته پاڵ شاعێرێك.جه‌نه‌ڕاڵ بۆ
هونه‌رمه‌ندێك و پاشا بۆ وه‌رزشه‌وانێك.ئاخر
له‌ته‌واوی دونیا شتی وا بوونی نیه. ئه‌وه كاری
ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی زانستی و كه‌سایه‌تیه‌كی
پرۆفیشناڵی تایبه‌تمه‌نده به بواره‌كه ئه‌گینا به
چ هه‌قێك ڕۆژنامه‌نوسێك له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسه
حیزبیه‌كه هاوڕێیه‌تی به مانشێتێكی گه‌وره ده‌نوسێك
فریادڕه‌س و سومبول و ڕه‌حمه‌تی ئاوه‌دانی شاره‌كه
به‌ڕێز فلانه. پێوه‌ر چیه بۆ سه‌لماندنی هه‌موو ئه‌و
قسانه.ئه‌گینا تۆ به چ هه‌قێك ئه‌و ڕایه‌ی خۆت
به‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌سه‌پێنی ئه‌گه‌ر به به‌رپرسێك ,
هونه‌رمه‌ندێك
یان به وه‌رزشه‌وانێك سه‌رسامی.ئه‌وه ته‌نها ڕای
خۆته بۆچی به‌سه‌رخه‌ڵكی فه‌رزی ده‌كه‌یت؟
به‌ڕای خۆم هه‌موو ئه‌و تێكه‌ڵی و ئاڵۆزیه ته‌واو له
ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته له كوردستان .ده‌سه‌ڵاته به
ئاشكرا بێ باكی خۆی له هه‌وڵ و ماندوبوون و داهێنان
نیشانده‌دات.ئه‌و نه پێویستی به كرده‌وه‌ی جوانه.
نه چاویشی جوانی ده‌بینێت.ده‌سه‌ڵاته ئه‌و دۆخه‌ی
خوڵقاندووه , نه ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی
وه‌به‌رهێن و سوود به‌خشی درێژخایه‌نی هه‌یه,
نه ده‌شیه‌وێت خه‌ڵك چۆنی بوێت وه‌ها بژیت.ئه‌گینا
دارتاش و جوتیار و به‌ند بێژێك ڕازی نین به‌وه‌ی ده‌ست
بده‌نه قه‌له‌م و له‌شوێنان به ڕۆژنامه‌نوس خۆیان
بناسێنن.ده‌هۆڵ كوت و زۆڕنا ژه‌ن هه‌رگیز ویژدانیان
قه‌بوڵ ناكات وه‌ك چۆن به مه‌زهه‌ری خاڵقی ده‌وترێت
به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌وانیش بگوترێت هونه‌رمه‌ند و
ڕێزلێنانیشیان بۆ سازبكرێت.هه‌موو ئینسانێك له سروشت
و بنیات و ئه‌ساڵه‌تی خۆیدا جوانه. ئه‌وانه‌ش كه له
ئاوێنه‌ی ژیان خۆیان ناناسنه‌وه, ئه‌و كه‌سانه‌ن بۆ
بژێوی ژیان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان وون ده‌كه‌ن و خۆیان
ده‌كه‌نه شاره‌زاو ئه‌زموونداری كارێك كه هیچ كات
شایه‌نیان نیه‌و نابێته پیشه‌ی ئه‌وان.
dedar_nanakaly@yahoo.com
|