به‌ته‌نیا هه‌ر ماف نی یه ! جگه له‌کرده‌یه‌کی
ڕێکخراوه‌یی و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی بۆ خودی
ئه‌ندامیش ئه‌رکێکی ویژدانی و ڕه‌وشتی یه . له‌هه‌ر
کام پۆزسیۆنی گچکه و گه‌وره‌ی حیزبیه‌وه‌بێ
هه‌ڵبژێره‌ر ده‌بێ وردبین و ژیرانی تاده‌کرێ دوور
له‌سۆز بڕیاری دروست بدا ، جگه له‌مێژووی ژیانی
کاندیده‌که که هه‌رخۆی به‌رپرسه له چاکی و
خراپیه‌کانی به‌ستنه‌وه‌ی به‌ئێستا که چی پێ یه و چی
پێ ده‌کرێ ؟ سێ خاڵی سه‌ره‌کی دیده‌بگرێ که
له‌کاندیده‌که‌ی دا هه‌بێ ( بیروبۆچوون ، توانست ،
شیاوی ) واته هه‌ڵگری یا داهێنه‌ری بیری تایبه‌ت و
به‌رنامه‌ی گشتگیری به‌قازانجی هه‌مووان ، توانای
لێکدانه‌وه‌ی زانستی ، به‌رگه و خۆڕاگری کایه‌کان ،
ئه‌گه‌ر تواناشی هه‌بوو ده‌بێ شیاوی جێگه
ته‌رخانکراوه‌که بێ له‌ڕووی ته‌مه‌ن ، ته‌ندروستی و
گونجاندا . له‌وه‌یه که‌سێک بیروبۆچوونی هه‌بێ به‌ڵام
توانا‌و شیاوی شوێنه‌که نه‌بێ
به‌پێچه‌وانه‌کانیشیه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌کێکیانی که‌م
بێ یا وه‌ک پێویست نه‌بێ ڕه‌وایه بیر له‌کاندیدی تر
بکرێته‌وه .
داره سه‌وزه‌که ..
هه‌موو ساڵی دره‌خته‌کان هه‌رپه‌ردافتنیان ده‌وێ لق و
چڵه زیاد و خواره‌کانی ده‌بڕدرێ به‌نیازی به‌هێزبوون
، جوانی و پڕبه‌رهه‌مکردنی ئینجا داره سه‌وزه‌که‌ی
یه‌کێتیش کاتی ڕێکخستنه‌وه‌ی هاتووه به‌و ئاگاییه‌ی
که هه‌ر لقێکی بڕین ئاکامیه‌تی نابێ بیسوتێنین و فڕێ
ی بده‌ین به‌ڵکو وه‌ک باخه‌وانه‌کان بڕاوه‌کان ده‌هاڕن
وه‌ک په‌ینی سروشتی بیخه‌ینه‌وه ژێر داره‌که تا
ماده به‌سوده‌کانی له‌خاکه‌وه ببه‌خشێته‌وه
به‌ڕه‌گه‌کان . ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌کان چه‌ند شاڕه‌گ و
توله ڕه‌گێکن به‌قه‌ده‌وه به‌ندن ماده
بنه‌ڕه‌تیه‌کان دابین ده‌که‌ن و ده‌گه‌یه‌نن هۆکاری
سه‌ره‌کی چه‌سپان یا گه‌وره‌بوونن به‌سه‌رکردایه‌تیان
بچووێنین ئه‌وا لق و چڵ و گه‌ڵاکانیش ئه‌ندام و
لایه‌نگرانن که به‌هۆیانه‌وه جوانی و سه‌وزی ژیان
کرداری ڕۆشنه‌پێکهاتن بۆ ته‌واوی داره‌که دابین
ده‌که‌ن واته سه‌روژێر ته‌واوکه‌ری یه‌کترین . داره
سه‌وزه‌که‌ش ئۆرگانی یه چه‌ندان نه‌خۆشی لێیداوه
چاره‌سه‌ریش پێویستیه تابتوانێ جوان و به‌هێز و
به‌رداربێ له‌سایه‌ی سێبه‌ر و به‌رهه‌می هه‌موومان
پشووی حه‌سانه‌وه بده‌ین .
ڕه‌خنه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه ..
زانست به‌گومان و ڕه‌خنه پێش ده‌که‌وێ له‌هه‌ر
لێکدانه‌وه و داهێنانێك شک هه‌یه که زیانی لاوه‌کی
هه‌بێ و که‌م بکرێته‌وه یا باشتر و پێشکه‌وتووتر
داهێنان بکرێ . وادام حیزب ماده‌یه‌کی ئۆرگانی یه و
له‌مرۆڤ پێکدێ بێ‌شک نه‌هاته‌ی باری خۆیی و باری
ده‌ره‌کی سستی په‌که‌فته‌ی ده‌کا بۆ باشترکردنی
سیسته‌می کار و داهاتووی جۆری به‌رهه‌مه‌کان ڕه‌خنه و
ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن پڕۆسه‌یه‌کی خۆسه‌پێنه‌ره ،
ده‌سنیشانی برین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌تماغه‌کان ئه‌گه‌ر
ژانیشی هه‌بێ پێویستیه بۆ تیمار و چابوونه‌وه . هه‌ر
له‌شێکیش ساغ و ته‌ندروست نه‌بێ ناکرێ بیری باش و
به‌رهه‌می باشی هه‌بێ . ڕه‌خنه‌ی زانستی ئه‌و
ڕه‌خنه‌یه له‌سیسته‌می کار ده‌گیرێ نه‌ک ته‌نیا
ناوزڕانی به‌رپرس و تاکی ئه‌ندامان ، واته گه‌ر
سیسته‌مه‌که هه‌ڵه‌بژێر بکرێ ئه‌وا باشتره
له‌ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی هه‌ڤاڵان هه‌روه‌ها باشتره
ڕه‌خنه‌گر له‌پێشه‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌خۆی گرتبێ تا
ڕه‌خنه‌که‌ی وه‌ک پێشنیار لێ وه‌ربگیرێ و جێ به‌جێ
بکرێ .
یه‌کێتی یه‌کێتیه‌کان ..
به‌واتای وشه‌یی ئێستا و پێویستی مێژووه
ده‌رهاوێشته‌که‌ی یه‌کێتی بۆ یه‌کێتی جیاوازیه‌کانه .
ڕسته‌که‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال: یه‌کێتی ڕیزه‌کانی ناو
یه‌کێتی هه‌روه‌ها ماڕشی یه‌کێتی هۆنراوه‌که‌ی مامۆستا
شێرکۆ بێکه‌س: مه‌شخه‌ڵانی شۆرشی نوێ ی ئه‌م جاره
واته هه‌ر مه‌شخه‌ڵێک نی یه ! جگه له‌هه‌ر
دیارده‌یه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویستی تری لێکترازانی ڕه‌وت و
باڵ و گروپه جیابۆوه‌کان ئێستاش له‌ناو یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان به‌سته‌ک ( ته‌که‌تول ) هه‌یه و
کاری پێ ده‌کرێ . پێم وایه دیارده‌یه‌کی ته‌ندروست بێ
کێشه‌یه گه‌ر تیم و به‌سته‌که‌کان ئه‌رێنی بن واته
له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ژێر ساپیته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی و به‌قازانجی یه‌کێتی کاربکه‌ن . نمونه‌یه‌کی
ساده مرۆڤ له‌گه‌ڵ خوشک و برای خۆی به‌سته‌ک ده‌کا و
جار هه‌یه دوانی له‌وانی تر خۆشترده‌وێ یا بڕوا و
متمانه‌ی زیاتریان پێده‌کا . که‌واته دۆزینه‌وه‌ی
خاڵی ئامانجی هاوبه‌ش ، قازانجی هاوبه‌ش ، په‌ستۆی
دوژمنی هاوبه‌ش ، شیاوترین ڕێگه‌چاره‌ی گونجان و
ته‌بایی یه‌کێتی یه‌کێتیه‌کانه ڕاستیه‌که خۆکه‌سمان
لێ زیاد نی یه به‌ڵێ پێویستیمان به‌هه‌مووانه .
بیری گه‌نجانه ..
ته‌مه‌نی گه‌نج یا بیری گه‌نج ده‌خه‌ینه پێش نیشانه‌ی
پرسیاره‌وه ؟ کامیتان ده‌وێ پیاوێکی ته‌مه‌نداری
بیرگه‌نج و گه‌نجپارێز یا گه‌نجێکی ته‌مه‌ن هه‌رزه‌ی
بیر پیر و کۆنه‌پارێز باشتره ؟ نوێکردنه‌وه
په‌یوه‌ست نی یه به‌ته‌مه‌نه‌وه ئه‌وه‌ندی
په‌یوه‌سته به‌بیر و نیازه‌وه . یه‌کێتی
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ڕێکخراوی گه‌نجان بوو ژماره‌یه‌کی
زۆری سه‌رکرده‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕش هه‌ر گه‌نج بوون
له‌شه‌هیدان ئارام ، ئازاد هه‌ورامی ، حه‌سه‌ن
کوێستانی ..... به‌ڕابه‌رایه‌تی مامێکی گه‌نجی ئه‌و
سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ زیندوه‌کانی ئێستا که پیربوون یا
به‌رو پیری ده‌ڕۆن هاوتا ڕێکخستن و زیندانی و
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانیشی . خۆ ئه‌گه‌ر گه‌نجێکیش
له‌ڕێکخستنی نوێ چه‌پکه گوڵه‌که له‌دوای ئه‌وان
هه‌ڵنه‌گرێ ئه‌وا گه‌نجینه‌ی خه‌باتی ئه‌وانیش
به‌هه‌ده‌ر ده‌چێ و مه‌رجیش نی یه ئه‌و گه‌نجه
هه‌رکه‌س و برا و برازای به‌رپرسان بێ ! یا که‌سێکی
ساده‌ی بێ زانیاری و هه‌ڵنه‌گری مه‌رجه‌کانی
سه‌رکردایه‌تی بێ چونکه گه‌نجه به‌پێش خۆمانی بده‌ین
به‌ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ن دوای
نیوسه‌ده‌ش له‌ژیان هه‌رگه‌نجی یه .
فۆڕماتی ئه‌ندامه‌تی ..
ڕۆشه‌نبیری ڕێکخراوه‌یی ، سه‌رنجکێشان له‌سزا و پاداشت
، دیسپلین و ئینتما بۆ کێ یه ؟ حیزب یان که‌س و
به‌سته‌کی نه‌رێنی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لایان
داوه ! پیرۆزی ئه‌ندام بوون له‌وه‌دایه وا به‌ئاسانی
شکۆی سه‌روه‌ری ئه‌ندامه‌تی وه‌رنه‌گرێ به‌ڵکو قۆناغی
لایه‌نگری چه‌ند مانگێک بخایه‌نێ و هه‌وڵی هۆشیاری
بووێ نه‌ک به‌مانگێک به‌بێ فلته‌ر ببێ به‌ئه‌ندام
هه‌موو مافێکیشی هه‌بێ ! سه‌رلێشێوان بێ زانینی توانای
خودی بۆ هه‌موو پێگه و ئۆرگانێک خۆی هه‌ڵبژێرێ ،
هه‌ڤاڵینه خۆ چوونه کۆنگره حه‌ج کردن نی یه دواییش
پاداشتی چوونه به‌هه‌شت بێ ! کاری ڕێکخستن
تایبه‌تمه‌ندی و کارایی ده‌وێ چۆن تیپێکی تۆپانێ گۆڵچی
و گۆڵکه‌ری هه‌یه ، پارێزه‌ر و هاوکاری هه‌یه ئاواش
ئه‌رکه‌کان له‌حیزبدا ماف و ئه‌رکی ئه‌ندامانی هه‌یه
. پرسێک له تازه‌گه‌ری بۆ لێکۆڵینه‌وه و
به‌دواداچوون ئه‌گه‌ر پۆلێنی ئه‌ندامه‌کان وا پێناسه
بکرێ .. ( لایه‌نگر ، ئه‌ندامی کارگێڕی ، ئه‌ندامی
چالاک ) زۆرینه‌ی سه‌رتاسه‌ری ڕێکخستن به‌لایه‌نگر
بناسرێ و له‌پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئاماده و کارای
کایه‌کان بن . ئه‌ندامی کارگێڕی هه‌موو ئه‌و
کادیرانه‌بن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا و بازنه‌کانی
ڕێکخستن ئیشوکاره‌کان ڕاپه‌ڕێنن . ئه‌ندامی چالاک ئه‌و
کادیره پێشکه‌وتوو سه‌رکرده‌ییانه په‌روه‌رده و
ئاماده‌کراوانه‌بن خاوه‌نی بڕیار و ئاماده‌ی
پێشڕه‌وایه‌تی بن .
سه‌رکرده‌ی سه‌رده‌م ..
سه‌رکرده و جۆره‌کانی بۆ هه‌ر سه‌رده‌م و شوێنێک
جیاوازیان هه‌یه ، هه‌ڵبژاردن و گوڵبژێری پێویستیه ،
تا ئه‌وکاته‌ی تواناوپێدانی مابێ ده‌کرێ سودی
لێوه‌رگیرێ به‌ڵام مه‌رج نی یه ئه‌وه‌ی دوێنی
سه‌رکرده‌بوو شیاوی ئه‌مڕۆ و سوارچاکی هه‌موو
بواره‌کان بێ یا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ی ده‌سبدا !
خۆگونجان و له‌گه‌ڵ ڕۆیشتن شتێکه داهێنان و به‌رهه‌م
شتێکی تره . ئه‌وه‌ی له‌خولێکی سه‌رکرده‌ییدا داهێنان
و توانای ده‌رده‌خا گه‌ر به‌شداری ده‌یان خولی تر و
به‌سه‌رکرده هه‌ڵبژێردرێته‌وه هه‌رهه‌مان توانایه و
شتێکی تر زیاد ناکا . بێگومان هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک
ئاسان ده‌سبه‌رداری سه‌رکردایه‌تی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی
فه‌نتازیای پاوانداری مه‌مله‌که‌تی خه‌یاڵی نابێ
به‌تایبه‌تیش سه‌رکرده له‌شکریه‌کان به‌ڵام وه‌ستان
ئه‌و خاڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێش گه‌یشتن پێ ی ئاماده‌یی بۆ
نه‌کرێ ئه‌وا دواییه‌که‌ی مێژوو بێبه‌زه‌یی ته‌خت و
تاراجی هه‌نجن هه‌نجن ده‌کا و خۆشی نه‌مر نابێ . بۆیه
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکرده و تاجی فه‌رمانده‌یی چه‌نده‌ی
خۆشی یه و سه‌روه‌ریه ئاواش کاتی دابه‌زین و
هاتنه‌وه ڕیزی ئه‌ندامه‌تی ئه‌وپه‌ڕی شکۆمه‌ندی خودی
سه‌رکرده‌که‌یه له‌جیاتی هێنانه خواره‌وه‌ی به‌هه‌ڵا
و هۆیها شیاوتره به‌چه‌پڵه و گوڵباران به‌ڕێزی بێ
پایانه‌وه له‌پله‌کانی شه‌ره‌فمه‌ندی هاوڕیز بکرێ .
بێگومان سه‌رده‌م بیری نوێ و سه‌رکرده‌ی نوێ بۆحیزب
دروست ده‌کا ، له‌ده‌روازه‌ی کۆنگره‌ی یه‌کێتی دا
ده‌یان و سه‌دان ئه‌ندامی چالاک خۆیان پاڵاوتووه
هه‌ندێکیان کۆن و نوێخوازن هه‌ندێکیشیان نوێ و
کۆنه‌خوازن پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر ڕاسته ، ده‌توانین
به‌ده‌نگێکی بڵند بڵێین: له‌م هاوکێشه هه‌ستیاره‌دا
بڕیاری ئه‌ندامانی کۆنگره جگه له‌وه‌ی ئه‌رکێکی
ڕێکخراوه‌یی یه ، ویژدانی دادوه‌ر و کڕۆکی ڕه‌وشتی
مرۆڤایه‌تی یه . هه‌ڤاڵینه تکایه هۆشیاربن کورد
ده‌ڵێ: " هه‌رچی سمێڵی سور بوو هه‌مزاغه نی یه "
پێوه‌رتان هه‌بێ له‌به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕدا هه‌زار کادیر
قوربانی پێشمه‌رگه‌یه‌کی نه‌به‌ز ده‌بێ ،
له‌کۆنگره‌یه‌کی حیزبی یا نێونه‌ته‌وه‌یی دا هه‌زار
پێشمه‌رگه قوربانی کادیرێکی سیاسی دبلۆماسی ده‌بێ
ئه‌گه‌ر کادیره‌که ته‌که‌تولبازێکی خۆپه‌رست نه‌بێ !
بانگه‌وازم له‌کۆنگره ..
هه‌ڤاڵانی کۆنگره‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانیم ئێوه‌ن
نوێنه‌ری ویست و داهێنه‌ری کامه‌رانیم ، ئه‌رێ تۆ
هه‌ڤاڵه‌که‌ی ڕێت لێگرتم منیش بێم دوای چه‌ندین ساڵ
خه‌بات باجی ئه‌ندامه‌تی به‌سه‌ر سینه‌م هه‌ڵگرم ..
قوڕگت گرتم نه‌تهێڵا ! خۆ ئێستا ناتوانی بیر و
پێنوسه‌که‌م بخنکێنی به‌ده‌سته‌گه‌ری به‌بێ گه‌وزین
له‌خوێنا مردارم که‌ی ڕۆحی ئازادیم ده‌ربهێنی ؟
په‌یامه‌که‌م هه‌رده‌گا له‌ده‌روازه‌ی کۆنگره‌ی
یه‌کێتی دا له‌ده‌رگای ویژدانی هه‌ر تاکێکتان ده‌دا ،
هۆ هه‌ڤاڵینه .. ویستم بێم و له‌کاتی وه‌ستان بۆ
گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌نگ هه‌ڵبڕم هاوار بکه‌م :
به‌خوێنی شه‌هیدان سوێندتان بده‌م ئێستا کاتی په‌یمانی
ئاکاره ، ده‌س له‌سه‌ر دڵ دانێن و به‌دوامدا
هاوارکه‌ن بڵێن : ئه‌م په‌یمانی ئاکاره ئه‌رێ
په‌یمانی شه‌ره‌ف و دوابڕیاره ، ئێستا کاتی یه‌کگرتنی
ڕه‌وت و باڵ و کوتله و ده‌سته‌گه‌ری بێ ئاماره ! کات
نه‌ماوه به‌سه جیایی خزم خزمێنه و گه‌نده‌ڵی بێ
کاره . هه‌ڤاڵینه ڕاچڵه‌کێن موچڕکێ بتان ته‌زێنێ خۆ
ئه‌وه هه‌ر ویستی من نی یه به‌ڵکو ویستی چه‌نده‌ها
لایه‌نگر و جیابۆوه و ئه‌ندامی دڵسۆزی چاو له‌ده‌می
ئێوه‌ی بێ چاره . هه‌ڤاڵینه دڵنیابن ئێستا دایکی
شه‌هید نزای سه‌رکه‌و‌تنتان بۆ ده‌کا ، له‌م ساته
وه‌ستانه گیانی دکتۆر خالید و عه‌لی عه‌سکه‌ری و
ئارام و ئازاد هه‌ورامی به‌سه‌ر سه‌رتانه‌وه‌یه
چاویان تیژه ناختان ده‌خوێننه‌وه ، په‌تی ملی شه‌هاب
و جه‌عفه‌ر و ئه‌نوه‌ر مه‌دالیای زێڕه
ده‌دره‌وشێنه‌وه ، شه‌وکه‌تی حاجی مشیر نه‌عره‌ته‌ی
ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌تان به‌سه‌رده‌بارێنێ ، شه‌هید
جه‌عفه‌ری حه‌مه‌ده‌روێش داوای ڕاستگۆییتان لێده‌کا و
ده‌ڵی بۆ مانی یه‌کێتی له‌پارتیزانی دا چه‌ندین شه‌و
بێ نان چاوم چۆته خه‌و بێ سه‌رکرده پۆلێ پارتیزانم
بۆ سه‌رپه‌رشتی کردن . شه‌هید سه‌رباز ده‌ست
له‌گیرفانی ڕاده‌کا و مشتێ ورکه نان ده‌ردێنێ و خۆی
نایخوا ده‌یدا به‌مێرمنداڵترین پێشمه‌رگه تا برسی
نه‌بێ به‌هێز بمێنێ . ده‌ی ئێوه‌ش هه‌ر تۆزێ
چاوهه‌ڵبڕن له‌ئاستی شه‌ماڵ و جه‌مالی عه‌لی باپیر و
سه‌ید که‌ریم و هه‌موو شه‌هیدان شه‌رم نه‌تانگری ده‌س
له‌گیرفانتان که‌ن له‌هه‌گبه‌ی باوه‌ڕه‌وه نوقڵانه‌ی
شیرینی جه‌ژنانه بده‌نه کوڕی شه‌هید و هه‌ڤاڵانی
نائاماده‌ی کۆنگره . هۆ هه‌ڤاڵینه لێم تێبگه‌ن گه‌ر
هه‌ڵۆبین به‌تاکه باڵێک نافڕین ، خۆ گه‌ر تاکه‌چاوبین
و هه‌ردووکیشی نابینا نه‌بێ هه‌ر پێمان ده‌ڵێن کوێره
جا ئه‌گه‌ر ده‌ستێکیشمان نه‌بێ هه‌ر‌ده‌ڵێن گۆجه و
گه‌ر به‌یه‌ک لینگیش بوه‌ستین دڵنیابن هه‌رپێمان
ده‌ڵێن شه‌له . که دووچاومان هه‌یه کوێرمان مه‌که‌ن
، که دوو ده‌ستمان هه‌یه گۆجمان مه‌که‌ن ، که دوو
پێمان هه‌یه شه‌لمان مه‌که‌ن ، گه‌ر دوو باڵمان
هه‌یه بێ به‌رزه فڕی تاقی ئاسمانمان مه‌که‌ن ! هه‌ر
هه‌مووتان دواجار به‌گیانی لێبورده‌یی به‌رژه‌وه‌ندی
هاوبه‌ش و دوژمنی هاوبه‌ش پێناسه‌بکه‌ن ڕه‌خنه له‌تاک
نه‌بێ سیسته‌می کار نۆژه‌ن بکه‌ن ته‌نیا و ته‌نیا
ته‌که‌تولی یه‌کێتی بین . دیسانه‌وه هه‌رهه‌مووتان
ئه‌رک و مافی ئه‌ندامه‌تی فۆڕمات بکه‌ن ، سه‌رۆکمان
ناوێ شه‌رمی لێ بکه‌ین لێ ی بترسین ، فه‌رمان بدا
سه‌رمان نه‌وی ملکه‌چین ! هه‌ر سکرتێره بۆمان که‌س و
مامه ، نوێنه‌ر و قسه‌خۆشی براده‌ر و دڵگه‌وره‌ی
ڕه‌خنه و پێشڕه‌وی شاسواره .
سه‌رکرده و ئینته‌رنێت ..
په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رکرده و لایه‌نگر یا ئه‌ندامانی
ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه شاڕه‌گی به‌رده‌وامی هه‌روه‌ها
سه‌رکه‌وتنی حیزبه . له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌ک له‌ناو
جه‌نجاڵ و ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کاندا تیشکه‌نامه‌ی
ئه‌لیکترۆنی ( ئیمێل ) ئه‌و دیارده سیحر به‌زێنه‌یه
ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیه‌کان له‌چرکه‌ساتدا
ده‌گه‌یه‌نێ و گرێبه‌ند ده‌کا ، ته‌کنه‌لۆجیا به‌گشتی
و ته‌له‌فۆنی ده‌ستی به‌کورته‌نامه خێراکه‌ی هه‌مان
خزمه‌تگوزاری ئه‌رک و مه‌به‌ست ده‌گه‌یه‌نن ، نابێ و
ناشی سه‌رکرده‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌تایبه‌تی
له‌ناو یه‌کێتیدا که له‌م کۆنگره نوێیه
هه‌ڵده‌بژێردرێن خوازیاری بوون به‌حیزبی
دامه‌زراوه‌ییان هه‌یه دابڕاوی ئینته‌رنێت یان بێ
ئاگا و پشتگوێخه‌ری هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌بن .
بێتوو وه‌ک مێژوێکی نزیک ئاوڕ له‌سه‌رده‌می خه‌باتی
شاخ بده‌ینه‌وه سه‌ره‌ڕای دووری سه‌رکردایه‌تی و
زه‌وه‌ندی گرفته‌کان به‌ڵام له‌ڕێگای ئامێره‌کانی
ڕاکاڵ و ڕادیۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌کانی
خواره‌وه تا جه‌ماوه‌ر زۆر به‌هێز بوو که‌چی له‌م
سه‌رده‌مه‌ی قۆناغی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌گه‌ری کزی
په‌یوه‌ندیه‌کان وه‌ک دیارده‌یه‌کی به‌رچاو لاواز و بێ
هێزه ! نه‌خوێندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ئه‌لکترۆنیه‌کان
ئه‌وپه‌ڕی بێئاگایی له‌ڕاوبۆچوونی دوست و دوژمنانه
که‌ده‌کرێ هه‌نگاوی سیاسه‌تی ڕاست و سه‌رده‌میانه‌ی
له‌سه‌ر هه‌ڵبهێندرێ ، ئه‌گه‌ر پاساو کێشه‌ی که‌مکاتی
، سه‌رقاڵی و پڕکاری بیانووبێ ئاسانه ده‌توانن
له‌ڕێگای سکرتاریه‌تی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کان
وه‌ڵام بده‌نه‌وه به‌ئاشکرا بواری په‌یوه‌ندیه‌کان چڕ
و به‌هێز بکه‌ن که‌به‌قازانجی خۆیان و یه‌کێتیه‌که‌مان
ته‌واو ده‌بێ به‌تایبه‌تیش تیشکه‌نامه‌کان هۆکارێکی
په‌یوه‌ندی شارستانی و ته‌ندروسته .
دزه‌ی چوونه کۆنگره !
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی سێیه‌م
له‌تۆڕ و فلته‌ره به‌رته‌سکه‌کانی له‌قالب دان
هه‌روه‌ها نه‌خوێندنه‌وه‌ی توانای ژماره‌یه‌کی زۆری
ئه‌ندامه جۆریه‌کان ده‌کرێ به‌هه‌ڵه‌یه‌کی سیسته‌ماتی
و ئه‌نقه‌ست پێناسه‌بکرێ بۆ زیاتر قوڵبونه‌وه‌ی درزی
دیارده‌ی ته‌که‌تول ، هاندان بۆ باڵ باڵێن و
په‌راوێزکردنی ئه‌ندامه ته‌نیا یه‌کێتی یه‌کان به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی بریندارکه‌رتربوو دزه‌ی چوون یا
به‌شداری هه‌ندێ له‌و هه‌ڤاڵانه‌یه له‌م ڕۆژانه‌ی
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌هه‌نده‌رانه‌وه به‌پێ ی
ناسین و دڵنه‌وایی ، هۆکاری بێ هێز و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر
، بازدان به‌سه‌ر مافی گشتی و بێدادی ، ڕاده‌ی توانا و
دڵسۆزی ... دیارده‌یه‌کی ڕوونی نه‌شاراوه‌ی گوماناوی
بۆ که‌سانی خاوه‌ن ئینتما بۆ یه‌کێتی بوو !
به‌داخه‌وه هیچ پاکانه‌یه‌ک دادی نادا ، هیچ
یاسایه‌کیش پشتڕاستی ناکاته‌وه . ئێمه‌ی
په‌روه‌رده‌ی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی هه‌ر خۆیان فێری
ئازایه‌تی ڕاده‌بڕین ، لێکدانه‌وه‌ی زانستی ،
چاونه‌ترسی ، دانه‌پۆشینی هه‌ڵه‌کان ...
له‌قوتابخانه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی په‌روه‌رده‌یان کردین
بێگومان ئێستاش هه‌ر به‌وگیانه پێشمه‌رگه
ڕه‌وشتییه‌وه کارده‌که‌ین و په‌رده له‌سه‌ر
ناڕه‌واییه‌کان هه‌ڵده‌ماڵین ! پرسه‌که ئه‌وه‌یه:
ئایا چ پێوه‌رێکی سیاسی ، دیموکراسی ، یایاسای
هه‌ڵبژاردن ... تاد. ڕێگه به‌و شێوازه به‌شداریه
ده‌دا ؟ ئێمه ناوزڕێنه‌ری هیچ هه‌ڤاڵێک نین و مافی
به‌شداری له‌بڕیاره‌کانی ناو یه‌کێتی له‌که‌س زه‌وت
ناکه‌ین به‌ڵام خۆزگه و چه‌ندین جاری تریش خۆزگه
به‌و هه‌ناسه ساردیه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ
نه‌کردباین ! گیانی به‌رپرسی هه‌ر تۆزێک زاڵ بووایه !
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com
|