هه‌موو کاتێ گۆرانیبێژ مافی خۆی وه‌رده‌گرێ له‌ناوبانگ
، خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ، هه‌ندێ جاریش بڕێک
سه‌رمایه‌ی مادی هه‌روه‌ها که‌سی دیاری خاوه‌ن
ئه‌لفوبێ تا یێ ی به‌رهه‌مه‌که‌یه مۆرکی مێژووی
پێوه ده‌سڵه‌مێنێ . ژه‌نیاره‌کان به‌په‌له‌پڕوزێ یان
به‌زۆر پاره‌ی مافی ماندوبونیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن وه‌ک
مه‌رجی به‌شداری یا ئاماده و دابه‌شکردنی موزیک .
هه‌ڵبه‌ستوان بێ مافترین به‌شداری کایه‌که‌یه که
هۆنراوه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه زۆرجار دوای مردنیشی یان
هه‌ر بێئاگایه له‌تسێدێ و به‌رکامیرا وشه‌کانی
به‌چڵه‌دوکه‌ڵ ده‌سوتێنن ، ئاوازدانه‌ریش سازکاری
هه‌سته ڕۆحده‌ری وشه و هه‌ڵبه‌سته‌کانه به‌تۆن و
میلۆدیه ڕۆمانسیه‌که‌ی ده‌روون ده‌دوێنێ
له‌گوێچکه‌وه جه‌ماوه‌ر به‌حه‌یران دێنێ کۆیان
ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر ناسراو نه‌بێ ڕه‌نجی ئه‌ویش
له‌به‌ر زه‌وق و خواستی هه‌ندێ گۆرانیبێژ تۆزی به‌ر
ڕه‌شه‌بایه . بۆ گۆرانیبێژه‌کان هه‌مان که‌ره‌سته و
به‌رهه‌م جگه له‌ڤیدیۆکلیپ و ته‌له‌فزیۆن ، کاسێت و
تسێدێ قازانجی مادی لێ ده‌که‌ن ئه‌وجا له‌هه‌ربۆنه و
ئاهه‌نگێکیش ڕاسته‌وخۆ دیسانه‌وه جارێکی دی کۆڵێ
پاره‌ی تری پێ وه‌رده‌گرن مافی ئه‌وان پێشێل ده‌که‌ن
به‌تایبه‌تیش هه‌ڵبه‌ستوان و ئاوازدانه‌ر
که‌له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی پشتگوێخستنیان دراوه یا
نایانه‌وێ مافی ئاساییان بده‌نێ تابکرێ هه‌ر به‌لووشی
یه ! ده‌شپاڕێنه‌وه تسێدێمان کۆپی ده‌کرێ یا له‌م
به‌رهه‌مه زیانمان لێکه‌وت ! یاسا و ڕێسای
پیشه‌سازیکردنی هونه‌ری و به‌تایبه‌تیش گۆرانی ماف و
ئه‌رکی هه‌موو به‌شداربووانه ، ڕه‌وایه وه‌ک
پڕۆژه‌یه‌کی بازرگانی په‌یڕه‌وبکرێ و ده‌بێ به‌سودی
هه‌مووان ته‌واوبێ .. له‌هه‌ڵبه‌ستوان ، ئاوازدانه‌ر ،
ژه‌نیار و به‌رهه‌مهێنه‌ر ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژه‌که
جارێکی تر هه‌رخۆشی نه‌بێ ؟
Dlshadtakana@yahoo.com
|