گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران ..
ئاخر ده‌چن بۆ مه‌له‌ ..
 

  

دڵشاد تاقانه‌



دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندساڵێک به‌گه‌یشتنی خێزانه‌ کورده‌که‌ به‌هه‌نده‌ران له‌ کێشتان خوانێکی خانه‌واده‌یی دا هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ نانیان ده‌خوارد به‌ده‌میشیه‌وه‌ نوکته‌ و به‌سه‌رهاتیان ده‌گێڕایه‌وه‌ کوڕی ناوه‌نجی‌ هه‌رده‌م قۆشمه‌چی و وروژێنه‌ری زه‌رده‌خه‌نه‌ و پێکه‌نینه‌کان بوو دانه‌ده‌کاسا باسێکی ده‌دیته‌وه‌ بیکاته‌ فرق و هۆڕی پێکه‌نین . کوڕی گه‌وره‌ هه‌لی وه‌رگرت : ئه‌وکاته‌ی گه‌یشتینه‌ ئێره‌ له‌فڕۆکه‌خانه‌وه‌ به‌پاس هاتینه وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ که‌سواربووین یه‌که‌م جارم بوو لام زۆرخۆش بوو فارگۆنه‌که‌ وادوورودرێژبوو وه‌ک پاسه‌ کۆنه‌کانی هێڵی کورانی هه‌ولێر نه‌بوو هیچ کوشینێکی نه‌دڕابوو ! پان و به‌رین هه‌ردوو که‌سه‌ به‌رامبه‌ر یه‌کتری دانیشتبوون منیش کورسیه‌کانم ده‌گۆڕی و ئێره‌و ئه‌وێم ده‌کرد . له‌وێسگه‌یه‌کیان پیاوێکی ڕه‌ش پێست سوار بوو منیش سه‌یرم پێ هات ئه‌و پیاوه‌ لۆ ڕه‌شه‌ ؟ قه‌تم شتی وا نه‌دیتبوو ! به‌درێژایی ڕێیه‌که‌ ته‌ماشام ده‌کرد و منیش زمانم لێ ده‌رده‌هێناوه‌ ، دوایی که‌دابه‌زی بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و زمانی له‌من ده‌رنه‌هێنایه‌ ته‌نیا لچ و لێوی وا ئه‌ستوره‌ من به‌زمان لێ ده‌رهێنانی تێگه‌یشتبووم . کچی گچکه‌ش بواری وه‌رگرت به‌پێکه‌نینه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ی کرد : که‌ تا ماوه‌یه‌کی زۆر و ئه‌م دواییانه‌ش هه‌ر وای تێگه‌یشتووه‌ ! پێش چه‌ند ساڵیک چوون بۆ پایته‌ختی وڵاته‌ خانه‌خوێکه‌‌ له‌وێ له‌کاتی هاژووتنی ماشێنه‌که‌ له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌ کچه‌ له‌دواو دانیشتووه‌ له‌شه‌قامێکدا چه‌ندین ژنی له‌شفرۆشی بینیوه‌ به‌سه‌ر شۆسته‌که‌وه‌ به‌ده‌رپێ قوته‌ و ستیانه‌وه‌ وه‌ستاون خه‌ریکی گوزه‌رانی کاری خۆیان بوون ئه‌ویش له‌باوکی پرسیوه‌ : ئه‌رێ بابه‌ ئه‌و ژنانه‌ لۆ وا خۆیان ڕووت کردیته‌وه‌ ؟ بابه‌ش چی بڵی بێ سێ و دوو ده‌ڵێ : ئاخر ده‌چن بۆ مه‌له‌ !

دڵشاد تاقانه‌

Dlshadtakana@yahoo.com


 

           

 

03/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com