سه‌رکرده‌ی دیار و نادیار ..
 

  

دڵشاد تاقانه‌



سه‌رکرده‌ دیاره‌کان ئه‌و‌انه‌ن له‌ئۆرگانه‌ باڵاکانی حیزب بڕیار ده‌ده‌ن به‌پێ ی تایبه‌تمه‌ندی کاره‌کانیان چاوگی بڕیار و کارن به‌ڵام سه‌رکرده‌ نادیاره‌کان ئه‌وانه‌ن هیچ پێناسه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌ییان نی یه‌ ، ڕکێفی هه‌موو شتێکیان له‌ده‌سته‌ و هه‌موو شتێکیشیان پێ ده‌کرێ . له‌وانه‌یه‌ سه‌رکرده‌ی نادیار برا و کوڕ و ژن و خزمی سه‌رکرده‌ دیاره‌کان بن یا براده‌ر و که‌سه‌ باوه‌ڕپێکراوه‌کانیان که‌ کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر بڕیار و هه‌ڵس و که‌وتییانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ی سیسته‌می ڕێکخراوه‌ییه‌ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ده‌وێ به‌ڵام ئاسان نی یه‌ ! له‌به‌ر تیشکی ئه‌و ڕاستیه‌ی هه‌رکه‌سێکی خاوه‌ن بڕیار یا کایگه‌ر له‌سه‌ر بڕیاره‌کان پێویسته‌ پۆزسیۆنێکی ڕێکخراوه‌یی هه‌بێ زۆر شیاوتره‌ له‌سێبه‌ر نه‌بێ مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی هه‌روه‌ها مافی هه‌موو ئه‌وانی تریشه بیناسن ، پێناسه‌بکرێ و هه‌لی مێژوویی وه‌رگرێ له‌توانا و داهێنان .


Dlshadtakana@yahoo.com

 

           

 

11/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com