" دیپۆرتى په‌نابه‌ران
سیاسه‌تیَكى دژى ئینسانى و كۆنه‌په‌رستانه‌یه و
ده‌بىَ به‌ته‌واوى تواناوه له‌به‌رامبه‌ریدا
رِابوه‌ستینه‌وه"
19-6-2010
ئاماده‌بوانی به‌ریَزو خۆشه‌ویست به ناوی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رنی عیَراقیه‌وه به گه‌رمی
پیَرۆزبای گرتنی كۆنفرانسی سیَیه‌می فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی له سویسراتان
لیَده‌كه‌م ، به‌خیَرهاتنی میوانه به‌ریَزه‌كان
ده‌كه‌م وزۆر خۆشحاڵم جاریَكی دیكه به‌دیداری ئیَوه‌ی
ئازیز‌و خۆشه‌ویست شاد ده‌بمه‌وه .
ئاماده‌بووانى كۆنفرانس.. ئه‌مرۆ ئیَمه كه له‌م
كۆنفرانسه‌دا كۆبوینه‌ته‌وه و ده‌مانه‌ویَت سه‌باره‌ت
به‌پرسى په‌نابه‌ران و كیَشه‌و گرفته‌كانیان قسه
بكه‌ین و رِیَگاكانى به‌ده‌ستهیَنانى خواستى
په‌نابه‌ران دیارى بكه‌ین و هه‌وڵ تیَكۆشانى خۆمانى بۆ
ئارِاسته بكه‌ین، رِه‌وشى په‌نابه‌رى به‌گشتى
له‌ولاَتانى ئه‌وروپا و له‌ولاَتى سویسرا
به‌هه‌ڵومه‌رجیكى هیجگار دژوار‌دا تیَده‌په‌ریَت و به‌م
هۆیه‌شه‌وه له‌بزوتنه‌وه‌ى په‌نابه‌رى و هه‌ڵسواروانى
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له پیَشیانه‌وه له‌فیدراسیۆن و
هه‌ڵسوراوانى ده‌خوازى كه‌به‌رِۆشنى لایه‌نه‌كانى ئه‌م
ده‌وره‌یه بناسن بۆئه‌وه‌ى بتوانین به قازانجى
په‌نابه‌ران وبزوتنه‌وه‌كه‌یاندا گۆرانكارى به‌دى
بهیَنن...خۆیندنه‌وه‌مان بۆ ده‌وره‌ى ئیَستا چیه؟
سه‌ره‌كىترین كیَشه‌ى ئیَستاى په‌نابه‌ران ناردنه‌وه‌ى
به‌زۆرى په‌نابه‌رانه.. ئه‌م كیَشه‌یه به‌لاَیه‌كه
به‌سه‌رسه‌رى ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ره‌وه ، كه‌دواى
تیَپه‌ركردنى كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى هاتنه ده‌ره‌وه و
جیَگیربوونیان له‌یه‌كیَك له‌ولاَتانى ئه‌وروپا، دواى
فرۆشتنى ماڵ و حاڵ و جیَهیَشتنى ئازازیزانیان ئیَستا
به به‌هانه‌ى جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ناردنه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا به‌ره‌و
رِووبوونه‌ته‌وه.به‌لاَم ئه‌م كیَشه‌یه به‌رهه‌مى
سیاسه‌تیَكه كه‌وڵاتانى ئه‌وروپا له‌چه‌ند ساڵى
رِابردوودا ده‌ستیان بۆبردووه، ئه‌ویش به‌دواى
ده‌وره‌یه‌ك له‌چاوه‌روانى رِاگرتنى په‌نابه‌ران و
په‌لاماردانى بیمه كۆمه‌لایتیه‌كان و رِیَگاگرتن له
به‌ده‌ستیهنانى كا رو راِكیَشانى خیَزان ده‌ستى
بۆبراوه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌چوارچیَوه‌ى هیَرش
بۆده‌ستكه‌وته‌كانى كریَكاران و خه‌ڵكى زحمه‌تكیَش
له‌م ولاَتانه‌دا جیَگایان گرتووه، له10بۆ 15 سالى
رِابردوودا و به‌دواى هاتنه‌سه‌ركارى باڵى راِستى
بۆرژوازى له‌ولاَتانى ئه‌وروپا و پاشان سه‌رهه‌ڵدانى
قه‌یرانى ئابوورى حكومه‌تانى ئه‌وروپا هیَرشیَكی
هه‌مه‌لایه‌نه‌یان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی كریكارو
زه‌حمه‌تكیَش له م ولاَتانه‌دا ، هه‌ر له برِینی
بیمه‌وخزمه‌تگوزاریه‌كان و زیادكردنی باج ..هتد
وله‌رِیزى پیَشه‌وه‌ى هیَرشه‌كانیاندا په‌نابه‌ران و
خه‌ڵكى خاریجییان كردۆته ئامانجى به‌ریوه‌بردنى
سیاسه‌تى داشكانه‌وه‌ى قه‌یرانى ئابوورى و بیكارى و
هه‌ژارى به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا..سه‌رئه‌نجام هه‌موو ئه‌م
ولاَتانه‌ی له ده‌وره‌ی رِابردوودا به پیَ
پیَداویستی سیاسی‌و ئابووری كانیان له‌و كاتدا چه‌ندین
بریارنامه‌ی جیهانیان هیَنایه ئاراوه كه
ناسراوترینیان بریار نامه‌ی جنیڤی 1951 ه ، ئیَستا
ئیتر پشتیان كردۆته بریارنامه‌كانی خۆیان وپه‌كخستنی
په‌یماننامه‌ى جنیف و ده‌ست شۆرینه‌وه له‌مافى
په‌نابه‌ریَتى. به‌لاَم كارله‌م ئاسته‌نه‌دا
نه‌وه‌ستاوه، به‌تایبه‌تى به‌دواى ئه‌وه‌ى كه
حكومه‌تى عیَراقى وهه‌ریَم به‌خاتری شه‌رعیدان به
ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان وه بۆ قازانجى خۆیان ، بۆ قازانجى
بازرگانى و لابردنى قه‌رزه‌كان و دانانى قونسولگه‌رى
وه‌ك لایه‌نیَكى سیاسه‌تى دیپۆرتى په‌نابه‌ران
رِیكه‌تننامه‌یان ئیمزاكردووه، ئه‌م دوو ده‌سه‌لاَته
له‌سه‌ره‌تادا به دانى زانیارى و شوناسایى كردنى
په‌نابه‌ران ده‌ستیان پیَكرد به‌وه‌شه‌وه
رِانه‌وه‌ستان و ئینجا رِیكه‌تننامه‌یان ئیمزاكرد كه
دیپۆرتى په‌نابه‌ران عه‌مه‌لى ببیَته‌وه، بۆئه‌مه‌ش
ده‌ستیان له‌هیچ شتیك نه‌پاراستووه و فرۆكه‌خانه‌و
سه‌فاره‌تخانه‌كانیان خستۆته خزمه‌ته‌وه وبه گه‌رمى
كه‌وتونه‌ته پیشوازى كردنى وه‌رگرتنه‌وه‌ى
په‌نابه‌ران. ئه‌مه له‌كاتیَكدایه كه عیَراق و
كوردستان هیَشتا ناوچه‌یه‌كى جه‌نگىیه و تیرۆر‌و
ته‌قاندنه‌وه و گۆشه‌یه‌كى هه‌ر رِۆژه‌یه،
له‌كوردستان كه‌به‌رِواڵه‌ت ناوچه‌یه‌كى ئارامتره
له‌چاو باقى شویَنه‌كانى تر‌ى عیَراقدا ده‌بینین ،
تیرۆر و كوشتن حاله‌تیَكى به‌رده‌وامه و به‌هۆى
ئه‌وه‌ى كه‌كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه‌و به‌شیك نییه
له‌ده‌وڵه‌تیَكى جیَگیر، ژیانى هاولاتیان سپیَردراوه
به ده‌سه‌لاَتى ناوچه‌یى ئه‌حزابى میلیشیاى قه‌ومى
وئه‌مانیش بۆ گیرفاپركردن ودزى و گه‌نده‌لى و
پیَكیَهنانى ژیانى فیرعه‌ونانه‌یان ده‌ست له‌هیچ شتیَك
ناپاریَزن ، كوشتنى ژنان، بیمافى منالاَن، بیكارى
وهه‌ژارى تا تۆپباران وده‌خاڵه‌تى ده‌وڵه‌تانى ئیَران
وتوركیا و له‌شكركیَشى، تا نه‌بوونى یاسا و عه‌داڵه‌تى
كۆمه‌لاَیه‌تى، تانه‌بوونى فرسه‌تى كار بۆگه‌نجان و
ده‌ست رِاگه‌یشتینیان به ئاسته‌كانى خویَندن و
خۆشگوزه‌رانى ..تا به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادیه‌كان و
به‌ریوه‌بردنى سونه‌ت و یاساى ئاینى وكۆنه‌په‌رستانه
...هه‌مووئه‌مانه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كى ناجیَگیردا ،
دیارده‌ى هه‌ڵهاتن بۆهه‌نده‌ران حاله‌تیَكى
به‌رده‌وامه‌و ناتوانرىَ به‌رى پیَبگیرىَ. دیارده‌ى
په‌نابه‌رى كردۆته یه‌ك واقعیه‌ت و خواسته‌كانى
په‌نابه‌رانى كردۆته به‌شیَك له خواستى خه‌ڵكى
كوردستان. له‌م چوارچیَوه‌یه‌شدا سیاسه‌تى
دیپۆرتىپه‌نابه‌ران سیاسه‌تیَكى دژى ئینسانى و
كۆنه‌په‌رستانه‌یه و ده‌بىَ به‌ته‌واوى تواناوه
له‌به‌رامبه‌ریدا رِابوه‌ستینه‌وه، پیَویسته ئه‌م
به‌لاَیه به‌سه‌رسه‌رى په‌نابه‌رانه‌وه هه‌ڵگیرىَ و
مافى نیشته‌جىبوون ببیَته مافیكى سروشتى په‌نابه‌ران.
له‌ده‌وره‌ی رِابردوودا توانیمان دوای زنجیره‌یه‌ك
خۆپیشاندان‌و رِاكیشانی پشتیوانی له‌ئاستی كوردستان‌و
له‌ده‌ره‌وه بۆ خواسته به‌رهه‌قه‌كانی په‌نابه‌ران ،
ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكان به‌رووی سیاسه‌تی دیپۆرت
دابخه‌ین ، ئه‌وه‌بوو رِۆژی 7-4 ناردنه‌وه‌ی 70
په‌نابه‌رمان بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلیَمانی شكست پیَدرا.
به‌لاَم دوای نارِه‌زایه‌تی و فشاره‌كانی بۆ سه‌ر
حكومه‌تی هه‌ریَم ئه‌مجاره سیاسه‌تى دیپۆرتى
په‌نابه‌ران رِه‌وشیَكى تازه‌ى به‌خۆیه‌وه گرت ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى
عیراقى له‌ریَِگاى هیَنانی كارمه‌ندى
وه‌زاره‌تخانه‌كانیانه‌وه له‌به‌غداوه ریَكه‌وتوون
كه سیاسه‌تی دیپۆرت ببنه پیَشه‌وه به‌خاتری ئه‌وه‌ی
ته‌رفیَكی ئه‌م ریَكه‌وتنه كه حكومه‌تی هه‌ریَمه
له‌پیَش چاو وون بكه‌ن. ئه‌ویش به دیپۆرتی
په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا ده‌ستیپیَكردوه له‌وه‌یشه‌وه
بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی كوردستان .
لایه‌نیَكی تر له‌م هیَرشانه‌ی دوایدا یه‌ك
ده‌ستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاته ئه‌ورپیه‌كان
به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی عیَراقی به‌گشتیو
په‌نابه‌رانی كورد به تایبه‌تی كه پیَشتر ئه‌گه‌ر
له‌ژیَر زه‌ختو فشاری ئیَمه‌و رِیَكخراوه ئینسانی‌و
په‌نابه‌ریه‌كاندا لیَره‌وه له‌ویَ سیاسه‌تی
دیپۆرتیان ده‌برده پیَشه‌وه ، ئیَستا هه‌موو
كاسه‌یانكردۆته یه‌ك له‌به‌ریتانیاو هۆلندا و
نه‌رویجو سویده‌وه په‌نابه‌رِانی كورد‌و عیَراقی
ده‌كه‌ن یه‌ك ، پیَكه‌وه دیپۆرتیان ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌مه سه‌ره‌رِای ئیندانه‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته
له‌لایه‌ن رِیَكخراوه جیهانیو نیو
ده‌وڵه‌تیَكانه‌وه.ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌پیَ
راپۆرتی ریَكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یه‌ك
ملیون نیو له خه‌ڵكی عیَراق هیَشتا له‌ناوخۆدا
ئاواره‌وه بیَ ساو په‌نانن.
به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى دیپۆرتى ده‌وڵه‌تانى
ئه‌وروپا و رِیَكه‌وتنامه‌ى حكومه‌تى عیَراقى
وهه‌ریَمدا پیَویسته چیبكه‌ینو چ رِه‌وشیَكی تر
بگرینه به‌ر ؟ پیَویسته چى بكرىَ بۆئه‌وه‌ى ئه‌م
سیاسه‌ته شكست پیَبده‌ین؟ دواى ده‌ریایه‌ك
له‌كاروهه‌ڵسورانى فیدراسیۆن ئینجا نۆره‌ى چ جۆره
كاریَكه؟ هاوكات په‌نابه‌ران ده‌بىَ چۆن
له‌بزوتنه‌وه‌كه‌یاندا هه‌ڵسوراو چالاكبن؟ ئه‌مانه
كۆمه‌ڵه پرسیاریَكن كه‌من پیَموایه
وه‌لامدانه‌وه‌یان سه‌رخه‌تى كارى داهاتووى ئه‌م
كۆنفرانسه دیارى ده‌كات به‌تایبه‌تى له‌به‌رامبه‌ر
ولاتانی ئه‌وروپاو وده‌وله‌تى سویسرا‌و سیاسه‌ته‌كانیان
به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران:
به‌رِیَزان ئاماده‌بووانى كۆنفرانس:
ئاشكرایه كه ته‌نها لایه‌نیَك له‌سه‌ر كیَشه‌ى
په‌نابه‌ران و خواسته‌كانیان له‌مه‌یداندا بوو بیَت
وشیلگیرانه راِوه‌ستا بیَت به‌دژى ناردنه‌وه‌ى
په‌نابه‌ران فیدراسیۆن بووه. كه سه‌ریَكی
نارِه‌زایه‌تیَكانی له ولاَتانی ئه‌وروپا بووه
سه‌ریَكی دیكه‌ی له كوردستان . من نامه‌ویَت باس له‌و
نه‌به‌ردیانه بكه‌م كه له‌ده‌وره‌ی رابردوودا
فیدراسیۆنی ئیَمه پیَ هه‌ستاوه ، وه ئه‌گه‌ر
فیدراسیۆن و هه‌وڵه‌كانی له‌ئاردا نه‌بووایه لایه‌نه
تاڵه‌كانی سیاسه‌تی دیپۆرت زۆر له‌وه زیاتر ده‌بوو
كه هه‌یه .خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ په‌نابه‌ران خاوه‌نی
فیدراسیۆنن .
هه‌رله‌م ولاَته‌دا توانیومانه ئاكسیۆنى هاوبه‌ش و
گه‌وه‌ره به‌رى بخه‌ین، توانیومانه له‌سه‌ر
په‌نابه‌ران به‌شیوه‌ى جیاجیا بینه ده‌نگ ،
له‌چه‌ندساڵى رِابردوودا چالاكى جۆراوجۆر ئه‌نجام
بده‌ین به‌پیرو خواست‌و كیَشه‌و گرفته‌كانی
په‌نابه‌رانه‌وه بچین .خۆپیشاندانی دوو رۆژه‌ی جنیڤ
تا داگیركردنی كه‌نیسه تا ئاكیسۆنی به‌رگری له
ئازادی سیاسی له كوردستان، چه‌ندین بۆنه‌وه
موناسه‌باتی په‌نابه‌ری وداكۆكی له مافه‌كانی ژنان‌و
كریكاریمان به‌رخستووه. وه له ئاستى سه‌راسه‌ریشدا
فیدراسیۆن ده‌نگى په‌نابه‌ران بووه ئه‌مه جگه
له‌وه‌ى كه مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌ران له‌نیوه‌ندى
ده‌سه‌لاَتداریتى ئه‌وروپا و له‌كوردستانیش به‌هۆى
فیدراسیۆنه‌وه نوینه‌رایه‌تیه‌كى شیلگیرو په‌یگیرى
بۆپه‌یدا بووه. بۆیه گه‌ربڵیَم ته‌نها ده‌ستكه‌وت
فیدراسیۆنه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیَوه به‌فه‌رز
فیدراسیۆن له‌خه‌باتى په‌نابه‌ران بسرنه‌وه ئه‌توانن
چ تابلۆیه‌ك بهیَننه پیَش چاوتان جگه له بیَ
َخاوه‌نى وپه‌رشوبلاَوى و نائومیدی ورِه‌شبینى زیاتر.
كه‌واته ده‌بىَ خۆشحاڵبین به‌وه‌ى كه بزوتنه‌وه‌ى
په‌نابه‌رى خاوه‌نى سه‌نگه‌رى رِادیكال و ئینسانى
خۆیه‌تى، خودى ئه‌م كۆنفرانسه‌و كۆبوونه‌وه‌مان
نیشانه‌یه‌كه له‌زیندوبوون و گرنگى ئه‌م ده‌ستكه‌وته
كه فیدراسیۆنه..به‌لاَم به‌قه‌در ئه‌وه‌ى ئه‌م
ده‌ستكه‌وته گرنگه ، به‌و رِیژه‌یه‌ش مایه‌ى له‌سه‌ر
رِاوه‌ستان و پیداچوونه‌وه و سه‌رنجدانه چونكه
به‌بىَ ته‌بدیلكردنى فیدراسیۆن به‌هیزیَك كه‌بتوانى
ده‌وریَكی كارتری هه‌بیَ له یه‌كگرتووكردن و
ریَكخستنی رِیزه‌كانی په‌نابه‌ران له چاره‌سه‌ری
كیَشه‌كانى په‌نابه‌ران لابردنی خه‌ته‌رى دیپۆرت و
فریاكه‌وتنیان . هه‌ر بۆیه به‌راِى من وه‌لاَمى
پرسیاره‌كانى پیشوتر له‌گره‌وى به‌ده‌سته‌وه‌گرتن و
ئالوگۆرپیَدانى خودى فیدراسیۆن و جیَگاوه رِیَگا
كه‌یدایه.. له‌گره‌وى بردنه سه‌رى
ئاماده‌یىیه‌كانمانه له‌رِیَگاى فیدراسیۆنه‌وه..ئه‌م
كاره‌چۆن ده‌بىَ هه‌نگاوى بۆهه‌ڵگرین؟
رِاسته فیدراسیۆن له‌ماوه‌رى رابردوودا زۆركارى
ئه‌نجام داوه به‌لاَم هیشتا فیدراسیۆن له‌حاڵه‌تى
كمپیندا ماوه‌ته‌وه ،ئه‌م حاله‌ته‌ش موسبه‌ت بووه
كه توانیوویتی ژیانی ده‌یان په‌نابه‌ر له هه‌ره‌شه‌ی
دیپۆرت رزگار بكات به‌لاَم بریار نه‌بوو فیدراسیۆن به
ته‌نها كه‌مپین بكات به‌ڵكه رِیَكخراوه‌یه‌ك كه له
زۆر مه‌یدان و كیَشه‌ی جۆراجۆری كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی
فه‌رهه‌نگیدا چالاكی بكات . نه‌یتوانیوه ببیَت به
رِیَكخراویكى جه‌ماوه‌رى فراوان و كۆبوونه‌وه‌ى رِیزى
سه‌دان هه‌زارى ئه‌و ئینسانانه‌ى كه‌له هه‌ڵومه‌رجى
جه‌نگ و سه‌رگوتگه‌رى ئه‌حزابى ناسیونالیست و ئیسلامى
هه‌ڵهاتون و خوازیارى ژیانیكى ئارام و ئاسوده‌ن.هیَشتا
فیدراسیۆن نه‌یتوانیه‌وه له‌په‌یوه‌ندیكى تۆرئاساى
رِیَكخراوه كریَكاریى و لایه‌نه مه‌ده‌نى وئینسان
دۆسته‌كانى دنیادا قه‌رِابگرىَ و كه‌ناڵه‌كانى
نیوده‌وڵه‌تى فه‌تح بكات ، هیَشتا نه‌مان توانیوه
فیدراسیۆن و ده‌وریَكی گاریگه‌ری هه‌بیَ له
پشتیوانیكردن له‌بزوتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان بۆ
خواستی ئازادى و خۆشگوزه‌رانى و دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تیَكى مه‌ده‌نى وسكولار.. هیَشتا نه‌مان
توانیوه فیدراسیۆن بكه‌ینه سه‌نته‌رى قانونى
بۆكیَشه‌ى كه‌یسى په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌رى رِۆژانه‌ى
مه‌سه‌له‌كانیان، هیَشتا فیدراسیۆن نه‌بۆته سه‌نته‌رى
رِۆشنگه‌رى بۆچوونى رادیكال و ئینسانى، هیَشتا
نه‌توانراوه فیدراسیۆن ببیته خاوه‌نى میدیا و
ئیمكاناتى مالى پیویست بۆكاره‌كانى
له‌كۆمه‌لگادا..هیَشتا نه‌مانتوانیوه بینه چه‌تریَك
بۆ پاراستنی ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه وبیمافیدا
رِووبه‌رووكراونه‌ته‌وه. له‌وانه‌یه بپرسن ئه‌مانه
هه‌موو ئه‌ركیَكی زۆرن ، من ده‌ڵیَم هه‌موو ئه‌مانه
ئه‌ركی ئیَمه‌یه ئه‌ركیَكه كه ئه‌م ریَكخراوه‌ی له
پیَناوه‌یدا دامه‌زراوه ،مه‌سه‌له‌ی ئه‌م رِیَكخراوه
یه ئینسانه ،ئه‌و ئینسانانه‌ی كه‌به‌هۆی جه‌نگو
ده‌عوای سیاسی ونائه‌منی و سه‌كوته‌وه ژیانی
په‌نابه‌رییان هه‌ڵبژاردوه به‌دور له ئیختیاری
ئازادانه‌ی خۆیان . بۆیه ده‌بیَت بۆهه‌ركام له‌م
مه‌سه‌لانه رِیَگا بدۆزینه‌وه و لاینه‌كانى
هه‌ڵسورانى خۆمانى پیَ به‌رینه سه‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت
پیَویسته بۆ ئه‌م كارانه‌مان نه‌خشه‌ى دیارىكراو
بخه‌ینه به‌رده‌م لقه‌و به‌شه‌كانی فیدراسیۆنه‌وه
له‌شارو شارۆچكه‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌گرآى سه‌ره‌كى هه‌موو ئه‌م
كارانه‌یه، دامه‌زراندنى لقه‌كانى فیدراسیۆنه
له‌ولاته‌كان و له‌ناوخۆى كوردستان ئه‌م كۆنفرانسه
پیَویسته له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا بۆ دامه‌زراندن و
جیَگیركردنى لقى فیدراسیۆن هه‌نگاو هه‌ڵگرىَ.
دیاره مه‌به‌ستى من ته‌نها لایه‌نى ریَكخراوه‌ی
وپته‌وكردنی پیرسونه‌له‌كانى فیدراسیۆن نییه له‌م
ولاَته‌دا.ئه‌م كاره پیَویسته به‌فه‌رز وه‌ربگیرىَ.
به‌ڵكو مه‌به‌ستى من له دامه‌زراندنى فیدراسیۆن
له‌ولاَتى سویسرادا یه وه‌ك ریكخراویَكى جه‌ماوه‌رى
موعته‌رز و جیَكه‌وته‌یه له‌نیَو په‌نابه‌ران و
بزوتنه‌وه‌ى په‌نابه‌رى ، له‌و جیهه‌ته‌دا كه‌پیَشتر
ئاماژه‌م پىَكرد. له‌یه‌كه‌مین هه‌نگاوى ئه‌م
جیهه‌ته‌شدا به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى سیاسه‌تیَكى رِۆشنى
په‌نابه‌رىیه. سیاسه‌تیَك كه له‌دووگۆشه‌وه ده‌بىَ
كاره‌كانى رِۆشن بكاته‌وه: یه‌كه‌م له‌سه‌ر دیپۆرتى
په‌نابه‌ران له‌ولاتى سویسراداچی ده‌كه‌ین . دووه‌میش
وه‌لاَمان به كاره‌كانی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆن .چونكه
ئیَوه به‌شیَكن له خه‌باتیَكی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆن
وهاوكات به‌ستنه‌وه‌ى كیَشه‌ى په‌نابه‌ران به بوعدى
خه‌باتى جه‌ماوه‌رى له‌كوردستان وعیَراق و نیوه‌نده
جیهانیه‌كانه‌وه.. بۆئه‌مانه پیَویسته ئه‌م
كۆنفرانسه له‌سه‌رى راِوه‌ستىَ و هه‌ڵسوراوان له‌سه‌ر
ئه‌نجامه‌كانى مونسه‌جم ویه‌ك ده‌ست بن.. ئیَمه
ئیَستا له‌گه‌ڵ رِه‌وه‌ندو ئاڵووگۆریَكی خه‌ته‌رناكی
باڵی رِاستی ئه‌م حكومه‌ته‌نانه‌ی ئه‌وروپا به‌روو
رِووین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پیَویسته سه‌رجه‌م
رِیزه‌كانی په‌نابه‌رانی به‌یه‌گرتووی و ریَكخراوی بۆ
بهیَنینه مه‌یدان ، هاوكات پیَویستمان به‌كاری
هاوبه‌شو پیَكهیَنانی شه‌به‌كه‌و تۆری
رِیَكخراوه‌كانه دژ به‌م سیاسه‌ته سه‌راسه‌ریانه‌ی
وڵاتانی ئه‌وروپا و ئارِاسته‌كردنیان بۆ ئالووگۆر له
قانوونه‌كانی په‌نابه‌ری به‌رو قانوونیَكی ئینسانی.
خاڵیَكىتر كه‌له‌م كۆنفرانسه‌دا پیَویسته هه‌نگاوى
بۆبنیَین، مه‌سه‌له‌ى بارى رِیَكخراوه‌یى و دابینكردنى
رِابه‌رى محه‌لى فیدراسیۆنه، له‌پیَشه‌وه
دامه‌زراندنى سكرتاریه‌تیَكى به‌هیَز وئاماده به‌كار
و له‌به‌رده‌ست په‌نابه‌ران وله‌سه‌ركیَشه‌ى رِۆژانه‌و
خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌كانى په‌نابه‌ران، تا
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى نه‌خشه‌یه‌كى رِۆشن بۆ
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى سیاسه‌تى دیپۆرتى ده‌وڵه‌ت، ئینجا
رِاكیَشانى پشتیوانى یه‌كیتى و رِیَكخرا و لایه‌نه
په‌نابه‌ریه‌كان، به‌جۆریك كه‌فیدراسیۆن له سویسرا
به‌ریَته نیو تۆریكى گه‌وره وبه‌رینى
كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه، پاشان هه‌وڵدان بۆبردنى كیَشه‌ى
په‌نابه‌رانى عیَراقى و كورد بۆنیو جنیف و
نیَوه‌ندكارانى بریارى نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان..
له‌ئاستى خواره‌وه‌ش رِاكیشانى ئه‌ندامان، و
پیَكیَهنانى تۆرى رِیَكخراوه‌یی له‌ئاست شار‌و
كه‌مپه‌كان و نیوه‌نده‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌نابه‌ران
به‌جۆریك كه‌فیدراسیۆن ئیبتكارى هیَنانه مه‌یدانى
پنابه‌رانی بكه‌ویَته ده‌ست له هه‌رله‌ساتیَكدا..
له‌گه‌ڵ ئه‌م كارانه‌دا دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى قانونى
بۆ به‌رِه‌سی كه‌یسى په‌نابه‌ران و كار بۆ قبوڵكردنیان
وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رییان، ئینجا گۆرینى ئۆفیسى
فیدراسیۆن به‌كۆبوونه‌وه‌ى جۆراوجۆرىه په‌نابه‌ران و
حه‌ره‌كه‌تیَكى رِۆشنگه‌رى سیاسى و‌ر یَكخراوه‌یى..
گرنگه ده‌وره‌ی ئاینده‌ی كاری ئیَمه دامه‌زراندنو
كردنه‌وه‌ی ئۆفیسه‌كانی بخریَته ده‌ستووره‌وه
ببیَته مه‌رجه‌عیَكی گرنگی داخوازیه‌كانی
په‌نابه‌ران.
هاوریان وئه‌ندامان و هه‌ڵسواروان ئیَستا
په‌نابه‌رانیَكى زۆر به‌چاوى ئومیَده‌وه له‌م
كۆنفرانسه ده‌رِوانن ، من گومانم نییه كه‌ئه‌گه‌ر
به‌گیانیَكى خه‌باتكارانه‌وه له‌م كۆنفرانسه
بیَنه‌ده‌ر، ئه‌گه‌ر به سیاسه‌ت و نه‌خشه‌كاریكى
دروسته‌وه كۆنفرانس به‌ره‌و پیَشه‌وه به‌رین من
دڵنیام كه‌ده‌توانین ئه‌م كۆنفرانسه بكه‌ینه پیَگه‌و
سه‌ره‌تایه‌كى پرشنگدار بۆكارمان له‌سه‌راسه‌رى
ولاَتاندا.
با بۆ ئه‌م چه‌ند ساته‌ى پیَكه‌وین كۆنفرانسیَكى
به‌ده‌ستكه‌وت به‌رینه پیَشه‌وه ودواتریش هه‌موومان
له‌پشت بریاره‌كانى رِاوه‌ستین، فیدراسیۆن
وپه‌نابه‌ران ته‌نها نین به‌ره‌یه‌كى ئینسانى و
رِادیكال له‌پشت سه‌رمانه، داهتوو بۆئیمه‌و
خۆاسته‌كانمانه.
سه‌ركه‌وتوبن..
|