الاتحاد العام الاجئین العراقیین/سویسرا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ
REFUGEES-SWITZERLAND
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مانگرتن له پێناو یاسایکردنه‌وه‌ی بێناسنامه‌کان،
وه‌ستانی دیپۆرت، روخسه‌تی کار به هه‌موان، دژی
هه‌لومه‌رجی که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌مڕۆ 26،06.2010 خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری وسه‌روو
5000 که‌سی و ڕێکخراو له لایه‌ن 100 لایه‌نه‌وه له
پایته‌ختی سویسرا به‌رپاکرا. له نیو لایه‌نه‌کاندا،
ڕیکخراوه‌ی هاوپشتی بێ‌سنوور، حزبی سۆسیال دیموکرات،
حزبی سه‌وز، ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال، فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، به‌ره‌ی مافی
مانه‌وه بۆ هه‌موان تیا به‌شداربوون.
به‌شوێن خۆپیشاندانه‌که‌دا، له‌لایه‌ن 300 چالاکوانانی
به‌ره‌ی مافی مانه‌وه وه، پارکی ((کلاینه شانسه))
داگیرکرا. له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا تونرا چه‌ندین خیمه و
چادر، چێشتخانه و پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی دابین
بکرێت.
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه مۆڵه‌تی کاتیان پێدراوه وئیستا
له ژیر هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵکردندا نین. تیمه‌کانی
کاروباره‌کان هه‌موان سه‌رکه‌وتوانه په‌یگیری
هه‌لسورانه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌م داگیرکردنه
خۆپیشاندانه‌که‌و مانگرتنه‌که‌ی برده نێو میدیاوه.
له‌وانه رۆژنامه‌ی خۆڕایی 20 منیوته، تاگس
ئه‌نتزیگه‌ر، ته‌له‌فزیۆنی سه‌راسه‌ری سویسرا ئیس ئیف
1.
به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان ڕاگه‌یاندنێکیان
بڵاوکردۆته‌وه که داوایان له دانیشتوانی بیرن
کردووه که سه‌ردانیان بکه‌ن، پشتوانیان بکه‌ن، وه
کۆمه‌کیان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تره‌وه چالاکی تری جۆراجۆری نێو
خۆیی ڕێکخراوه بۆ سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م
که‌مپینه.
ده‌توانن له‌باره‌ی ئه‌م چالاکیه‌وه ته‌ماشای ئه‌م
لینکه بکه‌ن
www.bleiberechte.ch
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی داوا له
ته‌واوی په‌نابه‌ران ده‌کات که بێن به‌شداری واقعی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌و چالاکی یه بکه‌ن.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
/سکرتاریه‌تی سویسرا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جه‌مال کۆشش 0787557786 0788532004 ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com www.federationifir.com
IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|