تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان به‌فه‌رامۆشی ناسپێرین !
 

  

 


په‌نابه‌ران ، ئازادیخوازان


وه‌ك هه‌موومان ئاگادارین وا نزیك به‌ مانگێك به‌سه‌ر مه‌رگ وتیرۆری ڕۆژنامه‌نووسی ئازادیخواز سه‌رده‌شت عوسماندا تێپه‌ڕده‌بێت، تائێسته‌ پارتی وحكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل هه‌موو هه‌وڵ وته‌قه‌لایه‌كان بۆ چه‌واشكردنی ڕاستیه‌كان، به‌كرده‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی خۆیانه‌وه‌ به‌ڕواڵه‌ت بۆ لێكوڵینه‌وه‌و به‌دواچوون له‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان. ده‌بینین چۆن ڕۆژبه‌رۆژ شانی خۆیان له‌هه‌رجۆره‌ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك خالی ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ تائێسته‌ له‌و سه‌ره‌داوه‌ دروستكراوه‌ زیاتر كه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌زگانی ڕاگه‌یاندنی خۆیانه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن هیچ به‌دواچوونێكی ئه‌وتۆیان ئه‌نجام دابێت و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ پارتی وحكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانه‌وێ به‌كات به‌سه‌ر بردن شانی خۆیان له‌هه‌رجۆره‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك خاڵی بكه‌نه‌وه‌. له‌پال هه‌موو ئه‌مانه‌شدا سه‌رئه‌نجام بینیمان كه‌ چۆن سه‌رۆكی پارتی وحكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز مسعود به‌رزانی چۆن له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ لێدوانێكی په‌رله‌ماندا جاریكتر به‌تووندترین شێوه‌ هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر به‌ره‌ی ئازادیخوازان، كه‌ له‌راستیدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تێك جێگه‌ی ئه‌وپه‌ری نیگه‌رانیه‌و ناكرێ ئازادیخوازان له‌به‌رامبه‌ریدا بێ ده‌نگبن !

بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 4/6/2010 واته‌ پاش تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، بكه‌ینه‌ ڕۆژی سه‌رله‌نوێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرینمان و ده‌نگی به‌ره‌ی ئازایخوازی كوردستان بگه‌یه‌نین به‌ په‌رله‌مانی فنلاندو خوازیاری مه‌حكوم كردن و سزادانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌بین كه‌ سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆركرد !

ئازادیخوازان
سه‌رده‌شت عوسمان، قوربانی ئازادی بیروڕاده‌ربرین و خواست و ئاره‌زوه‌كانی گه‌نجان و خه‌لكی كوردستان بوو به‌گشتی.
سه‌رده‌شت عوسمان، دژبه‌ ناعه‌داله‌تی وگه‌نده‌ڵی خه‌ونی به‌ دنیایه‌كی ئازادترو ئینسانی تره‌وه‌ ده‌بینی بۆیه‌ تیرۆركرا.
سه‌رده‌شت عوسمان، ده‌نگی داكوكیكردن بوو له‌ماف وئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان ، بۆیه‌ نـــابیت فه‌رامۆشی كه‌یــن !

وه‌رن باپێكه‌وه‌ ده‌نگی سه‌رده‌شته‌كانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینمانه‌وه‌ بگه‌یه‌نین به‌خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ و هه‌موو حزب ولایه‌نه‌كان و به‌رپرسیاریان بكه‌ین له‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی كه‌ ده‌یان هه‌زار گه‌نجی له‌ كۆمه‌لگای كوردستاندا ناچار به‌ ئاواربوونی هه‌نده‌ران كردو ئێسته‌ش له‌پاڵ مامه‌ڵه‌كردن به‌ ژیان و چاره‌نووسی ئێمه‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ كوردستان ئازادیخوازانێكی وه‌ك سه‌رده‌شت تیرۆر ده‌كه‌ن به‌تاوانی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ده‌سه‌لاتێك كه‌ جگه‌ له‌بێكاری و نه‌داری و نه‌هامه‌ت زیاتر هیچ دیاری و ده‌سكه‌تێكی تری نه‌بوو بۆ گه‌نجان وخه‌لكی كوردستان به‌گشتی.
شوینی كۆبوونه‌وه‌ : به‌رده‌م ستۆكمان ( kolmenseppänpatsas )
كاتژمیر 14,45 كۆده‌بینه‌وه‌و پاشان به‌ ڕێپێوان به‌ره‌و به‌رده‌م په‌رله‌مانی فنلاند به‌ڕێ ده‌كه‌وین
شانی باسه‌ له‌م خۆپیشاندانه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی فنلاندی به‌شداری ده‌كه‌ن

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م دوو ژماره‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ :
0440464905____ 0445010754



 

           

 

03/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com