دیاره حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوای
یه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانی
كاره‌كانی به‌باشی و وه تا ڕاده‌یه‌كیش ده‌ستاكاری
حیزبی تێدا كه‌مبۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی
سه‌رنجه له هه‌ندێك شوێن نه‌یانتوانیوه به‌باشی
ئه‌وه‌ی كه له پێش كابینه‌ی شه‌شه‌م و پێنجه‌م
ئه‌كرا بنه بڕی بكه‌ن و نه‌ی هێڵن، ئه‌ویش ده‌ستكاری
حیزب و كردنی قیاسه له ناوچه‌كان به پێی ئه‌و
ده‌نگانه‌ی كه یه‌كێتی هێناونی یان پارتی.
به‌دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر پارتی له سنووری یه‌كێتی له
هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی زۆری هێنابێت ئه‌وا له لایه‌ن
ئه‌و حیزبه‌وه ڕێگری لێ ده‌كرێت له كردنی
هه‌ركارێكه كه‌له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه بۆی بكرێت، وه
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌نگی زیاتری له
سنووری پارتی هێنابێت له لایه‌ن پارتیه‌وه ڕێگری لێ
ئه‌كرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت زیاتر له‌م چه‌ند وشه‌یه
بیورو ژێنم ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با له
ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌یه‌وێت به قسه‌ی
به‌رپرسه‌كانی پارتی و دام و ده‌زگاكانی پارتی بیكات،
كه له‌مه‌و پێش كه ده‌كاته به‌ر له هه‌ڵبژاردن له
لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه فه‌رمانی ده‌رچوونی
كاره‌بای نیشتیمانی بۆ ناحیه‌ی (گه‌ڵاله) و چه‌ند
گوندێك ده‌ر چوبوو له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ، به‌ڵام
بۆ گوونده‌كانیتر فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ كرا‌و ه‌و
ئێستا ئیشی له‌سه‌ر ئه‌كرێت، به‌ڵام ناحیه‌ی گه‌ڵاڵه
پشت گوێ خرا، هاوڵاتیانی گه‌ڵاڵه‌ش ده‌ڵێن ( ئه‌وه
به‌بڕیارێكی سیاسی ڕاگیراوه نه‌ك به بڕیارێكی حكومی،
چونكه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره‌ی په‌رله‌مان پارتی
نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست له باڵه‌كایه‌تی و گه‌ڵاله
بێنێ ، هه‌ر بۆیه ئه‌و فه‌رمانه‌ی وه‌زاره‌تی
كاره‌بایان ڕاگرتوو گه‌ڵاڵه‌یان پشت گوێ خست،
هیوادارین ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكرێت چونكه ئێمه
كاره‌بایه‌كی كه‌ممان پێویسته‌و دره‌قه‌تی مه‌ولیده‌ی
كاره‌با نایه‌ین و گازه‌كه‌مان پێدابین ناكرێت، وه
چه‌ند جارێكیش پاره‌مان له لایه‌نه كانی حیزب و
كه‌سایه‌تیه‌كان وه‌رگرتووه، وه هه‌موو ماڵه‌كانیش
پاره‌ی خۆیان بۆ كڕینی گاز داوه به‌ڵام هه‌ر نه‌مان
توانیووه چاره‌سه‌ری بكه‌ین).
وه هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی گه‌ڵاڵه ئه‌وه‌شیان وت
ئێمه بڕیار وا بوو خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه بچین سه‌ر
ڕێگای هامڵتۆن بگرین و خۆ پیشاندان بكه‌ین به‌ڵام
(مدیر ناحیه) و چه‌ند كه‌سێكیتر نه‌یهێشت وتیان بۆتان
دابین ده‌كه‌ین، ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و
به‌ڵێنه‌یان پێداین به‌ڵام جێ به‌جێ نه‌كراوه ،
ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی دارایی موافه‌قه‌ی له‌سه‌ر
نه‌كردووه، باشه ئه‌ی بۆ بۆ ئه‌وشوێنانه چووه كه
له‌گه‌ڵ ئێمه بۆیان ده‌رچوو؟. ئیستاش ئێمه ئه‌گه‌ر
بۆمان نه‌كرێت ئه‌وه ناچارین ڕێگه‌ی هامڵتۆن بگرین و
خۆپیشاندان بكه‌ین و ڕویبه‌ڕویان ببینه‌وه، ئه‌گه‌ر
ڕێگه‌یان پێگرتین!.
|