1
من به سێ ماده مودمینم
یه‌ک....خۆشه‌ویستیی
دوو....خۆشه‌ویستیی
سێ.... هه‌ر خۆشه‌ویستیی
2
مو‌ده‌تێکه
له بناری ئه‌م غوربه‌ته
کانی چاوی هه‌ڵهێناوه
ئه‌م کانییه
نه تینویه‌تیم ئه‌شکێنێ
نه وشک ئه کا
3
ئه‌و ساتانه‌ی ته‌نیایم چڕ ئه‌بێته‌وه
عه‌شقی " کانی " ئاگر له ڕۆحم به‌رئه‌دا
که به سه‌ر ماوم تائێستا
چاوه ، ئه‌شکم فریائه‌خا
4
له سه‌ره‌مه‌رگابم ئه‌گه‌ر
سه‌رم بگاته سه‌ر ڕانی
ئه‌بم به شێخی سه‌نعان و
ئه‌چمه سه‌ر مه‌زهه‌بی کانی
27/6/2010
|