ئه‌و هه‌رایه‌ی توركیا له‌سه‌ر فه‌له‌ستین‌و گه‌مارۆی
سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌یكات، ئه‌جێندای زۆری توركی
له‌ناوچه‌كه له‌پشته.. پێش هه‌موو شتێك شه‌ڕێكی
گه‌وره‌ی توركیایه له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر
هه‌یمه‌نه‌ی ئێران له فه‌له‌ستین‌و ئه‌و رۆڵه‌ی
ده‌یبینێت له‌ناو هێزه فه‌له‌ستینیه‌كان. رۆڵی
سه‌ره‌كی ئێران بۆ توركیا جێگای قبوڵا نیه‌و پارتی
گه‌شه‌پێدان ده‌یه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ی كێشه‌ی عه‌ره‌بی
فه‌له‌ستین‌و جیهادیان بكات. به‌شێوه‌یه‌كی توركی
ئیسلامی بارودۆخه‌كه سیاغه بكاته‌وه. چونكه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای توركیا شه‌قامی ئیسلامی توركی
ده‌بزوێنن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر متمانه‌ی خۆیان جێگیر
بكه‌ن. له‌و لاشه‌وه په‌یامێك به ئێران‌و شیعه‌كانی
لوبنان‌و ته‌نانه‌ت سوریاش ده‌به‌خشن كه توركیا
بونێكی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه‌و
فه‌رامۆش ناكرێ.. ئه‌و هه‌رایه‌ی توركه‌كان خه‌ونی
تازه‌ی ئیمپراتۆریانه‌ی عوسمانیه‌كی تازه‌یه، كه
داد‌و گه‌شه‌پێدان وێنه‌كه‌ی ده‌كێشێت. له‌هه‌مان
كاتیش‌دا ئه‌و بۆشایانه‌ی له‌ناو دنیای عه‌ره‌بدا
هه‌یه، ئه‌و ناكۆكی‌و بێ متمانه‌یه‌ی له‌ناو
عه‌ره‌به‌كاندا هه‌یه، زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ خۆ
خزاندنی توركیا به‌ناو كێشه‌ی فه‌له‌ستین‌و راكێشانی
سۆزی شه‌قامی عه‌ره‌بی به لای خۆیدا. له‌بیریشمان
نه‌چێ سعودیه‌ی وه‌هابی سونه گه‌رای جیاواز له
ئێرانی شیعه‌گه‌را، پڕ به‌دڵا پێشوازی له
ئه‌جێندایه‌كی تازه‌ی سونی توركی ده‌كات له‌ناو
فه‌له‌ستین‌و ئاماده‌یه خۆی بێ ده‌نگ بكات له‌و
سیاسه‌ت‌و هه‌یمه‌نه‌یه‌ی توركیا له‌ناوچه‌كه،
دڵنیاشم ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی تر هه‌ن وه‌كو سعودیه بیر
ده‌كه‌نه‌وه. ناكۆكی سعودیه‌و ئێران ته‌نها هه‌ر
له‌ناو خاكی عێراقدا نیه، به‌ڵكو ململانێی ئه‌و
دوانه وه‌كو دوو دنیای ئیسلامی ناكۆك، ته‌واوی
ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و روبه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنیان
فراوانه‌و له‌یه‌ك چه‌ق نه‌وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش
كۆمه‌كی توركیا ده‌كات له جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی.
به‌ڵام بیرمان نه‌چێ رێگاكه بۆ توركیا هێنده ئاسان
نیه‌و چاڵا‌و چۆڵی تێدا هه‌ن، له‌سه‌روی هه‌مویان
خودی ناوخۆی فه‌له‌ستینه، چونكه به‌شێكی زۆری
هاوڵاتی فه‌له‌ستینی گومانی گه‌وره‌ی له توركه‌كان
هه‌یه‌و گوێ به‌م سیناریۆیانه‌ی توركیا ناده‌ن،
ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌فه‌له‌ستینیه‌كان بڕوایان
ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن: هیچ پێویستمان به توركیا نیه
بۆ رزگاری فه‌له‌ستین، به‌ڵكو رزگاری فه‌له‌ستین
ته‌نها به فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ،
وه‌كو چۆن هاوڵاتی عه‌ره‌بی له دروشمه زله‌كانی
توركیا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن
كه نابێ به دروشمه قه‌به‌كانی توركیا فریو بخۆن.
ئه‌و هاوڵاتیه فه‌له‌ستینیانه پرسیاری جددی له‌م
رۆڵه‌ی توركیا ده‌كه‌ن، ده‌پرسن ئایا توركیا
ئاماده‌یه هێزی سه‌ربازی له‌دژی ئیسرائیل
به‌كاربهێنێت‌و جه‌نگی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵا بكات..
ئایا توركه‌كان موساد له توركیا ده‌رده‌كه‌ن‌و
په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌پچڕێنن‌و چیتر هاوكاری ناكه‌ن..
ئایا په‌یوه‌ندیه توندوتۆڵه سه‌ربازیه‌كانی نێوان
توركیا‌و ئیسرائیل ده‌پچڕێندرێن‌و به‌یه‌كه‌وه ئه‌م
كۆمه‌كه سه‌ربازیانه‌یان ده‌مێنێت.. ئێستا قسه‌یه‌كی
جددی له‌سه‌ر ئیزدواجیه‌تی توركیا ده‌كرێ ئه‌مه زۆر
له رۆڵی توركیا كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ئاشكرا بونی
خاڵه جه‌وهه‌ریه‌كانی ناو ئه‌م ئیزدواجیه‌ته، توركیا
توشی بێ متمانه‌یی گه‌وره ده‌كات‌و پاشه‌كشه‌ی پێ
ده‌كات. تۆ سه‌یر بكه توركیا له‌لایه‌ك كه‌شتی ئازادی
ده‌نێرێت بۆ موسوڵمانه‌كانی غه‌ززه‌و ده‌ڵێت هاوكاری
برای موسوڵمانی خۆم ده‌كه‌م‌و گه‌مارۆ ده‌شكێنم! كه‌چی
له‌ولاشه‌وه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی كوردی موسوڵمان له
ناوچه‌كانی قه‌ندیل به ژن‌و منداڵه‌وه خه‌ڵتانی خوێن
ده‌كات! كوردیش موسوڵمانه‌و ئه‌وانه‌ی توركیا له
قه‌ندیل ماڵ‌وحاڵیان خاپوور ده‌كات‌و خه‌ڵتانی خوێنیان
ده‌كات، له‌روی دینیه‌وه ئیسلامن‌و برای دینی توركی
موسوڵمانن.. بۆیه سیاسه‌تی ئیزدواجیه‌تی توركیا وه‌كو
نوێژی نیوه‌ڕۆ دیاره‌و خۆشیان له‌ناو
پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژین.
عه‌ره‌به‌كانیش باش له ئیزدواجیه‌تی توركه‌كان تێ
ده‌گه‌ن، ئه‌وه‌تا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه توركیا
ده‌یه‌وێت بازرگانی به كێشه‌ی عه‌ره‌بی
فه‌له‌ستینه‌وه بكات‌و سودی تایبه‌تی خۆی لێ
وه‌ربگرێ، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه توركیا با
فرمێسك بۆ كه‌رتی غه‌ززه نه‌ڕێژێت به‌ڵكو ئه‌گه‌ر
راست ده‌كات با هه‌رێمی ئه‌سكه‌نده‌رونه‌ی سوریا ده‌ست
لێ هه‌ڵبگرێ‌و بیداته‌وه ده‌ست عه‌ره‌ب، وه‌كو چۆن
ده‌ڵێن با توركیا فرمێًسك بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین
نه‌ڕێژێت به‌ڵكو ئه‌گه‌ر راست ده‌كات با ده‌ست له
داگیركاری‌و ته‌ماعه‌كانی ویلایه‌تی موصڵا هه‌ڵگبرێ‌و
كێشه بۆ عێراق دروست نه‌كات، توركیا له‌لایه‌ك روباری
فورات‌و دیجله وشك ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی عێراق
بێبه‌ش بكات له ئاو‌و ژیانیان لێ تێكبدات‌و
خه‌ڵكه‌كه توشی گه‌وره‌ترین زیان بكات، له‌لایه‌كی
تریشه‌وه كه‌شتی كۆمه‌ك به‌ناوی ئازادی ده‌نێرێت بۆ
غه‌ززه( خۆ هه‌ردوو وڵات موسوڵمانن؟)، توركیا كوردی
موسوڵمانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌و هیچ
مافێكی پێ ره‌وا نابینێت، كه‌چی كه‌شتی ئازادی
ده‌نێرێت بۆ غه‌ززه، توركیا كه‌شتی ئازادی ده‌نێرێت
بۆ غه‌ززه‌و كه‌شتی ئازادی كوردی وڵاتی خۆی نوقم
ده‌كات؟
توركیا له ئومێده‌كانی به‌رامبه‌ر یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا زۆر بێ تاقه‌ت بووه‌و زۆر ئاشكرا
بێزاریه‌كانی ده‌بینین، بۆیه ناشیه‌وێت له‌وه زیاتر
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌راوێز بێت‌و پێگه‌ی
گه‌وره‌ی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه به سیاسه‌تی
خۆیدا بچێته‌وه‌و هه‌وڵا ده‌دات دۆسیه‌ی گرنگی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ده‌ستی ئه‌ودابن یاخود سه‌همی
گه‌وره‌ی ئه‌وی تێدا بێت، بۆ وێنه به‌شداری توركیا
له‌پرسی ئه‌تۆمی ئێران، په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵا
سوریا، رۆڵی له عێراقی تازه، مه‌سه‌له‌ی صۆماڵا‌و
دارفۆر‌و كێشه‌كانی تری كه‌نداو‌و پاكستان‌و
ئه‌فغانستان‌و ...هتد، مانای راسته‌قینه‌ی ئه‌و
سیاسه‌ته تازه‌یه‌ی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه
كه‌شتی ئازادی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری تازه‌ی
توركیایه له شه‌قامی ئیسلامی‌و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی
توركیا، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دایه ئایا توركیا
نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت،
یاخود روخساری له‌جاران جوانتر نابێت، ده‌شێ له
ئاینده بڕوانین نه‌ختێ ئارام بگرین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر
له‌رووداوه‌كان تێبگه‌ین‌و ده‌ره‌نجامه‌كان شتی
گرنگمان بۆ بخه‌نه روو.
|