بۆ (زوڵه‌یخا) ئه‌و ژنه‌ی پێغه‌مبه‌رێكی كرد
به‌خاوه‌نی موعجیزه
ئێستا جگه‌له‌خوێن شتێك نیه له‌نێوان من وتۆدا
مامه‌ڵه‌ی من و تۆ سه‌ودایه‌ك نیه جگه‌له‌مردن
من ئه‌و لاپه‌ڕانه جێناهێڵم
شیعرم بۆ سه‌فه‌ری یارو گۆڕی یار تیا ئه‌نوسی
ئه‌و نیوه‌ڕۆیانه‌ی كوكوختیه‌كان له‌دڵما بوون
به‌شیوه‌نگێڕ
ئه‌وساتانه‌ی یاده‌وه‌ری سه‌رده‌مێكیان كرد به‌تابووت
و
دامیانه ده‌ست سه‌رده‌مێكی شوم
ئه‌و هه‌ستانه‌ی له‌باڵی په‌پوله‌و
په‌ڕه‌ی گوڵ ناسكتربوون و ژاكاندنیان
ئه‌و شه‌وانه‌ش له‌بیرناكه‌م مۆمه‌كه‌ش تاقه‌تی
ئه‌چوو، من هه‌ر ئه‌سوتام
تۆش ئه‌و ئێواره جێمه‌هێڵه
له‌ناو تابووتێكا به‌ره‌و گۆڕی عه‌شقێكیان بردی!
تۆ ئه‌ته‌وێت له‌دڵی پیاوێكا ڕوت بیته‌وه
كه‌به‌كۆڵانه تاعوناویه‌كانی زه‌مانا ڕائه‌بورێ
باران له‌جله‌كانی ئه‌تكێ و له‌دڵیشی خوێن
پیاوێك ئه‌تباته سه‌رگۆڕی ئه‌وینێكی مردوو ئه‌ڵێ:
دڵی مه‌لولی من ،شه‌و دۆستی دوژمنه
ده‌تباته سه‌رگۆڕی غه‌ریبه‌یه‌ك
كێله‌كانی وه‌كو گڕی دڵی ئه‌سوتێن
وه‌كو مۆمێك به‌ئاگری دڵی ئه‌توێته‌وه
كه‌چی باخچه‌یه‌كت نیشان ئه‌ده‌ن
وه‌ك هه‌میشه ده‌ستی نائومێدی تیایدا سه‌وزه
ئه‌و سێوانه‌ت نیشان ئه‌ده‌ن
ده‌سته خوێناویه‌كانی نائومێدی لێی كردنه‌وه
ده‌تبه‌نه به‌رده‌م ده‌رگای داخراوی پیاوێك وه‌چه‌ی
ڕه‌شه‌بایه‌و
خه‌ڵوز له‌سه‌ردڵی ئه‌وینێك دائه‌نێت، هه‌رگیز ده‌ستی
له‌سه‌ر دانه‌ناوه
له‌ڕۆحی كڵۆڵی پیاوێكا ئه‌تنێژن
هه‌موو شه‌وێ ده‌رگای ژوری نوستن بۆمردن ئه‌كاته‌وه‌و
له‌سه‌ر دۆزه‌خی خه‌یاڵ ڕائه‌كشێ
ئه‌ی خه‌یاڵ
من ئاره‌قی ته‌ریق بوونه‌وه‌م پیا دێته خوارو تۆش
خوێنی دڵشكان
من خوێنی دڵشكانم پیا دێته خوارو تۆش ئاره‌قی ته‌ریق
بوونه‌وه
من ده‌چمه‌وه سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی فریشته‌یه‌ك
له‌بری ئه‌وه‌ی لای خواوه بێت بۆ ئێره
لێره‌وه ئه‌چێت بۆ ئه‌وێ
تۆ ده‌چیته‌وه سه‌ر نه‌سلی په‌ریه‌ك
له‌بری ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك لێره‌وه به‌رێت بۆخوا
له‌وێوه دێت بۆ ئێره
تكات تیا ئه‌كه‌م تكا
بمبه‌ره‌وه سه‌ر كه‌لاوه‌ی كولبه‌یه‌ك
خوێن و غه‌ریبی له هه‌ناسه‌ی ئه‌چۆڕێت
من ئه‌زانم له‌مه‌مله‌كه‌تێكا سه‌راب ده‌موچاوی
ئارایشت ئه‌كات
ماسیه‌ك هه‌یه له‌بیابانا ئه‌خنكێت
بمبه‌ره‌وه سه‌ر گۆڕی كچێك
به‌پێی خاوسی ودڵی خوێناویه‌وه
به‌ناونیشانی داڵغه‌یه‌كا
هه‌موو ڕۆژێك هه‌تا ئه‌وسه‌ری ونبوون ئه‌چێت
بمبه‌ره‌وه لای ئه‌و صه‌گه خاوه‌ن وه‌فایه‌ی
ئێسقانه‌كه‌م له‌گۆڕه‌كه‌مدا ده‌ردێنێ و بۆنی
پێوه‌ئه‌كات
تا پێی بڵێم وه‌ره‌و یادگاریه‌كانمان دووباره
بكه‌ینه‌وه
بمبه‌ره‌وه ناو دڵی ئه‌و موعتاده‌ی
به‌ده‌رزی هیرۆینی ئه‌وین تێكه‌ڵاوی خوێنی ئه‌كات
تاپێی بڵێم من وتۆچه‌ند عاشق به‌وێرانبوونی خۆمانین
بمبه‌ره‌وه ناو ڕۆحی ئه‌و كۆیله‌یه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی
له‌عیشقا له‌بیر ئه‌چێت
تاپێی بڵێم من و تۆ چه‌ند زوو له‌خۆمان بایی بووین
بمبه‌ره‌وه ناو دڵی مه‌لولی ئه‌وكچه‌ی
بۆنی لاشه‌ی مردوویه‌كی لێدێ
به‌ده‌م گۆرانیه‌كی بێهوده‌وه
ڕه‌نگی هه‌ڵوه‌رینی پیاسه‌ی
ئه‌و ئێوارانه‌ی لێنیشتووه
دره‌خته‌كان به‌كه‌ساسی خۆیان ئه‌كوشت
تاپێی بڵێم به‌ختیاری گۆرانیه‌ك بوو له‌عیشقا خیانه‌ت
ناشتی
بمبه‌ره‌وه ئه‌و مه‌یخانه وێرانه‌ی له‌وێدا كه‌سێك
هه‌یه
كه‌خه‌یاڵ به‌سه‌ریا ئه‌دات سه‌مای مه‌رگ ئه‌كات
ته‌مه‌نی وه‌كو دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌م
ئه‌شكه‌نجه‌وه ئه‌كات به‌دووكه‌ڵ
تابلۆی بێگوناهێكی تۆمه‌تبار
به‌دووكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌ی دروست ئه‌كات
تاله‌یاده‌وه‌ریه‌كانیدا بنوسم
ئێمه دوو زیندوو بووین به‌دیار تابووتێكی چۆڵی
عه‌شقه‌وه
به‌دیار كولبه‌ی ڕوخاوی هاوسه‌رێتیه‌كه‌وه
كه‌هه‌رگیز تێی نه‌چووین
تاباسی ژنێكی بۆ بكه‌م
وه‌ك ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی دا‌و بۆنێچیرێكی وه‌همی
ئه‌نێته‌وه‌و دڵی خۆیی پێوه ئه‌بێت
به‌ده‌م دروستكردنه‌وه‌ی كه‌لاوه‌یه‌كه‌وه گۆرانی
ئه‌ڵێت:
كه‌دروست ناكرێته‌وه
تا گۆرانی كوڕێكی بۆ بڵێم كه‌چاو ئه‌بڕێته
ئاینده‌یه‌كی دور
وه‌ك ماسیه‌ك له‌ناو تابلۆكانه مه‌له ئه‌كات
له‌ناو گۆمه خوێنه‌كاندا وه‌ستاوه
وه‌كو گورگێك كه‌ئه‌یه‌وێت لاشه‌ی جنۆكه‌یه‌ك بخوات
برسێتی به‌خه‌یاڵ تێر ئه‌كات
منیش په‌لت ئه‌گرم و تێكه‌ڵاوی خوێنت ئه‌كه‌م
وه‌ك سه‌رنجێك ژه‌هری تێكراوه بۆكوشتنی كه‌سێك
ئاخر من له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌وه
بیر له‌كۆنه ئه‌وینێك ئه‌كه‌مه‌وه
كاتی ئه‌وێت تاچه‌قۆیه‌كی تر
په‌یكه‌ری عیشقێك له‌سه‌ردڵی هه‌ڵئه‌كۆڵێت
بیرله‌و كچه غه‌ریبه ئه‌كه‌مه‌وه
له‌خه‌یاڵی شیعرێكا شه‌كه‌تی كوشتی و
كه‌چی به‌كراسێكی سوره‌وه
له‌باخچه‌ی خه‌یاڵی منا گوڵی یاسه‌مین ئه‌چنێ
ئێستاش له‌گۆزه‌و گوڵدانه‌كانی ئه‌م ماڵه‌دا ده‌نگی
دڵی دێ
ئێمه‌بووین په‌روانه كه‌ساسه‌كانی عه‌شق
به‌ڵام چیمان هه‌بوو
جگه‌له‌و باڵانه‌ی به‌ره‌و مردن هه‌ڵمان ئه‌گرن ؟
دیلێك بووین و قوڕقوشمیان له‌سه‌رسینه‌مان تاوانده‌وه
كوژراوێك بووین و دڵیان بۆیادگاری ده‌ر ئه‌هێناین
سه‌ماكه‌رێك بووین و په‌نجه‌ی پێیان بۆپێكه‌نین بڕین
چه‌قۆیه‌ك بووین و سه‌ری خۆمانیان پێ بڕین
له‌ماڵی ڕۆحی خۆمان بووین و
قوماری دۆزه‌خ و به‌هه‌شتیان له‌سه‌ر ئه‌كردین
كاشكی له‌وێ بووباین
ئه‌و گورگانه‌ی بۆ خواردنی دڵی ئێمه هاتبووین و
له‌وێ نه‌بووین
كاشكی له‌وێ بووباین
كاتێك هه‌ژاره‌كان بۆگۆشتی خێری ئێمه هاتبوون و
له‌وێ نه‌بووین
ئێستا
تارماییه‌ك جگه‌ره‌كه‌ت دائه‌گیرسێنێ و من له‌وێ نیم
خوێنی خۆ كوشتنی كه‌سێك ئه‌ڕژێ و من له‌وێ نیم
زوڵه‌یخا
با ئه‌و فریشتانه‌ش بزانن به‌دیار مه‌یتی كۆترێكه‌وه
جگه‌ره ئه‌كێشن
خه‌ونه‌كانمان ئه‌و باڵندانه‌بوون ته‌نیا به‌ناو
خه‌یاڵا هه‌ڵفڕین
ئێمه عیشق دڵی شكاندین و له‌سه‌ر تابووته‌كانمان نوسی
تكایه كه‌رمێ بكه‌ن و بمانبه‌ن به‌ره‌و خۆشبه‌ختی
ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌و فریشتانه‌ی به‌ده‌ردی دڵئێشان
ئه‌مردین
بیرته له‌مه‌راسیمی ناشتنی ئاسكه‌كه‌دا چه‌نده
گریایین؟!
بائه‌و فریشتانه‌ش بزانن به‌هه‌ناسه‌ی نائومێدی
په‌روانه‌یه‌ك ئه‌مرن
من و تۆ له‌كڵاوی به‌جێماوی سه‌ربازه كوژراوه‌كاندا
گوڵمان ناشت
من په‌روانه‌یه‌كی سوتاو بووم و باڵه‌كانیان نه‌دیم
زیك زیكه‌ره‌یه‌كی ئاواز خوان بوویت و به‌سه‌رتا
ئه‌ڕۆیشتن
بێچوه ئاسكێكی سه‌ربڕاو بووم و كه‌سێك نه‌یویست خوێنی
من ببینێ
تۆش سواڵكه‌رێكی ڕه‌جاڵ بوویت و كه‌س عاتیفه‌ی
نه‌خسته ده‌ستماڵه‌كه‌ت
پێیان بڵی....
به‌دیار چاوی مانگه‌وه بێچوی ئاسكه‌كه‌یان سه‌ربڕی
پێیان بڵێ.....
ئه‌م گوڵه ده‌یمیانه خوێن و سه‌راب ئه‌خۆنه‌وه
پێیان بڵێ ......
هه‌تا په‌ڕه‌سێلكه‌كان زه‌ڕنه‌قوته فێری فڕین ئه‌كه‌ن
هه‌تا باڵی كۆتر سه‌ر ئاو ئه‌كه‌وێ
هه‌تا زه‌وی له‌خوێنی فریشته‌كان ئه‌شواته‌وه
بۆچی خوێنی من نه‌بارێت؟؟
پێیان بڵێ ........
تا خوا ئاوڕ له‌دڵشكانی من ئه‌داته‌وه
هه‌تا مه‌حشه‌ر به‌فرمێسكی من هه‌ڵئه‌سێ
هه‌تا كیسه‌ڵ سه‌ربورده‌ی دڵشكانی من ئه‌گه‌یه‌نێت
به‌تۆ
هه‌تا ئه‌م ژوره دوكه‌ڵاویه پڕ ئه‌بێت له‌بۆنی
باران،
له‌هه‌ناسه‌ی تۆ
هه‌تا خوا له‌عه‌رشه‌كه‌ی دائه‌به‌زێت ئه‌پاڕێمه‌وه
هه‌تا ئاسمان ڕه‌نگی خوێنی منی لێئه‌نیشی َ
هه‌تا فریشته‌كان كڵۆڵیم ئه‌كه‌نه كۆڵ نزا ئه‌كه‌م
ئه‌وان په‌پوسڵێمانه‌یان كوشت
بۆ ئه‌وه‌ی له‌زمانی پێغه‌مبه‌رێكی تر تێنه‌گا
به‌دیار پیربوونی قه‌یره‌یی كچه‌كانه‌وه كۆتره‌كانیان
سه‌ر بڕی
تۆش له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ت بگری ،هه‌تا ویژدانی خوا
ته‌ڕ ئه‌بێ
ئه‌و گوڵه خوێنه‌ی چرۆی ئومێدناكات به‌خوێن ئاوی
مه‌ده
من ئه‌زانم ئێواره‌یه‌ك
شیوه‌نگێڕه‌كان به‌سه‌ر گه‌ڵاوه‌ریوه‌كانا ئه‌ڕۆن و
دڵیان وه‌كو ده‌غیله‌یه‌كی شكاو زرنگه‌ی دێ
من له‌سه‌ر باڵی په‌روانه‌یه‌ك ئه‌نوسم
یاخیبوون سێوێك بووبه‌سینه‌ی دره‌ختێكه‌وه
له‌عه‌ده‌میشا خودا نه‌یهێشت كه‌س ده‌ستی لێ‌بدا
من و كچێك ناسكترین پیاو كوژی دنیا بوو
نازنازه‌كانم بۆ ئه‌كرد به‌ماڵ و به‌گه‌ڵا پایزیه‌كان
دای ئه‌پۆشیم
كچێك پاسه‌وانی نهێیه‌كانی و منیش پاسه‌وانی دڵی ئه‌و
من‌وكچێك له‌قه‌ڵایه‌ك ئه‌چوو ترس‌و خوێن داگیری كات
من‌وكچێك بێزوی به‌خوێنی كچێنی وخۆكوشتنه‌وه ئه‌كرد
من پێم ئه‌وت له‌ناخی خۆم بێمه‌ده‌ر ئه‌توانم بژیم
ئه‌و ئه‌یوت له‌ناخی خۆتا بژیت ئه‌مریت
من و كچێك په‌نجه‌كانم چه‌شنی لاسكه گوڵێك ئه‌گرێ‌و
ئه‌ڵێ:
گۆرانیه‌كی تازه‌تر بۆ خۆشه‌ویستی بڵێ
ئه‌ڵێم عاقیبه‌ت په‌نجه‌كانی كوڕێك له‌قژی كچێكدا ون
ئه‌بێ‌ودنیا بۆی ئه‌گه‌ڕێ
لێوی كوڕێك له‌سه‌ر سینه‌ی كچێك ئه‌بێت به‌هه‌ڵم
گولله‌به‌بارانه‌وه ئه‌نێن
به‌ڵام كچه ڕۆحه سیحراویه‌كه‌ی وه‌كو عه‌تر ئه‌شكێ
وبا ئه‌یبا
كوڕه‌ش له‌ناو هاوار بێده‌نگه كانی دڵیا ئه‌مرێ
سه‌ری له‌سه‌ر ڕانم دائه‌نێ‌و
سه‌یری ناو چاوم ئه‌كاو ئه‌ڵێ
لێگه‌ڕێ مردن خاڵی كۆتایی ئه‌م قه‌سیده دابنێ
من پێی ئه‌ڵێم ده‌سته خوێناویه‌كانت ماچ ئه‌كه‌م
باتیمارت كه‌م
ئه‌وه‌تانێ ڕۆحت نائومێدی لێئه‌ڕژێ
به‌مه‌كرو نازێكه‌وه هه‌ر له‌گریان ئه‌چێت:
ئه‌هاااااكوڕه‌كه دڵت خوێنی له‌به‌ر ئه‌ڕوا!
زوڵه‌یخا
ئه‌وه‌ی ده‌باری فرمێسكی ئاسمان بوو نه‌ك بارانی
وه‌رزه‌كان
ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ڵمان دومژی عه‌تر نه‌بوو
بۆنی لاشه‌ی گوڵه‌كان بوو !
وه‌كو ده‌نگی دڕنده‌یه‌ك بێده‌نگی شه‌و
ڕاچڵه‌كێنێ،نابێت بگریت حه‌بیبم
ده‌بێت عیشق بێده‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی تفه‌نگه‌كان
گۆرانی بڵێن
به‌سه‌ری بڕوا‌و لاشه‌ی جوداوه كه‌ناریه‌كان سه‌ما
بكه‌ن
ده‌شتێك بڵێ ئه‌ی غه‌ریبه
من ئه‌زانم تاكو مه‌رگ
نامه بۆ كۆلاره‌ی موسافیره‌كان نه‌نوسێ ،هیچ نانوسی
وه‌رزه‌كانی چاوه‌ڕوانی
به‌كۆڵانه‌كانی فیراقدا نه‌تبه‌نه ئه‌و دیوی مه‌رگ
،تۆ هیچ ناڵێ ی
تائێواره به‌گوڵه‌كانی ماڵئاواییه‌وه نه‌یه‌ت،تۆ
ناسوتێیت
تۆ نا‌توانیت بزانیت چی له‌دڵیدایه
ئه‌و جاڵجاڵۆكه‌ی قیامه‌ت له‌ته‌م ئه‌چنێت
خه‌می ژیان داوی پێئه‌نێته‌وه‌و
سیساركه‌یه‌كی عاشقی پێوه‌ئه‌بێت
تۆ نازانیت زه‌وی
باوه‌شی ئه‌م سۆزانیه چه‌ند داوێن پیسی تیا خه‌وتووه
من ئه‌زانم ئه‌م شه‌ریعه‌تی شمشێره له‌ئاسمانه‌وه
نه‌هاتووه
ئه‌م شێت خانه ئیشی خودا نیه
كێ ئه‌ڵێت یوزه‌رسیفێك بێره‌دا تێپه‌ڕیوه
كێ ئه‌ڵێت (هێتله‌ر)سه‌گێكی خۆش ویستووه؟؛
شه‌وێك كه‌ته‌نیایی له ته‌نیایی خودائه‌چوو
به‌خه‌یاڵی ئه‌وساتانه‌ی مانگ له‌ئاوێنه‌ی پێكێك
باده‌دا
ده‌موچاوی بۆژوانی شیعرێكی هه‌تیو ڕێك ئه‌خاو
خۆر له‌نیگای په‌روانیه‌كی برینداره‌وه هه‌ڵدێ و
سپێده تاریكی كوچه به‌كوچه‌ی مه‌مله‌كه‌تێكی ته‌نیا
ڕاو ئه‌نێت
له‌به‌رماڵی حه‌شیش كێشێكا داڵغه‌كانی خه‌ڵتانن
له‌خوێن
نه‌م ویست ساڵه‌كان بخه‌ینه‌وه سه‌ر ڕێ‌ی
ئه‌و وه‌رزانه‌ی سێوه‌كانیان بوونه خۆراكی ته‌نیایی
ئه‌و سێوانه ی ڕومه‌تیان سور هه‌ڵگه‌ڕابوون به‌خوێن
من ئه‌زانم مه‌رگ هه‌میشه به‌ده‌سته
خوێناویه‌كانیه‌وه دێته‌وه
له‌سه‌ر دیواری خه‌یاڵی ئێمه ئه‌نوسێت
گۆرانی وتن بۆ كه‌سێك گوێ ی نیه‌و
گوێگرتن بۆ كه‌سێك چه‌قۆ له‌زاریدایه بێفایده‌یه
من كچێكم ئه‌ناسی دڵی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پیاوانه‌بوو
ده‌ستی له‌سه‌ر دڵی ئه‌و پیاوانه‌بوو
به‌ره‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان پاشه‌و پاش ئه‌گه‌ڕانه‌وه
وه‌ك ڕوبارێك جه‌راعه‌ت
به‌ره‌و ساڵ‌و سه‌ده كۆنه‌كان ئه‌ڕۆیشتن
تۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌وێك له‌ژێر بارانا نوستبیت
ناته‌وێت شه‌و ستیانه‌كه‌ت بخاته‌وه ژێر سه‌ری
ئه‌ی مه‌مله‌كه‌تی عه‌شق ،گوڵی خه‌یاڵ
من ئه‌زانم بهێڵن
ڕوت ڕوت له‌به‌ر بارانا سه‌یرم ئه‌كه‌یت و
ستیانه‌كه‌ت به‌دره‌ختێكی دڵته‌ڕه‌وه ئه‌كه‌یت
به‌ئاڵا
تۆ ئیتر كچێنیت ئه‌ده‌ی به‌عیشق و
له‌نێو دوودڵی شكاودا به‌ماچێك ئاشتی به‌رپا ئه‌كه‌یت
ده‌ستی نه‌وازش بۆ ئه‌وانه درێژ ئه‌كه‌یت
ڕۆحیان له‌كاغه‌زه خۆڵه‌مێشیه‌كانا جێئه‌هێڵن
ئه‌چیته‌وه سه‌رتای وه‌رزێك
گه‌ڵا له‌سه‌روه‌ختی ئاوابوونه‌وه ئه‌باته‌وه
مه‌وسیمی سه‌وزبوون
ئه‌چیته‌وه مه‌یخانه‌ی ئه‌و دێوانانه‌ی
به‌دڵشكاوی ئێواره‌یه‌ك مردن و
وه‌رزێكی سه‌رخۆش ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌هێنان
تۆ ئیتر دڵی ئه‌وكچانه‌ش دێنیته‌وه جێ
له‌ناو دڵی ده‌یجورێكا
دڵی خۆیانیان دایه به‌ر چه‌قۆ!
ئه‌ی دۆست گۆرانی بۆ كه‌سێك مه‌ڵێ:
كه‌سه‌یرت ئه‌كات ناو چاوه‌كانی پڕن له‌خوێن
كه‌ده‌ستت ئه‌گرێ گوڵ له‌نێوانی په‌نجه كانیا سه‌وز
ئه‌بێت
ئه‌ی له‌من دێوانه‌ترو
ئه‌ی له‌من وێرانه‌تر
سه‌ربورده‌یه‌كی تر بگێڕه‌وه
كه‌س ئیتر گوڵی سور نه‌باته گۆڕستانه‌كه
حیكایه‌تێكی تر بگێڕه‌وه
له‌سه‌ربورده‌ی ته‌نیایی خوا‌و
دڵشكانی من نه‌چێت
مه‌مخه‌ره‌وه ناو ئێواره‌ی ئه‌وینێك
كۆتره‌كانی موعتادن به‌خوا حافیزی
مه‌هێڵه بچمه‌وه سه‌ر ئه‌و كانیه‌ی
ڕۆح له‌به‌ره‌كانی وه‌هم و سه‌راب ئه‌خۆنه‌وه
مه‌مگێڕه‌وه باخچه‌ی بیره‌وه‌ری بۆسه‌وز بوونه‌وه‌ی
بێهیوایی
زوڵه‌یخا
باوه‌ش به‌وێنه‌ی كه‌سێكدا مه‌كه به‌دیار مه‌غریبی
ئه‌وینێكه‌وه گرتوویه‌تی
به‌دوای سێبه‌ری كه‌سێكا ڕامه‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی
به‌دوای مردنا ڕائه‌كا
گۆرانیه‌ك به‌ده‌م وێرانبوونی وه‌رزه‌كانه‌وه بڵێ:
ئێمه ژیانمان له‌سپێده‌یه‌كا به‌خشی به‌ئاوابوون
هێشتا په‌پوله له‌ئاویلكه‌دان نه‌هاتبووه ده‌ر
توتی فێری زمانی گوڵ نه‌بووبوو
ئێمه به‌خته‌وه‌ریمان له‌به‌یانیه‌كی سه‌رخۆشدا
دۆڕاند
هێشتا كوكوختیه‌كان له‌خه‌و هه‌ڵنه‌سابوون
بۆیه چاوه‌ڕێ ی ئه‌و كه‌شتیانه‌ئه‌كه‌م
پڕن له‌و كۆیلانه‌ی به‌دیارچاوی مه‌عشوقه‌كانه‌وه
كه‌له‌بچه‌یان كردوون
له‌خۆڕایی له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه دائه‌نیشم
ئێواره‌یه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی
گۆرانی ئه‌وینێكی غه‌ریبانه له‌گه‌ڵ خۆیدا بردی
ئێواره‌یه‌ك له‌وئێوارانه‌ی موحیبه‌تیش
له‌داوێنی سۆزانیه‌كا گیانی ده‌رئه‌چوو
ئێواره‌یه‌ك له‌و ئێوارانه‌ی
به‌خوێن په‌یمان و ویژدانمان نوێكرده‌وه
بۆ ئه‌و فریشتانه‌ی
قه‌راربۆ بۆ ئه‌م خه‌راباته بێن و په‌شیمان بوونه‌وه
تۆ پێم ئه‌ڵێیت :
له‌م مه‌یخانه دا جیێت خاڵیه‌و ته‌نیا منیش هه‌ستی
پێئه‌كه‌م
نائێره مه‌یخانه نیه‌و مه‌یدانی جه‌نگه
له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌وه‌ی لای لایه بۆشه‌ڕئه‌كات
ئیمبراتۆره
من خه‌ریكبووم سه‌یری گوڵه‌كانم ئه‌كرد
ده‌نگێك له‌مه‌له‌كوته‌وه وتی :
سه‌فه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پیاسه‌ی ئێواره‌یه‌كه
له‌خۆكوشتن و
حیكایه‌تی هه‌ڵهاتنێكی بێهوده‌یه له‌ترسی مردن
فێرم مه‌كه له‌گۆرانی وتندا خوێن له‌برینم نه‌یه‌ت
ئاخر عیشق گریانه له‌باوه‌شی پیاوێكدا
ناودڵی پڕه له گولله !
ئێستا غه‌ریبه‌یه‌ك ڕه‌نگی له‌ڕه‌نگی گه‌ڵا پایزیه‌كان
ئه‌چێت
جانتاكه‌ی پڕه له‌و نامانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌كان
هه‌ڵیگرتوون
بانگت ئه‌كات
وه‌ره بمبه‌ره گۆڕستانێك غه‌ریبی گوڵه‌كانی ئاو
ئه‌دات
تاله‌وێدا پێت بڵێم:
كێ ئه‌توانێت هه‌ناسه‌ی گومناوه‌كان بنوسێـته‌وه
كێ ئه‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌م كه‌لله‌سه‌رانه بنوسێت
خاوه‌نه‌كانیان كێن ؟؟
ده‌تباته سه‌ركێلێكی شپرزه عیشق چوارینه‌یه‌كی
له‌سه‌ر نوسیوه
ئاله‌وێدا هاوار ئه‌كات
كێ ئیمان دێنێ ئه‌مه گۆڕی فریشته‌یه‌ك بێت
له‌لای خواوه بۆ گیان كێشان هاتبێت؟!
دڵی خۆت مه‌ده به‌و پیاوه نابه‌ڵه‌ده زوڵه‌یخا
وه‌كو ئاسكێك ڕێوێڵكردوو
به‌كۆڵانی قه‌سابخانه‌كه‌دا ئه‌ڕوا
ئه‌و پیاوه‌ی له‌دڵشكانه‌كانیا ئه‌وه‌نده گریابوو
له‌ژێر پێڵوه‌كانیا گوڵ ڕوابوو !
تۆ ئه‌چیته‌وه كوشتارگای ئه‌و مردوو خۆرانه‌ی
له‌شه‌ڕه‌كانا باڵنده‌كان دڵیان خواردبوون
منیش له‌ته‌نیایی دێوانه‌یه‌ك ڕائه‌مێنم
وه‌ك هه‌میشه به‌دیار چرایه‌كی خامۆشه‌وه ئه‌سوتێت
به‌دیار مۆمێكی كوژاوه‌وه نامه‌ئه‌نوسێت
ئاخر كه‌من هاتم تۆ گوڵه یاسه‌مینه‌كانت ئاو ئه‌دا
كه‌من ڕۆشتم
مه‌یتی كوژراوه‌كانت كۆ ئه‌كرده‌وه
ئێمه چه‌ند غه‌ریب بووین !
وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناو شارێكی مۆمیاییدا ئه‌گه‌ڕێ
ته‌مه‌نمان له‌جگه‌ره‌ی نائومێدیا كردبه‌دوكه‌ڵ و
كه‌سێك نه‌یكردینه سینه‌ی حه‌سره‌ته‌كانیه‌وه
ده‌ممان پڕبوو له‌سه‌ر مێكوته‌ی ئه‌م زه‌لكاوه‌و
به‌ده‌ردی به‌د مه‌ستی ئه‌یان كوشتین
وه‌كو ژنێك مناڵی جنۆكه‌یه‌ك له‌سكیدا بێت
ئه‌و عیشقه بێده‌ره‌تانه‌مان هه‌ڵگرتبوو
ئه‌مانزانی له‌ساڵی قات وقڕیه‌شومه‌كه‌وه فریشته‌كان
ڕۆیشتوون
ژیانیش ماڵێكه بۆ سه‌مای خه‌یاڵ
له‌نێو خوێنی مه‌لولی خۆماندا ،وه‌ك له‌تێزابا بین
تواینه‌وه
كه‌چی حه‌شیش كێشێكی شه‌و په‌رست
قیبله نوماكانی موعتاد ئه‌كرد
به‌زمانێكی وه‌كو شمشێر تیژ‌و
دڵێكی هه‌زار جار شكاوه‌وه ئه‌یوت
شوێنه‌واری پڵنگێكی برینداره ئه‌م خوێنه
به‌ڵام تۆ بۆنی عه‌تری وه‌رزێكی به‌هه‌شتت لێئه‌هات
له‌م به‌هاره‌ی ئێره ناچێ
تۆ له‌ئاگری سه‌رزه‌وی ناچیت حه‌بیبم
تۆ بڵێسه‌ی هه‌زاران په‌روانه‌ی
جه‌هه‌نه‌م له‌ناو دڵی تۆدا ئه‌سوتێ
زوڵه‌یخا
گوڵ ناشتن له‌سه‌ر ئێسكه‌كانی من بێفایده‌یه
خۆڵه‌مێشی من بۆ ئینجانه‌كان ناشێت
ئه‌مشه‌ویش گه‌روم به‌خوێن نه‌گیراباو
مه‌ستی ئه‌م عیشقه خه‌راباته لێگه‌ڕابا
پڕ به‌مه‌له‌كوت گۆرانیه‌كم بۆ ئه‌وتی
ئاخر ئێمه له‌بیری ئه‌وانه‌ش چووینه‌وه
به‌ده‌م سه‌ربڕینی مانگه‌وه ئه‌بوون به‌حه‌شیش كێش
ئه‌وانه‌ش له‌بیریان كردین، بۆ ته‌نیایی خوا ئه‌گریان
من پێم وتی :
باده فرۆشه‌كه له‌و ڕه‌زانه‌دا ئه‌گه‌ڕێ
مێوه‌كانی بیلبیله‌ی چاوی ئێمه‌یان گرتبوو
نه‌ئه‌بوو دڵت دابا به‌وپیاوه‌ی
چاوی پڕبوو له‌وێنه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی
له‌به‌ر پێیاندا كچێنی كچه‌كان و
له‌پاشیانه‌وه ئاویان ده‌ڕێژا
كه‌چی ئه‌و خۆڕاگر‌و ده‌رده‌دار به‌ڕێگادا ئه‌ڕۆیی
نه‌ئه‌بوو چاو ببڕیته ئاسمانی
ئه‌و كۆترانه‌ی له‌سه‌فه‌ره غوربه‌تیه‌كانه‌وه
به‌دڵشكاوی گه‌ڕانه‌وه
چاوه‌ڕێ ی ئه‌و پیاوه بیت لێو بخاته سه‌ر گوڵه‌كانی
تۆ
كه‌چی ئه‌و كه‌مه‌رت ئه‌گرێت بۆ سه‌ما
ئه‌ی خه‌یاڵی مایه پوچ
ئه‌ی گۆڕ هه‌ڵكه‌نی پیری
ئه‌وانه‌ی گوڵی خاشخاشیان ئه‌دایه دۆسته‌كانیان
دوایی ئه‌ڵێن له‌م وێرانه‌دا سه‌ما مه‌كه
خاكی ژێر پێت خۆڵی گۆڕه‌كه‌ی عیسایه
تۆ ئه‌ڵێیت خۆ ئه‌و به‌خاچێكه‌وه چووه‌ته حزوری
خودا!
دوایی ئه‌ڵێن :
زوڵه‌یخا گۆرانی بۆ پیاوێكی غه‌ریب ئه‌ڵێ
زوڵه‌یخا عیشقێكی حه‌رام ئه‌باته ناو جێگا
|