سلاو ڕوئیا گیان
چی بكه‌ین قه‌ده‌ری ئێمه‌ش وایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شارێك
جاڵجاڵۆ كه له خورافه‌چنیبێتی و ئێمه‌ی تێكه‌وتوین،
گیركه‌وتوین. به‌هه‌رحاڵ بامن خواپه‌رستی نه‌كه‌م،
به‌ڵام ئه‌شێت مافی ئه‌وه‌م هه‌بێت هه‌ندێك قسه بكه‌م
له‌سه‌ر دینداری، چونكه هێشتا خۆم به‌كه‌سێكی
دووره‌په‌رێز ده‌زانم له خۆپه‌رستی.
تۆ كامیانت به‌لاوه جوانه، خوایه‌ك لێوان لێو
له‌خوێن ڕێژی؟یا خوایه‌ك لێوان لێو له میهره‌بانی؟ من
پێم وایه ئه‌وه‌ی دنیا ڕزگارده‌كات خۆشه‌ویستی و
هه‌ست كردنه به ئازاری ئه‌وی ترنه‌ك خوێن ڕێژی. من
ده‌زانم پێت ده‌ڵێن: بابه ئاگری جه‌هه‌نه‌م نه‌سوتێی
ده‌ست به‌رداری به، به‌ڵام ئایا ناشێت خودا ئازاری
ئه‌وانه بدات به ئاگره‌كه‌ی ناخی خۆت ئه‌ت سوتێنن؟
مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان ناڵێن ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه
به‌ئاگر ئه‌سوتێت له‌دوونیای دوای مه‌رگدا پێی
ناسوتێ؟! كه‌وا بوو ده‌بێت ئێمه به‌ئاگر بسوتێین، یا
ئه‌وانه‌ی به‌و ئاگره‌ی ناودڵت ئه‌ت سوتێنن؟!
ڕوئیا.... خودایه‌ك كه‌گوێی له خسشه‌ی مار و ومێرو
وه، ئه‌شێت گوێ له‌ئازاری مار و مێروش بگرێت، ده‌ی
كه‌وابوو ئه‌و خودا،كه‌ی خوداكه‌ی ناخی ئه‌وانه؟!
گه‌ر ئێمه‌هه‌ر یه‌كه‌مان به‌خه‌یاڵی خۆمان
خودایه‌كمان داتاشی و ته‌فسیری جوانی و ناجوانی،باش
وناباشمان به‌پێوه‌ری ئه‌قڵی خۆمان به‌سه‌ریا سه‌پاند
و هه‌ر خۆشمان گوناه و سزامان بۆ دیاری كرد و ته‌نها
ڕۆڵی به‌خشینی سزامان به‌خشی به‌خوداو، مافی داوه‌ری
كردنمان لێ سه‌نده‌وه، ئایا ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی
بته‌كانمان، خودا به‌ردینه‌كانمان له‌بتخانه كانه‌وه
گواستوه‌ته‌وه نێو خه‌یاڵی خۆمان؟؟
ڕوئیا...نه ده‌رونی تۆئه‌شكه‌نجه خانه‌یه‌و
نه‌ژیانیش زیندانێكی ئه‌به‌دی و نه‌خوداش به سه‌رتۆدا
سه‌پاندویه‌تی دیوار بۆ زیندانی خۆت هه‌ڵچنی و له
ناویدا زیندانی بیت. پێش هاتنی په‌یغامبه‌ره‌كان
كه‌خۆی دروستتره بوترێت (په‌یام هێنه‌ره‌كان)پێش
هاتنی دیانه‌ته‌كان مرۆڤ له‌بێ خودایدا ،له‌به‌رده‌كان
خودای داتاشی و بته‌كانی كرد به‌خودا، ئێستاش له
ته‌فسیره خراپه‌كانی خۆی جاڕس بووه و به‌دوای
خودایه‌كی تردا ده‌گه‌ڕێت، هه‌رچیه‌ك بێت
ئه‌وانه‌سه‌یری هه‌رشتێك بكه‌ن ته‌نها ڕوی
نابوتیه‌كانی ئه‌بینن،ته‌فسیره‌خراپه‌كانی ئه‌كشێنن،
ئایا ئه‌كرێت له‌په‌یامێكی ئاسمانی دا جێگای
پێكه‌وه‌بوونی دوو مرۆڤی تێدا نه‌بێته‌وه؟؟! یا
ئه‌وه‌یه ئه‌قڵی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حه‌قیه‌تدا ناگونجێت؟
وه‌ك وتم پێشهاتنی په‌یام به‌ره‌كان مرۆڤ له‌گه‌ڕان
به‌دوای فریاد ڕه‌سێكدا ته‌واوهیلاك بوو،ئه‌نجاخودای
له‌به‌رد دروست كردوو بووبه‌عه‌بدی . ئه‌ی
ئه‌گه‌ربته‌كان به‌هانای مرۆڤه‌وه‌نه‌هاتن چی
؟ئه‌وكاته‌بیریان كرده‌وه‌ئه‌بێت به‌دوای خودایه‌كی
نوێدابگه‌ڕین به‌هانای مرۆڤه‌وه‌بێت،یاده‌بیت مرۆڤ خۆی
نه‌جاتده‌رو فریاده‌ڕه‌س و وه‌دی هێنه‌ری ئاقیبه‌تی
خۆیبێت.مرۆڤ ده‌بێت ئه‌م زمانه بۆگه‌نه‌ی خوێن ڕشتن
له‌بیری خۆیبباته‌وه به‌زمانی گوڵ‌و سروشت و شیعر
بدوێ،ئه‌مه‌یه دڵ ڕازیكردنی خودا.تۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌ته‌وێت خودا له خۆت ڕازی بكه‌یت ،ئه‌بێت بیر له
دڵشكانی مێرووله‌كانیش بكه‌یته‌وه ،نیانیت له‌خۆتدا
گه‌وره بكه‌یت و دڵڕه‌قی له‌خۆتدابكوژیت،تۆ ئه‌گه‌ر
خواناسێكی ڕسته‌قینه‌یت ئه‌بێت خودات خۆش بوێت نه‌ك
لێی بترسیت.
من باوه‌ڕم وایه خوشه‌ویست كرده‌یه‌كه له‌نێوان دوو
ڕۆح‌دا، نه‌ك ئه‌زموونی تێكه‌ڵاوبوونی دوكه‌س،ناكرێت
له‌سه‌رده‌رگای ماڵه‌كان به‌خوێنی عه‌شق بنوسیت( عه‌شق
لێر حه‌رامه)،ئاخر ئه‌گه‌رواشبێت ئه‌مه‌خیانه‌ته له
و جوانیه‌ی خودا به مرۆڤی به خشیوه .سه‌یركه
هه‌موو هاواریانه له ترسی ئاگری دۆزه‌خ
،هه‌ڵپه‌یانه تاوێ زوتر بگه‌نه حۆریه كانی به
هه‌شت.ئایاناشێت به‌هه‌شت ودۆزه خ له ده‌رونی خودی
مرۆڤدا بونیان هه‌بێت؟ئایا مرۆڤێك دنیابه‌دیوی جوانیه
كه‌ی داده‌بینێت بۆ خۆی هه‌وڵئه‌دات بیر له‌عه‌زاب و
وێران كردن ژیانی ئه‌وانی ترنه‌كاته‌وه،سه‌رقاڵی
دروست كردنی به‌هه‌شت نیه بۆخۆی وئه‌وانی تر؟ ئایا
كه‌سێك له‌م سه‌ر زه‌مینه تاریكه‌دا دۆزه‌خت
بۆدائه‌خات به‌ته‌فسیری خۆی ،به‌ڵی خۆی ئه‌تنێرێت
بۆبه‌هه‌شت وجه‌هه‌نه‌م ئه‌مه‌ده‌ست وه‌ردان نیه له
كار ی خودا؟ئایا ئه‌مه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داوه‌ری كردن
نیه‌له‌خودا؟لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خودانیه
له‌خودا؟؟
ڕوئیا...ژن ته‌نیا بۆمناڵ و وه‌چه‌خستنه‌وه‌نیه،خۆژن
مریشك وكارگه‌ی جوجه‌ڵه‌نیه.ژن ڕۆحێكی جوانه‌و سێكس
یش به‌شێكه له‌وبونیه‌ته جوانه‌ی له‌عیشقی ژن‌دا بونی
هه‌یه.سێكس به‌شێكه له‌عیشقی ژن، نه‌ك عیشقی ژن
به‌شێك بێت له‌سێكس.ژن ته‌نیا بریتی نیه له‌ئامێرێك
بۆتێركردنی ئه‌وانه‌ی به‌وتێڕوانینه‌وه
ئه‌ژین.نه‌چێژله‌جوانی ژنه‌كانیان ئه‌بینن و
نه‌ئه‌توانن له‌زه‌تیش له‌حه‌قیقه‌تی جوانی خۆیان
بكه‌ن.ئاخرئه‌وی دڵبدات به‌چه‌ند كه‌سێك دڵی لای
كه‌سیان نیه،مرۆڤی مردووش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌كه‌نه‌توانێت
له‌دڵی ژنێكدا په‌یكه‌رێكی هه‌بێت.
ڕوئیا خۆئه‌وانه لای خوداوه‌نه‌هاتونه‌ته‌وه تابلیتی
جه‌هه‌نمت بده‌نێ!! جگه‌له‌وه‌ش هه‌ریه‌كێكیان بگره
له‌خه‌یاڵیدا كۆیلایه‌تی و عه‌بدایه‌تی كه‌سێك
ئه‌كات،بۆعیشقی كه‌سێك ئه‌بێت به‌خۆڵه‌مێش,ده‌ی ئێمه‌ش
كه‌ی له‌مه تێمان په‌ڕاندووه‌و شتێكمان كردووه هه‌تا
به‌پێوه‌ری دڵی ئه‌وانیش گوناه بێت؟!ئاخر ئه‌وان كێ
ئه‌ومافه‌ی پێداون تامنو تۆ هه‌واڵه‌ی جه‌هه‌نه‌م
بكه‌ن ؟؟!له‌كاتێكداخۆیان نازانن خودی خۆیان
به‌هه‌ه‌شتین یادۆزه‌خی!تۆ ئه‌بێت بیرت نه‌چێت گه‌ر
ئه‌وان خاوه‌نی دۆزه‌خ و به‌هه‌شتن ئه‌دی خودا له‌م
نێوه‌نده‌دا چ كاره‌یه ؟!مه‌گه‌ر هه‌ر خودا ئاگای
له‌چاكه‌و خراپه‌ی مرۆڤ نیه؟مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و سه‌ر
ئه‌نجامی گوناه و سزادیاری ناكات؟ ٍده‌ی تۆله‌كام
گوناهی خۆت ئه‌ترسیت؟ له‌كاتێك دا خودا چاوی پێداویـت
دنیاببینیت و ئه‌قڵَیپێداویت بیربكه‌یته‌وه‌و
هه‌سته‌كانیشی پێداویت،كاریان پێبكه‌یت به‌شێوه‌یه‌كی
دروست، ئه‌دی دڵی بۆله سینه‌دا دروست كردوووه؟
ته‌نیا بۆبڵاوه پێكردنه‌وه‌ی خوێن و پاڵاوتنی؟یابۆ
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی كه‌سێكی تریشی تێدابێته‌وه؟ئه‌گه‌ر
ئه‌مه‌كاری دڵی مرۆڤ نیه، ئه‌م هه‌سته‌ی بۆتێدا
خوڵقاوه؟ مرۆڤ ئه‌وه‌ی هی خودی خۆیه‌تی هه‌قی ئه‌وه‌ی
هه‌یه چۆنی بوێت ئاوابه‌كاری بهێنێ،ته‌نیا درۆ
له‌گه‌ڵ خودی خۆی و ده‌ورو به‌ره‌كه‌یدا نه‌كات
،ته‌نیاخیانه‌ت نه‌كات،مافی كه‌سی له‌سه‌ر پێشێل
نه‌كات
ڕوئیا ... مرۆڤ گه‌ر درۆله‌ڕۆحی خویدانه‌كات، خودا
له‌ڕۆحی ئه‌ودایه.هه‌ركارێك تۆئه‌نجامی ئه‌دیت
ویژدانت بخه‌ره‌كار، ئایا ئه‌مه چ ماڵوێرانیه‌كی
بۆئه‌وانی دی به‌دواوه‌نیه؟من پێم وایه ویژدانی مرۆڤ
له‌سه‌رووهه‌مووشتێكه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی ویژدان پێی
ڕازیه خودا‌ش پێی ڕازیه،به‌ڵام كێشه‌ی مرۆڤ
له‌وه‌دایه پێی وایه‌ی كه‌ئه‌و په‌رده‌ی
دادابه‌سه‌رویژدانیدا له‌به‌رامبه‌رئه‌وانی تردا، ئیدی
خودا‌ش ویژدانی نابینێ.مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی له‌حه‌قیقه‌تی
خوداتبێگات ده‌بێت سه‌ره‌تاویژدان بخاتگه‌ڕ. گه‌مژه‌یی
ئه‌مانه تائه‌و ڕاده‌یه‌یه پێیان وایه كه‌مرۆڤیان
كڕی ئیدی موحیبه‌تی ئه‌ویشیان كڕیوه ،به‌ڵام دڵی مرۆڤ
ته‌نیا به‌خۆشه‌ویستی داگیرده‌كرێت،بۆیه كه‌داوای
خۆشه‌ویستیان لێده‌كه‌ییت پاره‌ت ئه‌دنێ! له‌وانیش
گه‌مژه‌تر ئه‌وانه‌ن واده‌زانن ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێداویت
ئیدی موحیبه‌تیشی پێبه‌خشیویت، ئه‌شێت ئه‌مه زۆرجار
سۆزانیه‌كانی له عاشقه‌وه‌كردبێت به‌له‌شفرۆش.
ڕوئیا ...مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی له‌خودا تێبگات ده‌بێـت
سه‌ره‌تا ویژدانی بخاته گه‌ڕ،بیر له‌ویژدانی ب
كاته‌وه،خودا‌ش له‌سه‌ربه‌رماڵی ویژدانت تۆده‌بینێت
نه‌ك له‌سه‌ر به‌رماڵی نوێژه‌كات، ئایا له‌سه‌ر
ئه‌وبه‌رماڵه‌ی ده‌سته‌خوێناویه‌كانت هه‌ڵده‌بڕیت
چاوه‌ڕێت وه‌ڵامت بدرێته‌وه؟!ئه‌وده‌ستانه‌ی خوێنی
ناخی ئه‌وانی تری پێوه‌یه،چ ڕاسته‌رخۆ یا
به‌پێچه‌وانه‌وه.
هه‌رگیز ئه‌وه‌ت بیرنه‌چێت مرۆڤ به‌خوێنی، كێچێك
له‌نوێژ ئه‌چێت ،به‌ڵام به‌ڵام خوێن ڕشتنیش ته‌نیا
له‌ڕێگای كوشتن و برینداركردنی
جه‌سته‌وه‌نییه،هه‌رجۆره برسیكردن و ماف پێشێل كردن
و ئه‌ویدی ئازاركردن جۆرێكه له‌خوێن ڕشتن ،ئه‌شێت
دڵشكانی مرۆڤ له‌به‌چه‌قۆ برینداركردن ئازار ده‌رتربێت
،له‌ناو دڵا كوشتن له له‌خاچ دان سه‌ختربێت.
Jgarsoz8181@yahoo.com
|