یارییه‌كانی مۆندیال كه له ئه‌فریقیای باشوور
به‌ڕێوه ده‌چن، جیهانیان تووشی په‌تایه‌كی توندی تۆپی
پێ كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م په‌تایه وه‌ك په‌تای
جیهانیی H1N1ترسناك‌و كوشنده نییه به‌ڵام دوو
لایه‌نی گرنگ ئه‌م دوو په‌تایه كۆده‌كاته‌وه،
قازانجی زۆری كارگه‌و كۆمپانیاكان‌و رۆڵی میدیا له
ترش‌و خوێ كردنی رووداوه‌كه‌دا.
وه‌ك چۆن له سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای جیهانیی دا كۆمه‌ڵێك
كارگه‌و كۆمپانیای دروستكردنی ده‌رمان‌و ڤاكسین دروست
كردن‌و به‌رهه‌مهێنه‌ری كاڵا‌و كه‌ل‌و په‌لی پزیشكی
سوودمه‌ند بوون له‌و به‌ڵا‌و كاره‌ساته مرۆییه‌و
میدیاكانیش له روماڵا كردنی پێشهات‌و هه‌واڵه‌كانی
په‌تاكه‌دا پێشبڕكییان بوو. ئاواش له پاڵه‌وانێتی
جامی جیهانیدا كارگه‌و كۆمپانیاكان كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن
بۆ گرتنی چمكێكی ئه‌و رووداوه وه‌رزشییه‌و بردنی
قازانجێكی مادیی باش.
یاری تۆپی پێ سه‌ره‌تا له سه‌ده‌ی شانزه‌دا له‌نێو
چینی كرێكارانی به‌ریتانیاوه سه‌ریهه‌ڵدا‌و زیاتر
یارییه‌كی تایبه‌ت بوو به چینی كرێكار، ئه‌و ده‌مه
یاری تێنس‌و شه‌تره‌نج یاری ئه‌ریستۆكراسه‌كان‌و
بۆرژوازییه‌كان بوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ تۆپی پێ بۆته
وه‌رزشێك كه ملیاره‌ها دۆلار قازانجی هه‌یه
به‌تایبه‌ت بۆ كارگه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان.
ئه‌وه‌ش كه گره‌نتی به‌رده‌وامیی‌و زیاد بوونی
قازانج‌و داهاتی ئه‌م وه‌رزشه ده‌كات به‌ربڵاوی‌و
خۆشه‌ویست بوونێتی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، تا ئه‌و
راده‌یه‌ی كه ئه‌ستێره‌كانی ئه‌م یارییه له‌ناو
خه‌ڵكی وڵاتاندا ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستن كه له‌هه‌ندێك
وڵات‌دا ئاستی خۆشه‌ویستی‌و جه‌ماوه‌ری بوونی
سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كانیشیان تێده‌په‌ڕێنێت.
بۆنمونه ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌ك میسی یا
كریستیان رۆناڵدۆ له یارییه‌كدا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی
داهاتێكی زۆر بۆ ئه‌و یارییه بهێنێته‌وه.هه‌ر
ئه‌مه‌یه كه واده‌كات رێكخه‌رانی مۆندیال‌و
یارییه‌كانی تۆپی پێ بیرێكیان لای قازانج‌و زه‌ره‌ری
یارییه‌كان بێت.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رمایه گوزاری‌و كڕین‌و
فرۆشی نێو ئه‌م وه‌رزشه گۆڕانێكی دراماتیكی به
خۆیه‌وه بینی كه پێشتر ئه‌م وه‌رزشه به‌خۆیه‌وه
نه‌یدیبوو.بۆ نمونه له ساڵی 1979 دا كاتێك
هێرشبه‌ر‌و گۆڵكه‌ری ئینگلیزی ( تریڤۆر فرانسیس) ( كه
له یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵدا وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ی
یارییه‌كان له كه‌ناڵی جه‌زیره سپۆرت ده‌رده‌كه‌وێت)
له یانه‌ی بیرمینگهام سیتیه‌وه به نرخی یه‌ك ملیۆن
جونه‌یهی ئوسته‌رلینی چووه یانه‌ی نۆتینگهام فۆریستی
ئینگلیزیی، ئه‌و ده‌مه له‌به‌رگرانیی بۆنده‌كه‌ی،
فرانسیس ناوی مسته‌ر ملیۆنی لێ‌نرا. به‌ڵام له‌مڕۆدا
نرخی گواستنه‌وه‌ی كریستیان رۆناڵدۆ له یانه‌ی ریاڵا
مه‌دریده‌وه بۆ یانه‌ی مانجسته‌ر یونایتد گه‌یشته 96
ملیۆن یۆرۆ. واته نرخی بۆندی یاریزانێك له‌ماوه‌ی سی
ساڵدا 96 ئه‌وه‌نده به‌رز بۆته‌وه. قه‌باره‌ی
سپانسۆریی كۆمپانیا بازرگانییه‌كانیش له‌پاڵه‌وانێـی
جامی جیهانیی 1982ی ئیسپانیا، كه ژماره‌یان نۆ
كۆمپانیا بوو، 19 ملیۆن دۆلار بوو. به‌ڵام پێشبینی
ده‌كرێت قه‌باره‌ی بازرگانیی كۆمپانیا سپانسۆره‌كانی
ئه‌م پاڵه‌وانێه‌تییه بگاته 800 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مه‌ش راده‌ی سه‌رمایه‌گوزاری‌و زه‌به‌لاحی ئه‌و
سیوله دراوییه نیشانده‌دات كه ئه‌م وه‌رزشه له‌م
ساڵانه‌دا به‌خۆیه‌وه بینویه‌تی.
میدیا‌و مۆندیال
گۆڕانكاڕییه‌كانی دووده‌یه‌ی رابردوو له بواره‌كانی
ته‌كنه‌لۆجیای گه‌یاندن‌و راگه‌یاندندا، یا باشتر
بڵێین ده‌رهاویشته‌كانی جیهانگیریی كاریگه‌رییه‌كی
گرنگیان له‌سه‌ر كایه‌ی وه‌رزش به‌تایبه‌ت یاری
فوتباڵا دانا. ئه‌مڕۆ میدیا مۆندیالی كردۆته شتێك كه
ده‌كرێت ناوی جامی به‌جیهانگیربووی لێبنێین، چونكه
هه‌ر به‌ته‌نها هۆكارێك نین له گواستنه‌وه‌ی
یارییه‌كان‌و هه‌واڵا‌و زانیارییه‌كان‌و ئاڵ‌وگۆڕی
كه‌لتووری به‌ڵكو نمونه‌ی جیهانگیری ئابووریشن، واته
به‌شێكن له پرۆسه‌ی به‌جیهانیی كردنی یارییه‌كان‌و
بازرگانیی وه‌رزشیی یاخود به ده‌ربڕینه
ئه‌دۆرنۆییه‌كه به‌شێًكن له به پیشه‌سازیی كردنی
كه‌لتور.
لێره‌وه ده‌بینین كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن‌و
سه‌ته‌لایت ململانێیه‌كی توند ده‌كه‌ن بۆ قۆرخ كردنی
مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان، بۆ نمونه كه‌ناڵی
جه‌زیره سپۆرت مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی
مۆندیالی ئه‌مساڵی وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش گۆڕانێكه
به‌سه‌ر په‌خش كردنی یارییه‌كاندا هاتووه‌و ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو
كه چێژبینین له سه‌یركردنی یارییه‌كان به‌خۆڕایی
بێت.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سپانسۆریی مۆندیالی ئه‌مساڵ
ده‌كه‌ن:
هێڵی ئاسمانیی ئیمارات، ئه‌دیداس، كۆكاكۆلا، كیا،
سۆنی‌و ڤیزا
26/6/2010
Hasan0156@yahoo.com
|