ماوه‌یه‌كه براده‌رێك به‌ناوی (هێمن مه‌حمود)ه‌وه
له گۆڤاری (شه‌ن) دا بابه‌ت و چاوپێكه‌وتنی سیاسی
ده‌نوسێ، تاوه‌كو ئێستا چه‌ند هاوڕێیه‌ك په‌یوه‌ندییان
به منه‌وه كردووه كه ئایا ئه‌و براده‌ره منم یان
نا؟.
من لێره‌وه به‌هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌وه و خوێنه‌ران
ده‌ڵێم ئه‌و براده‌ره من نیم، من (هێمن مه‌حمود)م
له‌ده‌ربه‌ندیخان، ماوه‌ی 8 ساڵه چیرۆك نوسم و كاری
وه‌رگێڕانیش ده‌كه‌م له‌بواری فیكری و ئه‌ده‌بی و
ئیسلامی سیاسی،له‌رۆژنامه‌كانی كوردستانی نوێ و چاو‌دێر
و هاوڵاتی و ئاوێنه و گۆڤاره‌كانی ئاینده و
سایته‌كانی ده‌نگه‌كان و كوردستان پۆست وماڵێك له
ئاسمان و چراكان و سبه‌ی دا بابه‌ته‌كانم به‌ناوی خۆم
و وێنه‌ی خۆمه شته‌كانم بڵاوده‌كه‌مه‌وه ،هه‌ندێك
جار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و یاخود هه‌ڵوێست
وه‌رگرتنێك یاخود روداوێكی رۆژنه‌بێت وتاری سیاسی
نانوسم، داواكارم له‌و به‌رێزه كه وابزانم خه‌لكی
رانیه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌ویش توشی ئیشكال نه‌بێت و
هه‌م منیش تكاده‌كه‌م ناوی خۆی بگۆڕێت یاخود پاشگرێك
بۆ خۆی زیاد بكات.
دوباره له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ك
هێمن
مه‌حمود_ده‌ربه‌ندیخان
|