ئه‌م گوتاره سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دیتنی بزافێكی نوی له
نێوه‌ندی ئه‌ده‌بیات و ڕۆشنبیریی كوردی دا، به
مه‌به‌ستی ڕێخۆشكردن بۆ كۆمه‌ڵێك قسه و ڕاگۆڕینه‌وه
نووسراوه؛ وه‌ستانێكه له ساتێكی مێژووییی گرنگدا،
سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه
ده‌یوێ شه‌ڕی سه‌نته‌رێك بكات، ده‌سته‌واژه‌ی شه‌ڕ
له‌و گوتاره‌دا به مانای ململانێیه‌كی ڕه‌وا و جوان
به كار بردراوه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئیراده و
ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه... ئه‌مه
ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆژه‌ی
دیكه‌دا وردتر و تایبه‌تتر قسه بكه‌ین.
له هه‌شتاكان و نهدهكاندا، نه‌وه‌یه‌ك هات، كه
شه‌ڕی نه‌وه‌ی پێش خۆی (شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی) كرد.
ده‌ق و تێگه‌ییشتن و دنیابینیی نوێی خسته سه‌ر
ڕۆشنبیریی كوردییه‌وه، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر
بوون: كه‌ریم ده‌شتی، به‌ختیار عه‌لی، فه‌رهاد پیرباڵ،
ئه‌حمه‌دی مه‌لا، دڵشاد عه‌بدوڵا، هه‌ندرێن، ڕێبوار
سیوه‌یلی، مه‌ریوان وریا قانیع، هاشم سه‌ڕاج، عه‌باس
عه‌بدوڵا یووسف، قوبادی جه‌لیزاده، نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت،
ئیسماعیل به‌رزنجی و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی و چه‌ندین
ناوی تر، ئه‌وانه توانییان كۆمه‌ڵێك تێكستی نوێ و
جوان و جوایه‌ز بخه‌نه به‌رده‌ستمانه‌وه، له‌گه‌ڵ
هه‌وڵی ئه‌و نه‌وه‌یه، شه‌ڕێك هاته پێشه‌وه، له
نێوان ئه‌وان و ئه‌وانه‌ی پێش خۆیانه‌وه، كه
نوێنه‌رایه‌تیی شیعری كوردی‌یان ده‌كرد، ئه‌و شه‌ڕه
ته‌نیا له نووسینی تێكستدا ڕه‌نگی نه‌دایه‌وه،
به‌وه‌ی ئه‌و ناوانه تێكستی جوایه‌ز و جوانتر و
داهێنانه‌تر بنووسن و ده‌رگه و په‌نچه‌ره‌ی نوێتر به
ڕووی شیعری كوردیدا بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو شه‌ڕی دوو
تێگه‌یشتنی جوایه‌ز و دوو ڕوانینی جوایه‌ز بوو، له
هه‌مبه‌ر چه‌مك و بابه‌ت و دنیا و ژیاندا، دواتریش
گوێزرایه‌وه بۆ نێو نووسینی تر (له ده‌ره‌وه‌ی
تێكستی شیعریه‌وه) وه‌ك گوتار و لێكۆڵینه‌وه و
ڕه‌خنه.
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان، توانییان
له ڕێی تێكستی شیعرییه‌وه جوایه‌زی و داهێنانی خۆیان
نیشان بده‌ن، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش به‌رده‌وام بوون،
چه‌ندین ده‌ره‌نجامیشیان دایه ده‌ستمان، كه
گرنگترینیان شكاندنی ئه‌فسوونی تاكده‌نگی، یان چه‌ند
ده‌نگێكی كه‌م بوو، به‌وه‌ی یه‌ككه‌س (بۆ نموونه)
وه‌ك پێشتر گۆران، یان دوای ئه‌و شێركۆ بێكه‌س به
ته‌نیا، یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا په‌شێو، بۆ ماوه‌یه‌كی
درێژ سه‌ركاروانی شیعری كوردی بن. ئه‌و ده‌نگانه
توانییان وه‌ك ده‌نگی تاك و جوایه‌ز له یه‌كتر،
له‌یه‌ك ماوه‌دا ده‌قه‌كانیان نماییش بكه‌ن و كۆمه‌ڵێك
تێگه‌ییشتنی دیكه بۆ خوێندنه‌وه و ڕه‌خنه له شیعر،
بێننه نێو كایه‌ی ڕۆشنبیریی كوردییه‌وه. به كورتی،
ئه‌وان ده‌رگه‌یه‌كی نوێ و گه‌وره و جوایه‌زیان به
ڕووی ڕۆشنبیریی كوردیدا كرده‌وه، به‌رده‌وامیش له
نووسینی زۆریاندا ئه‌وه‌یان نه‌ده‌شارده‌وه كه
ئه‌وان به‌رده‌وام له شه‌ڕی كۆنخوازیی و ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی حه‌فتاكان و پێشووتردان.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان، شه‌ڕی نه‌وه‌ی پێش خۆیان،
حه‌قیقه‌تێك بوو، له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كایه‌ی
ڕۆشنبیرییدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو. واته شه‌ڕێك
نه‌بوو ته‌نیا له خه‌یاڵی ئه‌وانه‌دا دروست بووبێت،
به‌ڵكوو نه‌وه‌ی حه‌فتاكانیش له ئه‌ده‌بدا به‌رپه‌رچی
ئه‌و نوێخوازی و تازه‌گه‌رییه‌یان ده‌دایه‌وه،
ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه له ژێر ناو و به‌های جوایه‌زی
ئه‌ده‌بی و نیشتمانی و سیاسی و ڕۆشنبیرییدا گهیشتب
به ئاستی ڕه‌تكردنه‌وه و گاڵته‌كردن به ده‌قی
یه‌كتر و ناوزڕاندن و به كه‌م زانین و دروستكردنی
توهمه و تاوان بۆ نه‌وه‌ی نوی... نه‌وه‌ی هه‌شتاكان،
ڕه‌نگه ئه‌وانیش كه‌وتبنه ژێر كاریگه‌ریی شێواز و
نێوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ڕانه و به هه‌مان ماهیه‌ت و
هه‌بوونی ئه‌وانه‌وه، وه‌رامیان دابنه‌وه، یان
درێژه‌یان به‌و شه‌ڕانه دابێت و كۆمه‌ڵێك تاوانی وه‌ك
كۆنپهرستی و نه‌زانی و كاڵفامی و جه‌هل و ناو و
ناتۆره‌ی تریان دابنه پاڵ.
له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا، به تایبه‌ت له
نه‌وه‌ده‌كاندا، ئه‌و نه‌وه‌یه خۆی به نوێخواز و
هه‌ڵگری تێگه‌ییشتنێكی دیكه ده‌بینی، كه
كۆنزه‌رڤاتیڤ و كۆنخوازه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و كاروانه
ڕاگرن- په‌كی بخه‌ن و ئه‌و ناوه نوێیانه نه‌بن به
ده‌نگ و سه‌دای تایبه‌ت به خۆیان نه‌بێت، به‌ڵام،
سه‌رئه‌نجام شه‌ڕه‌كه به‌وه گه‌ییشت، كه بۆ زیاتر
له ماوه‌ی بیستساڵ ئه‌و ده‌نگانه به‌رده‌وام بنووسن
و تێكست و لێكۆڵینه‌وه و ڕۆژنامه و كۆوار و ده‌یان و
سه‌دان كتێب به‌رهه‌م بهێنن و كاروانی ئه‌ده‌بیاتی
كوردی به‌ره‌و قۆناغێكی نوێتر و گه‌شاوه‌تر ببه‌ن.
به‌ڵام، ئێسته له ساڵی 2009دا ده‌بێ ئه‌و پرسیاره
بكه‌ین: ئه‌و شه‌ڕه (شه‌ڕی نێوان نه‌وه‌ی هه‌شتاكان و
نه‌وه‌ده‌كان، له‌گه‌ڵ پێش خۆیاندا) مه‌رجه‌كانی
به‌رده‌وامبوونی پاراستووه، یان له ده‌ستی داوه؟
لێره‌دا من هه‌وڵ ده‌ده‌م، وه‌رامی ئه‌و پرسیاره
بده‌مه‌وه و دواتریش زۆر شادمان ده‌بم به‌وه‌ی كه
ببێت به ته‌وه‌رێك بۆ هه‌ر كه‌سێك، كه تاقه‌تی
وه‌رامدانه‌وه‌ی هه‌بێت.
من پێم وایه: ئه‌و شه‌ڕه مه‌رجه‌كانی
به‌رده‌وامبوونی خۆی له ده‌ست داوه، له‌به‌ر
كۆمه‌ڵێك هۆكار، كه گرنگترینیان سه‌رهه‌ڵدانی
نه‌وه‌یه‌كی نوێتره دوای ئه‌و ناوانه‌ی له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م بۆ كردن؛ دوای ئه‌وان هاتوونه‌ته دنیا و
ئه‌ده‌بێكی دیكه پێشكێش به ڕۆشنبیریی كوردی ده‌كه‌ن
(كه ده‌ڵێم نه‌وه‌یه‌كی دی، مه‌به‌ستم له‌و
ده‌نگانه‌یه كه نه‌كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی
ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناوم بردن، ئه‌گه‌رنا خۆ له پاڵ
نه‌وه‌ی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌نگی دیكه
دروست بوون، به‌ڵام چونكه وه‌ك ئه‌وان بیر
ده‌كه‌نه‌وه و ده‌نووسن، نه‌یانتوانیوه ببن به
پارچه‌یه‌ك له‌و نه‌وه نوێیه‌ی ئه‌ده‌بێكی نوێ
ده‌خوڵقێنێ).
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی پێشوو، كه تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامن
له نووسین و چاپكردنی كتێب و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ق و
گوتار و لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه،
پێیان وایه هێشتا له ژێر فشاری نه‌وه‌ی پێش خۆیانن و
هێشتا ئه‌وان ڕێگرن له‌به‌رده‌میان دا، به‌ڵام ئێسته
هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه هه‌ست
بكه‌ن كه ئه‌وان شه‌ڕێكیان له لایه‌نێكه‌وه له‌گه‌ڵ
ده‌كرێ؛ نه له لایه‌ن نه‌وه‌ی پێشووتر، نه له
لایه‌ن ده‌سته‌ڵات و نه له لایه‌ن ده‌زگه‌كانی
راگه‌یاندن و نه ده‌زگه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ش-
هه‌ر هه‌موویان به‌رده‌وام كتێب و به‌رهه‌مه‌كانیان
له لایه‌ن جۆره‌ها ڕۆژنامه و كۆوار و ده‌زگه‌ی كتێب
و ته‌له‌ڤیزیۆن و سه‌ته‌لایت بڵاو ده‌كرێنه‌وه؛
زۆربه‌یان ڕێكلامی ناته‌ندروستیان بۆ ده‌كرێت؛
ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و
ده‌زگه جۆراوجۆره حزبی و حكوومی و ناحكوومیهكاندا
ده‌سته‌ڵاتیان هه‌یه و ده‌توانن به ئاسانی ده‌ق و
كتێب و نووسینه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه و ده‌نگیان
بگه‌یه‌نه ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه،
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ڕه‌خنه‌ی له نووسراوه‌كانیان
گرتبێت، به ویستی خۆیان و له ڕووبه‌رێكی فره‌واندا
وه‌رامیان داوه‌ته‌وه.
بۆیه، ئه‌و نه‌وه‌یه پێش ئێسته و ئێستاش، له
هه‌موو كاتێك زیاتر بوونه‌ته سه‌نته‌ر و هه‌رگیز له
په‌راوێزه‌كانه‌وه نین، نه‌وه‌ی پێشووتریش زۆربه‌یان
ئه‌وه‌نده كاڵبوونه‌ته‌وه، كه‌وتوونه‌ته په‌راوێزی
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كوردی و كاریگه‌ریی ئه‌وتۆیان
نه‌ماوه. زۆربه‌ی نووسه‌رانی له نه‌وه‌ی پێشووتر،
به كاری ده‌زگه‌یی و حكوومی و حزبی و راگه‌یاندن و
كاری دیكه‌وه خۆیان سه‌رقاڵ كردووه و تاقه‌تی شه‌ڕی
ئه‌ده‌بی و ته‌نانه‌ت فكرگۆڕینهوه و ڕه‌نگه
خوێندنه‌وه‌شیان نه‌مابێت. ئه‌گه‌ریش ده‌نگێكی
حه‌فتاكان مابێت، له ماوه‌ی ئه‌و بیستساڵه‌ی دواییدا
ناچار بووه خۆی بگۆڕێت و له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی هه‌شتاكان
خۆی ڕێك بخات و له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌واندا درێژه
به نووسین بدات، ئه‌گه‌رچی من گومانیشم هه‌یه
ده‌نگێكی حه‌فتاكان تا ئێسته وه‌ك تاك له سه‌نته‌ری
ڕۆشنبیریدا به كاره ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه خه‌ریك بێت؛
بۆیه له ئێسته‌دا نه‌وه‌ی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان
خۆیان سه‌نته‌رن، به ئه‌خلاق و مانا و به‌ها
ڕۆشنبیرییه‌كانی خۆیان هه‌یمه‌نه‌یان له ڕۆشنبیریی
كوردیدا هه‌یه.
سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێتر، كه ڕه‌نگه نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر تا ئێسته زۆر لێی به ئاگا نه‌بێت، به
حوكمی ئه‌وه‌ی دوای ساڵی 2000 نه‌وه‌ی پێشوو زیاتر به
سه‌نته‌ربوونی خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بوو، چه‌ندین
مانیفێستیان بڵاوكرده‌وه و هه‌وڵی گرووپ و گرووپكاری
و شار و دهزگهیییان دا؛ چه‌ندین كۆوار و ڕۆژنامه و
به‌رهه‌میان چاپ كرد، زۆربه‌یان له ئه‌ده‌ب و زمان و
تێكست و خوێندنه‌وه و ڕه‌خنه و فكر و تیۆر و بیردۆز
و فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه‌دا دوان، زۆربه‌شیان ئێستا -
له‌و ساته‌دا - پێیان وایه بوونه‌ته خاوه‌ن ئه‌زموون
و ڕێچكه و مۆركی تایبه‌تیان هه‌یه، به‌مه‌ش
كارئه‌كته‌ری تایبه‌تی و ده‌نگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه
و كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بییان بۆ خۆیان دروست
كردووه. نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر تێگه‌ییشتنێكی ئاشكرای له
به‌رابه‌ر ماهیه‌تی خۆیان هه‌یه و وه‌ك شاعیر و ده‌نگ
و ئه‌دیب و نووسه‌ر، خۆیان قبووڵ كردووه. خۆیان به
خاوه‌نی دیوان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵ و
چاپكردنی وه‌ك كۆبه‌رهه‌م، ته‌نانه‌ت چاپكردنه‌وه‌ی
چه‌ندجاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیش هاتووه‌ته به‌رچاو؛
ته‌نانه‌ت گه‌ییشتوونه‌ته قه‌ناعه‌تێك، كه هه‌رده‌م
نووسه‌رن، بۆیه ده‌نووسن، نه‌ك بۆ ئه‌وه بنووسن، تا
ببن به نووسه‌ر.
بۆ من ئه‌و قه‌ناعه‌ته، بڕوابوون به نووسه‌ربوونی
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، خاڵێكی مێژووییی گرنگه له
چركه‌ساتی ئێستاماندا، ئێسته، چركه‌ساتێكی
مێژوویییه، به‌و مانایه‌ی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر له
ئێسته‌دا تووشی دووباره‌بوونه‌وه و خۆخواردنه‌وه و
خۆپاتكردنهوه بوونه و باوه‌ڕی ته‌واویان به‌وه
هه‌یه، كه بوونه‌ته داهێنه‌ر و هه‌رچی ئێسته‌ش
ده‌ینووسن، درێژبوونه‌وه‌ی كاروانی ئه‌و داهێنانه‌یه.
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێسته به نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر ناوی
ده‌به‌م، نه‌وه‌یه‌كه پێی ناوه‌ته ناو مه‌رگی
خۆیه‌وه، ئێسته ئه‌و نه‌وه‌یه، نووسه‌ره، بۆیه
به ده‌وری خۆیدا خول ده‌خوات و له‌و قاوغه‌دا خۆی
توند ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به سه‌ر
كایه‌ی ڕۆشنبیریدا درێژ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ من له
خه‌یاڵێكی ترسناك زیاتر نییه.
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، تا ئێسته شه‌ڕی نه‌وه‌ی پێش خۆی
(حه‌فتاكان) ده‌كات، نه‌وه‌یه‌ك، نه ڕه‌نگی ماوه،
نه تاقه‌ت، نه‌وه‌ی سه‌نته‌ریش ئه‌خلاقی خۆی به سه‌ر
كایه‌ی ڕۆشنبیریدا زاڵ كردووه و ده‌یوێ به شه‌ڕێكی
وه‌همی درێژه به سه‌پاندنی ئه‌و ئه‌خلاقه بدات، كه
بۆ نه‌وه‌ی په‌راوێز، كۆن بووه، بۆیه نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر ئێسته ده‌بێ ئاگه‌داری ئه‌وه بن كه شه‌ڕی
حه‌قیقیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌كی تره، كه له
دوای ئه‌وانه‌وه هاتوون و له پێش ئه‌وانه‌وه‌ن، نه‌ك
له دوایانه‌وه.
نه‌وه‌ی نوێ، كه ئێسته له په‌راوێزه، كۆمه‌ڵێك
ده‌نگن، كه ده‌یانوێ دیتن و تێگه‌ییشتن و دنیابینی و
ئه‌ده‌بێكی نوێتر ڕابگه‌یه‌نن و به‌ها و مانای نوێی
ئه‌ده‌بی بخه‌نه سه‌ر كاروان ڕۆشنبیریی كوردییه‌وه.
ئه‌م هه‌وڵدانه خۆی له خۆیدا ململانێ و شه‌ڕێكی نوێی
له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، شه‌ڕێك كه له سه‌ره‌تایه و
گه‌نجه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه، هه‌ر ئه‌و دهسپێكهش
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وا له نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر ده‌كات
تێ بگه‌ن له‌وه‌ی، كه شه‌ڕی ئه‌وان ئێسته له‌گه‌ڵ
ئه‌و نه‌وه نوێیه‌یه، نه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی كۆنی پێش
خۆیان، چونكه ئه‌وه نه‌وه‌یه‌ك دوای ئه‌وان له‌سه‌ر
لاقی خۆیه‌وه وه‌ستاوه و خه‌ریكی دنیاگۆرینه،
خه‌ریكی ئهدهبگۆڕینه؛ ده‌ستكاریی ئه‌و ئه‌خلاقه
ده‌كات كه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر بیست ساڵ و زیاتره بینای
ده‌كات.
تێكدانی ئه‌خلاقی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، بێ بگره و
به‌رده نابێت، بگره‌ی تێكستی نوێ و به‌رده‌ی تێكستی
كۆن، كه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر هێشتا باوه‌ڕ ناكه‌ن، كه
ئه‌وان بۆ ئه‌م ساته‌وه‌خته كۆنن و ناوی كۆن و
كۆنخوازی و كۆنزهرڤاتیڤیان پێویسته، چونكه ئه‌وان
هێشتا پێیان وایه گه‌نجن و شه‌ڕی نه‌وه‌یه‌كی پیر
ده‌كه‌ن، من پێشتریش له شوێنی تردا و به وردی
ئاماژه‌م بۆ ئه‌م پرسه‌ی سه‌ره‌وه كردووه، كه
گوتاری دینی و سیاسیش له نێو كورددا به هه‌مان ئه‌و
ئه‌قڵییه‌ته ئیش ده‌كه‌ن، كه ئێسته ڕۆشنبیرانیش به
هه‌مان ڕه‌وت سه‌وڵی خۆیان له ئاوه‌كه ده‌ده‌ن.
گوتاری سیاسیی كوردی تا ئێسته‌ش وا وێنای دنیا ده‌كات،
كه له شه‌ڕێكی گه‌وره دایه له دژی كورد و ئێمه
هێشتا به‌رگری ده‌كه‌ین و پێویسته خۆڕاگر بین، گوتاری
دینیش هه‌رده‌م خه‌ڵكانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به
كافر ده‌زانێت و شه‌ڕی ناته‌ندروست و نامۆراڵییان
له‌گه‌ڵدا ده‌كات، نه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كوردیش
به هه‌مان شێوه‌یه: هێشتا ده‌یوێ نه‌وه‌ی پێش خۆی
به‌و هێزه كاریگه‌ر و دهستوهشێنه بزانێت، كه
ئه‌وانی به‌و شه‌ڕه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، به‌ڵام شه‌ڕی
ئه‌و گوتارانه شه‌ڕێكی وه‌همییه و ته‌نیا له پێناو
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و ئه‌خلاقه‌یه، كه خۆیان
وه‌ك سه‌نته‌ر ده‌یانوێ به سه‌ر دنیا و ژیان و
ئه‌ده‌بدا ده‌سته‌ڵاتیان بیسه‌پێنن.
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، ئێسته ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێك
ده‌بێته‌وه، كه ده‌مامكه‌كانی مه‌عریفه و
حه‌قیقه‌تی ئه‌وان (تا ئاستێكی باش) داده‌ماڵێت، تا
ئاستێكی باش كۆمه‌ڵێك پرسیار سه‌باره‌ت به ماهیه‌تی
ئه‌و قه‌ڵه‌م و ده‌نگ و تێكستانه دروست ده‌كات؛ زۆر
پرسیار له ڕووی به‌ها و مانای ئه‌و ده‌نگانه ده‌كات،
كه وهرامدانهوهیان بایه‌خ و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی
ده‌بێت. ئه‌و شه‌ڕه ده‌مانباته نێو خوێندنه‌وه‌ی
جومگه‌كانی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر و ئه‌قڵییه‌ت و باوه‌ڕ و
ئه‌خلاقیان؛ ده‌رگه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ڕه‌خنه
ئاراسته‌كردنیان ده‌كاته‌وه.
ئه‌م شه‌ڕه دێت، نه‌وه‌ی نوێش ئاماده بێت، یان نا،
ناچاره بیكات، به‌ڵام چۆن ده‌یكات؟ ئه‌وه كێشه و
پرسیارێكی جه‌وهه‌ری و گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ره،
له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌نجه‌كان چۆن ئه‌و شه‌ڕه
ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ش كێشه‌ی ئه‌وانه.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه: له كۆتایی دا، جوایهزییهكان
ده‌ستنیشانی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن،
به‌وه‌ی گه‌نجه‌كان چه‌ند جوایه‌زی له تێگه‌ییشتن و
دنیابینی و زمان و ته‌كنیكی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن،
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش بیر كردنه‌وه و وردبوونه‌وه
له‌وه‌ی چۆن مرۆ، یان مرۆی نووسه‌ر تێگهییشتنهكانی
جوایه‌ز بكات له نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، شتێكی تره؟ چۆن
وه‌ك ئه‌و بیر نه‌كاته‌وه و نه‌ژی و نه‌نووسێ و
نه‌خوێنێته‌وه؟ وه‌ك ئه‌و شه‌ڕی نه‌وه‌ی پێش خۆی
نه‌كات و دوایی بكه‌وێته ئه‌و وه‌همه‌ی كه هێشتا
خه‌ریكی شه‌ڕێكه، شه‌ڕێك، كه ده‌مێكه ته‌واو بووه!
به كورتی: ئه‌و شه‌ڕه كه له پێش نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ره، نه‌ك هه‌ر ده‌رگه‌یه‌ك، به‌ڵكوو ده‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵێك پرسیار به ڕووی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر و نه‌وه‌ی
نوێ‌دا ده‌كاته‌وه، وه‌رامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ش
بایه‌خێكی گه‌وره‌یان بۆ ڕۆشنبیریی كوردی ده‌بێت.
ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند ته‌حه‌دایه‌ك ده‌خاته پێش نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ره‌وه:
• قبووڵكردنی سه‌نته‌ربوونی خۆیانه. چونكه زۆربه‌ی
ئه‌و ده‌نگانه، هێشتا پێیان وایه ئه‌وان له ژێر
ده‌ستی ده‌سته‌ڵات و نه‌وه‌ی حه‌فتاكاندا
ده‌چه‌وسێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕوانینێكه له ڕاستییه‌وه
دووره و شته به‌رچاوه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر له هه‌موو ڕوویێكه‌وه گه‌وره‌ترین،
سوودمه‌ندن له‌و ڕه‌وشه‌ی كوردستان، كه له ڕووی
سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌وه پێی دا تێده‌په‌ڕێ،
بۆیه چۆن گوتاری سیاسی و دینی هه‌میشه خۆی به
شه‌هید و مافخوراو و چه‌وساوه پێناس ده‌كات، نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كوردیش تووشی هه‌مان نه‌خۆشی
بووه، بۆیه سه‌نته‌ر ئه‌و وێنه‌یه بۆ خۆی قبووڵ
ناكات و ده‌یوێ وێنه‌ی خۆی وه‌ك چه‌وساوه، یاخی، دژ،
نوێخواز و به توانا و ... هتد ده‌ربخات و كۆمه‌ڵێك
به‌های گه‌وره و هاوخواستی به‌رژوه‌ندییه‌كان، به
خۆی بدات.
• قبووڵكردنی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی حه‌فتاكان
كاڵبووه‌ته‌وه و مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر
نه‌ماوه، ئه‌مه‌شیان وه‌همێكه ڕه‌نگه نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر به ئاسانی ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌گرێت، به‌وه‌ی
ئه‌و نه‌وه‌یه بێ دوژمنه، بێ به‌ربه‌ست و ڕێگره؛
ئه‌وان ده‌یانوێ ئه‌و وه‌سفه‌ی ئه‌وان پێش بیست و پێنچ
ساڵ بۆ نه‌یاره‌كانی خۆیان كردوویانه، وه‌كوو خۆی
بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌م خزمه‌تی وێنه‌ی سه‌ره‌وه
ده‌كات و هه‌میش ده‌بنه‌وه ڕێگر له به‌رده‌م
باسكردنی نه‌وه‌ی نوێی دوای خۆیان، چونكه باسكردن و
قسه‌كردن له نه‌وه‌یه‌كی نوێتر و په‌راوێز، ته‌حه‌دای
سێیه‌م دروست ده‌كات.
• قبووڵكردنی به تهمهنبوون و پیربوونی فیزیكی و
ڕوحیی خۆیان، ره‌نگه ته‌حه‌دایه‌كی قورس بێت بۆ هه‌ر
یه‌كێك كه له به‌رابه‌ر ته‌مه‌ن و تێگه‌ییشتن و بیر
و نووسین و تێكسته‌كانی خۆی و نه‌وه‌ی نوێ‌دا بوه‌ستێ و
باوه‌ڕ بكات كه ئه‌و پیر بووه. پیربوون وشه‌یه‌كی
مه‌ترسیداره، به تایبه‌ت له ته‌مه‌نێكدا كه له
نیوه‌ی خۆی شۆڕبووه‌ته‌وه و به‌ره‌و ته‌واوبوون
ده‌ڕوات. ده‌زانم پێشبهریكردنی ئه‌م ته‌حه‌دایه له
ڕووی ده‌روونییه‌وه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر زۆر ماندوو
ده‌كات و وێنه‌ی نه‌وه‌ی نوێش بێ میهر ده‌كات، بۆیه
قبووڵكردنی ئه‌و ته‌حه‌دایه ئازایه‌تی و دانپێدانانی
پێویسته، پیربوونیش ته‌نیا پیربوونی جه‌سته‌یی و
ته‌مه‌ن نییه، به قه‌د ئه‌وه‌ی پیربوونی تێگه‌ییشتن
و دیتن و بینینی ژیان و دنیا و تێكست و
خوێندنه‌وه‌یه؛ پیربوونی زمان و ته‌كنیكه، دیتنی
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پیربوونه چۆن په‌ڕیوه‌ته‌وه نێو
نووسینه‌كان و ڕوحهكانی دیكه‌ش به‌و پیرییه ئاشنا
ده‌كات و ته‌مه‌نه‌كانی دیكه‌ش پیر ده‌كات.
• قبووڵكردنی نه‌وه‌ی نوێی په‌راوێز و باوه‌شكردنه‌وه
و خۆخستنه ژێر كاریگه‌ری و ده‌نگ و ڕه‌نگی
ئه‌وانه‌وه، چونكه گومانی تێدا نییه كه نه‌وه‌ی
حه‌فتاكان چۆن نه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ئێستایان كرد به
دوژمن و به ده‌یان تاوانیان دانه پاڵ، نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ریش خه‌ریكه ئه‌و گه‌مه‌یه دووباره
ده‌كاته‌وه. تهحهداكه له‌وه‌دایه كه نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ری ئێستا، نه‌وه‌ی په‌راوێزی ئێستا به دوژمن
نه‌بینێت و به لانی كه‌میه‌وه دڵی به ده‌قی جوان و
ناوازه توند نه‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر وه‌ك
ئێسته هه‌ندێك نموونه‌ی تاك و ته‌را هه‌ن، كه
له‌سه‌ر نه‌وه‌ی په‌راوێز ده‌خوێننه‌وه و ده‌نووسن و
به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه
باوه‌شیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ریانده‌گرن، هه‌روه‌ك
هه‌وڵه‌كانی د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا و هاشم سه‌راج و
هه‌ندرێن و فه‌رهاد پیرباڵ بۆ؛ ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌كی
دڵخۆشكارن به‌وه‌ی هه‌ندێك له ده‌نگه‌كانی سه‌نته‌ر
قبووڵیانه ده‌نگێكی نوێی په‌راوێز وه‌رگرن و
كارلێكێكی جوانیشی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان
كاتدا؛ ده‌یان ناوی دیكه‌مان هه‌یه له نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر، ئایا ئه‌وان تا چه‌ند ده‌توانن ئه‌و ده‌نگه
نوێیانه وه‌ك یار وه‌ربگرن، نه‌وه‌ك وه‌ك نه‌یار
سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟
• هه‌ندێك له ده‌نگه‌كانی سه‌نته‌ر ده‌توانن دان به
جوانی و ناوازه‌یی ئه‌و ده‌نگه په‌راوێزانه‌دا بنێن و
خۆیان بخه‌نه ژێر كاریگه‌ریی تێگه‌ییشتن و ته‌كنیك و
زمان و جیهانبینی ئه‌وانه‌وه؟ ڕه‌نگه ئه‌مه سه‌خت
بێ، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر به جوایه‌زیی
ده‌نگه‌كانه‌وه بڕوایان كردبێ كه ئه‌وان نووسه‌رن،
ده‌بێت ده‌ست له‌وه بشۆینه‌وه كه ئه‌وان كاریگه‌ریی
نه‌وه‌ی نوێیان له‌سه‌ر به جێ بهێڵرێ، چونكه ئه‌وان
له ژێر كاریگه‌رییه‌وه چوونه‌ته ده‌ر. كه وابوو:
چه‌ند له ده‌نگه‌كانی سه‌نته‌ر ئه‌مجاره ده‌توانن
گومان بكه‌ن كه ئه‌وان نووسه‌ر نین؟! قبووڵكردنی
نووسهرنهبوون، ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه و
گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤه له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی دیكه‌ی
هزری و ده‌روونی، كه گومانی زۆرم هه‌یه نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هه‌بێت و بتوانێ خۆی له
ده‌ره‌وه‌ی نووسهریبووندا ببینێته‌وه و خۆی قبووڵ
بكات.
• قبووڵكردنی ئه‌و پێنچ ته‌حه‌دایه‌ی سه‌ره‌وه‌یه،
چونكه ئه‌وه‌ی له كن نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر خه‌ساوه،
ئیراده‌یانه، ئیراده‌یه‌ك، كه كه‌ڵه‌كه‌بوونی
خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاریی له كه‌ناڵه
مه‌عریفییه جۆراوجۆره‌كانه، له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندییه ماددی و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و
ناڕۆشنبیرییهكان، كه‌وتنه ژێر باری ژیان و حزب و دین
و ڕاگه‌یاندن و ڕێكلام و بازرگانیكردن و پاوانكردنی
هه‌موو شتێك، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و
ته‌ماشاكردنی تێكست وه‌ك موعجیزه و ماف سه‌ندنه‌وه
له خوێنه‌ر، به‌وه‌ی بۆ خۆی له كه‌ناڵه
مه‌عریفییه‌كانی ئه‌وه‌وه ده‌ستی پێ بگات بڵاوی
بكاته‌وه؛ ته‌ماشاكردنی تێكست وه‌ك موڵكی تایبه‌ت
دوای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی، چه‌ندین هۆكار و نه‌خۆشی
دیكه‌ش بنه‌مایه‌كی ئه‌وتۆی ئیراده‌گه‌ریی له كن
نووسه‌رانی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر نه‌هێشتووه‌ته‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ی به جورئه‌ته‌وه دانپێدان بكات و
ناشیرینییه‌كانی خۆی قبووڵ بكات و دۆڕان و شكست و
نابووتی و ناهه‌موارییه‌كانی خۆی له بواری فكر و
نووسین و مه‌عریفه‌دا ببینێته‌وه؛ پرسیارێكی گرنگ كه
نووسه‌رانی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر له خۆیان بكه‌ن:
ئیراده‌ی ئینسانیی ئه‌وان چیی به‌سه‌ر هات؟
• من ده‌موێ نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر بۆ یه‌ك جاریش بێت،
پرسیاری ئیراده‌ی بكات، پرسیاركردنێك كه بتوانێ
تێكستهكانمان له فه‌لسه‌فه و بیركردنه‌وه و
كه‌ناڵه جوایه‌زه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و
پاوانخوازیی خاوێن بكاته‌وه. پرسیارێك سه‌باره‌ت به
بێگه‌ردیی ئیراده‌ی خۆی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێش هه‌موو
كه‌سێك خۆی بزانێ ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، له
ئیراده و ناوه‌وه‌ی خۆیدا وه‌ك مرۆ چیی هه‌یه؟
ئیراده‌ی بێگه‌ردیی ئه‌و، ده‌لاله‌ت له چ ده‌كات؟
ته‌حه‌دایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه مرۆ له به‌رابه‌ر
(پرۆژه ئیرادهییهكانی) خۆی دا بوه‌ستێ و بۆ
ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پرۆژه فكرییهكانیدا ژیان نه‌كات!
• حه‌فته‌م ته‌حه‌دا: نووسین له كن نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ره، هۆكارێكیش بۆ به‌رده‌وامی و ته‌نانه‌ت
سه‌ركه‌وتنیشیان به‌سه‌ر نه‌وه‌ی پێشووتر و بوون
بهسهنتهربوونیان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕمه‌وه، كه ئه‌و
پڕۆژه فكرییانه‌ی ئه‌وان هێنایانه ئارا و له
تێكسته‌كانیاندا به شێوه‌یه‌كی گه‌وره په‌ره‌یان پێی
دا... لێره‌دا باسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پرۆژه
فكرییانه ناكه‌م كه چه‌ند ڕاست و چه‌ندیش وه‌همن،
به‌ڵكوو قسه‌م له‌سه‌ر هێنان و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و
چه‌مك به شێوه‌یه‌كی نوێتر و فراوانتر و جه‌ریئتر و
جوانتره، به به‌راوردكردن به كاتی نه‌وه‌ی پێش
خۆیان، به‌ڵام ئێستا كاتی هاتووه پرسیار له‌و پرۆژه
فكرییانه بكه‌ین، كه هێنان و قسه لهسهركردنییان
چیان به‌سه‌ر ئیراده و خودی نووسه‌ره‌كان هێناوه؟
به هه‌ردوو دیوه ئه‌رێنی و نهرێنییهكهوه.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له هه‌ردوو باری
ئه‌رێنی و نه‌رینیی دا، ڕه‌هه‌ند و مانا و به‌های
جوایه‌ز و فراوانی هه‌یه. وه‌كچۆن ناكرێ
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌می فكریش له‌سه‌ر نووسه‌رانی
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، به‌چاوێك بخوێنیه‌وه و بێ
وردبوونه‌وه له هه‌ر نووسه‌رێك، به‌ڵام ئه‌مه
لێره‌دا خه‌می من نییه، من ده‌موێ به‌هایه‌كی
سه‌ره‌كی و هاوبه‌شی به‌رهه‌مه فكرییه‌كان باس بكه‌م،
كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر زۆربه‌ی
نووسه‌رانی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر
ڕهنگدانهوهكهش به ڕێژه‌ی جوایه‌ز بێت.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه فكرییانهش، من له‌و
به‌هایه كورتی ده‌كه‌مه‌وه، كه نووسه‌ری كوردی له
ئیراده‌یه‌كی بێگه‌رد به‌تاڵ كردووه، به‌و مانایه‌ی:
به‌های تێكستی نووسه‌ری نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر تووشی
چه‌ندین ئیشكال كردووه، بۆ نموونه:
یه‌كه‌م: تێكست، شیعر، یان خوێندنه‌وه‌ی تێكست،
بووه‌ته به‌رهه‌مێكی هزری، ئه‌وه‌ی قسه ده‌كا ته‌نیا
مێشكێكی وه‌رگری زانیارییه له ڕێی خوێندنه‌وه‌دا.
نووسین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كانی نووسه‌ره، كه
له ڕێی كه‌ناڵه مه‌عریفییه‌كانه‌وه، فه‌لسه‌فه و
فكر و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و هتد ...، وه‌ری گرتووه.
ئه‌وه‌ی نابینرێ، نووسه‌ر خۆیه‌تی، چونكه ئه‌و
به‌رهه‌مانه سێبه‌ر و كۆپیی تێكسته‌كانی دیكه‌ن، ئه‌و
قسه‌یه‌ش زۆر باوه: "هه‌موو شتێك گوتراوه، ئه‌وه‌ی
ئێسته ده‌گوترێ، ته‌نیا گۆڕینی شێوهكانن"، شێوه‌ی
گۆڕینی قسه‌كردنه‌كانیش دیسانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی قسه‌ی
تره و قسه‌ی نووسه‌ری سه‌نته‌ر نییه، واته یه‌كێك
له كێشه‌كان نه‌بوونی قسه‌ی نووسه‌ره، ئه‌وه‌ی قسه
ده‌كات، كه‌ناڵه مهعریفییهكانن، نووسه‌رانی ترن.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی له‌به‌ر سێبه‌ر قسه ده‌كا، یان كۆپیی
قسه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی دیكه ده‌كا، مێشكی نووسه‌ره،
بیركردنه‌وه‌یه‌تی له‌و خوێندنه‌وانه‌ی كردوویه‌تی، بۆ
نموونه: كه‌باس له (دار) ده‌كات، كۆمه‌ڵێك
سه‌رچاوه‌ی زانیاریی هه‌یه له‌سه‌ر دار، وشه و زمانی
ده‌داتێ، بۆ كۆپیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناسینه،
جوایهزییهكه ڕه‌نگه له‌وه‌دا بێت، كه دار له كن
من سێبه‌ری زانیارییه‌كی دینییه و له كن یه‌كێكی
دیكه زانیاریی فه‌لسه‌فه‌یه و له كن یه‌كێكی
دیكه‌یش زانیاریی زانسته...، هتد. دیاریشه وه‌رگرتنی
زانیاریی پێویستییه‌كه ناتوانین خۆمانی لێ ببوێرین،
به‌ڵام ئایا زانیاری وه‌رگرتن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وشه
و زمان و تێگه‌ییشتنمان بداتێ، بۆ ئه‌وه‌ی ببین به
سێبه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه مه‌عریفییانه؟ واته نووسینی
ئێمه ببێت به گوێزانه‌وه‌ی فكر له شوێنێكه‌وه بۆ
شوێنێكی دیكه؟ ئایا نووسین ته‌نیا له پێناو
گوێزانه‌وه‌دا چی به‌رهه‌م ده‌هێنێ، فكر یان سێبه‌ری
فكر؟ سێبه‌ر به‌و مانایه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی
تێگه‌ییشتنێكی دیكه و به ده‌ق كردنه‌وه‌ی به
زمانێكی دیكه، كه ئه‌م ده‌قه هه‌رگیز نابێت به
ده‌قی نووسه‌ر، یان قسه‌ی نووسه‌ر، چونكه ئه‌گه‌ر
ئه‌و گوێزانه‌وه‌یه له‌و ده‌قه ده‌ربكه‌ین، چیی
نووسه‌رمان بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر نووسینه‌كانی
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، ئه‌گه‌ر له‌و خوێندنه‌وانه
دابماڵین، شتێكی ئه‌وتۆ نه‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ئیشكالییه‌ته، ته‌نیا وه‌رگرتنی
زانیاریی دروستی ناكات، به‌وه‌ی بابه‌ت و تێكسته‌كان
ده‌كاته كۆپی و سێبه‌ر، به‌ڵكوو خودی بابه‌ته
ناوه‌كییه‌كانی جوگرافیا و مێژوو و جه‌سته‌ی نووسه‌ریش
ده‌كاته‌وه به سێبه‌ر، چونكه پێوه‌ری نووسه‌ر بۆ
تێگه‌ییشتن و دیتن و قسه له‌سه‌ركردنی دنیا به‌و
كه‌ناڵانه‌وه ده‌وره دراوه. سه‌رچاوه‌ی تێكست ئه‌و
مێشكهیه كه به زانیاریی تژی كراوه، بۆیه ئه‌و
بابه‌تانه‌ی چه‌مك و تێگه‌ییشتن ده‌خوڵقێنن،
دیسانه‌وه كۆپین و سێبه‌رن، به‌و مانایه نین، كه
پێوه‌ندییان به ئیراده‌ی بێگه‌ردی نووسه‌ره‌وه
هه‌بێ، به‌ڵكوو پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به مێشكی
نووسه‌رانیانه‌وه هه‌یه.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له تێكستی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر قسه
ده‌كات، مێشكی نووسه‌ره، قسه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی
جه‌سته‌ی نییه، مێشك به‌شێكی جه‌سته‌ی له خۆ
گه‌وره‌تره، به‌ڵام له كرده‌ی نووسینی كوردی دا،
ته‌واوی جه‌سته‌ی داپۆشیوه، جه‌سته‌ی تێكستی كوردی،
ته‌نیا به‌شی مێشكی نووسه‌ری كورد، یان مرۆڤی كورده.
تا ئێسته تێكستێكمان نییه باس له قسه‌ی به‌شه‌كانی
دیكه‌ی جه‌سته بكات، هه‌ر بۆ نموونه: مرۆ وێنای
ئه‌وه بكات ده‌ست و پێ و دڵ و چاو و گوێچكه و
به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی قسه‌ی خۆیان هه‌بێ. تا
ئێسته نووسه‌ری كورد ڕێی نه‌داوه مێشك تۆزێك بێده‌نگ
بێت و ئیراده قسه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته بكا،
چونكه مێشك هه‌م له ڕێی پێكهاته‌ی قووڵ و ئاڵۆز و
وزه‌ی خۆیه‌وه، هه‌م له ڕێی زانیاری وه‌رگرتنه‌وه؛
هه‌میشه كۆنترۆڵی جه‌سته‌ی كردووه. جه‌سته ته‌نیا
له‌و ساته كه‌مانه‌دا له مێشك ئازاد ده‌بێ، كه
كۆنترۆڵی مێشكی له‌سه‌ر نامێنێ، ئه‌و ساته كه‌مانه‌ش
ته‌نیا له سات و مه‌رجی تایبه‌تدا دێنه دی، كه ئه‌و
سات و مه‌رجانه كه‌متر خزیونه‌ته نێو تێكستی نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ره‌وه. لێره‌دا، مه‌به‌ست له نه‌ست، یان
لاشعور نییه به مانا فرۆیدییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی
بیكه‌ین به پاساو بۆ ئه‌و تێكستانه‌ی ئیدیعای ئه‌وه
ده‌كه‌ن، كه له بێ ئاگایی، یان لاشعوردا نووسراون،
مه‌به‌ستمان ئه‌و گهمانهش نییه، كه شاعیر به
ئه‌نقه‌ست و به‌وپه‌ڕی ئاگایییه‌وه ده‌یكا، بۆ
ئه‌وه‌ی تێكستێك بنووسێته‌وه و تێیدا وێنای دنیایه‌كی
دیكه و كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه بۆ خۆی بكات و له ڕێی
بیركردنه‌وه‌وه بیكات به تێكست، ئه‌وه‌ی من
مه‌به‌ستمه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه ئیراده تێیدا
به‌ڕه‌ڵا ده‌بێ، نه‌ك مێشك؛ ئازادبوونی مێشك، یان
بیركردنه‌وه، هه‌رگیز ئه‌و حاڵه‌ته ئیراده‌ییه
نییه كه من مه‌به‌ستمه. ئازادبوونی بیركردنه‌وه
له كاری ره‌خنه و هه‌تا داهێنانیش به مانا
ته‌قلیدییه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ناكات، - ئه‌و داهێنانه‌ی
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر كردوویه‌تی - به‌ڕه‌ڵابوونی ئیراده
به بێگه‌ردیی خۆی، دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی مێشك، تا
ئێستا نه‌ڕژاوه‌ته سه‌ر تێكستێك.
ده‌قمان هه‌یه با باس له حاڵه‌تی جنوونێك و بی
ئه‌قڵانییه‌ت بكات، وه‌ك چۆن تێگه‌ییشتنێكی نوێتر و
به‌به‌هاتر به زمان ببه‌خشێت، بۆ نمونه ده‌قگه‌لی
هاشم سه‌ڕاج، كه له‌و بواره‌دا ده‌توانین به نموونه
وه‌ریان بگرین، به‌ڵام دیسانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و
جنونه چییه؟ هه‌ر ئه‌و مێشكهیه كه گیرۆده‌ی زمان
ده‌بێت و له نێو سیستم و ڕێساكانیدا، یان له
تێكشكاندنیان و ده‌نگی وشه و جریوه‌ی لێكخشاندنی
حهرفهكاندا دروست ده‌بێ؟ سه‌رچاوه‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌ی
زمانه و له سێبه‌ر شتێكی دیكه‌ی زیاتر ناڕێژێ،
چونكه تێكست دێ، دنیا و زمان و شیعر و ژیان مه‌حكوم
ده‌كات به چه‌ند مانایه‌ك، كه ئه‌و مانایانه له
تێكست ده‌ربێنین، هیچمان نامێنێ بۆ خوێندنه‌وه.
چواره‌م: كه نووسه‌ر ئیراده‌ی خۆی و جه‌سته‌ی خۆی له
پشت مێشكیه‌وه شارده‌وه، تێكستیش خۆی له پشت
نووسینه‌كانی تر و ده‌نگه‌كانی تره‌وه،
ده‌شارێته‌وه، وێنه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌و شاردنه‌وه‌یه
له ڕێی ناوی فه‌یله‌سووف و زانا و بیرمه‌نده‌كانه‌وه
ده‌كرێ، چونكه ڕهپێشكردنی وێنه‌ی هه‌ر فه‌یله‌سووفێك
و ناوێكی دیاری فكری، نووسه‌ر مه‌حكوم ده‌كات به
خۆشاردنه‌وه، ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی نووسه‌ری كورد ده‌یكات
له ڕێی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه فكرییه‌كان و
ناوه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی ده‌ربخات، له
تێكستدا له ڕووی ناوه‌وه‌دا، نووسه‌ری كوردی
كردووه‌ته شه‌به‌ح و مهسخێكی بێ ڕه‌نگ. دیسان ئه‌وه
ده‌ڵێمه‌وه: به ده‌یان گوتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فی و ڕه‌خنه‌یی كوردیمان هه‌یه؛ با بێین و ناو
و تێگه‌ییشتنی ئه‌و فهیلهسووفانهیان لێ بێنینه
ده‌ره‌وه و بزانین نووسه‌ری كورد چیی بۆ گوتن
هه‌یه؟! من ئه‌مه ده‌ڵێم و گوتاره فكرییه‌كانی
به‌ختیار عه‌لی و فارووق ڕه‌فیق و مه‌ریوان وریا قانیع
ئاراس فه‌تاح و چه‌ندین ناوی دیكه‌ش ده‌كه‌م به
نموونه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و نووسه‌رانه
بابه‌ته‌كانیان تا چه‌ند زاده‌ی ئیراده‌ی بێگه‌ردی
خۆیانه و تا چه‌ندیش زاده‌ی كه‌ناڵه
مهعریفییهكانیانه.
دیسانیش، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و ناوانه بكه‌ین به
نموونه بۆ ئه‌و ڕاو بۆچوونانه‌ی وه‌ك خۆیان و به
پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی فكریی (گه‌وره، تیۆری و
شایانی ستاییش) بن، - وه‌ك نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر دوای
خوێندنه‌وه‌ی پۆستمۆدێرنیزمیش- هێشتا بڕوایان پێیه،
كه باس له كێشه و گرفته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن،
چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی وه‌همی به خوێنه‌ر ده‌ده‌ن؛
چه‌ند به ساده‌یی ده‌توانین ئه‌وه بدۆزینه‌وه كه
نووسه‌ری كورد له پشت پۆستمۆدێرنیزمه‌وه هێشتا
چه‌ندین كێشه‌ی له پێشه و پێویسته چاره‌سه‌ریان
بكا، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌وه‌یه‌كی نوێی پێ بكات،
ئه‌وه‌ش ته‌حه‌دایه‌كی دیكه‌یه، كه نووسه‌رانی
سه‌نته‌ر ده‌بێت بیكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و
ململانێیه‌كی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن، كه گه‌نجه‌كان
ڕایانگه‌یاندووه.
|