ڕۆژی مناڵانی جیهانی ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ مناڵان له‌ گشت جیهان یادی ئه‌که‌نه‌وه‌
 

  

ئاماده‌کردنی : جه‌بار حه‌مه‌د


ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ ساڵی 1954 بریاریدا که‌ ڕۆژێک بۆ به‌یه‌که‌وه‌ ژیانی گشت مناڵان به‌هه‌موو ڕه‌گه‌زو دین و نه‌ته‌وه‌وکان دابنرێت،،که‌ ئه‌‌ویش رۆژی 5ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێکه‌،،به‌ڵام له‌ وڵاته‌ سۆسیالیسته‌کان رۆژی 1ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێک به‌ ڕۆژی مناڵان دانراوه‌.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان،،،مافه‌کانی مناڵانی په‌سه‌ند کردووه‌و ڕۆژێکیشی بۆیان داناوه‌ بۆ یادکردنه‌وه‌،،،
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1989 ده‌وڵه‌تانی دنیا داوایانکرد که‌ منداڵانی جیهان پێویستیان به‌ رێککه‌وتنێک هه‌یه‌ که‌ بیانپارێزێت،چونکه‌ مناڵانی ژێر 18 ساڵ پێویستیان به‌ جۆره‌ پارێزگاریه‌ک هه‌یه‌ که‌ گه‌وره‌کان نایانه‌وێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆکانی دنیا داوایان کرد که‌ ده‌سته‌به‌ری دانپێنانی ڕۆژی مناڵان بکه‌ن.
رێکخراوی یونیسێف ئه‌وڕێکخراوه‌یه‌ که‌ تا ئیستا خۆی به‌ڕێکخراوێکی پارێزیگار له‌ گشت مافه‌کانی مناڵان داناوه‌وه‌ و ڕێکخه‌ری ئه‌وبه‌ندانه‌یه‌ که‌ بۆ پارێزگاری له‌ مافی منداڵان که‌ 54 به‌ند و دوو پرۆتۆکۆلی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌.
ئه‌م رێکه‌وتنه‌ به‌ ده‌ستکه‌وتێکی زۆر گرنگ هاته‌ هه‌ژمار که‌ پارێزگاری له‌ هه‌موو مافه‌ خۆیه‌یی و سیاسی و هونه‌ری و ماددی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌کات.
ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی باشی جیهانی به‌خۆوه‌ بینی تا ئێستا 189 وڵات ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌م بریاره‌ داوه‌،،،که‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌وژماره‌یه‌ زۆر تره‌ که‌ له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانن یان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌ که‌دانیان به‌رێکه‌تنامه‌ی جنێف ناوه‌.
ناوه‌رۆکی به‌نده‌ سه‌ره‌کیه‌کانی چرئه‌بێته‌وه‌ له‌:
نه‌بوونی هه‌ڵاواردن،،خستنه‌ گه‌ری گشت توانایه‌ک له‌ پێناوی منداڵان،،،مافی ژیان،،،مافی مانه‌وه‌،،،مافی گه‌شه‌کردن،،،مافی ڕێزگرتی بۆچونه‌کانی مناڵان.
مافه‌کانی مناڵان که‌ له‌چه‌ند خاڵێکدا ڕون ئه‌که‌ینه‌وه‌:
1--ئه‌ومافانه‌ی مناڵان که‌ خۆی له‌ یه‌کسانی و ناهه‌ڵاواردنی هه‌موو مناڵێکه‌ له‌گشت جیهاندا به‌ بێ جیاوازی ره‌نگ و ڕه‌گه‌ز و ئاین یان نه‌ته‌وه‌ یان باری کۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی یان سه‌ر به‌چ خانه‌واده‌یه‌که‌ یان بێخانه‌واده‌یه.
2—ئه‌بێت مناڵ پارێزگاری تایبه‌تی لێبکرێت و هه‌موو ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ پێگه‌یاندنی و ژیانی هه‌روا بۆ نه‌شونماکردنی له‌شی و مێشکی و ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی خۆرسک.
3—مناڵ ئه‌بێت له‌ له‌دایک بونیه‌وه‌ مافی ره‌گه‌زنامه‌و ناویکی هه‌بێت.
4—ئه‌بێ منداڵ له‌ گشت ده‌ستکه‌وت و پارێزگاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌هره‌مه‌ند بێت و ئاماده‌ بکرێت بۆ گه‌شه‌یه‌کی دروست.له‌به‌ر ئه‌مه‌ ئه‌بێ مناڵه‌که‌و دایکی گشت چاودێریه‌کی پزیشکیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێت پێش هاتنه‌ دنیاوه‌ی و داواتریش. وه‌ منداڵ ئه‌بێ بڕی پێویست له‌ خواردن و جێگه‌و رێگاو ئامرازه‌کانی خۆشی بۆ دابین بکرێت.
5—پێویسته‌ مناڵی ناکامڵی عه‌قڵی له‌شیی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕیگه‌و جێگه‌ی تایبه‌تی شایسته‌ی بۆ ده‌سته‌ به‌ر بکرێت.
6—مناڵ ئه‌بێت هه‌موو چاودێری و خۆشه‌ویستیه‌کی باوک و دایکی بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێت و‌ پێویستیه‌ مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی دابین بێت.هه‌رکاتێک که‌ مناڵ له‌ دایک و باوکی جیاکرایه‌وه‌ به‌وهۆیه‌ یاسایانه‌ی که‌ هه‌یه‌ ئه‌بێت کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت هه‌موو پێویستیه‌کی ژیانی بۆ دابین بکات.
7—ئه‌بێت منداڵ مافی خوێندی خۆڕایی و هه‌موو پێویستیه‌کانی بۆ ده‌سته‌ به‌ر بکرێت هه‌روا دایک و باوکیش ڕێگری له‌ ناردنه‌ به‌ر خوێندنی مناڵه‌کانیان که‌مته‌ر خه‌می نه‌که‌ن.هه‌روا مناڵ ئه‌بێت گشت پێویستیه‌کانی یاری کردنی هه‌بێت و رێی یاری لێنه‌گیرێت.
8—ئه‌بێت منداڵ له‌ پێش گشته‌وه‌ بێت بۆ داڵده‌دان و پارێزگاری کردن.
9—ئه‌بێت منداڵ له‌ هه‌موو هه‌ڵاواردنێکی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئاینیو هه‌ر جیایه‌کی تر بپارێزرێت و تێکه‌ڵاو نه‌کرێت و په‌روه‌رده‌ به‌ یه‌کسانی مرۆڤایه‌تی و گیانی برایه‌تی و لێبوردن و هاورێیه‌تی له‌ گه‌ڵ گشت نه‌ته‌وه‌کانی تر گه‌وره‌ بکرێت.
شایانی باسه‌ گشت وڵاتێک و ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ری پێویسته‌ که‌ گشت مافێک بۆ مناله‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکات له‌ هه‌موو ڕویه‌که‌وه‌،،،به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی ده‌وڵه‌تیه‌ و لادان لێی ئه‌چیته‌ خانه‌ی لادان له‌و ڕیکه‌تنامه‌یه‌وه‌.


 

           

 

01/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com