له‌م ڕۆژانه‌دا جامی جیهانی تۆپی پێ له ئه‌فه‌ریکای
باشوو ده‌ستی پێکردووه ،هه‌روه‌ک ئه‌زانین ده‌مێک
شاڵه ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ئه‌کرێت و چه‌نده‌ها وڵات
به‌شداری تیا ئه‌که‌ن،،،بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی کورت
له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بزانیی،ئه‌م بابه‌ته که له بی
بی سی ئاماده‌م کردووه پێشکه‌ش ده‌که‌م:
فه‌ره‌نسی( جیولس ریمێت) یه‌که‌م که‌سه که خاوه‌نی
پێشنیاری پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانیه و ئه‌و
پاڵه‌وانه‌تیه له‌ساڵی 1930 له ئۆره‌گوای کرا هه‌ر
به‌ناوی جۆڵ ریمیه، یۆره‌گوای توانی له یاری کۆتایدا
سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر تیپی ئه‌رجه‌نتیندا 4 گۆڵ
به‌رامبه‌ر به 2گۆڵ وه له‌م مۆندیاڵه 13 تیپ
به‌شداریان کرد دوای ئه‌وه‌ی زۆر تیپ پاشه‌کشه‌یان کرد
له به‌شدار بوون.
ئیتاڵیا ساڵی 1934
دوای ئه‌وه‌ی یۆره‌گوای تیپی خۆی نه‌نارد بۆ ئه‌م
پاڵه‌وانیه‌تیه،،پاڵه‌وانیه‌تیه‌که کۆتایی هات به
سه‌رکه‌وتنی تیپی ئیتاڵیا به‌سه‌ر جیکۆسلۆڤاکیا2-1
له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ته‌نها 16 وڵات به‌شداریان کرد
زۆر له تیپه به‌هێزه‌کانی وه‌ک ئه‌رجه‌نتین و
به‌رازیل به‌شداریان نه‌کرد.
ساڵی 1938 فه‌ره‌نسا
دوای ئه‌و بارگرژیه‌ی ئه‌ورۆپاو ساڵێک پێش شه‌ری
جیهانی دووه‌م ئیتاڵیا توانی پارێزگاری له
خه‌ڵاته‌که بکات دوای ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وت به‌رسه‌ر
وڵاتی مه‌جه‌رستاندا 4-2
دوای وه‌ستانی یاریه‌کانی جامی جیهانی به‌هۆی شه‌ری
دووه‌می جیهانیه‌وه و هه‌وڵدانی بێ‌وچان تا سه‌رله‌نوێ
ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه به‌رده‌وام بێت، ساڵی 1950 له
به‌ڕازیل کرا..به‌ڵام به‌رازیل نه‌یتوانی خه‌ڵاته‌که
به‌ده‌ست بهێنێت و به یۆره‌گوای دۆڕاند2-1بۆیه پێلێ
یاریزانی به‌ناوباگ ئاگای لێ‌بوو که باوکی چۆن ئه‌گری
بریاری دا ببێته باشترین یاریزان و تۆڵه‌ی ئه‌م
دۆڕانه بکاته‌وه.
سویسرا‌و 1954
ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه که ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌شداری
کرد دوای دابه‌شبونی ئه‌ڵمانیا ساڵی 1950...هه‌موو
بۆچونه‌کان وا چاوه‌ڕوانیان ئه‌کرد که وڵاتی
مه‌جه‌رستان پاڵه‌وانیه‌تیه‌که بباته‌وه دوای
ئه‌وه‌ی له خولی یه‌که‌م به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیادا
سه‌رکه‌وت8-3 به‌ڵام هه‌ردوو تیپه‌که چوون بۆ یاری
کۆتایی،،،وا چاوه‌ڕوان ئه‌کرا که یاریزانی مه‌جه‌ری
بۆشکاش که ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بوو له
برانه‌وه‌کانی وڵاته‌که‌ی بتوانێت وڵاته‌که‌ی سه‌ر
بخات و جامه‌که ببه‌نه‌وه‌وه ،،به‌ڵام یاریزانی
ئه‌ڵمانیای به‌ناوبانگ سیب هینبیرگه‌ر توانی ئه‌ڵمانیا
سه‌ر بخات و ببێت به یاریه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو.
پێلیه په‌یمانه‌که‌ی خۆی
هێنایه‌دی،،،سووید 1958.
وڵاتی سوید ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ی له ساڵی 1958
به‌ڕێوه برد،،تیپی به‌رازیل که ئه‌وکات پێلیه 17
ساڵ بوو، توانی سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر وڵاتی ڕێکخه‌ری
پاڵه‌وانیه‌تیه‌که 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2، له‌م
یاریه‌دا پێلیه 2 گۆڵی تۆمار کرد، توانایه‌کی زۆر
باشی پێشانداو جامه‌که‌ی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکای
لاتین.،،شایه‌نی باسه یاریه‌کان بۆ یه‌که‌مین جار له
ته‌له‌فزیۆنه‌وه پیشاندرا.
پاڵه‌وانیه‌تی 1962 له
چیلی،،
هه‌رچه‌نده پێلیه به‌هۆی پێکانه‌وه تا یاریه‌کانی
کۆتایی نه‌یتوانی به‌شداری بکات،،،به‌ڵام به‌رازیل
توانی جامه‌که لای خۆی بپارێزێت سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر
تیپی چیکۆسلۆڤاکیا 3-1..تیپی چیکۆسلۆڤاکیاش سێهه‌م بوو
له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌دا.
ئینگلته‌را 1966
16 وڵات له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌دا به‌شداریان کرد و تیپی
ئینگلته‌را توانی خه‌ڵاته‌که بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات
دوای ئه‌وای به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوادا سه‌رکه‌وت
4-2...تائێستا گۆڵی سێیه‌م مشتۆمڕی له‌سه‌ره گوایه
تۆپه‌که‌ی جیفری هێرست نه‌چۆته گۆڵه‌وه،،، به‌ڵام
جیفری سێ گۆڵی له‌م یاریه‌دا کرد و کاپتنی ئینگلته‌را
بۆبی مۆر جامه‌که‌ی له شاژنی به‌ریتانیا وه‌رگرت که
ئه‌مه خۆشترین کاتی تیپی ئینگلته‌رایه‌و تائێستا
له‌بیریان ناچێته‌وه.
مه‌کسیک1970
به‌ڕازیل له‌م مۆندیاله‌دا،،توانی جارێکی تر
بگه‌رێته‌وه بۆ پێشره‌وایه‌تی تۆپی پێ و به
تواناکانی پێلێه و رۆڤه‌لینۆ وکه‌رلۆس ئه‌لبه‌رتۆ و
ڕاهێنه‌ره‌که‌یان ماریۆ زیگالۆ جامی ئه‌مساڵی گۆڵ
ڕیمیه به‌ده‌ست بهێننه‌وه‌و بۆ هه‌تاهه‌تایی ببێت
به‌هی به‌ڕازیل.
به‌ڕازیل له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه توانی جوانترین
کۆمه‌ڵه‌یاری بکات که تائێستا له مێژووی ئه‌م
پاڵه‌وانیه‌تیه‌دا به‌یاریه جوانه‌کان هه‌ژمار
ئه‌کرێت ..ئه‌م توانا هونه‌ریانه‌ی به‌ڕازیلیه‌کان بۆ
یه‌که‌مجار له شاشه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه پیشان
درا.ئه‌و گۆڵانه‌ی که پێلێه تۆماری ئه‌کردو ئه‌و
هه‌لانه‌ی که له‌کیسی ئه‌دا هه‌موو به‌کامێراکان
تۆمار ئه‌کراو سه‌رنجی بینه‌رانی بۆ خۆی
ڕائه‌کێشا،به‌ڵام ئه‌ڵمانی گیرلرت مۆله‌ر به زۆرترین
گۆڵکه‌ر دانرا.
جوانترین یاری ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ئه‌و یاریه بوو
که ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا کردیان له نیوه‌ی کۆتایی و
له کاتی زیادکراودا ئیتاڵیا 4-3 گۆڵ به‌سه‌ر
ئه‌ڵمانیادا سه‌رکه‌وت،،به‌ڵام ئیتاڵیا نه‌یتوانی خۆی
بۆ تیپی به‌ڕازیلی بگرێت‌و به‌ڕازیل به‌سه‌ریاندا
سه‌رکه‌وت 4-1.....گۆڵی چواره‌م له جوانترین گۆله‌کان
بوو که بیلیه‌و هاوڕێکانی توانیان دوای بیست جار تۆپ
بۆیه‌کتری ناردن، ئه‌وسا گۆڵی ئیتالیایان پێ له‌رزاند.
له‌هه‌مووی سه‌رنج ڕاکێشتر ئه‌و گریانی خۆشیه‌یه‌ی
پێلێه بووهه‌روه‌ها هاتنه‌ناوه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ
فانیله‌کانی به‌رازیل.
ئه‌ڵمانیه‌ی ڕۆژئاوا 1974
هۆڵه‌نده له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رسام
کرد به یاریزانی به‌ناوبانگی یۆهان کرۆیف که چه‌ند
یاریزانێکی به‌توا نابوو،،به‌ڵام له یاری کۆتایدا
ئه‌ڵمانیه به سه‌رکردایه‌تی یاریزانی به‌ناوبانگی
فرانک بیکینپاوه‌ر توانی به‌سه‌ر هۆڵه‌ندا سه‌ربکه‌وێت
2-1 له سه‌ر ستادیۆمی میونیخ.
ئه‌رجه‌نتین1978
هۆله‌نده جارێکی تر تیپێکی به‌هێزو یاریزانی چاک
توانیان بچن بۆ یاری کۆتایی،،به‌ڵام ئه‌رجه‌نتین
خاوه‌نی یاریگای خۆی و جه‌ماوه‌ری و خۆی و یاریزانانی
به‌هێز ئه‌ردیلس و کامبیس توانی سه‌رکه‌وێت
به‌سه‌ریدا3-1 دوایی ئه‌و تاوانکاریه‌ی ئه‌رجه‌نتین
دژی مافی مرۆڤ و به‌شداری نه‌کردنی کرۆیف له‌ترسی
رفاندنی .
هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتن بۆ یاری کۆتایی به جیاوازی گۆڵ
بوو دوای ئه‌وه‌ی به‌رازیل سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر
پۆڵه‌ندا3- 1ئه‌بوایا ئه‌رجه‌نتین سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر
پیرۆ به چوار گۆڵ زیاتر،،به‌ڵام ئه‌رجه‌نتین به شه‌ش
گۆڵ سه‌رکه‌وت به‌سه‌ریداو چوو بۆ یاری کۆتایی.
ئیسپانیا1982
له‌گه‌ڵ ئه‌و توانا به‌رزه‌ی که یاریزانی به‌رازیلی
هه‌یبوو به‌تایبه‌تی یاریزانان سوکرات، زیکۆ، ئه‌یدر
به‌ڵام نه‌یانتوانی له نیوه‌ی یه‌که‌م بچنه
سه‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئیتالیا به تواناکانی
یاریزاننان پاوڵۆ روسی و تاردینی و جه‌رتینی توانی
سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ریاندا 3_2،به‌هۆی هه‌ڵه‌کانی به‌رگر
و گۆڵچی.
مه‌کسیک 1986
ئه‌رجه‌نتین به‌تواناکانی مارادۆنا توانی ئه‌م جامه‌ش
بۆ خۆی ببات،،مارادۆنا ئه‌ودوو گۆڵه به‌ناوبانگه‌ی
تۆمار کرد که یه‌کێکیان به شێوه‌یه‌کی زۆر شاره‌زایی
ده‌ستی به‌کارێناو گۆڵی له گۆڵچی ئینگلته‌را کرد و
ناوبژیوانی تونسی خه‌ڵاتان ئه‌م گۆڵه تا ئێستاش
باسئه‌کرێت،،،هه‌روه‌ها گۆڵکه‌ی تری مارادۆنا
ئه‌وه‌بوو که له ناوه‌ڕاستی یاریگاوه به‌توناکانی
توانی زۆربه‌ی یاریزانانی ئینگلته‌را ببرێت و تۆپه‌که
بخاته گۆڵی پیته‌ر شیلتۆنی گۆڵچی ئینگلته‌را.
ئه‌رجه‌نتین توانی بچێت بۆ کۆتایی یاریه‌کان و له‌گه‌ڵ
ئه‌ڵمانیا به‌یه‌ک بگه‌ن و یاریه‌کی به‌هێز ئه‌نجام
بده‌ن،،دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه 2 گۆ تۆمار
ئه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌ڵمانیه‌کان یه‌کسانی ئه‌که‌نه‌وه
به‌ڵام به‌هۆی تۆپێکی ماره‌دۆناوه بۆ گۆڵکه‌ری
ئه‌رجه‌نتین بۆرۆتشاگا و گۆڵکردنی سه‌رئه‌که‌ون و
جامه‌که بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ئه‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که
تائێستا باس ئه‌کرێت ئه‌و ده‌سته‌ی مارادۆنا به‌کاری
هێنا ناوی لێنا ده‌ستی یارمه‌تی خوا.
ئیتالیا 1990
دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌س وا چاوه‌ڕوانی ئه‌کرد
که خاوه‌نی یاریگاو جه‌ماوه‌ر و یاریزان ڕۆبه‌رت
باگیۆ ئه‌م جامه ببات بۆ خۆی به‌ڵام ئه‌رجه‌نتین
توانی له یاریه‌کانی پێش کۆتای سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ریدا
به‌تواناکانی مارادۆنا و برۆشگاو کانیگیا هه‌رچه‌نده
له‌یاریه‌کانی سه‌ره‌تا به کامیرۆنی دۆراند به‌ڵام
توانی به‌سه‌ر به‌رازیل و یگۆسلۆڤاکیاو ئتالیادا سه‌ر
بکه‌وێت و بچێت بۆ یاری کۆتایی و له گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا
یاری بکات به‌ڵام نه‌یتوانی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیادا سه‌ر
بکه‌وێت،،بۆیه ئه‌ڵمانیا به تواناکانی کلیسمان
وماتیۆس و بیرهۆف سه‌رکه‌وت به‌سه‌ریدا دوای ئه‌وه‌ی
که ئه‌ڵمانیا لێدانیکی سزای بۆ هه‌ڵکه‌وت ئه‌ندریس
بریمه‌ر گۆلێکی جوانی کرد و ماره‌دوانایان کرده
گریان،،، بیکنپاوه‌ر بو به یه‌که‌مین که‌س که
جامه‌که به‌ده‌ست بهێنێت وه‌ک یاریزان و وه‌ک
ڕاهێنه‌ریش.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان 1994
تیپی به‌رازیل به تواناکانی یاریزانان ڕۆماریۆ، ببیتۆ
دۆنگا، توانیان بۆ یاریه‌کانی کۆتایی بمێننه‌وه
هارچه‌نده تیپی ئیتاڵیا تا کۆتایی یاری هه‌ر ئه‌یویست
جامه‌کا بۆ خۆی ببات و به‌ڕازیل نا ئومێد بکات به‌ڵام
به‌لێدانی سزا به‌ڕازیل سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر به‌ڕازیڵداو
چواره‌مین چامی جیهانی بۆخۆی ده‌سته‌بنه‌ر کرد،،وه
ئه‌م جامه‌یان پێشکه‌ش به یاریزانی پێشبڕکێی فۆرمیلا
وان،که به‌ڕازیلی بوو به کاره‌ساتی ئۆتۆمبێل گیانی
له‌ده‌ستدا کرد.
فه‌ڕه‌نسا1998
دوای ئه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا نه‌یتوانی بۆ مۆندیالی 1994
سه‌رکه‌وێت،،به‌ڵام له 1998 دا توانی تیپێکی زۆر
به‌هێزو زانا ئاماده بکات که پێکهاتبوو له
یاریزانانی وه‌ک زه‌ینه‌دین زێدان،پاتریک ڤێرا،لۆران
بلان،دیدیه دیشامب و تواناکانی ڕاهێنه‌ر ئێمیه
جاکیه.
ئه‌متوانایانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی فه‌ڕنسا بۆ
یه‌که‌مین جار جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێت دوای
ئه‌وه‌ی له یاری کۆتایی به‌سه‌ر به‌رازیلدا
سه‌رکه‌وتن که با بۆچوونی شاره‌زایانی وه‌رزش به‌رایل
له‌م یاریه‌دا تواناکانی زۆر له خواره‌وه بووه
به‌تایبه‌تی یاریزانی به‌ناوبانگی ڕۆناڵدۆ
تیپی فه‌ره‌نسا توانی به‌سه‌ر به‌رازیلدا سه‌ربکه‌وێت
به 3گۆڵ،،،
شایانی باسه سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی جاکشیراک یه‌کێک بوو
له جه‌ماوه‌ره‌کانی ئه‌م یاریه‌و له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ردا
هانی تیپه‌که‌ی ئه‌دا.
کۆریای خواروو،ژاپۆن2002
کۆمه‌ڵێک له یاریزانانی لاوی به‌رازیل وه‌ک
رۆناڵدو،ریڤاڵدۆ،ڕۆبه‌رتۆ کارلۆس.توانیان وڵاته‌که‌یان
سه‌ربخه‌ن،،دوای ئه‌وه‌ی که چوون بۆ یاری کۆتایی و
یاریان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا کرد ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به
2گۆڵی رۆناڵدۆ کۆتایی هات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه،،خاوه‌نی پاڵه‌وانیه‌تی پێشوو
فه‌ره‌نسا یه‌که‌م یاری دۆراند به سینیگال،،هه‌ر له
خوڵی یه‌که‌م چووه‌ده‌ره‌وه دوایی ئه‌وه‌ی توانی
ته‌نها 1 خاڵ سۆگه‌ر بکات..
له و جاوه‌روان نه‌کراوانه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تته
سه‌رکه‌وتنی هه‌ردوو تیپی کۆریا و تورکیا بۆ یاری
سێیه‌م و چواره‌م ئه‌وه‌بوو کۆریا سێیه‌م بوو تورکیاش
جواره‌م.
ئه‌ڵمانیا 2006
واچاوه‌روان ئه‌کرا که ئه‌ڵمانیا به تواناکانی
بالاک،،ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات
به‌ڵام ئیتالیا له خوڵی پێش کۆتایی بوتوناکانی
ڕاهێنه‌ر مه‌رچێللۆ لیبی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ریداو له
کاتی زیادکراودا فابیۆ گرۆسۆ،،ده‌ڵپێرۆ 2 گۆییان کرد .
دوای ئه‌وه له یاری کۆتایی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا یاریان
کرد تواناکانی زێدان له چرکه‌ی حه‌وته‌م لێدانیکی
سزای به زۆر شاره‌زایه‌وه خسته گۆڵی گۆڵجی ئیتالی
جیجی بوفۆن...به‌ڵام دوای ئه‌وه ئیتاڵیا یاریه‌که‌ی
یه‌کسان کرده‌وه،،،پێکدادانێکی زێدان له‌گه‌ڵ
ماتاراتزی که دووای هه‌موو میدیاکان باسیان کرد
گواییه ماتاراتزی قسه‌ی به‌دایکی زێدان وتووه
بۆیه‌زێدان سه‌رێکی دا له سکی ماتارازی و ناوبژیوان
زێدانی کرده ده‌ره‌وه و یاری بۆ به لێدانی سزا و
ئیتالیا بۆ جاری چواره‌م جامی جیهانی برد.
ئه‌فه‌ریقای خواروو 2010
ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه له ئه‌فه‌ریقای باشوور ئه‌کرێت
له‌م مانگه‌دا که مانگی حوزه‌یرانه و ڕکه‌به‌ریه‌کان
به‌رده‌وامه،،،ئه‌فه‌ریکای باشوور به‌هه‌وڵه‌کانی
سه‌رکرده‌ی ناسراوی نیلسۆن ماندیلا که بێووچان توانی
ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه مسۆگه‌ر بکات که له‌وڵاته‌که‌ی
ئه‌ودا بکرێت،،دوای ئه‌وه که‌وتنه نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
یاریگاکان و دروستکردنی یاریگای تازه وا مه‌زه‌نده
ئه‌کرێت که 2 ملیار دۆلار زیاتر خه‌رج
کرابێت...هه‌موه خه‌ڵکی جیهان رۆژانه له ریگه‌ی
ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه ته‌ماشای ئه‌م یاریانه
ئه‌که‌ن.
|