پێم بڵی بۆ
گۆرانی:دیکڵان گاڵبره‌یث*
 

  

وه‌رگێرانی:
جه‌بار حه‌مه‌د


له‌ خه‌وما مناڵان گۆرانیان ئه‌وت
گۆرانی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو کوڕێک و کچێك
ئاسمان شینه و کێڵگه‌کان سه‌وزن‌
پێکه‌نینیش زمانی هه‌موو جیهانه‌‌
به‌ڵام که‌ڕابووم و ئه‌وه‌ی که‌ بینیم
جیهان پڕه‌ له‌ خه‌ڵکی داماو

پێم بڵێ بۆ... ئه‌مه‌ ئه‌بێ وا بێت؟
پێم بڵێ بۆ... ئه‌بێ شتێک هه‌بێ له‌ کیسم چوو بێ؟
پێم بڵی بۆ... له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانم تێبگه‌م
کاتێک خه‌ڵک پێویستیان به‌ یه‌کتره‌
ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ ناکه‌ین
پێم بڵی بۆ؟

هه‌موو ڕۆژێک له‌ خۆم ئه‌پرسم
چی بکه‌م تا ببم به‌ پیاو؟
له‌سه‌رم پێویسته ڕابوه‌ستم و بجه‌نگم
بیسه‌لمێنم بۆ هه‌موو که‌ من کێم؟
هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌مه‌یه‌ ژیانم
به‌ فیڕۆ به‌رم له‌ جیهانکێدا که‌ پڕه‌ له‌ شه‌ڕ

پێم بڵی بۆ... ئه‌مه‌ ئه‌بێ وابێت؟
پێم بڵی بۆ... شتێک هه‌یه‌ له‌ کیسم چوو بێ؟
پێم بڵی بۆ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانم تێبگه‌م
کاتێک خه‌ڵک پێویستیان به‌ یه‌کتره‌
ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ نه‌که‌ین
پێم بڵی بۆ... پێم بڵی بۆ
ده‌ پێم بڵی بۆ... پێم بڵی بۆ
ئه‌مه‌ ئه‌بێ وابێت؟
پێم بڵی بۆ؟
پێم بڵێ بۆ... شتێک هه‌یه‌ من له‌ کیسم چوو بێ؟
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانم تێبگه‌م
که‌ خه‌ڵک پێویستیان به‌ یه‌کتره‌
ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ نه‌که‌ین
پێم بڵێ بۆ؟
بۆ..بۆ پڵنگه‌کان هه‌ڵدێن
بۆ..بۆ ته‌قه‌ ئه‌که‌ین
بۆ..بۆ هه‌رگیز فێر نابین
که‌سێک هه‌یه‌ پێمان بڵێت بۆ ئه‌یه‌ڵین دارستانه‌کان بسووتێن؟
بۆ..بۆ ده‌بێژین ئێمه‌ ئاگادارین
بۆ..بۆ وه‌ستاوین وئه‌ڕوانین
بۆ..بۆ دۆڵفینه‌کان ئه‌گرین
که‌سێک هه‌یه‌ پێمان بڵێ بۆ زه‌ریاکان ئه‌مرن؟
بۆ..بۆ ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌ک یه‌ک بین
بۆ گله‌یی له‌ یه‌کتر ئه‌که‌ین
بۆ..بۆ ئه‌مانه‌ دوایی نایه‌ت
که‌سێک هه‌یه‌ بتوانێت پێمان بڵێ بۆ ئێمه‌ ته‌نها هاوڕێ نه‌بین؟
بۆ..بۆ

 

---------------------------------
دیکڵان گالبره‌یث:له‌دایک بووی ئینگلیستانه‌.19دیسه‌مبه‌ر ساڵی 1991 له‌ دایک و باوکێکی سکۆتله‌ندی و ئه‌یرله‌ندی... له‌ مناڵیه‌وه‌ گۆرانی وتوه‌ به‌ هۆی باپیره‌یه‌وه‌، که‌ گۆرانی بێژێکی سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

 

           

 

01/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com