به نێوی ته‌واوی خزمانمهوه، سوپاسگوزاریتان
پێڕاده‌گه‌یه‌نم که به‌شداریتان بوو له پرسه‌ی
خوشکمدا.
ئازیزانم.. ناهی ته‌مه‌ن 30 ساڵ،ناهی تینووی ژیان ولێو
به‌خه‌نده‌و هه‌میشه گه‌ش. ناهی به‌و ته‌مه‌نه
یه‌وه بوو به دایکیکی به ئه‌مه‌ک و هۆشیار بۆ
مناڵه سهرکهوبنکهکانی. خێزانێکی به‌خته‌وه‌رو
ماڵێکی که‌له‌پوری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره
هونه‌رمه‌نده‌که‌ی پێكهێنا بوو. ده‌توانم بڵێم
ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بێ مۆرالهکانی
کوردستان لێێبهرپرسن. کاره‌ساتی مه‌رگی ناهی، که
به‌هۆی قوملێدان له موزه‌خه‌ی ئاوه‌وه، ته‌زووی
کاره‌با، گیانی لێسه‌ند. رووداوێکی سروشتی و
هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی نیه. ئه‌م ڕووداوه که گیانی
هه‌زارانی له ژنان قه‌لاچۆ کردووه. به هۆی که‌می
خزمه‌تگوزاری و نابه‌رپرسیاره‌تی له دابینکردنی ئاو
وکاره‌با بووه. ناهی چووه ریزی گیانبه‌ختکردوانی
دابینکردنی ساده‌ترین پیداویستیه‌کانی نیو قه‌ڕن
له‌مه‌وبه‌ر.
خۆشه‌ویستانم... سوپاستان ده‌که‌ین، سوپاسی ئه‌و
هه‌موو لوتفه‌تان ده‌که‌ین، سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو
شعوره ناسک وفرمیسک و خه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمه‌دا
ڕشتان. سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو پۆستکارتی سه‌ره‌خۆشی و
ته‌له‌فۆن و نامه‌و ئیمیلانه که هه‌موویانمان کرد
به‌گوڵی پڕ له ژیان وخۆشه‌ویستی بۆ سه‌رگۆڕی ناشادی
له‌گه‌ڵ خۆمان بردمان. ژیان به ئیوه‌وه ته‌حه‌مول
ده‌کرێت. هه‌ربژین .
24.06.2010
|