سه‌رۆكی كۆنگره: كورد چه‌ند له‌پایته‌ختی
داگیركه‌ره‌كان نزیكبێته‌وه، ئه‌وه‌نده له‌خه‌بات بۆ
مافی چاره‌نووسی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
كامیل ژیر، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌باشووری
كوردستان، له‌م وتوێژه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێك
مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسسازی گرنگی مه‌سه‌له‌ی كورد و رۆڵی
پارته‌كان تێداو راده‌ی كاریگه‌رێتی پایته‌خته‌كانی
داگیركه‌ران له‌سه‌ر پارته كوردیه‌كان‌و رۆڵی هه‌ندێك
بۆ له‌ناوبردنی مه‌سه‌له‌ی كورد.
له‌سایتی هاوڵاتی به‌شی عه‌ره‌بی (www.hawlati.info) ی
رۆژی 4/4/2010 وه‌رگیراوه‌و كراوه به‌كوردی. به
ئینگلیزیش له سایتی ollvoices بلاوكراوه‌ته‌وه كه
سایتیكی ئه‌مریكیه‌و گرنگی ئه‌دا به‌هه‌واله‌كانی
جیهان.
پ/ مامۆستا كامیل ژیر، وه‌كو سه‌رۆكی كۆنگره و وه‌ك
ئه‌وه‌ی ئه‌زموون‌و چالاكیه‌كی پڕ كاری سیاسیتان
هه‌یه، چی ده‌ڵێیت له‌باره‌ی سه‌ره‌تاكانه‌وه؟
- وه‌ك چاره‌نووس له‌ناخی هه‌موو كوردێكی نوسیبێت
كه‌له‌منداڵیه‌وه ئاوێته‌ی سیاسه‌ت ببێت و پیاده‌ی
كات، هۆی ئه‌وه‌ش باری ئه‌و داگیركراوه‌یه‌یه كه زۆر
سته‌می لێكه‌وتۆته‌وه بۆسه‌ر هه‌موو توێژ و تایه‌فه
و باوه‌ڕه كوردیه‌كان به‌درێژایی مێژووی پڕ شۆڕش‌و
به‌رگری كه له‌وه‌وه توشی زۆر كاره‌سات‌و كوێره‌وه‌ی
بووه. بۆ ده‌ربازبوون له‌و باره ناهه‌مواره‌ش،
سیاسه‌ت خۆی كوتاوه‌ته ناو نائاگایی (للاوعی)
به‌كۆمه‌ڵی كورده‌وه. بۆیه هه‌موو تاكێكی كورد
هه‌وڵده‌دا سیاسه‌ت بكات، به‌كرده‌وه یان به‌قسه یان
به لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌ناخیدا.
پاڵنه‌ری یه‌كه‌م كه‌وای له‌من به‌شێك له‌بیرم
به‌سیاسه‌ته‌وه خه‌ریك بكه‌م، گرمه‌ی فرۆكه‌یه‌كی
چاوگێرانبوو كه‌ساڵی 1939 هاته ئاسمانی سلێمانیه‌وه
ئه‌و كاته ته‌مه‌نم ته‌نیا پێنج ساڵ بوو. وڕه‌یی ئه‌و
فرۆكه‌یه ترسێكی ئه‌وتۆی خسته ده‌روونی خه‌ڵكی
شاره‌وه كه فه‌رمانبه‌ران فه‌رمانگه‌كانیان
به‌جێهێشت‌و دوكانه‌كان داخران هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌و
ماڵوێرانیه بوو كه پێش چه‌ند ساڵێك له‌وبه‌رواره‌وه
به‌سه‌ر خه‌ڵكی سلێمانیدا هاتبوو به‌هۆی فرۆكه‌كانی
به‌ریتانیه‌وه كه‌به‌بێ به‌زه‌یی‌و به‌بێ جیاوازی
بۆردمانی سلێمانیان ده‌كرد، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی
شۆڕه‌شه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید سه‌رباری
مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی 6 ئه‌یلول 1930و دوای ئه‌وه‌ش
هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌هه‌مان ساڵی 1939
ده‌وری فرۆكه جه‌نگیه‌كان كه‌رۆژانه وێرانكای‌و
سه‌دان كوشتن‌یان له‌گه‌لێ ناوچه‌ی جیهاندا ئه‌نجام
ده‌دا.
به‌و هۆیانه‌وه ئاوێته‌ی سیاسه‌ت بووم و له‌ناو
دانیشتنی خێزانیشمانه‌وه، به‌تایبه‌تی بیریاره‌كانیان
وه‌ك هه‌ردوو هه‌ستیار (شاعیر)ی گه‌وره شێخ سه‌لامی
خاڵی باوكم و أ.ب هه‌وری برای و خزمانی ترمانه‌وه،
ئاسۆی بیرم فراوانبووه و فێری وانه‌كانی یه‌كه‌م بووم
له‌سیاسه‌تدا، زانیم ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین ده‌ناڵێنین
به‌ده‌ست پارچه‌كردن‌و به‌شبه‌شكردن‌و داگیركردن‌و
زۆرلێكردنه‌وه و بێبه‌شین له‌ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
خۆمان، بۆیه ئه‌وه‌م خسته ئه‌ستۆی خۆم كه‌له‌پێناوی
نه‌هیشتنی ئه‌و زوڵم‌و زۆرانه‌دا تێبكۆش‌م. كاتێكیش
ته‌مه‌نم بوو به 14 ساڵ، ساڵی 1948 چوومه ناو
رێكخستنه‌كانی حیزبی شیوعیه‌وه له‌و بڕوایه‌مه‌وه
كه وامده‌زانی كلیلی سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی گه‌لان
له‌ناو داڵانه‌كانی مۆسكۆدایه به‌قسه‌ی شیوعیه‌كان!
كاتێكیش له‌و دیده نائومێدبووم دوای جاڕی رژێمی
كوتاری چه‌پڕه‌و له‌عێراق‌و رۆڵی پارتی كۆمۆنست
له‌دژایه‌تی هه‌موو ره‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی، وازم له‌و
پارته هێنا، هه‌رچه‌نده قوربانی زۆرم له‌پێناویدا
به‌هۆیه‌وه دابوو، وه‌ك چه‌ندین جار زیندانیكردن‌و
دوورخستنه‌وه‌م جارێك بۆ شوعیبه‌و جارێك بۆ ئه‌بوغرێب
و پچراندنم له‌خوێندن. دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك
رۆشنبیر رێكخراوێكی نه‌ته‌وه‌یی باوه‌ڕدارمان پێكهنا
به‌ناوی (كاژیك) ه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی‌و ژیانه‌وه
و یه‌كێتی كورد له14/4/1959دا. دوای هه‌ڵگیرسانی
شۆڕشی ئه‌یلولیش، كاژیك تواناكانی خۆی و كادره‌كانی
خسته خزمه‌تی شۆڕشه‌وه. ساڵی 1974یش دوای
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رژێمی به‌غداد و بۆ
یه‌كخستنی ریزه‌كانی شۆڕش، كاژیك چالاكیه‌كانی خۆی
هه‌ڵپه‌سارد ئینجا دوای هه‌ره‌سی شۆڕش، ژماره‌یه‌ك
لاوی كورد له‌هاوبیرانی كاژیك‌و خه‌ڵكی تریش،
رێكخستنێكی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی باوه‌ڕداریان له‌ساڵی
1975دا پێكهێنا به‌ناوی (پاسۆك)ه‌وه له‌سه‌ر ره‌وتی
كاژیك و به‌پێی هه‌مان فه‌لسه‌فه و ستراتیجی كاژیك،
دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌كی تر له‌سه‌ركرده هاوبیرانی
كاژیك له‌ئه‌وروپا رێكخستنێكی تریان به‌ناوی كۆنگره‌یی
نیشتمانی كوردستان KNC دامه‌زراندن به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی
ببێته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو پارته
كوردیه‌كان له‌به‌ره‌یه‌كی هه‌میشه‌یدا و
ئاراسته‌كردنی چالاكیه‌كانیان بۆ خه‌بات له‌پێناوی
سه‌ربه‌خۆیدا، سه‌رباری رۆڵی كۆنگره بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان
نوسینه‌كانیان‌و سایتی ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌وری
كۆنگره له‌ناسینی مه‌سه‌له‌ی كوردا به‌گه‌لان‌و
حكومه‌ته‌كانی جیهان.
پ/ راده‌ی وه‌ڵامی پارته‌كان چه‌ندبوو بۆ ئامانجه‌كانی
كۆنگره به‌تایبه‌تی خه‌بات له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیدا؟
- سفر.
پ/ بۆ؟
- چونكه پارتی نه‌ته‌وه‌یی نین به‌واتا راسته‌كه‌ی،
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌گرێی خواده‌ستی داگیركه‌رانی
كوردستانه‌وه ده‌ناڵێنن و نه هه‌ڵوێستێكی سه‌ره‌تایی
نه‌گۆڕیان هه‌یه و نه‌ستراتیجێكی روون
له‌به‌رنامه‌یاندا و شه‌ڕی ناوخۆی ساڵه‌هاو
بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ریزه‌كانیانداو گه‌لێ
لایه‌نی نه‌رێنی تر یان له‌ولاوه بوه‌ستێ.
پ/ ئه‌ی چار؟
- چار نه‌هێشتنی پارتایه‌تیه، چونكه گه‌لانی
رزگارنه‌بوو بۆ سیسته‌می پارتایه‌تی ده‌ست ناده‌ن.
پارتییه‌كان له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا هیچ نین جگه
له‌وه‌ی پوازێكن له‌جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌دا و كابووسێكن
به‌سه‌ریه‌وه و زه‌لكاوێكن بۆ گه‌نده‌ڵی و ئامڕازێكن
به‌ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه بۆ له‌تكردنی ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵ‌و ئیفلیج‌و لاوازكردنی‌و كردنی به‌كێڵگه‌یه‌كی
به‌پیت بۆ گه‌شه‌كردن میكرۆبی دووبه‌ره‌كی‌و ئاسانكاری
بۆ بنه‌مای كوتیكه و كۆتیكه كه داگیركه‌ران
به‌رانبه‌ر داگیركراوه‌كانیان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ئینجا پارتیه كوردیه‌كانی كه‌ئه‌مرۆ هه‌ن،
له‌ئه‌نجامی گرێی خواده‌ستیانه‌وه بۆ داگیركه‌رانی
كوردستان له‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌وه، خراپترین
له‌پارتیه‌كانی ئه‌و گه‌لانه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان
هه‌یه. له‌رووی كرده‌یشه‌وه ئه‌و پارته
كوردیانه‌مان بینی كه‌چۆن جۆره‌ها بیانویان دروست
ده‌كرد بۆ دانانی كۆسپ له‌رێی ژماره‌یه‌ك هه‌لی
سه‌ربه‌خۆیدا و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لانه به هه‌ندێك
دروشمی پروپوچی وه‌ك په‌یوه‌ندی مێژوویی‌و دیموكراتی
درۆزنه‌و ئوتونۆمی‌و فیدڕاڵی، یان خۆبه‌ستنه‌وه به‌و
ده‌ستورانه‌وه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ند خۆیان
كاریان پێناكه‌ن كه‌له‌راستیشدا ئه‌وانه هیچ نین جگه
له‌مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز و شیاوی گۆڕین‌و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ن. ئه‌وه‌بوو چه‌ندین ده‌ستوری
عێراقیان بینی كه‌له‌خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌گۆڕان،
ده‌ستور وه‌ك سه‌دام حسین پێناسه‌ی ده‌كات
(په‌ره‌یه‌كه ئه‌مرۆ ده‌ینوسین سبه‌ینێ ده‌یدڕێنین).
پ/ هه‌ڵوێستان به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟
- لایه‌نگری بووین له‌به‌ر هه‌ندێك هۆ:
یه‌كه‌م: چونكه پارتێك نه‌بوو له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و
پارتانه‌ی كه‌هه‌ن، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری
گشتگیربوو به‌چاوپۆشین له‌پاشخانی سونبوله‌كانی.
دووه‌م: پێویست بوو به‌رهه‌ڵستكاری بخرێته ناو
په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه تا به‌رووی ئه‌و
گه‌نده‌ڵیه‌دا بوه‌ستێ كه‌خه‌ریكه ئه‌و حكومه‌ته
خۆشه‌ویسته‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوبه‌رێت
كه‌به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید دامه‌زرا.
سێهه‌م: ده‌شێ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ببێته جێگره‌وه‌ی
پارتیه كلاسیكیه كۆنه‌كان‌و ده‌شێ بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی كوردی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی به‌رێت. پێشتر
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌نده شانازی به‌پارچه
هۆنراوه‌یه‌كی هه‌ستیار م.نوریه‌وه كردوه كه
بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی تێدا ده‌كات به‌راده‌یه‌ك كه
هانیداوه ئه‌و پارچه هۆنراوه‌یه بخاته سه‌ر به‌رگی
یه‌كه‌می په‌رتوكه‌كه‌ی (له‌كه‌ناری دانووبه‌وه بۆ
خڕی ناوه‌زه‌نگ)، به‌ڵام ئێستا مه‌سه‌له‌كه
جۆرێكیتره ده‌رچوو كاتێ بینیمان ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش
رووده‌كاته به‌غداد و په‌رله‌مانی به‌غداد و
پله‌وپایه حكومیه‌كانی به‌غداد، چونكه به‌باوه‌ڕی
ئێمه به‌غداد و تاران و ئه‌نكه‌ره و دیمه‌شق
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها پله‌وپایه‌ی حكومی له‌و پایته‌ختانه‌دا
سودێكیان نابێت به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌ر
پله‌یه‌كیكه‌شه‌وه ماده‌م ئه‌و نه‌ته‌وانه دان
به‌مافی چاره‌نووس نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا نانێن، به‌ڵكو
به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌شدا كه‌به‌ناوچه‌ی
ناكۆكی له‌سه‌ر ناوده‌برێت بۆ سه‌ر كوردستان!
له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد چه‌ند له‌پایته‌ختی
داگیركه‌ره‌كان نزیك ببێته‌وه، ئه‌وه‌نده له خه‌بات
بۆ مافی چاره‌نووسی دوورده‌كه‌وێته‌وه. به‌چاوی
خۆشمان له‌پێج ساڵی رابردوودا بینیمان كه ئه‌و ژماره
زۆره له‌په‌رله‌مانكار و وه‌زیر و گه‌وره
فه‌رمانبه‌ره‌ی كورد، به‌سه‌رۆك كۆماریشه‌وه،
نه‌یانتوانی گوندێك بگێرنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم
جگه‌له‌وه كورد ئه‌زمونێكی دووردرێژی هه‌یه
له‌وه‌رگرتنی پله‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیر و
سه‌ركردایه‌تی سوپا و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان‌و... هتد،
له‌به‌غدادا له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیه‌وه و دواجار
پله‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا
به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزو توانایه‌كیان هه‌بوو بێ
بۆپاڵنانی ره‌وره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد نیوهه‌نگاو بۆ
پێشه‌وه! ئێستاش هه‌ڵوێستی چاودێرمان هه‌یه له‌سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاخۆ ئه‌میش هه‌مان ره‌وتی
خوارده‌ستی (التبعیه)ی ده‌بێت بۆ داگیركه‌ران، یان
به‌ره‌و ره‌وتی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی راست ئه‌ڕوات؟ دوایش
بۆ هه‌ر روداوێك وتاری خۆمان ده‌بێت.
پ/ گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆنگره چیه به‌وپێییه‌ی
ئێوه له‌سه‌ركرده ده‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و
كۆنگره‌یه‌ن؟
- دامه‌زراندنی كۆنگره، خۆی له‌خۆیدا به‌رهه‌مێكی
گرنگه. كۆنگره تائێستا شه‌ش كۆنگره‌ی گشتی به‌ستووه
كه نوێنه‌ری هه‌ندێك پارتی كوردی‌و كه‌سایه‌تی كوردی
ده‌ركه‌وتوو و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌ت‌و
په‌رله‌مان‌و رۆژنامه‌وانی ئه‌وروپی تێدا به‌شداربوون.
هه‌روه‌ها بروسكه‌یه‌كی زۆری هاوسۆزی له‌سه‌رۆكی
هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانه‌وه پێگه‌شتووه،
دوای ئه‌وه كۆنگره به‌شداری له‌دامه‌زراندنی
حكومه‌تی رۆژئاوای كوردستاندا له‌تاراوگه كردوه.
گرنگترین شتێكیش كه‌كۆنگره له‌دورستبوونیه‌وه
ئه‌نجامی ده‌دات: بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری
نه‌ته‌وه‌ییه له‌رێگه‌ی بڕیاره‌كانی‌و نوسین‌و
سیمناری كادركانی‌و گۆڤار و سایته‌كه‌یه‌وه له
ئه‌نته‌رنێت‌و ده‌ڕبڕینی رای بابه‌تیانه‌ی خۆی
به‌رانبه‌ر جۆره‌ها روداوی جیهانی‌و هه‌رێمی‌و
ناوچه‌یی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌ی كوردیه‌وه.
پ/ ئایا كۆنگره ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ ئه‌ندامی
هه‌یه‌كه هاوشانی پارتییه كوردیه‌كانی ئێستای ناو
كوردستانبن؟
- كۆنگره پارتێك نییه تا ئه‌ندام كۆبكاته‌وه
له‌شانه و رێكخراوه‌كانیدا رێكیان بخات. كۆنگره
زیاتر بزاوتێكی بیرمه‌ندییه وه‌ك له‌وه‌ی رێكخستنێك
بێت له‌شێوازی رێكخستنه پارتێكان، ئه‌ركی كۆنگره
بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ك پێشتر وتم،
دوایی ئه‌وه‌ش ناساندنی مه‌سه‌له‌ی كورد به‌جیهان
ئینجا نزیككردنه‌وه‌ی باری سه‌رنجی پارتیه
كوردیه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌به‌ره‌یه‌كی
یه‌كگرتوودا بۆ یه‌كخستنی هێزه سه‌ربازییه‌كانیان و
نه‌هێشتنی ناكۆكی‌و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی پارتیانه
هیچ نه‌بێت له‌قۆناغی خه‌باتی رزگاریدا. ئه‌م
ئه‌ركانه‌ش پێویستیان به‌چه‌ندێتی ئه‌ندامه‌وه نییه.
به‌ڵكو پێویستیان به جۆرێتی ئه‌ندام‌و لایه‌نگراوه
هه‌یه.
پ/ تاكه‌ی!؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر كار هه‌ر به‌م جۆره ئێستا
رۆی؟
- ئه‌و كاته دوورنییه كۆنگره بچه‌رخێ بۆ
بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان بۆ
ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه بنچینه‌یه‌كه‌ی كه ئازادی
و سه‌ربه‌خۆییه.
پ/ ئاینده‌ی كورد له‌عێراقدا ئێستادا چۆن
ده‌خوێنیته‌وه؟
- با وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت به تۆزێ درێژی
بده‌مه‌وه هاوكار له‌گه‌ڵ دید بۆچونێكی نوسه‌ری
به‌توانای كورد (ئه‌حمه‌د قه‌ره‌داغی) له‌وتارێكی
به‌نرخی بڵاونه‌كراوه‌یدا به‌ناونیشانی: گرێ
رۆچوه‌كان به‌مێژوودا.
ئه‌و توخمه سه‌ره‌كیانه‌ی گیراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌وڵه‌تی عێراقی تازه دروست ده‌كه‌ن‌و
تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان هه‌یه و هێز له‌كۆمه‌ڵێ گرێی
مه‌ڵاسخواردوو له نائاگایی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و توخم‌و
پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه وه‌رده‌گرن، ده‌كرێت
وتار له‌باره‌ی گرێ‌و شوێنه‌واره‌كانیانه‌وه
به‌مجۆره كورتكه‌ینه‌وه:
1- شیعه: ئه‌مانه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی
پێكده‌هێنن‌و به‌گرێی هه‌ستكردن به‌تاوانی مێژووه‌وه
ده‌ناڵێنن. ئه‌و گرێیه‌ش ره‌گی رۆچووه به روداوه
مێژوویه‌كی كه‌ربه‌لاو مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی ئیمام حسین
(سلاوی لێبێ) له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه‌ده‌بوو پشتی
بگرن‌و جیهادی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. هه‌روه‌ها جۆرێك له
(ماسۆكێتی)له‌ناو شیعه‌دا بڵاوكه ده‌كرێت ناویبنێم
(گرێی ده‌ركه‌وتن له‌ده‌وری سته‌ملێكراودا) ئه‌ویش
به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه له‌سه‌رده‌می
ئه‌مه‌وییه‌كانه‌وه و به‌درێژایی مێژووی ئیسلامی،
به‌ر زۆر سته‌م كه‌وتوون. له‌ئه‌نجامی ئه‌و
باره‌شه‌وه، شیعه له‌زۆر كاتدا (به‌شێوه‌یه‌كی
نائاگایی) به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌چن كه قوربانی‌و
زۆرلێكراون زیاتر له‌وه‌ی سته‌مكار و زاڵمبن. ئه‌م
راستیه‌ش له‌بینینی نوری مالیكیه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌چۆن
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 26/3/2010 دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی مارت له‌په‌رده‌ی
ته‌له‌فیزیۆنه‌وه له‌ده‌وری سته‌ملێكراودا ده‌یبزڕكان
و سكاڵای له‌و ئه‌نجامه ده‌كرد كه‌هێشتا خۆی سه‌رۆكی
حكومه‌تبوو و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانره‌وایی به‌ده‌سته‌وه
بوو و هێزه سه‌ربازی‌و شارستانیه‌كان له‌ژێر ركێفی
خۆیدا بوون! كه‌ئه‌وه‌ی په‌یره‌وكراوه:
به‌رهه‌ڵستكاران سكاڵا ده‌كه‌ن نه‌ك
به‌پێچه‌وانه‌وه!.
2- كورد: ئه‌مانیش به‌درێژایی مێژووه‌كه‌یان به‌ده‌ست
سته‌م‌و داگیركراویه‌وه ناڵاندوویانه، خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له‌زۆربه‌ی كاتدا (ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێین هه‌موو كات) بێگانه‌ی داگیركه‌ربووه.
به‌وجۆره له‌نائاگایی (فی اللاوعی) كوریدا ئه‌وه
چه‌سپیوه كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌ر ده‌بێت (نا
كوردێك بێت) ئه‌م گرێ مێژووییه نائاگاییه ئه‌و
كورده‌شی لێبه‌ده‌رنه‌بووه كه‌له‌توانایدا بوو رۆژێ
له‌رۆژان فه‌رمانڕه‌وایی گه‌له‌كه‌ی بكات‌و ئه‌وه‌نده
باوه‌ڕی نییه (له‌سه‌ر ئاستی نائاگایی به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه) كه‌شیاوی ئه‌وه‌یه ببێته جێگره‌وه‌ی
فه‌رمانڕه‌وایی بێگانه ده‌شێ وێنه‌ی ئه‌و
فه‌رمانڕه‌وایه سه‌ركه‌وتووبێت له‌فه‌رمانڕه‌وایی
گه‌لێكیكه‌دا له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتوو نابێت بۆ
فه‌رمانڕه‌وایی گه‌له‌كه‌ی خۆی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و
گرێیه‌وه كه‌دوو كاریگه‌ری هه‌یه، كاریگه‌رییه‌ك
له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌واكه و كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر
فه‌رمان له‌سه‌ركراوه‌كه له‌یه‌ك كاتدا. ئه‌م
راستیه‌ش له‌عێراقچیه‌تیه‌كه‌ی تاڵه‌بانیدا
ده‌ركه‌وتوو كه زیاتره له‌و عێراقیانه‌ی بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق به‌شێكه له‌نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب‌و به‌راده‌یه‌كیش نوساوه به‌یه‌كێتی
عێراقه‌وه كه‌به‌جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جوزێف
بایدنی وتوه (پرۆژه پێشنیاركراوه‌كه‌ی بۆ
دابه‌شكردنی عێراق له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی عێراقه‌وه
په‌سه‌ند ناكرێت... وازمان لێبێنه خۆمان كێشه‌كانمان
به‌رێگه‌ی تایبه‌تی خۆمان چاره‌سه‌ربكه‌ین) هه‌روه‌ها
ئه‌و هه‌میشه بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی
ره‌تده‌كاته‌وه و به‌خه‌ونی هه‌ستیارانی پێناسه
ده‌كات وه‌ك كورد له به‌هه‌شتی به‌رینێكی ئه‌وتۆدا
بژی كه‌روبارێك به‌ختیاری به‌ژیریا بڕوات به‌و
یه‌كێتیه‌ی له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانیدا! به‌وه‌ش شیاوتر بۆ
ده‌وری دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆمار زیاتر له‌و
ناكوردانه‌ی به‌خۆیان ره‌وا نابین (هیچ نه‌بێت له‌رووی
راگرتنی هه‌سته‌وه) كه ده‌وڵه‌تی كوردی به‌و
پێناسه‌یه پێناسه‌بكه‌ن.
3- عه‌ره‌بی سوننه: ئه‌وانه به‌درێژایی كاریگه‌ری
فه‌رمانڕه‌وایی دژوار و خۆسه‌پێنی فه‌رمانڕه‌وا
موسڵمانه سوننیه‌كان كه‌له سه‌رده‌می
ئه‌مه‌ویه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به‌ناو
سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان‌و به‌ناو سه‌رده‌می
عوسمانیه‌كاندا ده‌روات تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می
به‌حكومی عه‌ره‌بی نیشتمانی ئێستا ناوده‌برێت، له‌سه‌ر
فه‌رمانڕه‌وایی سته‌مكارانه‌ی تاكڕه‌و راهاتوون
ده‌شتوانین بڵێین ئه‌وانه تاڕاده‌یه‌ك چێژ له‌وه
وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها دووریی ئاینی‌و هه‌وڵه‌كانی
(وعاڤ السلاگین)ی پیاوانی ئاین به‌شداربوون له‌وه‌دا
دوورییه‌كی پیرۆزمه‌نی بكه‌ن به‌به‌ر ئه‌وه جۆره
فه‌رمانڕه‌وایی‌و خۆسه‌پاندنه‌دا. فه‌رمانڕه‌وا
سته‌مكاره یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان به‌درێژایی چه‌ندین
سه‌رده‌می درێژ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان له‌گه‌نجینه‌ی
نائاگایی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكدا دروستكردووه كه ده‌بێت
فه‌رمانڕه‌وا به‌سام‌و به‌هێز و ملهووڕ
ده‌سوه‌شتێنبێ. به‌و جۆره كاره‌كه به‌لای
ده‌سه‌ڵاتداری به‌هێز و سته‌مكاردا شكاوه‌ته‌وه
به‌جۆرێك كه‌به‌های فه‌رمانداریه‌كه‌ی بدرێت به‌سه‌ر
جۆره فه‌رماندارییه‌كی تردا كه ده‌شێت كراوه و
دادپه‌روه‌ربێت، به‌ڵام (به‌باوه‌ری ئه‌وانه) فشه‌ڵ‌و
لاواز بێت و له‌وانه‌بێت كه ببێته ده‌رگایه‌ك بۆ
ئاژاوه و له‌یه‌كترازان‌و نه‌بوونی ئارامی، نموویه‌ك
بۆ ئه‌مه، ئه‌و لێدوانه (ناسروشتی‌و بێ بیانوانه)
به‌بیر ده‌هێنینه‌وه له‌لایه‌ن زۆرێك له‌عه‌ره‌یه
سوننه‌كانه‌وه له‌عێراق‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا،
له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وای پێشووی عێراق (سه‌دام حسین)
كه‌نازناوی (فه‌رمانده‌ی پێویست)یان ده‌خسته پاڵی‌و
گه‌وره‌یان ده‌كرد له‌رۆژنایی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی‌و
داوی رۆیشتنیشی. نمووی یه‌كێكه بۆ ئه‌و نائاگاییه
كه‌ڵه‌بووه: دوایی ئاشكراكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی
7/3 ئه‌یاد عه‌لاویمان له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بینی
كه‌چۆن شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد حكومه‌تێكی به‌هێزی
خاوه‌ن دووریی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی پێكده‌هێنێت! ئه‌و
هێز و ئه‌و دووریه‌ش له‌قسه‌كانی عه‌لاویدا، واتا و
لێكداوه‌نه‌ی خۆی هه‌یه! له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و
قسانه‌ماندا، من وایده‌بینم توانای راهاتنی پێكهاته
كۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كان له‌عێراقدا، یان
تێكه‌ڵاوبوونی سروشتیانه له‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسی
یه‌كگرتوو پێكه‌وه‌ژیاندا، كارێكی یه‌جگار گرانه
(ئه‌گه‌ر نه‌ڵیین كارێكی نه‌كرده‌یه).
ئینجا ده‌شێت زۆرێك بڵێن ئه‌وه راست نییه و
تاقیكردنه‌وه‌كانی ئێستای عێراق ئه‌وه‌یان تاڕاده‌یه‌ك
سه‌لماندووه كه‌جۆرێك له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و راهاتنه
له‌توانادایه، به‌ڵام من هه‌ندێكی تر ده‌خه‌مه سه‌ر
قسه‌كانی پێشووم كه ئه‌گه‌ر وایده‌بنێین هه‌ندێك
سه‌كه‌وتن له‌كۆكردنه‌وه‌ی پێكهاته عێراقیه
نه‌گونجاوه‌كانیشدا به‌ده‌ست هاتبێت، ئه‌وا نابێت
له‌بیرمان بچێت كه‌ئه‌وه به‌بووونی سه‌رپه‌رشتی (یان
راستر چاودێری ئه‌مه‌ریكاوه بوه) كاتێكیش كاریگه‌ری
ئه‌مه‌ریكی نامێنێت یان لاواز ده‌بێت به‌هه‌ر هۆیه‌ك
(ئه‌وه‌ش ئێستا یان كاتێكه هه‌ر رووده‌دات) ئه‌وسا
بارودۆخه‌كه به‌جۆرێك ده‌شێوێت‌و رێره‌وێك ده‌گرێت
كه جڵه‌وگرتنه‌وه‌ی گرانبێت و ئه‌وسا پێكهاتنه
درۆینه‌كان و رووپاماڵیه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی
كه‌له‌به‌ره‌كان‌و نه‌هێشتنی ناكۆكیه
ره‌گداكوتاوه‌كان‌و جیاوازییه گیرخواردووه‌كان
كه‌ڵكیان نابێت.
كاریگه‌ریه به‌هێزه‌كانی تێگه‌یشتنه
ره‌گداكوتاوه‌كان له‌نائاگایی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لان‌و
كۆمه‌ڵه مرۆییه‌كان به‌جۆرێك به‌هێز و په‌زمه‌نده‌یه
كه ده‌شێت له‌سه‌رووی بیركردنه‌وه‌وه بێت. له‌وه‌ش
خراپتر له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌به‌زۆری له‌توانادا
نابێ جڵه‌وی ئه‌و كاریگه‌ریانه بگیرێ یان به‌رێكاری
سه‌روانه و رووكه‌شانه‌و په‌نابردن بۆ ته‌گبیر و
پیاده‌كردنی ئاسایی چاره‌سه‌ربكرێت كه‌له‌ئاستی قوڵی‌و
وردی هۆكان‌و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و كاریگه‌ریه قوڵ و
مه‌ترسیدارانه‌دا نه‌بێت، بۆیه ئه‌وانه بارودۆخه‌كه
خراپتر ده‌كه‌ن!
ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه و كرده‌ییانه بۆ
ئاینده‌ی عێراقی ئێستا به‌ئاینده‌ی كوردیشه‌وه.
گومانیشی تێدانییه كه مه‌رگه‌ساته‌كه له‌سه‌ر كورد
دووجار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌مووی نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی
دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی عێراق‌و ئێران، بۆیه له‌سه‌ر
هه‌موو كوردێك پێویسته، ده‌سه‌ڵاتدار یان بێ
ده‌سه‌ڵات، پارته‌كان‌و تاكه‌كان، له‌م راستیانه
بگه‌ن‌و دووركه‌ونه‌وه له‌گه‌نده‌ڵی و نۆكه‌ری و
دوژمنایه‌تیه‌كانیا كه‌لاخه‌ن‌و رایه‌ڵێك پێكیانه‌وه
ببه‌ستێته‌وه بۆ خاڵ خستنه سه‌رپیته‌كانی په‌یمانێكی
شه‌ره‌ف بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی
نه‌ته‌وه‌ی كوردمان. ئه‌وه‌ش به‌یه‌كخستنی هه‌ڵوێست
به‌رانبه‌ر بێگانه و دانانی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ
گێرانه‌وه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرێ
مێژووینه نائاگاییه چه‌قبه‌ستووه‌كان
له‌ده‌روونماندا، ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵات،
نه‌زان‌و زانا و گێرانه‌وه‌ی ژیاری بۆ كه‌سێتی روخاوی
كوردی له‌ئه‌نجامی ئه‌و زۆر سته‌م‌و داگیركردنه‌وه
له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی بێگانه‌وه، دیاره بۆ هه‌ر
ده‌ردێك ده‌رمانێك هه‌یه، رسواكردنی گه‌نده‌ڵی‌و
وازهێنان له‌نۆكه‌رایه‌تی‌و ده‌ستكردن
به‌په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی راست‌و چاره‌سه‌ره
زانستییه ده‌روونیه‌كان له‌ڕێگه‌ی خوێندن و
له‌كه‌ناڵی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنه‌و تێگه‌یاندنی
هه‌مووان له‌وه‌ی كه‌به‌بێ بوونی سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی
به‌ختیاری‌و گه‌شه و یه‌كسانی و پاراستنی ناموس‌و
سه‌روه‌ریی‌و ئارامی بوویان نابێت. ئه‌وانه‌ش ده‌بنه
زامن بۆ نه‌هێشتنی خڵته‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو
له‌ده‌روونماندا به‌درێژایی مێژوو، دوایش ده‌ربازبوون
له‌دۆزه‌خی داگیركردن كه‌ئه‌وه‌ش كاری نه‌كرده و
خه‌ونی هه‌ستیاران نییه، پێش ئێمه گه‌لانی
ئیمپراتۆریه به‌هێزه خاوه‌ن سوپا زۆره‌كان و گه‌لانی
یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه‌دووه‌م هێزبوو له‌جیهاندا و خاوه‌ن
چه‌كی كۆكوژبوو رزگاربوون، ئه‌گه‌ر گه‌لێك ژیانی بوێت
كۆت‌و به‌نده‌كه‌ی هه‌ر ده‌بێ بشكێ.
پ/ دوا وته‌تان ؟
- به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی ژیان بوونی نییه، گه‌یشتن به‌م
ئامانجه‌ش رێگه‌و هونه‌ری خۆی هه‌یه و مه‌رج نییه
كه‌هه‌ر به‌خوێن‌و كوێره‌وه‌ری بێت.
|