شه‌ڕی راگه‌یاندنی ئاساییشه‌کانی یه‌کێتیی و پارتیی
له‌که‌رکوک له‌سه‌ر چالاکییه‌ک، ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسیی
و کو‌لتووریی خۆی هه‌یه. ئاخر عه‌ره‌ب و تورکمان و
مه‌سیحییه‌کانی که‌رکوک، ناحه‌قیان ناگیردرێ که دڵیان
به میلیشیاکانی کورد له‌که‌رکوک خۆش نییه‌و به
میلیشیای حیزبه کوردییه‌کان ناودێریان ده‌که‌ن.
مه‌سیحییه‌کانی کوردستان ناحه‌قیان نییه که خۆشییان
به‌کورددا نایات. ئاخر به‌ئاشکرا هه‌ندێ کاربه‌ده‌ستی
باڵای کورد، ده‌سترێژیی سێکسیی ده‌که‌نه سه‌ر
کچه‌کانیان و دواتریش که دووگیانیان ده‌که‌ن، زینده
به‌چاڵیان ده‌که‌ن. ئه‌مانه بوختان نیین، ده‌یان و
سه‌دان دۆکیومێنت ئه‌و راستییانه ده‌خه‌نه
به‌رده‌ست، له‌کاتێکدا ئه‌و به‌رپرسه حیزبییانه
پۆسته‌کانیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
سه‌یرکه‌ن، به‌س به‌زمانی ئینگلیزیی و عه‌ره‌بیی
گه‌وره‌ترین که‌مپه‌ین دژی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستان ( نه‌ک خه‌ڵکی کوردستان) له‌لایه‌ن نووسه‌ران
و ئینتێلێکچوواڵه مه‌سیحییه عێراقییه‌کانه‌وه (
له‌ناوه‌وه‌و له‌تاراوگه) بۆچه‌ندین ساڵه درێژه‌ی
هه‌یه. که‌چیی کورد ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێ
نه‌ته‌وه‌په‌رستی توندڕۆی تاراوگه‌و هه‌ندێ رۆبۆتی
حیزبه کوردییه‌کانه‌وه، ئه‌ویش به زمانی کوردیی
به‌وتاری حه‌ماسیی و کوردایه‌تیی وه‌ڵامی ئه‌مانه
بده‌نه‌وه. ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی یاده‌وه‌ریی تاڵه،
ناحه‌قیان نییه چونکه به‌س خۆیان له‌ئازاری خۆیان
ده‌گه‌ن. چۆن له‌ئه‌نفالی به‌عسدا، کورد ئه‌وه‌نده‌ی
ده‌ستدرێژیی سێکسیی بۆ سه‌رکچه کورده‌کان و فرۆشتنی
کیژانی کورد به وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له ویژدان و
یاده‌وه‌ریی و مۆراڵیدا که‌وتووه( به‌ڵگه‌ی
باوه‌ڕپێکراویش نییه )، ئه‌وه‌نده به‌شوێن مه‌غزای
سیاسیی وبایه‌خی جینۆسایدبوونی تاوانه‌که‌وه نییه.
به‌هه‌مان شێوه‌ش، مه‌سیحییه‌کان ئه‌و هه‌موو
سووکایه‌تیی و ده‌سترێژییه سێکسییانه‌ی ده‌کرێته
سه‌ریان له‌لایه‌ن میلیشیاکان و به‌رپرسه
کورده‌کانه‌وه، له‌یاده‌وه‌رییاندا ناسڕێنه‌وه‌و
به‌ڕاده‌یه‌ک له بیروهۆشیاندا “که‌ڕوو”ی کردووه که
هیچ شتێکی باشی کورد نابینن.
عه‌ره‌ب و تورکمانی که‌رکوک چۆن خۆشییان
به‌جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌دوچلدا بێت که ده‌سگا
ئه‌منییه‌کانی که‌رکوک وه‌ک دوو میلیشیای حیزبیی
کارده‌که‌ن و هیچ شه‌رعییه‌تێکیان ته‌نانه‌ت له
پارله‌مانی کوردستانیشه‌وه نه‌بێت. دوو میلیشیا
له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساکان و بڕیاره‌کانی ئه‌و حکومه‌ته
به‌سته‌زمانه کوردییه‌ی هه‌رێمی کوردستانن که به‌بێ
پارتیی و یه‌کێتیی توانای سه‌رخوراندنی خۆیشی نییه.
گرینگ‌ترین شت که سه‌رنجی راکێشام، ئایکۆن و ئارمی دوو
میلیشیاکه‌ی ئاساییش بوو. له‌هه‌موو بابه‌تێکی
ره‌سمییدا که بڕیاره سیمبۆڵی ئه‌و ده‌سگایه بێت
لایه‌نه ته‌کنیکیی و زمانه‌وانییه‌که‌یه‌تی. ئاساییشی
یه‌کێتیی و پارتیی هه‌ردووکیان وشه‌ی ئاساییشیان
به‌هه‌ڵه نووسیووه. چونکه ساده‌ترین شتێک
له‌رێزمانی کوردییدا ئه‌وه‌یه که دوو بزوێن
به‌سه‌ریه‌که‌وه نایه‌ن و ده‌بێ نابزوێنێک لێکیان
جودا بکاته‌وه، ئه‌مه هه‌موو خوێندکارێکی قۆناغی
ناوه‌ندیی ده‌بێ بیزانێ. ئه‌م هه‌ڵه سادانه له‌هیچ
زمانێکی تردا نابینرێن له‌زمانی بێخاوه‌نی کوردییدا
نه‌بێ. له‌مه‌ش وێرانتر که بابه‌تی سیمبۆڵیزمی ئه‌و
ده‌سگایه‌یه، ئاساییشه‌که‌ی پارتیی هاتووه ئاڵای
ئێسنیکی کورد( نه‌ک کوردستان) ی له‌گه‌ڵ ئارمه‌که‌یدا
تێکه‌ڵ کردووه. ئاخر به‌کام شه‌رعییه‌تی یاسایی ده‌چن
ئاڵای کورد له ئارمی ده‌سگایه‌کی موخابه‌راتیی و
میلیشیایی و حیزبییدا جێکه‌وت ده‌که‌ن. ئاخر ئێوه لای
کورد و پارله‌مانه‌که‌ی شه‌رعییه‌تتان نه‌بێ، چۆن
خۆتان شه‌رعییه‌ت به‌خۆتان ده‌ده‌ن؟ هاوکات ئایا
ئه‌وه کورد ره‌زاگرانتر ناکات لای ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی
که‌رکوک که خه‌یاڵ ده‌که‌ین بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان
بگه‌ڕێنه‌وه؟
له‌هه‌موویشی مه‌ترسییداتر، ئارمه‌که‌ی ئاساییشی
پارتیی که به " ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی
کوردستان " ناوی ده‌رکردووه. هاتووه شێرپه‌نجه‌ی
دووستانده‌ردیی له زمانی کوردییدا جێکه‌وت کردووه.
به‌لاتینیی – تورکیی، هه‌مان ناوی ده‌سگا جارێکی‌تر
به" ئاژانسا پاراستنا ئاسایشا هه‌رێما کوردستانێ"
نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌وه چ ئاژانس و چ ده‌سگایه‌کی
ئاساییشه که بڕیاره بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق بێت
و هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئێسنیکه جیاوازه‌کان و ئایینه
جیاوازه‌کان وه‌ک یه‌ک سه‌یر بکات، وێڕای ئه‌وه‌ی هیچ
شه‌رعییه‌تێکی نییه، که‌چیی کوردی خاوه‌ن هیچ، به‌دوو
دایه‌لێکت ، دروستتر به‌دوو زمانی جیاوازی کوردیی
وکرمانجیی لێی بنووسێ. به‌ڵام نه به‌عه‌ره‌بیی و نه
به‌ئینگلیزیی و نه به‌تورکمانیی هیچی تێدا نه‌بێ.
ئایا ئه‌مه تایه‌فه‌چییه‌تیی و ناوچه‌گه‌رایی نییه و
له‌سه‌ر حیسابی زمانی کوردیی به‌پلانه‌وه کاری بۆ
ناکه‌ن؟
|