له‌رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه كه ده‌كاته
30/6 بۆ 1/7/2010 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری
و هونه‌ری گه‌رمیان به‌هاوبه‌شی
به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی
(هه‌ڵه‌بجه-ده‌ربه‌ندیخان-چه‌مچه‌ماڵ) كه‌رنه‌ڤاڵی
مه‌قام بێژی له‌هۆڵی رۆشنبیری له‌شاری كفری بۆ
ناچه‌كانی (خانه‌قین-هه‌ورامان
–چه‌مچه‌ماڵ-كه‌ركوك-كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان
–كفری-خورماتوو) ساز ده‌كات
ئومێد سه‌عدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری
گه‌رمیان له لێدوانێكیدا پێمانی راگه‌یاند كه هۆی
ئه‌نجامدانی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی كه گه‌رمیان به‌گشتی و شاری كفری به‌تایبه‌تی
له كۆن دا سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌قاماتی كوردی
بووه ، ناوبروا وتیشی ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی
ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌وه مه‌قاماتی كوردی نوێ
بكه‌ینه‌وه‌و به‌نه‌وه‌ی نوێی بناسێنین ، و زیاتر
په‌ره‌ری پێ بده‌ین.
شه‌ماڵ ره‌ئووف
|