برای رۆژنامه‌نوس كاك ئارا ئیبراهیم له ژماره 627
هاوڵاتیدا ، به‌دواچونێكی كردبوو به‌ناوی (
هه‌ڵًبژاردنی ژووره بازرگانیه‌كان دواده‌خرێت و
ناره‌زایی لیّ ده‌كه‌وێته‌وه ) له لێدوانێكیدا (حسن
باقی) بۆ هاوڵاتی ووتبوی ، ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی
سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی
خۆیدا بكرێ و دوانه‌خرێ ! به‌ڵام هه‌ولێرو دهۆك رازی
نه‌بوون ، له‌هه‌مان كات و به‌دواچوندا،كاك( دارا جلیل
خه‌یات ) ده‌ڵێ ژووری بازرگانی سلێمانی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا بوون هه‌لبژاردن نه‌كرێ و دوا بخرێ !!!
ئه‌رێ پێمان ناڵێن ئێمه به‌كام دوعایه بڵێین ئامین
، ئه‌م دوو بۆچونه جیاوازه وه‌چه‌رخانێكی سه‌ره‌و
خواری تیا به‌دی ده‌كرێ ، وه‌ك له ژووری بازرگانی
سلێمانی ده‌نگ گۆی ئه‌وه هه‌یه و بووه به ریكلام
گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێ حسن باقی جێگری ژووره
بازرگانیه‌كانه‌و ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆك ، ئاخر ناحه‌قم
مه‌گرن كه‌ده‌ڵێم ژووری بازرگانی و پیشه سازی سلێمانی
به كه‌روێشك ده‌ڵێن راكه‌و به‌تانجیش ده‌ڵێن بیگره ،
راسته ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سه به‌فكری خۆیه‌تی كۆسه‌ش
به‌فكری ریشیه‌تی گه‌رنا به‌مافی خۆمانی ده‌زانم
بزانین ئه‌م بڕیاری دواخستنه چ پلانێكی زانستی و
ستراتیجی و ئابووری تیایه , من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی
تیا ده‌بینم به‌ده‌ستی خۆیان بڕیار ئه‌ده‌ن تاله
مه‌شدا به‌كلكی به‌غداوه بمان به‌ستنه‌وه بۆ مه‌رامی
خۆیان . من ده‌یان خوێندنه‌وه‌م هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌م
و كورتیه‌كانی ژوری بازرگانی وپیشه‌سازی به‌داتاو
به‌ڵگه‌وه باوه‌ر ناكه‌م كه‌سی مابێ له‌كاسبكارو
رۆشنبیرانی شاره سته‌م دیده‌كه‌م چاوی پر هه‌نسك
نه‌بووبێ به نوسینه‌كانم ، ته‌نها به‌رپرسانی
وڵاته‌كه‌م نه‌بێ چاویان گرتووه و ژووری بازرگان‌یش
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدابوو په‌یره‌وی سیاسه‌تی وازی
لێبێنه بانه‌ورژێ ده‌كه‌ن و فزه‌یان لێ نایه، زیار
له 300 كارگه واژۆیان كردووه‌و ناره‌زان له كاری
ژووری بازرگانی و داوای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ده‌كرێ
له كاك دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووره بارگانیه‌كان
بپرسین ئایه؟ هیچ رێزوو به‌هایه‌ك بۆ ئه‌و هه‌موو
خاوه‌ن كارگانه دانانێت ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم
سه‌رۆكی حكومه‌تیش له ئه‌دائیان رازی نیه و كاك
عبدالله‌ی حاجی سعیدیش هه‌مان بۆچونی هه‌یه جاده‌كرێ
لێره‌دا بپرسین ئه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن ناكرێ و كێ راست
ده‌ڵێ باده‌ست هه‌ڵبڕێ ئه‌وی تریش باهه‌ر بێده‌نگ
بێت .
awaolives@ yahoo.com
|