به کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی که‌ناڵ 4 ،زۆر به
خێرایی سه‌رنجی بینه‌رێکی زۆری به‌لای خۆیدا ڕاکێشا
له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا ،که به
شێوازێکی نوێ ، دیکۆری جوان ،به‌رنامه‌ی
به‌سود،زنجیره درامای جیهانی نوێ ،سه‌ڕه‌ڕای
ئه‌مانه‌ش ڕونکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی سیمبۆڵه‌که‌ی
له ژماره 4 و له‌سه‌ر ڕووی ته‌ختێکی سور ،که
گوایه مه‌به‌ستیان له چوار پارچه‌ی کوردستان و ڕشتنی
خوێنێکی زۆره له سه‌ر خاکه‌که‌ی ، که ئه‌مانه
شایانی ڕیز لێنان و دڵخۆشی زۆر له بینه‌ران بوو ، که
وا بیر ئه‌کرایه‌وه له ڕێچکه کۆنه‌کانی
که‌ناڵه‌کانی تر لایداوه ،له ژێر کاریگه‌ری پار
ته‌کان و ووڵاتانی داگیرکاردا نیه و گیرۆده‌ی
زنجیره درامای دوژمنانی کورد نیه ، هه‌ر بۆیه
ڕۆژانه بینه‌رێکی زۆری له‌به‌رده‌م شاشه‌ی
ته‌له‌فیزۆندا کۆئه‌کرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رنج ئه‌ده‌ین ،که
جێگای داخێکی زۆره ،بۆته ده‌زگایه‌کی کۆمپانیا
تورکیاکه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕیکلامێکی زۆر بۆ کاڵا
تورکیه‌کان ،ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك کارێکی ئاسایی و
بازرگانیه بۆ په‌یدا کردنی لایه‌نی ئابوری. به‌مه‌ش
نه‌وه‌ستاون و ڕۆژانه ڕیکلامێکی زۆر بۆ زنجیره
درامای ( بیریڤان ) ئه‌که‌ن گه‌یاندویانه‌ته لوتکه‌ی
شاکاری هونه‌ری و به شانازییه‌وه نیشانی ئه‌ده‌ن.
گه‌ر به چاوێکی ئاسایی و ساویلکانه‌وه بڕوانینه
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م زنجیره درامایه ، وا هه‌ست ئه‌که‌ین
باس له خۆشه‌ویستی کیژه کوردێکی لادێ یان
شارۆچکه‌یه‌کی وه‌ك ( ماردین) ئه‌کات که توشی داوی
ئه‌وینی ئاغا ئه‌بێت ، ئاماده‌یه له پێناویدا خۆی و
که‌سانی تر بکاته قوربانی و بیر له تۆڵه
سه‌ندنه‌وه بکات ، یان له پێناوی ئه‌ویندا ،کیژه
کوردێك ژیانی خۆشی ئاغا ناگۆڕیته‌وه به ژیانی
ده‌ربه‌ده‌ری و دوای خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌که‌وێت بۆ
ووڵاتێکی تر .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ، ووڵاتێکی وه‌ك تورك که تا سه‌ر
ئێسکیان دوژمنی کوردن و هه‌موو ئامڕازێکیان
به‌کارهێناوه بۆ سوککردنی کورد و سڕینه‌وه‌ی که‌لتور
و زمان وهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان ، ئێستاش وا به
ئاسانی ئاماده نین پاره‌یه‌کی زۆر به فیڕۆ بده‌ن و
باس له ئه‌وینی کیژێکی دڵ‌پاکی لادێی کورد بکه‌ن و
هه‌وڵ بده‌ن به میلله‌تی تورکی ئاشنا بکه‌ن ،گه‌ر بێت
مه‌به‌ستێکی شۆڤێنی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی تێدا ڕه‌نگ
ئه‌داته‌وه .
گه‌ر به ووردی سه‌رنج له‌م زنجیره درامایه بده‌ین ،
بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت مه‌به‌ستی ژێره‌وه‌ی ئه‌م کاره
هونه‌رییه جی یه؟ که وای لێکردون هه‌ڵستن به جێ
به‌جێ کردنی ئه‌م کاره ، جا نازانم هۆی ڕاسته‌قینه‌ی
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م زنجیره درامایه چییه له
که‌ناڵ 4 دا، ئایا ناچارکراون نیشانی بده‌ن و مه‌رج
دانرابێت ،تاکو یارمه‌تی ته‌کنیکی بدرێته ئه‌م
که‌ناڵه ، یان له ساویلکه‌یی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی
که‌ناڵه‌که‌ییه که هه‌ستیان نه‌کردووه به
سوکایه‌تیکردنی کۆمه‌ڵگای کوردی ،که به‌داخه‌وه
زۆربه‌شیان ڕاستن له دابونه‌ریتی کوردایه‌تی به‌ڵام
زۆر بوختانی ناڕه‌وا کراوه به کۆمه‌ڵگای کورد، با
به ووردی له مه‌به‌سته‌که‌یان بکۆڵینه‌وه :
+ کۆمه‌ڵگای کوردی پێکهاتووه له تیره وتیره‌گه‌ری
(عه‌شایه‌ری) ،نه‌خوێنده‌واری ،پابه‌ند نه‌بوون به
یاساوه ،ته‌نها بڕوایان به دابونه‌ریتی خۆیان هه‌یه
و له سه‌رده‌می پێشکه‌وتنه‌دا ،هه‌ر له تاریکی
دواکه‌وتندا ئه‌ژی.
+ خێزانی کورد به زۆر کچه‌کانیان ئه‌فڕۆشن به پاره
وزێر ،ئاماده‌ن کچه‌کانیان بکوژن له پێناو به
ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا ، پیاوانیش ئاماده‌ن
ژن بهێنن بێ ئه‌وه‌ی بیان بینن ، که ئه‌مه
به‌ده‌گمه‌ن ماوه له کوردستاندا.
+ کیژانی کورد ئاماده‌ن دوای پیاوان بکه‌ون بێ
ماره‌کردن و منداڵیشیان لێ بکه‌وێته‌وه(واته بێ
ئابڕوویان لێ ئه‌وه‌شێته‌وه).
+ میلله‌تی کورد ئاماده‌ن نزیکترین که‌سیان بکوژن له
پێناوی به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و سامان
+ ژن و پیاوی کورد ئاماده‌ن پیاو بکوژن له کاتێکدا
نوێژیش ئه‌که‌ن ، دوای نوێژ کردن ئه‌چن بۆ پیاو کوشتن
، به‌رده‌وام له دیوه‌خانه‌کانیاندا خه‌ریکی
خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهولن و پیلانی پیاوکوژی دائه‌نێن.
+ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هێنده دواکه‌وتون ،بڕوایان به
جنۆکه و خێو هه‌یه ،ئه‌توانن وه‌ك خزمه‌تکار
به‌کارییان بهێنن.
+ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هێنده شه‌یدا پاره و ده‌سه‌ڵاتن
،به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆ ماوه‌ی 80 ساڵ یه‌کتر بکوژن
له سه‌ر چه‌ند دۆنم زه‌وی یه‌ك، که
دوژمنایه‌تیه‌که‌یان پشتاوپشت بۆ ئه‌مێنێته‌وه.
+ به‌راورد ئه‌کات که کجێکی تورك دێت بۆ ئه‌م
شارۆچکه‌یه و چه‌ند تێگه‌یشتووه و ئازاده له
هه‌ڵسوکه‌وتدا وگاڵته‌ی به‌م ژیانه دێت له‌م شاره‌دا،
،خۆی بڕیاری هه‌موو شت ئه‌دات ته‌نانه‌ت پیاوه
جیابووه‌که‌ی له لایه‌ن کورده‌وه بێ هۆ ئه‌کوژرێت ،
به‌ڵام کچ و ژنی کورد ماف و ئازادیان هیچ نیه ته‌نها
له پیاو کوشتندا ئازادن.
+ باس له نه‌بونی پزیشکی باش یان نه‌بونی پزیشکی کورد
ئه‌کرێت ،به به‌راورد به پزیشکی تورك که چه‌ند
پسپۆر و لێهاتوون ئه‌توانن که‌سانێك له‌سه‌ره‌مه‌رگدا
بژێننه‌وه.
+ خێزانی کورد بێ به‌رنامه و سه‌رچاوه‌ی ئابوری
مندڵێکی زۆریان ئه‌بێت ،ئاماده‌شن منداڵه‌کانیان به
بڕه پاره‌یه‌ك بفڕۆشن بۆ بژێوی ژیانیان .
.........تاد
چه‌ندان ڕه‌خنه وتوانج و سوکایه‌تی ئه‌کرێت به
کۆمه‌ڵگای کوردی و هه‌وڵ ئه‌درێت وا نیشانی کۆمه‌ڵگای
تورك بدرێت ،که ئه‌مان چه‌ند پێشکه‌وتون و میلله‌تی
کوردیش چۆن له تاریکی ژیانێکی دواکه‌وتودا ئه‌ژین ،
ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌شێکه له هه‌ڵمه‌ته ڕه‌گه‌ز
په‌رستیه‌کانیان له دزی میلله‌تی کورد ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆری کۆمه‌ڵگای تورکی له ده‌ریای
نه‌زانیدا نقوم بوون ، بۆ نمونه له ووڵاتێکی وه‌ك
ئه‌ڵمانیادا ، چه‌ند به‌سوکی سه‌یر ئه‌کرێن وبه
میلله‌تی سیرخۆر ناو ئه‌برێن ، گه‌ر کاڵایه‌ك لۆمه‌ی
بکرێت و باسی خراپی بکرێت ، له ناوبازاردا ئه‌وترێت
،ئه‌مه دیاره کاڵای تورکی یه ، خۆ گه‌ر باسی چاکیشی
بکرێت ،ئه‌وترێت ،خۆ ئه‌مه کاڵای تورکی نیه ، که‌چی
لای ئێمه‌ش که باس له کاڵایه‌کی ڕه‌سه‌نی باش بکرێت
، ئه‌وترێت ،ئه‌مه کاڵای تورکی ڕه‌سه‌نه یان به
باشترین کاڵای تورکی دروستکراوه ،
به داخه‌وه له‌وه ئه‌چێت ئه‌وه‌ی که‌ناڵه
ئاسمانیه‌کان بیری لێ نه‌که‌نه‌وه ، ته‌نها
به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی یه ، گرنگ
ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ئابورییه ، به
پێچه‌وانه‌ی میلله‌ته‌کانی تر ،پێش هه‌ر شتێکی تر بیر
له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان ئه‌که‌نه‌وه ،
ئینجا دواتر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ئابوری.
خۆزگه که‌ناڵ 4 بیری له ناوه‌ڕۆکی ئه‌م زنجیره
درامایه بکردایه‌ته‌وه ، ڕۆژانه به شانازییه‌وه
به‌شداری هه‌ڵمه‌تی سوکایه‌تی به کۆمه‌ڵگای کوردی
نه‌کردایه ،له‌گه‌ڵیشیدا ڕیکلامی سوککردنی کۆمه‌ڵگای
کوردی نه‌کردایه له پێناو یارمه‌تی ته‌کنیکی دا.
که‌ناڵ 4 جێگای شانازی ئێمه‌یه‌و داگیرکارانیش به
چاوی گومانه‌وه تێی ئه‌ڕوانن ، بۆیه له پێناوی
به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی وهه‌ستی
کوردایه‌تی و چاوکردنه‌وه‌ی تاکی کۆمه‌ڵ به که‌لتوری
جیهانی و ناساندنی که‌لتوری جوانی کوردایه‌تی به
جیهان ، پێویسته به‌ووردی سه‌رنجی ئه‌و جۆره زنجیره
درامانه بدات ،که زیان به ناو و دابونه‌ریتی کورد
نه‌دات و به‌شداری نه‌کات له ناوزڕاندنی کۆمه‌ڵگای
کوردی ، هیوادارم هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م که‌ناڵه
خۆشه‌ویسته به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تی که‌لتور و
هونه‌ری ڕاگه‌یاندنی کوردا بۆ چاوکردنه‌وه‌ی تاکی
میلله‌ت له کاری باش و خراپ‌دا .
که جێگای داخه هه‌ر که‌ناڵ 4 ئه‌م زنجیره‌یه به
خۆشحاڵیه‌وه په‌خش ناکات ،به‌ڵکو هه‌ندێك له سایته
کوردییه‌کانیش بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه ،ناڕاسته‌وخۆ
به‌شداری ئه‌م سوکایه‌تیه به کورد ئه‌که‌ن.
خۆزگه ئاستی ڕۆشنبیری و هه‌ستی کوردایه‌تیمان وای
لێبهاتایه ، زۆر به‌خیرایی ئازاری ویژدانی بداینایه
،گه‌ر بهاتایه هه‌ستمان به ناوزڕاندنی که‌لتور و داب
نه‌ریتمان بکردایه ،نه‌ك ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ سه‌یرمان
بکردایه و به‌شداریشمان تێدابکردایه.
گه‌ر سه‌یری سیمبوڵی که‌ناڵ چوار بکرێت ،که مه‌به‌ست
له 4 پارچه‌ی خاکی خوێناوی کوردستانی داگیرکراوه
،هیچ جۆره جیاوازییه‌ك ناکرێت له تاکی کورد له هه‌ر
چوار پارچه‌که‌دا ، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی
په‌خش کردنی ئه‌م جۆره درامایه‌ی ( بێریڤان) ه که
هه‌وڵی سوککردنی کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌کات له‌و پارچه
خاکه خوێناوییه‌ی ئه‌مان باسی ئه‌که‌ن.
ته‌نها پرسیارێک دێته پێشه‌وه ،ئایا ناچارکراون ئه‌م
درامایه نیشان بدرێت ،یان به ساویلکه‌یی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون به ناو هێنانی شاری ماردینی
کوردستان ، ناوی کوردی بێریڤان ؟ و به‌کارهێنانی بۆ
سوککردنی کورد.
|