پاش رفاندن و به‌شێوه‌یه‌کی نا ئینسانی کوشتنی
سه‌رده‌شت عوسمان، باشووری کوردستان پێی ناوه‌ته
قۆناخێکی نوێیه‌وه، قۆناخی خاوه‌نداریه‌تیی کۆمه‌ڵگه
له که‌سایه‌تی، که‌رامه‌ت و مافه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵ.
ئه‌و کرده‌وه نائینسانی‌یه،ویژدانی کۆمه‌ڵگه‌ی
هه‌ژاند و به‌پێچه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی بکه‌رانی ئه‌و
جه‌نایه‌ته، دژکرده‌وه‌ی ئه‌مجاره، نه‌وه‌ک تێرۆری
سۆران (که ته‌نیا له بواری ئیعترازی رووناکبیراندا
قه‌تیس ما)،به‌ڵکه چووه ناو جه‌ماوه‌ره‌وه.
ئه‌مجاره نه‌ک له شوێنی رفاندنی سه‌رده‌شت(هه‌ولێر)
که پارتی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های بۆخۆی پێکهێناوه و
ده‌ره‌تانی ئیتعترازی(وه‌ک مافی هه‌ر مرۆڤێک)
نه‌هێشتوه ، به‌ڵکه له شاره‌کانی دیکه و
به‌تایبه‌ت له ناو جه‌رگه‌ی ناوه‌ندیی رۆشنبیریی و
کڵپه‌ی ئاگری هه‌میشه گه‌شاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی
نیشتمانی کورد له باشووری کوردستان، له شاری
هه‌ڵمه‌ت و قوربانی(سلێمانی) و ده‌روازه‌ی شوڕش
(ڕانیه) شاری راپه‌رین و خۆڕاگری و قوربانی(قه‌ڵادزێ)
و شار و شارۆچکه‌کانی دیکه ئیعترازی جه‌ماوه‌ری
سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئه‌و ڕاده‌یه که ده‌سه‌ڵات و
گه‌وره به‌رپرسان سه‌ره‌ڕای گوێ‌گرانیان، هاواری
ئیعترازی خه‌ڵکیان به‌گوێ گه‌یشت.
هاواری خه‌ڵک نه به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی که‌سێک بوو و
نه‌به لایه‌نگری له لایه‌نێکی دیکه، ئه‌و هاواره ،
بانگه‌وازی رۆڵه‌ی ئه‌مرۆی کوردستانه که وه‌ک
سه‌رجه‌م ناوچه و مه‌ڵبه‌نده‌کانی دیکه‌ی جیهان،
په‌روه‌رده‌ی هه‌لومه‌رجی جیهانی ئه‌مڕۆیه. جیهانێک
که ئیتر ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده و خۆسه‌پێنه‌کان
توانای تۆقاندن و ده‌سته‌مۆکردنیانی نی‌یه و بۆ
گه‌یشتن به مافی ره‌وای خۆیان، سه‌ره‌ڕای فامی
هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ، به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و
لۆژیکانه دێنه مه‌یدان و رێبازی دواکه‌وتوانه‌ی هیچ
لایه‌نێک و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی شه‌رسالاران له
قاڵبی ناوه‌ندی ڕاگه‌یانی پارتی دا ته‌نیا ده‌بێته
تفی سه‌ره‌و ژوور و دێته‌وه ناو چاوانی خۆیان. تا
ئه‌و ڕاده که مه‌سعوود بارزانیش ناچار ده‌بێ له
په‌یامه‌که‌ی خۆیدا سنووری خۆی له‌و زبانه زبر و
دواکه‌وتوانه‌ی حیزبه‌که‌ی جودا بکاته‌وه.
ئه‌و زبانه زبره، به‌مه‌به‌ستی خۆ په‌راندنه‌وه
له‌و گومان و ده‌نگۆیانه‌ی که له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا
روویان تێکردوه و، وه‌ک ساڵه‌کانی بێ‌ده‌ره‌تانی و خۆ
خستنه ژێر رکێفی حکوومه‌تی ئێران (سه‌رده‌می قیاده
موه‌قه‌ت) ، په‌نای بۆ شه‌ڕ و ئاژاوه به‌هه‌ر نرخێک
بردوه، ئه‌و زبانه‌ی پارتی ئه‌مڕۆ قسه‌ی
پێده‌کات،زبانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و حکوومه‌تی
که‌ڵاشینکۆفه. هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌باتی مل دان به
ڕاستی‌یه‌کانی سه‌رده‌م که جه‌ماوه‌ر له‌م کاته‌دا
بڕیاری خۆی هه‌یه و ده‌سه‌ڵات و حیزب ده‌بێ ره‌چاوی
رای گشتی بکه‌ن، به‌ته‌مایه به وه‌ڕی خستنی
بانگه‌شه‌ی شه‌ڕێکی لاوه‌کی به هه‌ر قیمه‌تێک، خۆ
له وەڵامدانەوە بە ڕاستی‌یه‌کان بدزێته‌وه.
به‌م مه‌به‌سته، له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا
ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندنی پارتی به وه‌ڕێخستنی
شه‌ڕێکی ته‌بلیغی دژی ره‌وتی گۆڕان و به‌تایبه‌ت
به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وه‌یان سه‌لماند که بۆ
شاردنه‌وه‌ی ڕاستی‌یه‌کان ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی وه‌ڕی
خستنی شه‌رێکی دیکه‌ی ناوخۆن. به‌ڵام بێخه‌به‌ر
له‌وه‌ی که ئه‌مجاره شه‌ڕه‌که‌یان نه‌ک دژی حیزبێک و
عه‌شره‌تێک و ناوچه‌یه‌ک، به‌ڵکه دژی نه‌ته‌وه‌ی
کورده له باشوور(هه‌ر له برایم خه‌لیله‌وه تا
مه‌نده‌لی). بۆیه ناچار ده‌بن وه‌ک سه‌رده‌می قیاده
موه‌قت، بۆ به‌ربه‌ره‌کانیی جه‌ماوه‌ر، په‌نا بۆ
ژمارێکی به‌رته‌سک چه‌کدار به‌رن که ته‌نانه‌ت مووچه
و نۆکه‌رایه‌تی لایان له پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی
ئه‌مڕۆی باشووری کوردستانیش گرنگتره.
دیاره مه‌به‌ستی من لێر ئه‌وه نی‌یه که ره‌وتی
گۆڕان و کاک نه‌وشیروان و جه‌ماوه‌ری کوردستان(باشوور)
به‌یه‌ک بزانم. به‌ڵام هه‌رچی هه‌یه، ره‌وتی گۆڕان
ئه‌مڕۆ ده‌رخه‌ری ویستی به‌شێکی به‌رچاو له
جه‌ماوه‌ری کوردستانه که خوازیاری گۆڕانی
هه‌لومه‌رجی وڵاته‌که‌یانن و له‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و
خزم و خزمێنی و عه‌شره‌گه‌ریی و ڕاورووتی
ده‌سه‌ڵاتداران وه‌زاڵه هاتوون. جیاوازیی کاک
نه‌وشیران و هاوریانی (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕابردووی
سیاسی‌یان فه‌رامۆش ناکرێ) له‌گه‌ڵ رێبه‌ران و خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتانی دیکه له‌وه‌دایه که له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا له‌به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ولومه‌رجی
ئاسووده بۆ خۆیان، تا ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و
داخوازه‌کانیان خۆیان رێکخستوه، و هه‌تا له‌سه‌ر ئه‌و
هه‌ڵوێسته بن، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پشتیوانی
ده‌کرێن و هه‌رکات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته نه‌مان،
بێگومان جه‌ماوه‌ر حیسابێکی دیکه‌یان بۆ ده‌کات. هه‌ر
ئه‌و حیسابه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ گه‌نده‌ڵ کاران و گه‌نده‌ڵ
په‌روه‌ران ده‌یکات.
که‌وا بوو ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندنی پارتی باشتر
وایه واز عه‌قڵیه‌تی سه‌رده‌می قیاده موه‌قه‌ت بهێنن
و بزانن که ساز کردنی شه‌ڕێکی دیکه‌ی ناوخۆیی هیچ
قازانجێکی بۆیان نی‌یه.
به کورتی چاره‌ی ئه‌و کێشه‌یه که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی
باشووری کوردستان(به ده‌سه‌ڵاته‌وه) گرتوه‌ته‌وه،
مل دانی ده‌سه‌ڵاته به پێکهاتنی کۆڕێکی بێلایه‌ن که
جێ متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بێت، کۆرێک که بتوانێ
ئازادانه، له تێڕۆری سره‌ده‌شت و باقی تێڕۆره‌کان
بکۆڵێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتێش مل که‌جی ئه‌نجامی
لێکۆڵێنه‌وه‌که‌ی بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌و نێوانه‌دا
به‌رپرسی یه‌که‌می پاراستنی پارتی به تاوانبار
ده‌رچوو.
|